BERPIRSIYAR |بەرپرسیار-کچێک بە گولـلەی دەمانچە گیانی لەدەستدا
HTML-код
- Опубликовано: 13 сен 2024
- مێردمنداڵێک لە گوندێکی سنووری سۆران شەوی رابردوو دوای نانخواردنی ئێوارە چووە ژوورێکی ماڵەکەیان و گیانی لەدەستدا.
رۆژی سێشەممە، 07-03-2023، رەشید فەتاح، مامی رەیان لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات، گوتی: "رووداوەکە دوای نانخواردنی ئێوارە بووە، کاتێک رەیان ویستوویەتی نوێژ بکات لە ژوورێکی دیکەی ماڵەکەیان. چەکێک لە ژوورەکە بووە و دەستی گەیاندووەتە چەکەکە و کەس ئاگای لێ نەبووە و کەسیش لە ژوورەکە نەبووە. کاتێک چوونەتە ژوورەوە بینراوە گولـلەیەکی بەرکەوتووە".
وەک مامی رەیان باسی دەکات، ئەو کچە تەمەن 13 ساڵە و هیچ کێشەیەکی نەبووە و تەنانەت ئەو رۆژە "بەڕۆژوو" بووە و دەشڵێت: "هیچ کەسێک قسەیەکی بە رەیان نەگوتووە و تاقانەی سێ براش بوو".
دوای رووداوەکە رەیان گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دوای نیو کاژێر لە گەیاندنی، گیانی لەدەستداوە. سەبارەت بە هۆکاری بوونی دەمانچە لە ماڵەکە، وەک مامی رەیان باسی دەکات ئەوەیە کە باوکی پێشمەرگەیە و "رەنگە پێویستی کردبێت دەمانچە لە ماڵ بێت بۆ خۆپاراستن، پۆلیسی سۆرانیش دەتوانێت لەو بابەتە بکۆڵێتەوە".
شەمال دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 9:45 خولەکی شەوی رابردوو لەلایەن نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران لە هەبوونی تەرمی کەسێک بە ناوی "رەیان تاریق فەتاح" لە نەخۆشخانە ئاگادار کراونەتەوە.
شەمال دێواری گوتی: "کچەکە گولـلەیەک بەر سکی کەوتووە و بە هۆیەوە گیانی لەدەستداوە."
وەک گوتەبێژی پۆلیسی سۆران دەڵێت، ئەوان چاوەڕوانی راپۆرتی دادپزیشکین تاوەکو دڵنیاببنەوە لە راستیی رووداوەکە. رەشید فەتاحیش دەڵێت: "گومانمان لە هیچ کەسێک نییە و رووداوەکە کوشتن نەبووە بە دەستی کەسێکی دیکە. دڵنیاین رووداوەکە بە هەڵە بووە. رەیان جلی سەیرانی کڕیبوو و بڕیاربوو لەگەڵ قوتابیانی قوتابخانەکەیان سەیرانەکە بکەن".
"لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە"
رەجەب زوبێر، قایمقامی سۆران لە بەرنامەی بەرپرسیار ئەو رووداوەی بۆ هەبوونی چەک لە هەرێمی کوردستان گەڕاندەوە و گوتی: "رووداوێکی نەخوازراو بووە و ئێستا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کردووەتەوە."
سەبارەت بە یەکلابوونەوەی ئەوەی "ئایا رەیان خۆی کوشتووە یان کوژراوە یان بە ئەنقەست خۆی کوشتووە؟، رەجەب زوبێر دەڵێت: لە رووداوێکی وەهادا کاتێک کەسێک لەو تەمەنەدا دەچێتە ژوورەوە و گولـلەی لەدەست دەردەچێت، دەبێت لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و هۆکارەکانی پشت ئەو رووداوە ئاشکرابکرێن و گوتی: "ئەگەر خۆکوژی بێت، دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت لەوەی کە ئایا رەیان لەو تەمەنە بچووکە بۆچی خۆی کوشتووە، ئەگەر نەخوازراویش بێت، دەبێت بزانرێت ئەو چەکە بۆچی لەوێ دانراوە، پۆلیس لێکۆڵینەوە دەکات".
حسبى الله ونعم الوكيل لكل ظالم إن شاء الله 🤲🏻🕌🕋
شه هيان به رنامي به ربسيار
Zor ba daxawa pey dlagran bom 😢😢
ئه و باوكه هيچ نشانه يه كى غهمبارى پيوه ديار نيه و ئه لى باسى كچى يه كيكى تر باس ئه كات ، تازه ش هه ر شتيك بووبيت ئه و روشته وه بو لاى بارى تعال خوى انشالله به به هه شتى به رين شاد بيت . انا لله وانا اليه راجعون