Dr Aras- دکتۆر ئاراس- ژەمی نیوەڕۆ کام خۆراکە خۆماڵییانە بخورێن؟

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 20 окт 2024
  • لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی دکتۆر ئاراسدا ستۆدیۆ تایبەتە بە خۆراکە کوردەوارییەکان و دکتۆر ئاراس لەگەڵ پسپۆڕێکی سەلامەتیی خۆراک باس لە سوود و تایبەتمەندییەکانیان دەکات، هاوکات پسپۆڕێکی سەلامەتیی خۆراک رایدەگەیێنێت، سەرجەم خۆراکە کوردەوارییەکان سوودی تایبەتمەندیان هەیە و پێویستە رۆژانە بایەخیان پێ بدرێت.
    لە بەرنامەکەدا بەرهەمە شیرەمەنییەکان، هەریەکە لە ماست، پەنیر، شیر، دۆ، شیرێژ، لۆر، قەیماخ، ژاژی و کەشک داندراون و باسیان دەکرێت، پسپۆڕێکی سەلامەتیی خۆراک دەڵێت: لە ژەمی بەیانیاندا بایەخ بە بەرهەمە شیرەمەنییە خۆماڵییەکان بدرێت، چونکە دەوڵەمەندن بە بەهای خۆراکیی جۆراوجۆر وەکو کانزا و ریشاڵەکان.
    دکتۆر دارا محەممەد، پسپۆڕی سەلامەتیی خۆراک لەبارەی خۆراکە خۆماڵییەکانەوە دەڵێت: ''خۆراکە خۆماڵییەکان مادەی پارێزەریان تێدانییە و زۆرینەیان دەتوانن تەندروستیی گەدە و ریخۆڵەکان بپارێزن.''
    دکتۆر دارا باس لە خۆراکە هاوردەکراوەکان دەکات و مادەی پارێزەرەکانیان بە هۆکارێکی مەترسیدار بۆ تووشبوون بە ناهاوسەنگیی هۆرمۆنەکان دادەنێت تەنانەت روونیشی دەکاتەوە، کوالێتی و بەهای خۆراکەکە کەمدەکەنەوە.
    بە گوتەی دکتۆر دارا، مادەی پارێزەری نێو خۆراکە هاوردەکراوەکان کۆئەندامی هەرس تێکدەدەن و دەشێت ببنەهۆی نەخۆشیی درێژخایەنی مەترسیدار وەکو شێرپەنجە.
    لەبارەی جیاوازیی نێوان خۆراکە خۆماڵییەکان و هاوردەکراوەکان پسپۆڕەکەی سەلامەتیی خۆراک دەڵێت: ''رەنگە فێڵ لە پێکهاتە و کوالێتی خۆراکە هاوردەکراوەکان بکرێت، بەڵام خۆراکە خۆماڵییەکان هیچ مادەیەکی پارێزەریان تێدانییە و لەڕووی تەندروستییەوە زۆر سەلامەتن.''
    پسپۆڕەکەی سەلامەتیی خۆراک بە نموونە باسی کەشک دەکات و دەڵێت: زۆرترین پڕۆتین و کانزاکانی تێدایە و کەمترین چەوریی لەخۆگرتووە، هەر بە گوتەی پسپۆڕەکە، دەکرێت کەشک لە بەیانیان و ئێوارانیشدا بخورێت.
    دکتۆر دارا جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە هەڵگرتنی خۆراکە خۆماڵییەکان لەنێو گۆزە پارێزراوە و تەندروستە تەنانەت پێشنیازدەکات لە هەفتەیەکدا 30 جۆر خۆراکی سەرچاوە رووەکی بخورێن.
    لە درێژەی باسکردنی خۆراکە کوردەوارییەکان ترخێنەش باسکرا و دکتۆر دارا گوتی: بەهۆی ئەوەی ترخێنە دەوڵەمەندە بە ریشاڵە خۆراکییەکان، ئەوا کرداری هەرسکردن ئاساندەکات.
    دکتۆر ئاراس بە گرافیک هاوردەکردنی خۆراکەکان و مەترسیی مادەی پارێزەری نێویان رووندەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، مادە پارێزەرەکانی نێو خۆراکە هاوردەکراوەکان دەشێت ببنەهۆی چەندین کێشەی تەندروستی کە سادەترینیان هەستیارییە و ئاڵۆزترینیان شێرپەنجەیە.
    دکتۆر زانا ئەحمەد، پسپۆڕی خۆراک لە بەرنامەکەدا گوتی: بەرهەمە خۆماڵییەکان بەراورد بە هاوردەکراوەکان زۆر تەندروستترن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە مادەی کیمیایی پارێزەریان تێدانییە، هاوکات دەڵێت: ''مادە پارێزەرەکان لەپیاواندا کاریگەرییان لەسەر کەمکردنەوەی ئارەزووی سێکسی و لە خانمانیشدا ناڕێکیی هۆرمۆنەکان و سووڕی مانگانە هەیە.''
    لە کۆتاییدا دکتۆر ئاراس پەیامێکی هەیە و رایدەگەیێنێت، بۆ پاڵپشتیکردنی جووتیاران و خزمەتکردنی زیاتری رۆڵەی منداڵی گوندەکان، پێویستە بایەخ بە خۆراکە خۆماڵییەکان بدرێت و ببنە خۆراکی سەرەکیی رۆژانەی هاونیشتمانییان.

Комментарии • 11

  • @lanelanoka7457
    @lanelanoka7457 Год назад

    Dasta xoshi kaka arazai

  • @lanelanoka7457
    @lanelanoka7457 Год назад

    👍👍👍👍👍👍👍👍👍

  • @lanelanoka7457
    @lanelanoka7457 Год назад

    ❤❤❤❤🧡🧡🧡🧡

  • @lanelanoka7457
    @lanelanoka7457 Год назад

    Brasta sarkat bita

  • @kurdanime2023
    @kurdanime2023 Год назад

    دکتۆر دارا ورگی بەقەت گۆزەکان ئەبێ

  • @noushirouansaleh8611
    @noushirouansaleh8611 Год назад +1

    دەستان خۆش بێت.....سوپاس بۆ ڤیدیەکەتان ، بەرنامەیەکی باش و بە سوودە ، بەڵام دکتور ئاراس ...یەکەم : نابێ بە دەست کەرەستە خوراکیەکان بگریت ،چونکە دەستت خستە ناو گوزەکانەوە کە ئەویش هەڵەیە ، ئەبێ بە کەوچك بێت ، ئەوەی تۆ کردت لە وولاتە ئەوروپیەکان بیکەیت خواردنەکە فرێ ی ئەدەن و تۆش کە دکتوریت نازانیت پاك و تەمیزی چییە ...دووەم...میوانە کان یا خوا بەخێر نەیەن هەرخەریکی چەپڵە....چەپڵە لیدان کە وەکو ماستاو چییکان وان .....دە بەسە دانیشن و گوێ بگرن ، ئەوەندە قسەکانی دکتور مەبڕن ، هەی گەمژەکان ....کەی گەنجانی کورد ئاقڵ ئەبێت ؟؟؟

  • @vegetasayajin967
    @vegetasayajin967 Год назад

    وایە ماڵی کورد لەقورگی گورگ هاتە دەر ئێستا بۆ قوڕگی شێر هیچی بۆ خەڵکەکەی نیە گوو بەڕیشی باوکی باوکی ئەوەی ئەو کارە دەکات نیسک و نۆکی چی ئەگەر وابێت ئەبێ هەموو دنیا ئەوە بکات عەرەب هەر پاقلە بخوات و تورک بمرێ لەبرساو ئەڵمانیاش هەر پەتاتە بخوات ئەم قسە پروپوچانە چیە بڵاوی ئەکەنەوە

  • @vegetasayajin967
    @vegetasayajin967 Год назад

    ئێستا کەس هیچی ناخوات کەناخۆشن لایبە

  • @lanelanoka7457
    @lanelanoka7457 Год назад

    👍👍👍👍👍👍👍👍👎

  • @SA-xz8nv
    @SA-xz8nv Год назад +2

    دوکتور ئەگەر دوکتورە با چارەی ورگی خۆی بکات😂😂😂