بزانە چی ئاشکرادەکا 🔴 بۆ یەکەمجار سەرۆکی پەرلەمانی پێشو نهێنی ئاشکرا دەکا

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 1 окт 2024
  • سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "زۆرینەی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم زانیارییان کەم بوو سەبارەت بەکێشەکان، زۆرێکیان هەر سەرقاڵی ئامادەکردنی ڤیدیۆی خۆیانبون بۆ ئەوەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی بکەنەوە"، ده‌شڵێت:"پێکهاتەکان لەبەریەککەوتنی هێزە سیاسییەکان نەیانتوانی بێلایەنیی خۆیان بپارێزن، هەمیشە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەئاشکرا دەیوت: بەپێکهاتەکانەوە زۆرینەی پەرلەمانمان هەیە".
    ڕێواز فایەق سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "دڵخۆشم بەبڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، بەڵام، هەندێک هەنگاوی تەکنیکی هەن کە پێویستە جێبەجێبکر‌ێن، ئەوکات تێدەگەین بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبەرژه‌وەندی موچەخۆرانە یاخود نا".
    ئه‌وه‌شى وت:"ئەگەر ئاستەنگێک هەبێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان پێویستە بەزوترینکات چارەسەربکرێت، چونکە هەردوو حکومەتی هەرێم‌و ناوەند پابەندکراون بەجێبەجێکردنی بڕیارەکە".
    لەبارەی کەمکردنەوەی کورسی پێکهاتەکانیش ڕێواز فایه‌ق به‌میدیاى فه‌رمى گۆڕانى وتوه‌، "پێکهاتەکان بون بەبەشێک لەململانێ سیاسییەکانی هەرێم، لەبەریەککەوتنی هێزە سیاسییەکان نەیانتوانی بێلایەنیی خۆیان بپارێزن، هەمیشە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەئاشکرا دەیوت: بەپێکهاتەکانەوە زۆرینەی پەرلەمانمان هەیە".
    وتیشى:"بەهەموو پێکهاتەکان لەخولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان 23 هەزار دەنگیان هێناوە، سەیرم لێدێت کە دەڵێن 400 هەزار تورکمان لەهەرێمى کوردستان هەیە".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "نەخشەی سیاسی ناو هۆڵی پەرلەمان هەمیشە هۆکاربوو بۆ پاراستنی حکومەت لەوکاتانەی داوادەکرا لێپرسینەوە لەحکومەت بکرێت".
    سه‌باره‌ت به‌ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕێواز فایەق ڕایگەیاند، "ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەسەر ئەوە ماوەتەوە کە کەرەستەکانی هەڵبژاردن ئامادەن یاخود نا، لەسەر خواستی هیچ لایەنێکی سیاسی نەوەستاوە، ئێستا دۆخەکە گونجاوە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن، پێشبینیده‌كه‌م لەمانگی حوزەیران هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت".
    له‌باره‌ى ئەدای خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕێواز فایه‌ق جه‌ختیكرده‌وه‌، "زۆرینەی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم زانیارییان کەم بوو سەبارەت بەکێشەکان، زۆرێکیان هەر سەرقاڵی ئامادەکردنی ڤیدیۆی خۆیانبون بۆ ئەوەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی بکەنەوە".
    ---
    Join this channel to get access to perks:
    ئەگەر دەتەوێت هاوکاریمان بکەیت کلیک لەم لینکە بکە .. سوپاس 👍
    / @kurdplusc
    ----
    Follow Kurd Plus on : t.me/Kurdplusc
    ----
    "Kurd Plus brings you daily blogs categorized as 'people' and 'blogs,' as well as the latest business, finance, and breaking news videos from around the world."
    🔴"Please note: The contents (graphic and audio) of KURD PLUS are licensed from Storyblocks."
    ---------------------------------------------------------------------
    Background Music From RUclips Audio Library :
    ☀The Awakening - Patrick Patrikios
    Background Music Licensed from storyblocks :
    ☀shocking-news-SBA-346407984
    ☀dark-tense-trailer-SBA-346652545
    ☀analytical-news-SBA-347447954

Комментарии • 13

  • @KURDPLUSC
    @KURDPLUSC  7 месяцев назад +2

    t.me/Kurdplusc
    هاوڕێمان بە لە تێلەگرام تا زیاتر ببینی 🌍

  • @rozhgarrozhgar2643
    @rozhgarrozhgar2643 7 месяцев назад +5

    فاشیلترین سەرۆکی پەرلەمان . خوای گەورە لەناوت ببات . خوای گەورە ڕووڕەشی دنیا و قیامەتت بکات .

  • @sm-zj9ps
    @sm-zj9ps 7 месяцев назад +3

    تڕحێوو بۆ کوردو بۆ پەرلەمان وبۆ سەرۆکی ئەم فەردە ترشە تێری خواردووە لە پەرلەمان ئێستاش هاتوە فڵتە فڵتە کات

  • @ghazyyasin9884
    @ghazyyasin9884 7 месяцев назад +1

    ئەی بۆ ئەوکات ئەوقسانەت نەدەکرد خانم.چونکە هیچ نەما

  • @Duniaqiama
    @Duniaqiama 7 месяцев назад +1

    چەند کات سەرۆکی پەرلەمان بووی بۆ یەک جار یاسات دەرنەکرد بۆ بەرژوەندی خەلک هەر بۆ حیزبەکەت بوو ئێستا دڵ خۆش مەبە چونکە تۆ نەبووی

  • @robinsonelefant2348
    @robinsonelefant2348 7 месяцев назад +1

    هەر زۆر بێ هەڵوێست بووی ، تازە بە تازە شت ئەدرکێنێ ،

  • @ShexSaed
    @ShexSaed 7 месяцев назад

    خاتون ما بەغدا هیچ پارەی بۆ موچە خۆران هناردیە دا حکومەتی هەریمی کوردستان دابەشی بکات بەسەرموچە خۆران

  • @habibhawramy6365
    @habibhawramy6365 7 месяцев назад

    ئێمەو حکومەت یا ئێمەی بۆ نیشتمان بەغداد کەرە موچەمان بدرێو عەرەین بە عەگالەوە

  • @IslamIslam-m2v
    @IslamIslam-m2v 7 месяцев назад

    ئيمه اسلوبت ده زانين كاتى ده تكوت دانيشه دانيشه كاتى من قسه ده كه م قسه مه كه

  • @HamidSayadi
    @HamidSayadi 7 месяцев назад +1

    رێواز خان پێچەت لادە! شەرمێ پێ ناوێت پێچەکەت لادە! پێچەت لادە👹‼️😂‼️😂‼️

  • @HamidSayadi
    @HamidSayadi 7 месяцев назад +1

    رێواز خۆشە بە خوێوە👹‼️

  • @SwaraMhamad-f7p
    @SwaraMhamad-f7p 7 месяцев назад

    🐸🐢😊

  • @SwaraMhamad-f7p
    @SwaraMhamad-f7p 7 месяцев назад

    🐸🦘