Diwani Hedi Bashi Yak دیوانی هێدی به‌شی یه‌ك
HTML-код
- Опубликовано: 8 сен 2024
- لینكی به‌شی دووه‌م: • Diwani Hedi Bashi Dw د...
شاعیری ناسراوی کورد خالید حیسامی ناسراو بە (هێدی) دوایین شاعیری یادگاری کۆماری کوردستان، له ساڵی ١٣٠٧ی هه‌تاوی ١٩٢٨ زاینی لە گۆوندی شێخاڵی كه له ناوچه‌ی موكریان و له نێوان بۆكان و مه‌هاباد هه‌ڵكه‌وتووه، له دایك بووه و، هه‌ر له‌و گۆوندهشدا كه مڵكی حاجی محه‌مه‌د ئاغای باوكی بووه ده‌به‌ر خوێندن نراوه. دوای تێپه‌ڕكردنی ده‌وره‌ی خوێندن و گه‌یشتن به سه‌رده‌می لاوێتی كه هاوكات بووه ده‌گه‌ڵ چالاكیی كۆمه‌ڵه‌ی (ژ. ك) و پاشان دامه‌زرانی كۆماری كوردستان(١٩٤٦)، ورده‌ورده هه‌ستی كوردایه‌تی تێدا پێكدێ و، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی چالاك له ڕووداوه‌كاندا به‌شداری كردووه، وه‌ك شاعیرێكی لاویش به ناسناوی «شێواو» شاعر و بابەتەکانی له زۆربه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانی کۆمار‌دا بڵاو بوونەتەوە.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌م تا كورتێك ئاشنای بارودۆخی مێژوویی و سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد به‌تایبه‌ت له به‌شی كوردستانی باشوور و شۆڕشی ئهیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بن، شاعیر هێدی لە پاش هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلوول روودەکاتە باشووری کوردستان و دەبێتە پیشمەرگەی شۆرش و چەندین ساڵ له بواری ڕاگه‌یاندن و كاروباری رادیۆی ده‌نگی شۆڕش لە بەشی رادیۆ و چاپەمەنی شۆرشدا کاری کردووە و لە کەسانی خۆشەویستی بارزانی نەمر بووە، بۆیه حه‌وجێ به له سه‌ر ڕۆیشتنی زۆرتر ناكا و، له تامه‌زرۆیانی ئه‌و باسه داوادهكرێ ئاوڕێك له پێشه‌كی (كاروانی خه‌یاڵ)ی شاعیر بده‌نه‌وه كه تێیدا به تێر و ته‌سه‌لی ژیانی خۆی و پوخته‌ی ڕووداوه‌كانی باس كردووه.لە پاش راپەڕین و دامەزرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە تا کۆتایی ژیانی نشتەجێی باشوری کوردستان بوو.
هێدی دوایین شاعیری بەجێماو لە کۆماری کوردستان بوو کە بە شێوازی کلاسیك شیعری دەنووسی و بە تایبەت لە نووسینی غەزەلدا خاوەنی دەنگ و زمانی تایبەت بە خۆی بوو، لە رۆژی پێنچ شەمە رێکەوتی ٢٧ مانگی تشرینی یەکەم (ڕەزبەر)ی ساڵی ٢٠١٦ لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە شاری هەولێری باشوری کوردستان کۆچی دوایی کردوە وە لە رۆژی ٢٩ مانگی تشرینی یەکەم ساڵی ٢٠١٦ لە گورستانی پیرمامی باشوری کوردستان بەخاك سپێردراوە.
ده ست خوش
دور عالييييي بوو.هه ر بژي
xalid daylami زۆر سوپاست ئەکەم
❤
عالی
dast xosh , hiwadarm bardawm bit
سوپاست ئه‌كه‌م كاكه دیار ئیشه‌ڵڵا
9:40
١٠٠٠ ڕەحمەت لە گۆڕی
🌹
هەربژیت 🌷
Tara Baqi زۆر سوپاس 🌹
rebaz ❤️ xoshm awet 16-3-2021
xoshm awet rozhan ❤️ 16/3/2021
شعری دایک و کوڕت نەخوێندۆتەوە؟
بێرەوە بێرەوە بێرەوە چاوە کانم
گه یانه کم بە سیه غه ریبی
تو خودا بیره وه
اێخڵهتڵس