دزی و درۆ 🔴 گەورەترین دزی و درۆ و خەڵک خەڵەتاندن

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 1 окт 2024
  • ئەو نهێنیە چیە کە وایکردووە حکومەتی هەرێم موچە نەدات بە موچەخۆران و بۆچی پێداگرە لەسەر بەکارهێنانی ژمارەی بانکی (هەژماری من)... بۆئەوەی لە نهێنیەکە تێبگەین دەبێت چەند داتا و زانیاریەک بۆ بینەرانی کوردپڵاس بخەینەڕوو..... تا بزانن بۆچی پارتی و یەکیەتی و گۆڕان لەناویاندا بەتایبەتی پارتی نایەوێ موچەخۆرانی هەرێم هەژماری بانکی بانکە فیدڕالیەکانیان هەبێت ... چگە لە هەژماری من...
    با سەرەتا سەرنجتان بۆ ئەو کۆمەڵە ژمارەیە ڕابکێشم ، کە ئەمانە ژمارەی موجە خۆرانی چورساڵ پێش ئێستا ی هەرێمی کوردستانە ... بۆچی ژمارەکانی ئێستامان وەرنەگرتووە بەڵکو چوارساڵ پێش ئێستامان وەرگرتووە ... چونکە تاوەکو راسترین ژمارەمان دەستکەوێت کە ژمارەکان کەمتربن نەوەک زیادەڕەویی تیادابکرێت...
    بڕوانن
    ------
    ژمارەی مووچەخۆرانی کوردستان بەشێوەی بایۆمەتری لە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٥/١٦راگەینرا بەم شێوەیە بوو
    ـ موچەخۆرانی مەدەنی 430,231
    ـ موچەخۆرانی پۆلیس و ئاساییش 104,699
    ـ موچەخۆرانی سەربازی 217,979
    ـ موچەخۆرانی شەھیدان 96,937
    ـ موچەخۆرانی خانەنشین 246,269
    ـ موچەخۆرانی کۆمەڵایەتی 159,158
    ـ کۆی گشتی موچەخۆرانی 1,255,273
    ئێستا ئەگەر بڕوانینە کۆی گشتی موچەخۆرانی کوردستان لەساڵی ٢٠٢٠ دا بریتیە لە ١،٢٥٥،٢٧٣
    بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو بانکەی کە پارتی و یەکیەتی و گۆڕان بانگەشەی بۆدەکەن بەناوی هەژماری من بۆ کردنەوەی هەر هەژمارێکی بانکی مانگانە ٢.٥٠٠ دینار لە موچەخۆر وەردەگرێ واتا لە بەرامبەر پێدانی هەرکارتێک بۆ هەر موچە خۆرێک دەبێت مانگانە بڕی ٢٥٠٠ دینار موجەخۆر بە بانکەکەی بدا.....
    ئێستا ئەگەر بەوردی سەیربکە ...
    پێشوتر نیشانمان دان کۆی گشتی موچەخۆرانی هەرێم بۆساڵی ٢٠٢٠ بریتی بوو لە ١،٢٥٥،٢٧٣ ، ئەو ژمارەیە جارانی ٢٥٠٠ دیانار دەکەین بۆ ئەوەی بزانین هەژماری من بۆ یەک مانگ چەندی خێر تەنها لە کرێی مانگانەی کارتەکە دەست دەکەوێت لە موچەخۆر
    ١،٢٥٥،٢٧٣ X ٢٥٠٠ =٣١٣٨١٦٨٢٥٠٠.
    2500 * 1255273 = 3138182500
    واتا سێ بیلیۆن و سەد و سی وهەشت ملیۆن و سەد و هەشتاو دوو هەزار و پێنج سەد دینار
    ئێستا با ئەم ژمارە زۆرە لە دینارە بکەین بە دۆلار کە بەنرخی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٣/١٥ دەکاتە
    2,394,433.25 دۆلار
    واتا دوو ملیۆن سێ سەد و نەوەد و چوار هەزار و چوار سەد و سی و سێ دۆلار و بیست و پێنج سەنت
    بیرت نەچێ ئەمە داهاتی هەژماری منە بۆ تەنها یەک مانگ...
    لەبەرامبەر ئەوەدا بانکەکانی بەغدا بە خۆرایی ئەو کارە دەکەن....
    جەگە لەم پارەیەی باسمان کرد کە هەژماری من دەستی دەکەوێت ، لە چەند ڕێگەیەکی تریشەوە ئەو پارەیەی کە بەغدا دەینێرێت بۆ هەژماری من بانکەکەی هەرێم بۆ بازرگای بەکاری دەهێنێت و برێکی ئێجگار زۆر پارە بەم سیوازەش دەست دەخات ئەوە جگە لەوەی سیستەمی بانک لە جیهاندا بەشێوازێکە تاوەکو پارەی زیاتری تیادابێت بڕوای و متمانەی زیاتری لای بانکە جیهانیەکان زیاتر دەبیت بەمەش دەتوانێت برەو بەکەرتەکانی بەرهەمهێنانی زیاتر بدا و کەرت و پسکەکانی زیاتر بکات...
    ئێستا تۆی هاوڵاتی کورد دەبێت لەوە تێگەیشتبیت کە ئەو ماستە لە جیگەی موو گوریسی تیادایە ....
    لەگەڵ هەموو ئەو ژمارانەی باسمان کرد
    هاوار هاور و شیڕە شیڕی چەتەکانی کوردایەتی ڕۆژانە بەرگوێی هەموو تاکێکی کورد دەکەوێ ... بەڵام ڕاستیەکە شتێکی ترە ... با بەچەند نمونەیەکی سادە و ساکار دەست پێ بکەین ، پێت بڵێین کە چۆن چەتەکانی کوردایەتی خەریکی گەوجاندنی خەڵکن ....
    🔹مەسعود حەیدەر جێگری تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە پشكی پارتیە، پارتی لە کوردستان بەدەهۆڵ و زوڕنای کوردایتی مێشکی هەموانی برددوە بەڵام لە كێشمەكێشمی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر موچەی موچەخۆرانی هەرێم مەسعود حەیدەر خۆی بێ دەنگ کرددوە و بێدەنگە ! ( پارتیەکان یەکجار پرسیارێک بکەن و بڵێن بۆچی )
    ئەمە لە كاتێكدایە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەزارەتی دارایی عێراق تۆمەتبار دەكات بە نەناردنی موچەی تەواوی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
    🔸 كورد لە بەغداد چەندین پۆستی هەیە:
    • سەرۆك كۆماری عێراق (یەكێتی)
    • جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە (پارتی)
    • جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق (پارتی)
    • وەزیری داد (یەكێتی)
    • وەزیری ژینگە (یەكێتی)
    • وەزیری ئاوەدانكردنەوە (پارتی)
    • جێگری وەزیری دارایی (پارتی)
    • جێگری وەزیری نەوت (یەكێتی)
    • جێگری بەرێوەبەری سۆمۆ (پارتی)
    • (63) پەرلەمانتار
    ئەمانە گشتی بێ دەنگن و لە کوردستانیش بەتۆی داماو و سەر لێشێواو دەڵێن بەغدا غەدرتان لێ دەکا ... دەی کەوایە بۆ بەغدا جێناهێلن ؟
    پرسیارەکە بۆ خەڵکی کوردستان بەتایبەت لایەنگرانی ( پارتی و یەکیەتی و گۆڕان )ئەوەیە ئایا بەڕاستی ئێوە نابینن و نابیستن ؟
    یا ئەم سڕو نهێنیە چیە کە وا حیزبەکانتان فێڵتان لێ دەکەن و بەگەمژەتان دەزانن ... بەڵام ئێوە بەردەوام چەپڵەیان بۆ لێدەدەن ؟
    ئەگەر بەغدا زوڵم دەکا بۆ ناکشێنەوە ؟
    ئەگەر بەغدا زوڵم ناکا کەواتا بۆ درۆدەکەن و خۆتان زوڵم لە خەڵک دەکەن ...
    ---
    Join this channel to get access to perks:
    ئەگەر دەتەوێت هاوکاریمان بکەیت کلیک لەم لینکە بکە .. سوپاس 👍
    / @kurdplusc
    ----
    Follow Kurd Plus on : t.me/Kurdplusc
    ----
    "Kurd Plus brings you daily blogs categorized as 'people' and 'blogs,' as well as the latest business, finance, and breaking news videos from around the world."
    🔴"Please note: The contents (graphic and audio) of KURD PLUS are licensed from Storyblocks."
    ---------------------------------------------------------------------
    Background Music From RUclips Audio Library :
    ☀The Awakening - Patrick Patrikios
    Background Music Licensed from storyblocks :
    ☀shocking-news-SBA-346407984
    ☀dark-tense-trailer-SBA-346652545
    ☀analytical-news-SBA-347447954

Комментарии • 15

  • @KURDPLUSC
    @KURDPLUSC  6 месяцев назад +2

    t.me/Kurdplusc
    هاوڕێمان بە لە تێلەگرام تا زیاتر ببینی 🌍

  • @2i1smchiaiychiaiy19
    @2i1smchiaiychiaiy19 6 месяцев назад +6

    کاکە ئێمە شوڕشمان بۆ مووچە نە کردوە خو زەمانی سەدام مووچە هەبوو یەک ڕۆژیش دوا نەدەکەوت ئاو و کارەبا بەردەوام بوون نەخوشخانە بەڵاش بوو خوێندن بەڵاش بوو لەگەل بایعی هەموو شتێک دەهات هەتا پاکەتی جگەرەو مووسی ڕدێن تاشینش دەهات هەمووی بەڵاش بەنزین و نەوت و غاز بەڵاش بوون ...ئێمە شوڕشمان کرد هەتا ئەم شتانە نەمینن!!!.

  • @AAA-th5pf
    @AAA-th5pf 6 месяцев назад +6

    هه ژماری دز ، هه ژماری دز

  • @beauchampgrasz9864
    @beauchampgrasz9864 6 месяцев назад +3

    ڕەحمەت.لێ.بێت.بۆ.وتارت.وشيکردنەوەيەکی.جوان.بو.

  • @nawzadismael9464
    @nawzadismael9464 6 месяцев назад +3

    یەع کێتی و دۆڕان و پاتری

  • @shirwanfotiadou1537
    @shirwanfotiadou1537 6 месяцев назад +1

    Mucha xor rezgary abet ka banky iraqy bekatawaw la dasty am dzana namenen.. hwkwmaty estay kurdy bas bo kurdw muchaxory kurd nabwa....

  • @rebwarahmad4347
    @rebwarahmad4347 6 месяцев назад +1

    بۆیە شێت بوون

  • @dzeisalar7736
    @dzeisalar7736 6 месяцев назад

    دوونيايه ك كير 👃🏾👃🏾👃🏾👃🏾 به قونى خوشكو دايكت ئه بو سه ره نج بو ژماره ى موجه خورانى حه شدى 👞 قونه ره به وردى بلاو ناكه يته وه له شيعه ى ئه هلى سيغه ئه ترسى قونه ر خوشك

  • @shirwanfotiadou1537
    @shirwanfotiadou1537 6 месяцев назад

    La bo 3 shet
    1 la bo parai mucha xor ba dziakanishawa la xoy bet.....
    2 mucha xor lalai xoian ben wa ziater azetian danw jar jar leian bebrenw azetiandan......
    Wa babonai mwchazorawa paray dziysh bshornawa am masalaiay banki kurdy bas xery bo kurd nia...
    Dway awa hamw xalak la dnia azada la kwe bankian akanawa...

  • @HasemaHasema-x7m
    @HasemaHasema-x7m 6 месяцев назад

    دەست خۆش بەڕاستی ئەمانە چەتەن

  • @sabahabdullah3837
    @sabahabdullah3837 6 месяцев назад +1

    زور ته وا وه

  • @lasali276
    @lasali276 6 месяцев назад +1

    دەستان خوش

  • @sirwanmhamad-e2g
    @sirwanmhamad-e2g 14 часов назад

    له به عس خرابتريان لئ دئ

  • @muatasammuhamad
    @muatasammuhamad 6 месяцев назад

    بۆ زانیاریتان دەرهێنانی ماستەر کارتی رافدین بە دەهەزار دینارە، هەموو دووساڵ جارێکیش دەبێت نوێی بکەیتەوە بە دەهەزار دینار.
    من بۆ خۆم مووچەکەم پێنج سەد هەزارە هەموو مووچەیەک 495 هەزار ئەگاتە دەستی من.

  • @avachya2619
    @avachya2619 6 месяцев назад

    🎉🎉