شێعر؛مامۆستا فەنایی بە دەنگی؛ماموستا ئەییوب قوربانی.

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 22 окт 2024

Комментарии • 15

  • @zarayanboy6223
    @zarayanboy6223 Год назад +1

    خۆزگە لەنزیکەوە گوێم لەدەنگت ئەبوو مامۆستا ئەیوب😍❤

  • @Ajnad59
    @Ajnad59 10 месяцев назад +1

    چ سەدایەک

  • @osamagardi
    @osamagardi Год назад +2

    ماشالله

  • @asmamuhammad2174
    @asmamuhammad2174 Год назад +1

    ماشاء الله

  • @muhammadmahmood3466
    @muhammadmahmood3466 8 месяцев назад +1

    گیان رۆح بێ فیدا لە پێناوت ئەی مەعشوقەکەم

  • @anyaosman
    @anyaosman Год назад +1

    اللە اللە❤

  • @GullBahar-m9m
    @GullBahar-m9m 8 месяцев назад +1

    ❤❤❤

  • @raiyian_abdullah
    @raiyian_abdullah 9 месяцев назад

    بێزەحمەت مانا و مەبەستی ئەم شیعرەم چۆن دەستکەوێت ؟

    • @ma7wia00
      @ma7wia00 9 месяцев назад +8

      منیش بەدوای شەرحی شعرەکەیا گەڕام بەس دەسم نەکەوت ، خۆم ئەم شەرحەم بە کەمزانی و تێنەگەیشتی خۆمەوە بۆ نوسیوە

      تۆ بە قژە ڕەش و جوانەکەت و ڕووە سپی و ئاڵەکەت شەو و ڕۆژت دروست کردووە لەبەر چاوی من
      بۆچی ئەووەنە ڕەزیلی سەیرێکم ناکەی و و ڕووم پێ نادەی؟
      ڕۆژم لێ ئەگۆڕی بەشەو

      چاوە پڕ ناز خۆشەویستیەکەت کە هەڵی ئەبڕی ،هەموو موڵکی دڵم تاڵان ئەکا و لەمنی ئەسێنێ
      ئەوەنە چاوەکانت جوانن هەرکە سەیریان ئەکەم ئیتر دڵ موڵکی من نامێنێ گشتی بەتاڵان ئەبەی بۆخۆت
      تیری برژانگەکانت فێر بووە بە خوێنی من بۆچی پەلە پەل ئەکەیت و چاوت لەسەرم لائەبەی و زۆر سەیرم ناکەی؟

      هەموو تەمەنم بەقوربانی ساتێک بینینت بێ
      ئەو برینەی کە بەغەمی تۆ دروست بووە درەنگ ساڕێژ ئەبێ بۆچی ئەم چارەسەرە دوائەخەی؟
      ئەوەنەم چاوەڕێ کردووی برینێکی قوڵ دروست بووە لەمنا ئەم برینەش بەس بە بینینی تۆ چارەسەر ئەکرێ ئەی تۆ بۆچی ئەم چارەسەرە دوا ئەخەی؟

      سەعاتێ لە بینینی تۆ وەکو لیلە القدر وایە بۆم
      چۆن خەڵک لە لیلە القدرا ناخەوێ و بەئاگایە و نایەوێ ئەوکاتانەی بەفیڕۆ بچێ بینینی تۆش بووە بە لیلە القدر ئەوەنە پیرۆزە لام
      بینینی ئەبرۆی تۆ کە وەکو مانگی هیلاله ئەمە جەژنی منە
      تۆبۆچی تعلیل و ڕوونکردنەوەم ئەدەیتێ کەوا جەژن نییە؟
      بەلای منەوە جەژنە ئیتر پێویست ناکا بۆم ڕوون بکەیتەوە کە جەژن نییە

      من تەمەنێکە شێواوم وەکو ئەو خاڵەی لەسەر ڕوخسارتە
      تۆش دێیت بە شانەی پەنجەکانت دەس ئەبەیت و قژت ڕێک ئەخەیت و خۆت جوان ئەکەی؟
      ئەی من بەس بە بینینی خاڵەکەی ڕوخسارت شێواوم بەڕای تۆ کە تۆش خۆت جوان بکەی چیم لێ دێ؟

      تاکەی دڵە تینوەکەم بە دیداری تۆ ئارام بگرێ؟
      بۆچی کە وەختی ئەوەیە بووبینم هەر دەقەیەک و هەزار نواندن ئەکەی و دوای ئەخەیت؟

      دەوەرە با ئەم دڵەم کە بەڕۆژووە بۆ دیدارت لەغەم دەرچێ
      بۆچی من(فەنایی) لەهەرکوێ بووم تۆ لەوێ ئەڕۆی؟

    • @Yarani.awin-id2ux
      @Yarani.awin-id2ux 6 месяцев назад

      دەستت خۆشبن زۆر جوانت لێکدایتەوە💐​@@ma7wia00

    • @muslim_2005-.
      @muslim_2005-. 6 месяцев назад +1

      @@ma7wia00دەستەکانت خۆشبێ دادەگیان

    • @ma7wia00
      @ma7wia00 6 месяцев назад +1

      @@muslim_2005-.
      سەروخۆشبێ یاخوا

    • @AliPallani
      @AliPallani 5 месяцев назад +1

      ​@@ma7wia00شەرحێکی زۆر جوانە هەر ساغبن