باوەڕنما - تێروانینی ئیسلام بۆ پەروەردە و فێرکردن
HTML-код
- Опубликовано: 2 апр 2024
- 15:00
د. بوشرا کەسنەزانی: مامۆستا رەفتاری جوان نەبێت، ناتوانێت خوێندکار پەروەردە بکات
21:00
جاسم کەلاری: زۆرینەی خەڵک حەزیان بە گوتاری هێمن و نەرمە
24:00
د. مورشید خەزنەوی: مێر لە سکی دایک دروست نابێت، پەروەردە دروستیدەکات
26:00
د. مورشید خەزنەوی: مامۆستا مووچەی نەبێت چۆن خوێندکار پەروەردە بکات
34:00
د. محەممەد خانی: ئێستا 95 خوێندکاری ماستەرم هەیە
تێروانینی ئیسلام بۆ پەروەردە و فێرکردن مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن، هەروەها بوشرا کەسنەزانی، دکتۆرا لە ئەدەبیاتی کوردی و مامسۆتای زانکۆ.
سەرەتا دکتۆر محەممەد خانی باسی بنەماکانی دروستکردنی کەسایەتیی قوتابی کرد و گوتی"هەموو خوێندکارێک 12 پێکهێنەری هەیە، تەنیا یەک پێکهێنەری خوێندن و نووسینە بە زمانی دایک، ئەوانی دیکە هەموویان پەروەردەکارین، کەچی ئێمە تەنیا گرنگی بەو خاڵە دەدەین و یازدە خاڵەکەی دیکە پشتگوێ دەخەین". د. محەممەد خانی روونیکردەوە، 95٪ی دەرچووان لە پسپۆڕی خۆیان کار ناکەن، واتە فێرکردنەکەش بۆ بژێوی ژیان سوودی زۆری نابێت. خانی گوتیشی" پەروەردە لە منداڵییەوە دەستپێدەکات، زۆرگرنگە سەرەتا فێری راستگۆیی بکرێت، بەڵام باوکێکی سەختگیر هەرگیز منداڵی راستگۆی نابێت بەڵکو درۆزن دەردەجن".
دکتۆرا بوشرا کەسنەزانی کە سێیەم بەرنامە بوو میوانی باوەڕنما بوو، روونیکردەوە کە پێویستە خوێندکار کاتێک دەگاتە زانکۆ پەروەردە کرابێت و گوتی "گرنگە چەند زانست بە خوێندکار بدرێت، ئەوەندەش پەروەردەی پێبدرێت و لە بەرامبەریشدا پێویستە مامۆستاش رەفتار و گوفتاری جوان و پاراوبێت، واتە مامۆستا رەفتاری جوان نەبێت، ناتوانێت خوێندکار پەروەردە بکات" دکتۆرا بوشرا کەسنەزانی روونیکردەوە کە باشترین مامۆستا ئەو مامۆستایەیە کە خوێندکاری خراپ دەخاتەسەر رێگەی راست.
لای خۆیەوە مامۆستا جاسم کەلاری گوتی "پەروەردە زۆر گرنگە، ئێمە وەکو مامۆستای ئایینی لەکاتی گوتار و ئامۆژگارییەکاندا هانی پەروەردە و رەفتاری باش دەدەین، چونکە دەزانین پەروەردە گرنگە و خەڵک هەیە لە رێگەی پەروەردە و رەفتاری کەسێکەوە سوود وەردەگرێت و لەکاری خراپ دووردەکەوێتەوە" هەروەها گوتیشی"زۆرینەی خەڵک حەزیان بە گوتاری هێمن و نەرمە و بەشێکیشیان پەروەردەیان توند و رەقە و حەزیان بە گوتاری توندە".
دکتۆر مورشید خەزنەوی باسی جوامێری و پەروەردەی دروستی کرد و گوتی "مێر لە سکی دایک دروست نابێت، بەڵکو پەروەردە دروستی دەکات". دکتۆر مورشید خەزنەوی گوتیشی "مامۆستا مووچەی نەبێت چۆن خوێندکار پەروەردە بکات و چۆن داوای لیدەکەی منداڵەکەت پەروەردە بکات، کەچی لە وڵاتانی پێشکەوتوو مامۆستا لەسەرووی هەمووشتێکەوەیە، بۆ نموونە من لە نەرویج دەژیم، لەوێ مووچەی مامۆستا بەرزترینە". - Развлечения
خوشکی بەڕێز،تۆ پێویستە ببیت بە وەزیری خوێندن و پەروەردە لە کورردوستان،حوکمەت پێویستی بە کەسایەتی وەکو تویە،ڕووت سپی ھەر بەردەوام بە❤❤❤❤❤❤
هەر چواریان قابیلی ڕێزن ، ئەما ...
چەن خاڵێک :
دکتۆر بوشرا زۆر پەرش و بڵاوەو بە گشتی قسە ئەکات ، ئەنجام نادات بە دەستۆ .
قەبارە و بازنەی فکری مامۆسا جاسم ئەوەنە فراوان نییە کە لە هەموو بەرنامەیەک بەتایبەت پەروەردە بەشداری بکات و قسەی هەبێت.
دکتۆر خانی و خەزنەوی ئاستی دیالۆگیان بەڕاستی بەرزە ، دکتۆر خانیش تەنیا ئەکرێت حەیرانی بیت 🖤.
------------
ههههه کاکە دەروونیش یەکێکە لەو خەڵکەی کە لە هەموو بەرنامەکانی باوەڕنما بەجۆرێک وەک نەخۆشی و برینی کۆمەڵگە سەیر ئەکرێن ( مەعقول نییە ئەویش وەک دکتۆر خانی دانیشێ ڕای خۆی هەبێت !! ).
---------
تەبعەن هەنێ خاڵی تر هەیە کە باسیان ناکەم چون تاقەتی شەڕەکەیم نییە 🖤.
زور جوان بوو تی روانینت، بژی
ئەی بژیت دەست خۆش ❤
@@ramiyaryousofy6522
بێوەی بن یەخوا 🖤
@@Vvvvvvv533
زۆر سپاس قوربان 🖤
١-هەندێك کات پيویستە خۆت تێبگەیە،وە دکتۆر بوشرایی بەڕێز ئەیەوێت بە ڕێگەی جیاواز پەیام بدا بەدەستەوە شتێکی ئاساییە لا ١٠هەزار کەس ١٠کەس لێی تێنەگات
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٢-مامۆستا جاسمی بەڕێز پەیوندیی ڕاستەوخۆیی هەیە لەگەڵ پەروەردە و فێرکردن (ئاخۆ چۆن ئەتوانی وابڵێیت)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٣-بۆ کاك دەروونیش خاون دیوەخان و کۆکەرەوەی میوانەکانە ئاخۆ دەبيت خاوەن ماڵ بە هیچ جۆرێک ڕای خۆیی نەڵێت لەسەر دەستوری پڕۆگرام؟!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕای جەنابیشت جێگایی ڕێزە💚
دەستان خۆش❤
د. مورشید زۆر جوان کێشەکان دەبەستێتەوە بە هۆکارەکان، خۆی لێرە ناژیت بەڵام لە بەرپرسەکان زۆر زیاتر خەمخۆر و ئاگاداری حاڵی خەلکی کوردستانە
زانست غرور بۆ ئینسان دروستدەکات، ئەگەر تەربییەتی لەگەڵدا نەبێ . دەی ئەمە قسەیە چەندجوانە ❤
بەداخەوە مامۆستای ئێستا هەر گرنگی بەوە نادەن کە تاکێکی باش بەرهەم بهێنن. تەنهاش ئەو قوتابیانەیان لا بەڕێزە کە کوڕو کچی مامۆستای ترن.
با وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن نەبێ، با وەزارەتی پەروەردە و پەروەردە و پەروەردە ئینجا فێرکردن بێت.
دەستت خۆش بێت کاک دەردون ئەم ڕەمەزانەت جوانتر کرد بە بەرنامە بەسودەکانت
ئەوەندەمان نەزان بینی لە تیڤیەکاندا ترسمان هەبوو کە ڕۆشنبیر ئیتر نەمابێت لە کۆمەڵگادا
دەستخۆش قسەی دڵی منت نوسیوە،سوپاس
د محمد خانی بەراستی یەک بەیەکی وتەکانت حەقە بە ئاڵتون بنوسرێنەوە 🫶🏻👏🏻
زۆر ڕەخنەم لەکاتی بەرنامەکە هەیە چونکە زۆر کەمە چونکە ئەم بەرنامە پەروەردەیی یانە زۆر گرنگن دەبێ کاتی خۆیان پێ بدەی نازانم شتی کوردی بۆ پڕە لە کەم و کووڕی
د.مورشید خەزنەوی 👏🏻👏🏻
لە نایاب نایابترن کۆمەڵگا پێویستی زۆر زۆر زیاتر بەمانەیە وەک لەوانەی کە بەس بە ڕووکەش لەم کۆمەڵگایەن و جگە لە زیان زیاتریان نیە
دکتۆرە ئازیزەکان ، هەر بمێنن بۆمان و لەشتان ساغ بمێنێ
رەحمەتت لێ بێت دکتۆر مورشید قسەیەکی جوانی فەرموو، والله کاتی خۆی من مامۆستام هەبوو لە دوای دەوام لە کۆلانێک منی بدیتبا ئەگەر بیزانیبا هی ئەو کۆلانە نیم دەیگوت چی دەکەی لێرە برۆوە ماڵێ واتا بە جدی خەمی قوتابیەکانیان بوو وە مودیری قوتابخانەکەمان دەیگوت جمعانان هەموتان وەرنە مزگەوت بۆ نوێکی جمعە جا مزگەوەتەکەمان دوو قات بوو دەیگوت برۆنە قاتی سەرەوە من لە وێ چاوەروانتانم باوەر بکەن قوتابی نەبوو نەیەت لەبەر مودیرەکەمان. یان ئەگەر مامۆستایەک لە کۆلانێک ئێمەی بدیم=با یان لە شوێنێک کە لەسەر شەقام بێعاریمان کردبا یان هەر شتێک ئەگەر مامۆستاکا ئێمەی بینیبا بەلام ئێمە رامان کردبا ئەوە سبەینەکەی دەهات لێپیچینەوەی لێ دەکردین لەسەر ئەم شت. ئێ مامۆستای ئێستا کا وایە هی ئێستا لە ناو مەکتەبەکەش عێلاقەی بە قوتابیەوە نییە چ جای دەرەوەی قوتابخانە
Nashhelln 3ilaqay habet, awash hayam
مااللە لە دکتۆربوشرا❤❤❤❤❤
بوشرا كه سنه زاني❤ جواني سقافه ت عارف ته واو جياواز ❤
Dasttan xosh be har habn aw mamosta barezana❤❤
خوا ئيمانت باريزراوكا ماموستا جاسم كةلاري بةراستي ماموستا وتةكانت زور جوانة جوانيةكاني ئيسلام لة وتةكانت ديارة
سەرکەوتو بن زۆر گرنگ بوو
به راستی قسه کانیان وه ک ئالتوون وان خوا ته مه ن دریژیان بکات ئه م گه و هه رانه
بەرنامەیکی جوان و بە سودە
د.بوشڕا❤
دکتۆر محمد خانی ❤
دەستان خۆش بیت هەمووو 🙏💕🙏💕
د.بوشرا❤
Dktor Xani ❤ Barast har chwar Miwanaka nmunan ❤
بەرەکەت داربێت ئەو بەرنامەیە هەتا ئاوا بمێنێ .
دەستان خۆش بیت
Rahmatt li bi dr xaznawi
یاخوا لەشتان ساغ بێت 🤍
یاخوا هەمووتان تەمەن درئژ بن بمئنن بۆ ئەم میللەتە بەسودترین بەرنامەی هەموو کەناڵە کوردیەکانە
بەڕاستی مامۆستای جاران وجیلی هەشتاکان لەتوندوتیژی و بێ ڕێزی و بەکۆیلەکردنی قوتابیان وجیاوازی کردن لەنێوان قوتابیان هیچیتریان نەکرد بەڕاستی جەنگەکان وزوڵمی سەدام حسین و پەروەروەردەی ترسناکی مامۆستایان تەنانەت فلیم کارتۆنە ترسناك وتۆقێنەرەکانیش هۆکارێك بون بۆ لاوازکردنی کەسایەتی تاکەکانی کۆمەڵگەی ئەوکات لێدان وکوتان و بێ ڕێزیکردنی دایکان و باوکان و براگەورەکانیش هیچی کەمتر نەبوو لەو ڕوخان و تێکدانی ناخ و دەرونی منداڵ و جیلی کۆن دکتۆر مورشید باسی کام پەروەردەی دروست دەکات ئایا ئەوە دروستە کە دوا ی سی و پێنج ساڵ لە نامەیەکی مامۆستا بلەرزیت و بتۆقیت مامۆستای جیلی کۆن لە زاڵمێکی وەك سەرۆکی کۆریای باکور زیاترهیچی تر نەبون هۆکاری تۆقاندنی منداڵان وهەرزەکاران بوون مەرج نیە هەموو سیفات و ئاکارێکی جیلی کۆن ڕاست و دروست و چاك بێت بەڵکو زۆربەی پەروەروەردەی کۆن سەقەت و دڕندانەو جاهلانەو دواکەوتوانە بوو بەتایبەت پەروەردەی دایکو باوکانی کۆن نمونەشمان ئەو سەرکردەو بەرپرسانەی ئێسایە کە مناڵ و گەنجی جیلی کۆن بون پەروەردەی دەستی دایکوباوکە نەزان نەخوێندەوارەکانی ئەوکات بوون کەهەربە لێدان و کوتان و سەرکوتکردن ڕایانهێنان و گەیاندیانن بەوڕۆژەو وا ئێستا بون بە دڕندەو بەدێوەزمەی گەندەڵی و دزی و پیاوکوژی مەگەر ئەمانە پەروەردەی دەستی کێ بوون ؟ ئەی پەروەردەی دەستی دایکو باوکو مامۆستای کۆن نەبون ؟ ڕێزم بۆچاکەکان ولەخواترسەکان گشتگیری ناکەم
إذا كان في اسلام ومسلمين في السعودية خلي ما ياخدو مصاري من الحجاج ؟!!؟؟ في عندهم نفط لاينتهي ولا الحج هو جمع الأموال يعني مصدر رزق متل السياحة في وقتنا الحاضر
Sopas
هیوادارم ئهم جاره باسهكه لهسهر حهلالیو حهرامی مۆسیقاو سودو زیانهكانی
AM PESHKASH KARA
ئەوەند گرنگی بەفێر کردن دەدرێت پەروەردە لەبیرکراوە ،قەد ڕۆژێک لەڕۆژان سەرپەرشتیارێک نەهاتوە بڵیت پەروەردە بۆمناڵ بکرێت هەر فێر بوون فێر بوو چی لەمناڵێک بکەیت هەموو جەولە زەڕەبی لابەر بێت لەکاتێک ئەوەندەفێر نەکەراوە کاتێک دێت قوتابخانە سلام لەهاوپۆلەکانی بکات نەتوانیت پاک وخاوێنی ژینگە ڕابکرێت …..
❤
تکایە مامۆستاکانی ئەمڕۆ سێری کەن
👍👍👍👍
Ay mamosta ba chi bzhi? Bochi darun basi m3ash nakan? Agar esta to m3asht bbrn achit bo studio? Tab3an na.
بەراستی تاکە بەرنامەیە سودی هەبی
34:27 زارا
بۆچی ئەوە لەناو زنجیرەکە نیە کاک دەرون ؟
من پێم باش نیە کەسانی ئاوا پایە بەرز لە بەرنامەیەکی ئاوا هیچ بەشداربن حەیف بۆ ئەو سێ مامۆسا
38:45 زارا۲
سلاو و حوورمه تی زور بو خزمه ت بوشرا خانم که سنه زانی. به راستی ته نیا ریگای رزگاری ریستارت و عیرفان و ته سه ووفه.هیوادارم له سه ربابه تی عیرفان دا به رنامه دانین و زیاتر و زور تر که سانی وه خانم که سنه زانی ده عوت بکه ن .
ئێستە کورد ئەیەوێ مسەقەف بێت کامە سەقافەت؟ ئەوەی کە جنێوەکان ئێستە ئیتر بە کوردی نەوترێن بە ئنگلیزی بێت سەقافەت ئەوەیە کورد و کەلتوری و بنەما ئاینی و پەروەردەییەکان لەناوبەرن ئیتر ئەوەی گرنگە 5زمانی بیانی بزانی و بڕۆیت لە کۆمپانیایەکی بیانی کار بدۆزیتەوە
ئیتر کێ گوێ بە پەروەردەئەدات
نمونەی ئەخلاقن ئێرانی.....
ئەگەر دەتانەوێت سود لە بەرنامەیە وەرگرن بە مێشکی دین قسەکان مەخوێننەوە چونکە هیچ فێرنابن هەر بە مێشکە نەگۆراوەکەتان دەمێننەوە
بەرنامەکە بۆ تۆ زۆر باشە هەرچەندە تۆ ناتوانی پەروەردەبی چون لەدەست دەرچووی
@@mohsinm9761 من باسی دینی ئیسلام نەکردووە مەبەستم هەموو دینەکانە
2 مامۆستای کافر و موشریک و بێ دین دوور لە دینی رسول الله و سەحابەکان
دەستان خۆش❤