ماڵی شا محمد پەهلەوی و ئیمام خومەینی

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 8 фев 2024
  • -لەم ڤیدیۆیە سەردانی ماڵی ڕەزا شا و ئیمام خومەینیمان کرد. سەرەتا لە ماڵی شا دەست پێدەکەین. کە خۆشترین و جوانترین و سەرنجڕاکێشترین کۆشە تا ئێستا بینیبم. لە هەندێکیان مەسەدیشی تێدایە کە ئەو زەمان شتێکی سەیر بوو.
    -مجموعەی فرهنگی-تاریخی سعد اباد ۱۱۰ هێکتار زەوییە. کە لە زمانی قاجاری و پەهلەوی یەکەم و دوو دروستکراوە. ئەم شوێنە ۱٨ کۆشکی تێدایە کە شێوە و قەبارەی جیاوازە.
    -کۆشکی شەهوەند یان کۆشکی سەوز دەکەوێتە سەر خاڵێکی بەرز، لە باکووری ڕۆژئاوای کۆمەڵگەی سەعداباد. ئەم کۆشکە لە بنەڕەتدا بینایەکی نیوە تەواو بووە و هی کەسێک بووە بە ناوی عەلی خان و ئەو گردەی کە بیناکە لەسەری بووە بە گردی عەلی خان ناسراوە. ڕەزا شا نهۆمی ژێرزەوی وەک شوێنی نیشتەجێبوون و ئۆفیسی خۆی و ژێرزەمینەکەی وەک عەمبارکردن بەکارهێنا. هەروەها هۆڵێکی نانخواردنی نایاب بە مێز و کورسی ڕازاوە و نەخشێنراو، هەروەها پۆرسەلین و سیرامیک و کەلوپەلی زیوی ئیتاڵی نایاب بۆ پێشوازی ڕێوڕەسمی میوانەکان بەکارهێنرا. ئەم کۆشکە بە کۆشکی بەرد یان کۆشکی مەڕمەڕیش ناسراوە بە هۆی بەکارهێنانی بەردی سەوزی دەگمەنی کانگای خەمسێ زەنجان و مەڕمەڕی خوراسان لە ڕووی دەرەوەی.
    -ئیمام خومەینی کە بوو بە ڕابەر نۆ ساڵ لەم خانووە ژیاوە. ماڵەکەی لە گەڕەکی جماران. ئەم خانووەش هیخۆی نەبوو بەڵکو بەکرێکی گرتبوو. ئەم خانووە دەکەوێنە ناو ماڵان لە کۆڵانێکی تەسکدایە. لە تەنیشت ماڵەکەی ئەو حوسێنییەی لێبوو کە تێیدا نوێژ و وتاری تێدا دەدا.
    -ماڵی ئیمام خومەینی بە ڕووبەری ٣٠٠ مەتر چوارگۆشە لە یەک نهۆمدا دەکەوێتە پشت حوسێنییە جەماران. نهۆمی خوارەوەی باڵەخانەکە دوو ژوور و کۆریدۆرێکی تەسک و حەمام و چێشتخانەیەکی تێدایە، کە بە دەرگایەک بەستراوەتەوە بە حەوشەیەکی دیکە لە باکووری خانووەکە. ئەم خانووە لەلایەن حوجەتولئیسلام ئیمامی جەمارانیەوە دراوە بە ئیمام و ئەویش مانگانە بڕە پارەیەکی بەکرێ داوە بەخاوەنی موڵکەکە. ئێستا ئەم ماڵە بە پاراستنی کەلوپەلی شەخسی ئیمام خومەینی (ر.ع) کراوە بە مۆزەخانە و وەک یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی تاران لەلایەن ئارەزومەندانەوە سەردانی دەکرێت.
    #ماڵی محمد ڕەزا شا
    #محمد رضا شاه
    #شاه رضا پهلوی
    #پەهلەوی
    #پهلوی
    #شاه محمد رضا پهلوی
    #رضا شاه پهلوی
    #خانە محمد رضا شاه
    #کاخ سعد آباد
    #ماڵی ئیمام خومەینی
    #خانووی ئیمام خومەینی
    #خانە امام خمینی
    #خانه سید روح الله خمینی
    #امام خمینی
    #خومەینی
    #خمینی
    #ئێران
    #ایران
    #تاران
    #هەردی عبدالقادر شێروانی

Комментарии •