ئایا حەمە تاڵ چەتەو ڕێگربووە یان کەسێکی قارەمان و ئازابووە...؟حەمە تاڵی بانە کێ بوو؟
HTML-код
- Опубликовано: 23 июн 2024
- #kurdish #بەپەلە #کوردسات #هەواڵەکان #ئێستا #مەریوان
#kurdbin #هونەرمەندان #geography #ethnicclothing
ئایا حەمە تاڵ چەتەو ڕێگربووە یان کەسێکی قارەمان و ئازابووە...؟
حەمە تاڵی بانە کێ بوو؟
ناوی تەواوی ( محەممەد فەقێ حەمە میرزا )ـیە ، لەساڵی (1890) لەشاری بانە لەڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە .
پیاوێکی چاونەترس و ئازا و شوڕشگێڕ و لێوان لێو لەغيرەت بووە ، ھەمیشە ڕێگر بووە لە لەشکرکێشی سوپای ئێران و سوپای دەوڵەتی عوسمانى ، بۆیە دوژمنانی ئەوسەردەمە ھەمیشە ھەوڵیان داوە وەک کەسێکی دز و جەردە و ڕێگر ناوی بزڕێنن.
حەمە تاڵ نازناوی تاڵی لەوەوە پێدراوە کە لەتەمەنی ھەرزەکاریدا کەسێکی ڕووگرژ و کەم دوو و شەڕانگێز و چاونەترس بووە .
کاتێک دەوڵەتی ئێران حەمە تاڵی بانەی دەستگیرکرد بۆ ماوەی ٨ ساڵ بەند کرا لەزیندانی قەسر لەتاران ، دواتر ڕای کرد و چوو بۆ ئەفغانستان و دواتر هەر لە ڕێگای ئێرانەوە خۆی دەگەیەنەتە سلێمانی و دەبێتە پێشمەرگەی شێخ مەحمودی حەفید.
لە کاتی لێقەومانی بنەماڵەی #شێخ_مەحموود ، هەستی کوردایەتی و دڵسۆزی ، حەمەتاڵ هان دەدات و دەڕواتە باشماخی #مەریوان بەپیری بنەماڵەی شێخ مەحموودی نەمر و دەیانباتە دێی ساوانی بانە و لەوێ بۆ ماوەیەک ڕێزیان لێ دەگرێت .
بەهۆی پەنادانی بنەماڵەی شێخ مەحموود لەلایەن #حەیبەڵاخانی_تیلەکۆ و #ڕۆستەم_خانی_ساوان ،
لەو کاتانەدا #شەریف_قەساوی خەڵکی #کاشان کە حاکمی دەستنیشان کراو دەبێ لە کوردستان لەلایەن دەوڵەتی شای ئێران ، بێ ئەوەی دادگایی بکرێن بە بیانووی بێ بنەما ، حوکمی ئیعدامی حەیبەڵا ئاغای تیلەکۆ و ڕۆستەم خانی ساوان ( ئاغای حەمەتاڵ ) دەر دەکات.
حەمەتاڵ بۆیە بڕیار دەدات تۆڵەی ئەو کارە بکاتەوە . بۆیە هێرش دەکاتە سەر مەعمووری ماڵیاتی دەوڵەت لە دێی شوێی بانە و لووت و گوێچکەی دەبڕێ و دەینێرێتەوە بۆ بانە و لە چەند شوێن هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی دەوڵەتی شا .
لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە سنوری نێوان ڕۆژهەڵات و باشور حەمە تاڵ لەشەوێکدا ھەر لەخەودا لەلایەن ھاوڕێیەکی خۆی بەناوی سەید عەتای مەریوانیەوە ( کەدواتر دەرکەوت سیخوڕی ئێران بووە ) دەکوژرێت و بۆ ھەتایە ماڵئاوایی دەکات.
.
بۆ ئەوەی حەمەتاڵ نەبێتە قارەمان ، دەوڵەتی شاهەنشا کوردێک دەکڕێت ئەوکاتە ئەو هۆنراوە دەنووسێت و حەمەتاڵی قارەمان وەک چەتە و ڕێگر پێناسە دەکات کە جگە لە بوختیان شتێکیتر نییە.
دەبێ لەجیاتی ئەو هۆنراوە بڵێین :
هەناری گوڵی هەناری
هەناری دانە دانە
دژ بە زاڵم ڕاوەستن
وەک حەمەتاڵی بانە
Her bjit dest Xosh.
DAST XOSH.
Ay bo ayanwt am pyawa la naw tallibanawa hatwa boya nawyan nawa 7ama tallibana
ڕۆحیی شاد بێ ئەم کەڵە پیاوە و کەسایەتییە مەزنە
خواي گه وره ليي خوش مادام كورده ريزي بگرن ...سبحان الله ايران له وه ته ي هه يه به س خه ريكيي بلان و هه والگرية
مادەم گوێ بڕ لووت بڕ بووە بە کەلک نایێ.