shahram_mansuri - شەهرام مەنصوری - حەمید وەکیڵی - ئاوایە ڕێگەی عاشقان

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 8 сен 2024
  • ئەی دڵ وەرە ھــــــــۆشیار بـبە ئاوایە ڕێگەی عاشقان
    مەحـــوی جەمــــاڵی یـــار بـبە ئاوایە ڕێگـەی عاشقان
    لەم لاوە گریەی نای و نەی، لــــەولاوە خەندەی جامی مەی
    ئــاگـــر لە عـــالەم بەربدەی، ئـــــاوایە ڕێگەی عاشقان
    جــــارێ لە چــاوان بگرە خەو، بگری بە ناڵەی نیوەشەو
    تا بێتــەدەر خـــــورشیدی نــەو، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
    شۆری دڵ و سۆزی دەروون، زووخاوی جەرگ و مەوجی خوون
    خوێنی گەش و فرمێسکی ڕوون، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
    تا دڵ نەسووتێ دەم بەدەم، فانی نەبێ سەر تا قەدەم
    پەروانە قــــــەت ناگـــــاتە شەم، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
    تا چاو و دڵ خوێن بار نەکەی، قەتعی ھەموو ئەغیار نەکەی
    فکری ویســـــاڵی یار نــــەکەی، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
    عاشـــــق دەبێ مەســــتانە بێ، خاکی دەری مەیخانە بێ
    ساقــــــی لە کن پەیـمــــانە بێ،ئاوایە ڕێگەی عاشقان
    گەر دڵگــوشا بادی سەبا، شـــــــەرحی دڵم بۆ گوڵ نەبا
    عومــــری عــــەزیـزم چوو بە با، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
    سووتا دەروونـــــم سەربەسەر، خوێنین دڵە جان و جگەر
    جیسمێکە بێ ئیــــسم و ئـەسەر، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
    دیسان لەسەر عەھدی ئەلەست، جامێ لە جانان بگرە دەست
    ھەر تا ئەبــــــەد مەخــــموور و مەست، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
    دێوانــــــە و ســــەوداســـەرم، کوژراوی غەمزەی دڵبەرم
    دڵ پــــــڕ لە ئێــــــشی نەشتەرم، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
    چــــــــــــــــاوم بە ســــــــۆزی دڵ تەڕە، دەریایی ئاو و ئاورە
    موتریــــــب بڵێ ســـــاقی وەرە، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
    پەروانـە خۆی ئاویتە بەست، فەرمووی چرا مەخموور و مەست
    وەسڵــــــم بە ســــــووتان دێتە دەست، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
    بولبـــول دەناڵێنێ حــــەزین، گوڵ دێتە عیشوە و پێکەنین
    بگری بە ســــۆزی ئاتەشــــــیــن، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
    چـی وەک (وەفایی) بەندەیە؟ لەو باغی دڵ گوڵ خەندەیە؟
    بەو جــــامــــــە خـزری زیندەیە؟ ئاوایە ڕێگەی عاشقان
    #shahram_mansuri
    #شەهرام_مەنصورى

Комментарии • 5

  • @jabarbnar
    @jabarbnar Год назад +2

    کاک شەهرام دەنگت خۆشە، بەس خوا هەڵناگرێت لێرەیا جەوەکەت شێواندووە. ئەو خۆشتری دەڵێت و لەسەر ڕیتمێکیش ئەڕوا، بەس تۆ سەربەخۆ بەرز و نزمی پێئەکەی

  • @sarkawtnsarkawtn1743
    @sarkawtnsarkawtn1743 Год назад +1

    جزاک اللە

  • @9zvzz.
    @9zvzz. Год назад +1

  • @rashwrashw1027
    @rashwrashw1027 3 года назад +1

    ❤❤❤ ئەو دەنگەتان هەر ساخ بێت ان شاءاللە

  • @khalatnawzad1843
    @khalatnawzad1843 4 года назад +3

    💚