Fîçer-فیچەر-ئاژەڵە دەگمەنەکانی قەرەداخ
HTML-код
- Опубликовано: 6 июл 2024
- ئەو ئاژەڵ و باڵندانەی مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، لە قەرەداخ پارێزراون.یەکێک لە خاڵە هەرە گرنگە جوگرافیاکانی ئەوەیە کە ئەم زنجیرە چیایە هێڵی جیاکەرەوەی گەرمیان و کوێستانە لە باشوری کوردستان کە رووبەرەکەی زیاترە لە 300 کم چوارگۆشە .
تەنها لە قۆپییەکانی قەرەداخ نزیکەی 183 جۆر باڵندە هەیە کە هەندێکیان تایبەتن بە ناوچەکە جگەلە چەندین جۆر ئاژەڵی
خشۆک و گیاخۆر و گۆشت خۆر کە پڵنگ ناوازەترین و دەگمەنترینیانە .
یەکێکی دی لە لایەنە گرنگەکانی قەرەداغ بونی چوار وەرزی تەواو جیاوازە، هاوینێکی گەرم و زستانێکی سارد، هێندەی دی تایبەتمەندی پێ بەخشیوە. جگە لەو هەموو جۆرەی باڵندەو ئاژەڵی کێوی بۆتە نیشتمانی ئەو باڵنەدە کۆچەریانەش کە لە وەرزە جیاوەزەکاندا، دێنە قەرەداخ بۆ دۆزینەوەی ئەو کەشەی کە خۆیان پێویستیانە.
لەنێو باڵندە کۆشتخۆرەکاندا بازی زێڕین تایبەت و بەهێزترینە. توانای راوکردنی نێچیری لە خۆی گەورەتری هەیە وەک گورگ و بزنی کێوی. درێژی باڵەکانی دەگاتە دوو مەتر و نیو باڵندەیەکی نیشتەجێیەو خێراییەکی زۆری هەیە لە فڕیندا کە دەگاتە 220 کم لە کاژێرێکدا.
سیسارکی میسری لە تەواوی جیهاندا مەترسی لە ناوچونی لەسەرە،بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە نێر و مێ لە گەرەداخ پارێزەران و پسپۆرانی ئەو بوارەی دڵخۆشکردووە .
لەچەند ساڵی رابردووشدا هەم لەلایەن ئەو تیمانەی کە لێکۆڵینەوەدەکەن و هەمیش لەلایەن پۆلیسی دارستانی قەرەداخ چەند جارێک بڵنگ بینراوە.
سروشت و سوڕی ژیانی کێوی دابەشکردن و یاسایەکی وای هەیە، گەر دەستی مرۆڤ تێکی نەدات هیچ مەترسییەک لەسەر تێکچوونی ئەو یاسایە و ژیانی کێوی و سروشتیش نامێنێت . - Развлечения
رێز گرتن لە سروشت واتا ڕێز گرتن لە خۆت !!!
Spasiyek taybet bo Rudaw Stream. Karekî profesyonel û serkeftî û baş dike
زور جوان وينة گيراوة. دةستان خوش
بقوربانت بم کوردستان❤