نیشتمان ئەی خاک و خۆڵی تۆ کلەی چاوانـــمه

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 8 фев 2025
  • پێشكەشە بە روحی پاكی شەھیدانی ڕاسان لە رۆژھەڵاتی كوردستان
    Pêşkeşe bi Riha paqij ya Şehîdên RASAN a Rojhilata Kurdistanê
    نیشتمان ئەی خاک و خۆڵی تۆ کلەی چاوانـــمه
    نیشتمان ناوی بەڕێزت هێزی ڕۆح و گیانـمه
    نیشتمان ئەی بەربەیانت ڕۆشنی ئیمانـمه
    نیشتمان ئێوارەکانت خەڵوەتی عـیرفانـمه
    نیشتمان قوربانی کوێستانت دڵی پڕ دەردی من
    نیشتمان حەیرانی گەرمێنت هەناسەی سەردی من
    نیشتمان باغاتی فیردەوسه، هەموو گوڵزاری تۆ
    عیزەت و فەخره هەموو نەخشی دەر و دیواری تۆ
    مەرکەزی زانست و عیرفانە لادێ و شاری تۆ
    نیشتمان ئەی شاخ و داخانت ئومێدی دڵ هەموو
    نیشتمان دەشـت و بیابانت بەهەشتی ئارەزوو
    نیشتمان شەرته که تۆزی ڕێت به ئەم دنیا نەدەم
    شەرته تا ماوم له شەرتی گیان فـــیدایی لانەدەم
    نیشتمان شەرته له عەشقی پاکی تۆ سەربانەدەم
    شەرته قەت گوێ بۆ ڕەقیب و وەسوەسەی ئەعدا نەدەم
    نیشتمان ئەی فێنکی قەلبم شنەی کوێستانەکەت
    نیشتمان ئەی ئاوی ژینم خاکی کوردسـتانەکەت
    لاوی کوردم خۆت نەکەیتە داری دەستی دوژمنت
    دوژمنت نەتباتە مەیدان بۆ برای خۆ کوشتنت

Комментарии • 17

  • @shadishadian1984
    @shadishadian1984 2 месяца назад +1

    یاڕەببی ئەو دەنگەت هەزار ساڵە بئ یاخوا تەمەنت هەزار ساڵ بئ ❤❤❤❤❤❤❤❤

  • @استغفراللهالعظيمواتوباليه-ع3ظ

    یارەبی خدایە ئەوانەی دشمنی خاك و نیشتیمانی منن ڕسواو سەر شۆڕی دونیاو قیامەتیان بكەی بە جاش و كلكەكانیانەوە ئای نیشتیمانم چەدە بێ ناز گەورەبووی چەندە بێ كەس گەورەبووی یارەبی ئەوەی ئەیەوێ ئەو خاك و كوردستانەمان لێ تێك بدا قەت نەگا بەمرازهەتا هەتایە سەر شۆڕی بكەی

  • @shymahiwa5370
    @shymahiwa5370 8 месяцев назад +3

    روحی شهید شورش و سه رجه م شهیدانی کوردستان شاد بیت😢😢

  • @shadishadian1984
    @shadishadian1984 Год назад +3

    یارەبی ئەو دەنگ و هەست و سۆزت هەروا خۆش بن،یارەبی دایم سەرکەوتوو بی،حەز دەکەم لە رۆژی پرسەکەم ئەو گۆرانیە دابنین❤❤❤❤

  • @hadiarefi9745
    @hadiarefi9745 2 года назад +5

    سەرکەوت جوانترین مامۆستا و فەرماندەی مێژوو

  • @dlerabdwlla3992
    @dlerabdwlla3992 Год назад +3

    هەربژی سەرکەوتو بی

  • @awyar.6174
    @awyar.6174 2 года назад +3

    Ez kurdm 🔥✌️

  • @jorgenhassel8607
    @jorgenhassel8607 7 лет назад +5

    shehid namrin ✌

  • @shadishadian1984
    @shadishadian1984 2 года назад +1

    بژین♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️

  • @shekh9089
    @shekh9089 4 года назад +13

    شیعری کاک احمد مفتی زاده

  • @muhamadhady4761
    @muhamadhady4761 3 года назад +4

    😌

  • @RahenAbdulrahman-fl7un
    @RahenAbdulrahman-fl7un 11 месяцев назад +1

    ماشةلاك ؤرانيةكةتانزؤرخؤشة❤😊🎉🎉🎉🎉🎉❤❤❤

  • @kaziwa.abdulla
    @kaziwa.abdulla 2 года назад

    2.Feb.2023 ❤☀💚

  • @mohamadsalhi233
    @mohamadsalhi233 7 месяцев назад

    ئەرێ کەس نازانێ ئەم پیاوە دەنگ خۆشە ناوی چیە ؟؟؟؟؟

  • @E-Elias
    @E-Elias Год назад

    گۆرانی بێژەکە کێیە و شعری گۆرانیە کە کێ نوسوەتی 💖💖