دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم ڕۆحەکەم- بەدەنگی بەهێز حەیدەر و شەهرام مەنسووری

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 8 сен 2024
  • بەهێز حەیدەر دەنگێکی تایبەت، لەگەل شەهرام مەنسووری ئەم دەقەی بێخودی گەورە بۆ نازدارمان ( درودی خوای لەسەربێت ) دەخوێنن
    دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم ڕۆحەکەم
    بێخود
    دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم، ڕۆحەکەم
    ئاشنایێکی بە گیان و دڵ فیداتم، ڕۆحەکەم
    پەڕتەوی ڕووی تۆم کە دی لەو ساوە وەک روحُ البَيان
    هەر خەریکی سەیری سوورەی والضُّحىتم، ڕۆحەکەم
    تا لە چاوی مورشیدی تۆ بەیعەتم وەرگرتووە
    ڕۆژ و شەو مەجزووبی حەوشی خانەقاتم ڕۆحەکەم
    دڵ ئەگەر مەفتوونی دانەی خاڵەکەی سەرگۆنەتە
    خۆم ئەسیری پەرچەمی داوی بەڵاتم ڕۆحەکەم
    تۆ کە لۆرتی حوسنی ئەمڕۆ، فەرزە من بێ بەش نەکەی
    موستەحەققی ڕووت و موحتاجی زەکاتم، ڕۆحەکەم
    من بە قووتی وەسڵی ئێوارە و سبەینێی تۆ ئەژیم
    تۆ خودا تۆش نەیبڕی مووچە و بەراتم، ڕۆحەکەم
    شەو ئەزانی بۆ چی هەر دەور و خولی ڕووی تۆ ئەدەم!؟
    تا بزانی من کە پەروانەی چراتم، ڕۆحەکەم
    بشمرم خاکم لەپاش سەد ساڵ ئەڵێ وەک سامی نووح
    ئەی مەسیحا چاوەڕێی یەک مەرحەباتم ڕۆحەکەم
    تووشی تیغی نازی تۆ بووم تازە توخوا لێم گەڕێ
    با شەهادەت بێ بە ئەسبابی نەجاتم، ڕۆحەکەم
    جائیزەی ئەم شیعرە نازدارانە بێخود عەرز ئەکا...
    کافییە بەم نەوعە لوتفت بۆ خەڵاتم، ڕۆحەکەم
    #بەهێز_حەیدەر
    #شەهرام_مەنسووری.
    #بێخود
    #Bahez
    #bexwd
    #شهرام_منصوری​

Комментарии • 6

  • @MaveyWavey-uy8ld
    @MaveyWavey-uy8ld 7 месяцев назад +1

    اللە اللە❤

  • @hssenkarim454
    @hssenkarim454 2 года назад +1

    ده ستخوش ....

  • @h__e__d__ii2199
    @h__e__d__ii2199 Год назад

    بێخودە❤️❤️❤️❤️

    • @mamostabaxtyar3984
      @mamostabaxtyar3984 Год назад

      نەخێر ئەمە شیعری مامۆستای فنایی ە

    • @bahezhaidar7947
      @bahezhaidar7947 Год назад +1

      شیعری بێخودە

    • @h__e__d__ii2199
      @h__e__d__ii2199 Год назад

      @@mamostabaxtyar3984 نا برا هی بێخودە بۆ پێغەبەر صل الله علیه وسلم نوسیوە