چیرۆکی بیلال - فیستیڤاڵی بارانی ڕەحمەت شاری سلێمانی

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 8 сен 2024
  • دووەمین فیستیڤاڵی بارانی ڕەحمەت لە 19/11/2021 لە شاری سلێمانی پێشکەشکرا

Комментарии • 35

  • @ramanmohammed790
    @ramanmohammed790 2 года назад +24

    لە ساڵیاااااانزەلە مانگی ڕەبییع
    موتەوەففا بوو پادشای شەفیع
    کۆچی دوایی کرد زاتی پێغەمبەر
    شاری مەدینە تێکچوو سەر بە سەر
    شیوەن و گریانن لە هەموو ماڵێ
    دەنگی دەرەهاو بۆ تاقە یارێێێێ
    ئەسحاب ئەزانن لە دوای ئەم حاڵە
    ژیانیان سەختەو ژینیان مەحاڵە
    بەخوا بەعزێکیان لێمرد بەعزێکیان نەخۆش
    بەعزێکیان لێکەو بەعزێکیان بێهۆشش
    بەڵام جیا لەمان حەزرەتی بیلال
    خۆشەویستەکەی ڕەسولی جەلال
    ئیتر نەیتوانی لە مەدینە بێێ
    ڕەوزەی بەجێهێشت بۆ شوێنێ دوربێ
    فەرمووی دڵخۆششیم چی بێ لە دوای پێغەمبەر
    شەرتە تاماوم ببم دەربەدەر ،شەرتە لە دووای تۆ گەورەم موحەممەد،تەرکی مەدینە بکەم تا ئەبەد
    تازە لە دووای تۆ ڕەسولی گیانی
    ئیتر من چی بکەم لە دنیایی فانی
    تەشریفی دەرچوو لە شار پێغەمبەر
    بە ئاهوو ناڵە ڕێگەی گرتە بەر
    ئەمدێ بە ئەودێ ئەمشار بە ئەوشار
    تا لە ئەرزی شام دانیشت بە قەرار
    شەوێ لە شەوان لە شیرینی خەوووو
    حەزرەتی (رسول اللة)ی چاو پێکەوۆ
    پێیفەرموو بیلال ئەی یاری ئازیز
    بۆ لە مەدینەوە لە من بووی عاجیییز
    پێغەمبەر فەرمووی بیلال بیرتەکەین
    تاسەی بانگەکەو سەدایەک ئەکەی
    بیلال وتی (یا رسول اللة) ڕۆحم فیدات بێ
    کێ هەیە کەوا دڵەکەی لە تۆ یەشا بێ
    حەزرەتی بیلال ئاگری تێبەر بوو
    هەستا و ڕاپەری لە خەوی ڕابوو
    فەرمووی من کەسێ ڕەش پێست و دڵسەنگ
    چیمە بەسری نووری شۆخ و شەنگ
    دەک خەجاڵەت بم خاکم بە دامان
    چیم بە خۆم کردووە لە دوری یاران
    یەکسەر ئەو شەوە بیلالی دڵ بەر
    بەرەو لای حەزرەت ڕێگای گرتە بەڕ
    بەشەو و بەڕۆژ بە ساردی و گەرمی
    ڕێگەی تەیئەگرت بە عەزمی جەزمی
    لە نیوەی شەوا گەیشتە مەدینە
    بۆ شاری ڕەسول گەورە ئەم دینە
    ڕوی کردە مزگەوت شوێنەکەی جاران
    بە یادی ڕەیسول شاهی نازداران
    سەری نا بەسەر ڕەوزەی پێغەمبەر
    شاد بوو بە باخچەی ڕەسولی سەروەر
    حەزرەتی حەسەن ڕێحانەی بۆن خۆش
    بیلالی بینی زۆر پێیبوو دڵخۆش
    پێیفەرموو بیلال ئەی یاری گیانی
    خێرت هێناوەو خۆشەویستمانی
    وا بەیانیە و بانگێ بفەرموو
    بە یادی جاران ساڵانی پێشوو
    بانگی دەستپێکرد (اللة اكبر)
    شاری مەدینە هەمووی هاتە دەر
    وتیان پێغەمبەر زیندوو بۆتەوە
    لە لیقای خوا گەڕاوەتەوە
    بە دەنگی بیلال مەدینە خرۆشا
    ئەهلی مەدینە سینەیان جۆشا
    هەتاکوو گەیشتە وشەی ئەشهەدوو
    بۆی تەواونەکرا لە هۆشی خۆی چوو
    ئاخر جارجاران ئا لەو کاتەیا،پێغەمبەری ئەدیو ئیشارەتیەیا،ئێستا دووای چەن ساڵ جێگەکەی چۆڵە ژوورەکەی حەزرەت هەر خاک و خۆڵە
    ئەنەس بن مالیک لە ئەسەرێکا
    باسی هاتنەوەی بیلال گیان ئەکا
    ئەفەرمووی ئەو ڕۆژە کە گوێمان لێبوو بیلال بانگیئەیا و دڵەکەی پڕ بوو
    زامی خەڵکەکە گشتی کولیاوە
    وەفاتی حەزرەت دیسان گەڕیاوە
    شیوەن بەرپا بوو لە شاری ڕەسول
    گشتیان دڵ تەننگ بوون گشت مات و مەلوول
    ئیمامی عومەر فەرمووی ئەی بیلال
    بێرە لەگەڵما با بچینۆ بۆ ماڵ
    بیلال پێیفەرموو گەورەی ئەم شارە
    تەحەموول ناکەم دڵ بێ قەرارە
    لەسەر عەهدەکەم ئەگەڕێمەوە
    نامبینن ئیتر ناگەڕێمەوە
    ڕۆحم بە فیدای خۆت و یارانت
    فیدای ئاشقان و گشت ڕێڕەوانت

  • @shnyarabdulla6022
    @shnyarabdulla6022 Месяц назад

    جزاکم اللە خیرا

  • @benaw4044
    @benaw4044 2 года назад +2

    سەرفرازبـــــــن🍃
    اللهم صل وسلیم علی نبینا محمد😭☝

  • @Fatimasabr729
    @Fatimasabr729 2 года назад +4

    اللهم صل علی محمد💜😢

  • @user-yv2gd1ro2o
    @user-yv2gd1ro2o 2 года назад +2

    رۆحم فیداتت ئەی نوری چاوانم♥️پێغەمبەری خوا🥺
    اللهم صل وسلم علی نبینا محمد
    اللهم صل وسلم علی نبینا محمد
    اللهم صل وسلم علی نبینا محمد

  • @neqabtajysarma
    @neqabtajysarma 2 года назад +2

    🌺 ﷺ(( ❤️ םבםב ❤️ ))ﷺ 🌺
    أللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّد وَعَلَی آلِ مُحَمَّدٍ‌‎

  • @hawzhinarif9420
    @hawzhinarif9420 Год назад +1

    رۆحم بە فیدای خۆت و یارانت خۆشەویستم بیرتەکەم ئیمە لە دوری مەدینە کوڵاین بۆ بۆن خاکەکەت وێران بوین وێران 😥

  • @neyanmuhammad1256
    @neyanmuhammad1256 2 года назад +1

    Ay hazar mashallayan le be
    أللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد💚

  • @nmayshadi1748
    @nmayshadi1748 2 года назад +1

    مَاشَاءَ اللّٰه 🖤💐
    گروپە گوڵەکەی ئێمە

  • @MiNa-kv5cz
    @MiNa-kv5cz 2 года назад

    ayy yaxwa mashaallay lebet
    am jora qasidana zoooor taybata ba dangy dktor😍😍👏👏

  • @hemransalem9198
    @hemransalem9198 2 года назад +1

    جزاك الله خيرا

  • @kanyismael2117
    @kanyismael2117 2 года назад +2

    Mashallah

  • @shukrymohammed1532
    @shukrymohammed1532 2 года назад +1

    دەستان خۆشبێ

  • @ahmadyasin1684
    @ahmadyasin1684 2 года назад +1

    Bzhin 1

  • @sharaosman9803
    @sharaosman9803 Год назад

    Ay mashaallah ❤❤❤

  • @zaytonusu2353
    @zaytonusu2353 2 года назад

    دەستان خۆشبێت.

  • @user-yv2gd1ro2o
    @user-yv2gd1ro2o 2 года назад +1

    گیان گیان
    گروپە ناوەزەكەی من.♥️

  • @raz_calligraphy7
    @raz_calligraphy7 2 года назад +2

    ❤️

  • @awatmahmood1659
    @awatmahmood1659 7 месяцев назад

    هەزار ڕەحمەت لێبێت

  • @mohammednazm3407
    @mohammednazm3407 2 года назад +1

    ❤️❤️❤️

  • @sozandara1302
    @sozandara1302 2 года назад +1

    💙💙

  • @nazaninibrahim1602
    @nazaninibrahim1602 2 года назад +1

    🤲🤲🤲😍😍

  • @Shamal__
    @Shamal__ 2 года назад

    🥺

  • @sanamohammed9720
    @sanamohammed9720 День назад

    🤍🤍🤍🤍

  • @shanyaothman8647
    @shanyaothman8647 2 года назад

    🤐♥️🥺

  • @asmamhamad3550
    @asmamhamad3550 2 года назад

    😭😭😭😭 😭😭😭😭😭😭😭

  • @rayansaber6815
    @rayansaber6815 Год назад

    ❤️‍🩹❤️‍🩹❤️‍🩹❤️‍🩹❤❤❤

  • @sarkawtmax
    @sarkawtmax Год назад

    وابزانم ئەوەش بووە بە کاسبیەکی باش دەنا ئەو داماوە دەنگی زۆر نەشاز و ناخۆشە- ئەو شعرە جوانە هەقە بە دەنگێکی خۆش بوتریئت بۆ ئەوەی خۆشتر بیت

  • @hawbirshirwan6533
    @hawbirshirwan6533 2 года назад +1

    ❤❤❤❤❤

  • @mahdikhdir8006
    @mahdikhdir8006 Год назад

    ❤️❤️

  • @nazaninibrahim1602
    @nazaninibrahim1602 2 года назад

    🤲🤲🤲😍😍

  • @muhammedkamil3261
    @muhammedkamil3261 2 года назад

    🌹

  • @aminsaheed2466
    @aminsaheed2466 Год назад

    ❤❤❤❤