شەهرام مەنسوری - سەڵاوات دەبنێرن - shahram mansuri- salawat

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 29 сен 2024
  • ئاواز و هۆنراوە: شەهرام مەنسوری
    ووتنی : شەهرام مەنسوری و محمد ئاران مەنسوری
    ستیویۆی : فويس استوديو - کەرکوک
    سوپاس بۆ شێخ ئەحمەدی بەرزنجی
    مۆنتاژ : عبدالکریم قادری
    _______________
    ســەڵاوات دەبــنــێــرن هـــەرسـات
    لەبــۆ ئال و ئەصحاب لە ژنانی نەبی
    یەک بۆ خەلیفەی بەر حەقی بوبەکری صدیق
    ئەو یارە ڕیش سپیە و وەلی زانای بە تەحقیق
    ئەو گیان فیدای گیان و سەرەی سەرداری تەحقیق
    هاوڕێی تەریق و غەمخۆر و هەم ڕازی صدیق
    ئەی یار تۆ ڕەفیقی نێو غار کە سپەر بووی بۆ ژار
    لەبەر عیشقی نەبی
    _____________________
    ئەی عومەری فاروقی نەبی تۆ فاریقی حەق و بەتاڵی
    شێری بێ ئەندێش و شکەنەندەی هەر بت و کوفر و ضەلالی
    لایەقی ڕوتبەی بەرزی نەبی بووی بەعدی نەبی پڕ کەماڵی
    ئەی بەفیدای سام و بەفیدای عەزمت عومەری بێ میثالت
    ئەی شا کەتۆ خوێنت ڕژا بەخەدەنگی ئەعدا
    لەبەر عیشقی نەبی
    ______________________
    کانی حەیا عوسمانی بەحەیایە
    هاوسەر لەبۆ دوونوری موستەفایە
    جامیع لەبۆ قورئانی ڕێی هودایە
    شەو زیندە داری مەحزەری خودایە
    جێگەی لەجەنەت تایبەت و جودایە
    عوسمان تۆ شەهیدی ئیمان بەشاهێدی قورئان
    لەبەر عیشقی نەبی
    _______________
    شاهم عەلی ئەی پاڵەوان فاتیحی خەیبەر
    هاوخوێنی پێغەمبەر ئەتۆی ناسراو بەحەیدەر
    تەفسیری ئایەی هل اتی ئەی شێری صەفدەک
    شاریع بەدین و زینەتی میحراب و مینبەر
    ئەی گیان کەفیدات کرد تۆ گیان لەدەمەو بەر بەیان
    لەبەر عیشقی نەبی
    ____________________
    بۆ حەسەنی دڵبەندی نەبی ئەو نووری دوو عەینی حەبیبە
    هەم لەسەر ئەو سەردارە ڕەشیدە وا لە کەربەڵا شەهیدە
    افضل للناسن بە ووتەی ئەو موکتەفی و ئەو شەفیعە
    حەمزە و عەباسن بەشەجاعەت هەم لەسەخا پڕ نەسیبە
    غفران بەخەڵاتن هەرئان لەجینان و رضوان
    لەبەر عیشقی نەبی
    __________________
    سەعد و سەعید و طەلحە و زوبەیرە
    ثعبان و ابن عوفي نووری دیدە
    شمشێری دین خالید ابن الولیدە
    سەلمان و حەسان و ابو عبیدە
    هەم زەید و هەم بیلال و هەم خوبەیبە
    اصحاب کە موجیب الوهاب لە هەموویان دڵشاد
    لەبەر عیشقی نەبی

Комментарии • 15

  • @MaRa-Dbz
    @MaRa-Dbz 4 месяца назад

    اللهم صل وسلم على سيدنا محمد وعلى ال محمد كما صليت على ابراهيم وعلى ال ابراهيم انك حميد مجيد 😍💚

  • @salmbatasi7591
    @salmbatasi7591 5 месяцев назад +4

    قــــوربانی ئەو دەنگــو سەدایەت شەهرام گـــــیـان
    بەڕاستی بەرهەمێکی زۆر جوان و ناوزایە جوانترین شاکارە گوێ بیست بووبم
    خودا دەنگی مامۆستا شهرام گیان نەڕزێنێ و لەش ساغی بکات
    کاک عبدالکریم گیان خودا پاداشتی جەنابیشتان بداتەوە یاڕەبی

  • @ismaelxoshnaw5745
    @ismaelxoshnaw5745 5 месяцев назад +2

    بةينى خؤمان بي ئازةكة هى خؤت نيه 🫢🙈، ئاوازةكه هى باسم كربلائيه ، كةس نازانى ، بةلام من هةر گوئ بيستى بووم ، ئاوازةكةم ناسييةوة 😉 قصيدةكى هةية بةناوى ( صليت )

    • @FrishtaOmed
      @FrishtaOmed 3 месяца назад

      0😊پ

    • @nasernaser-m3b
      @nasernaser-m3b 3 месяца назад

      سڵاو لێت بێت ماموستا بەراستی زۆر شازە بژی

  • @MohammedAhmed-rk9pn
    @MohammedAhmed-rk9pn 19 дней назад

    دەست و خامەت خۆش دەنگت و صەدات هەر ساغ و سەلامەتی بی

  • @Rawsht_Qadri
    @Rawsht_Qadri 5 месяцев назад +1

    اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ جزاکم اللە خیرا ❤

  • @Neyan-hz6ox
    @Neyan-hz6ox 2 месяца назад

    00:59

  • @HalkawtAnwar-m7t
    @HalkawtAnwar-m7t 3 месяца назад

  • @MaRa-Dbz
    @MaRa-Dbz 4 месяца назад

    ئەی عومەری فاروقی نەبی تۆ
    فاریقی حەق بەتاڵی
    شێری بێ ئەندێشە و شکەنندەی
    هەربت و کوفر و زەلالی
    لایەنی روتبەی بەرزی نەبی بووی
    بەعدی نەبی پڕ کەماڵی
    ئەی بە فیدای سام و بەفیداتی عەزمت
    عومەری بێ یسالت
    ئەی شام تۆ خوێنت ڕژا
    بەخە دەنگی ئەعدا
    لەبەر عەشقی نەبی 💚🌹

  • @shahanshamo-pe9pt
    @shahanshamo-pe9pt 3 месяца назад

    دةست و چاوت خوشبيت جوانترين بةرهةم ان شاءالله چاوةريي جوانتر ليدةكةين خواى گةورة كارت اسان كات ...ماشاءالله تبارك الله

  • @Yarani.awin-id2ux
    @Yarani.awin-id2ux 5 месяцев назад +1

    بێوەی بن قوربان‌💐

  • @nasernaser-m3b
    @nasernaser-m3b 3 месяца назад

    گیانم بەفیدای عمر بێت

  • @mehrab1917
    @mehrab1917 5 месяцев назад

    خودای گەورە جەزای خێرتان باتاوە قوربان لەسەر ڕوخسەتی جەنابتان ئەم فیدێویە لە یوتوبەکەی خۆم بەڵاو دەکەم ❤😊

  • @mhamadarkan1597
    @mhamadarkan1597 5 месяцев назад

    ❤❤❤