Legel Ranj |لەگەڵ رەنج |كوالێتیی هەوای هەرێمی كوردستان لە هەندێ‌ ناوچە هێڵی سووری ‏تێپەڕاندووە

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 28 сен 2024
  • كوالێتیی هەوای هەرێمی كوردستان لە هەندێ‌ ناوچە هێڵی سووری ‏تێپەڕاندووە
    رێکخراوەکانی بواری ژینگە لە نوێترین توێژینەوەیاندا بۆیان دەرکەوتووە هیچ شارێکی هەرێمی کوردستان هەوای پاکی نییە و بەگوێرەی دوایین داتاکان دوای بەغدا، هەولێر دووەم و سلێمانی سێیەم پیسترین شاری عێراقن لە رووی هەواوە و سەرۆكی بەشی ئەندازایاریی رووپێوان لە ‏زانكۆی ‏پۆلیتەنكنیكی هەولێر دەڵێت: "سێکوچکەی سەنتەری شاری هەولێر، قوشتەپە و کەڵەک ئەو ناوچانەن کە سەرچاوەی پیسبوونی هەموو هەوای پارێزگای هەولێرن".
    رۆژی یەکشەممە، 2ـی حوزەیرانی 2024، لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج بە میوانداریی د. رێبین سەمەد، سەرۆكی بەشی ئەندازایاریی رووپێوان لە ‏زانكۆی ‏پۆلەتەنكنێكی هەولێر؛ هەنار هادی، بەرێوەبەری پرۆژەكان لە دەمەزراوەی ‏مید؛ رەزاق خەیلانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاركردنەوەی ‏ژینگە و ‏‏راگەیاندن لە دەستەی ژینگە؛ دكتۆر كارزان عەبدوڵڵا، پزیشكی پسپۆری دڵ و هەناوی و یەریڤان شاسوار؛ هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە كوالێتی هەوا پیسبوونی هەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا.
    دەستەی ژینگە 'دەسەڵاتی جێبەجێکردنی نییە'
    بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاركردنەوەی ‏ژینگە و ‏‏راگەیاندن لە دەستەی ژینگە باس لەوە دەکات کە ئەوان تەنیا لایەنی راوێژکاری و چاودێریکردنی رێنماییە ژینگەییەکانن و دەسەڵاتی جێبەجێکردنی رێنماییەکان لەدەستی ئەوان نییە.
    رەزاق خەیلانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاركردنەوەی ‏ژینگە و ‏‏راگەیاندن لە دەستەی ژینگە رایگەیاند: "ئێمە دەستەیەکی جێبەجێکار نین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵکو دەستەیەکی راوێژکارین و رێنمایی دەدەین بە وەزارەتەکان لەسەر چاککردنی ژینگە و چاودێری جێبەجێکردنی رێنماییەکان دەکەینەوە".
    رەزاق خەیلانی دەڵێت: "زیاتر لە دوو ملیۆن و 200 هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان هەن کە سەروو 60٪ـیان ئۆتۆمبێلی تایبەتن، هۆکارەکەش ئەوەیە کە ئێمە سێکتەری گواستنەوەی گشتیمان لە هەرێمی کوردستان زۆر لاوازە، داوامان لە دەستەی وەبەرهێنان کردووە لەبری ئەوەی مۆڵەت بە دروستکردنی ئەوهەموو سیتییە بدەن، با وەبەرهێنان لە گواستنەوەی گشتیدا بکەن، ئەگەر بەم شێوەیە بێت، خەڵکیش ئەوەندە ئۆتۆمبێلی تایبەت بەکار ناهێنێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر پاکبوونەوەی هەوا دەبێت".
    بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاركردنەوەی ‏ژینگە و ‏‏راگەیاندن لە دەستەی ژینگە داوا دەکات پۆلیسی دارستان و پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان بە فەرمانی ئەوان جووڵە بکات و دەڵێت؛ "ئێمە پۆلیسی دارستان و ژینگەمان لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام جووڵەپێکردنیان لەدەستی ئێمە نییە و لە دەسەڵاتی وەزارەتی نێوخۆیە، دەبێ ئەو یاسایە لە پەرلەمانی داهاتووی کوردستان بگۆڕین".
    پیسبوونی هەوا 'خەڵکی تووشی جەڵتەکانی دڵ و مێشک کردووە'
    بەپێی داتاکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی عێراق لە ریزی شەشەم پیسترین وڵاتانی جیهاندایە و هەولێر و سلێمانی دووەم و سێیەم پیسترین شاری عێراقن، پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو دەڵێت پیسبوونی هەوا بە رێژەی 29٪ کاریگەرە لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
    دكتۆر كارزان عەبدوڵڵا، پزیشكی پسپۆری دڵ و هەناو گوتی: "رۆژانە لە هەرێمی کوردستان مادەی تۆکسین هەڵدەمژین، هەڵمژینی ئەو هەوا پیسەی لە هەرێمی کوردستان هەیە کاریگەریی راستەوخۆی هەیە لەسەر جەڵتەکانی دڵ و مێشک و بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن، بۆ نموونە، 15٪ـی هۆکاری جەڵتەکانی دڵ 17٪ــی جەڵتەکانی مێشک بەهۆی پیسبوونی بەرگەهەواوە روودەدات".
    ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو باس لەوە دەکات کە پیسبوونی هەوا کاریگەریی راستەوخۆی هەیە لەسەر پەنکریاس و لاوازبوونی بەرگریی ئەنسۆلین، بەگوێرەی ئەو لێکۆڵینەوانەی کراون، 29٪ـی ئەوانەی تووشی شێرپەنجەی سییەکان دەبن، بە هۆی هەڵمژینی هەوای پیسەوەیە و دەشڵێت: "تەنانەت ئەگەر کەسێک پاڵەپەستۆی خوێنی لە ژینگەیەکی پیسدا 16 لەسەر 10 بێت، ئەگەر بچێتە ژینگەیەکی پاک و بۆ ماوەی 14 کاتژمێر بمێنێتەوە، پاڵەپەستۆی خوێنی چوار پلە دادەبەزێت".
    بە گوتەی دکتۆر کارزان عەبدوڵا، "لە وڵاتانی رۆژئاوا کار لەسەر چاکسازی لە پێکهاتەی تایەی ئۆتۆمبێل دەکەن بۆ کەمکردنەوەی مادە پلاستیکییەکان لە هەوادا، ئێمە ئەگەر لە هەرێمی کوردستان بە پلانەکانمان بۆ پاککردنەوەی ژینگە و هەوادا بچینەوە، ژیانی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانمان لە مردن رزگار دەکەین".
    'هەوای هیچ شارێکی هەرێمی کوردستان پاک نییە'
    بەرێوەبەری پرۆژەكان لە دامەزراوەی ‏مید بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی کە بە هاوکاری رێکخراوێکی بواری ژینگەی سویسری کردوویانە دەڵێت "هەوای هیچ شارێک لە هەرێمی کوردستان لە ئاستی ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندا نین".
    بەرێوەبەری پرۆژەكان لە دامەزراوەی ‏مید، بە هاوکاریی کۆمپانیایەکی سویسری لە بواری ژینگە داتایەکی مەیدانیمان کۆکردووەتەوە و بەگوێرەی داتاکان، بەغدا یەکەم پیسترین شاری عێراقە و هەولێر دووەم و سلێمانی لە پلەی سێیەمی پیسترین شارەکانی عێراقن.
    هەنار هادی، بەرێوەبەری پرۆژەكان لە دامەزراوەی ‏مید گوتی: "بەپێی ستانداردە جیهانییەکان بۆ ژینگە و هەوا، زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ناگەنە ئەو ئاستەی کە بڵێین هەوایەکی پاک و تەندروستی هەیە".

Комментарии • 13

  • @kr19888
    @kr19888 3 месяца назад

    زؤر راست...كلام في غاية المنطق...💯

  • @ayadmalik645
    @ayadmalik645 3 месяца назад +3

    هه ر بيسى زينكه نيه
    ئه دى بيسى زينكه ى كومه لايه تى و تعريب دو مليون عربى أنفالجى خلف حنش وحنتوش و جدوع و شعلان وعلوان و مشعان و جراد وجربوع وحواس وعباس وناس ئه مانه هه ر هه موى انفالجيه كانى ١٩٦٣ و١٩٨٣ و١٩٨٨ جماعه تى هاهاهاها أحنا العرب أهل الغيره نطرد الأكراد من الديره :
    له لايه كى ديكه وه كوردستان خوى ١ مليون دوم و قرجى تيدايه ١مليون دومى سورياش هاتوه ئى ئه مه جه ندى به جه نده له٢٠٥٠عرب له كورد زورترده بيت ده بنه ٧مليون به هوى كيشه ناو خويان له ناوراست و باشور ده لين( خلي نروح للشمال كله عراق كاكات خوش ناس!!! حتى أذا تكتل أبنه بالسياره يسامحك!!!
    بعدين الأكراد ناس غشمه نضحك عليهم بس تكوله كاكا كل أحنا أسلام أمة محمد يقول أي والله كاكا عرب أنت أبن رسول الله على رأسي!!!!!
    وه دوم و قرج ده بنه ٥ مليون - ئه ى ئه مه بيسى زينكه و تيكدانى ولات نيه

  • @TheYousifRR
    @TheYousifRR 3 месяца назад +2

    تەماشای ئەو دیکۆر و ئەو پۆزلێدان و ئەو حەموو مێزو کورسی و ئەو حەموو نازو مەکرەش، ئەم کوردە ژێردەستە ئەنفالکراوە ئەتککراوە هێشتا نەبۆتە دەوڵەت ئاوا خۆی بە زل ئەزانێ و فووی کردۆتە خۆی و خۆی هەڵئەفشێنێ ، ئەی ئەگەر دەوڵەتی هەبێت وسەربەخۆ ببێت و خۆی نەوتی خۆی بفرۆشێ و دەسەڵاتی هەبێت، وەڵا حەموو دنیا داگیر ئەکات، باشترە هەر ئاوا عەرەب مووچەی بۆ بنێرێ و ئەمەریکا قەوارەکەی بپارێزێ و ئەنقەرەو تاران گوێچکەیان ڕاکێشێ، پەندە پێشینانەکە جوانی فەرمووە کە ئەڵێ (( خوا ئیشی نابەجێ ناکا، تا کێو نەبینێ بەفری تێ ناکا))

  • @ayadmalik645
    @ayadmalik645 3 месяца назад +1

    ئه دى عي سداااام له هه ولير
    و داره سوتاوه كه
    له سليماني !!!

  • @CSIS2009
    @CSIS2009 3 месяца назад +1

    لە عێراق هەموو 1000 کەسێكدا 156 سەیارە لێ دەخورێ

  • @razawasleman8062
    @razawasleman8062 3 месяца назад +2

    من لەئەڵمانیا م ئەبینم چ خەمخۆری ژینگەیان کە پانتایەکی گەورەی داگیر کردوە ماڵ بەماڵ گەنجان ئەگەڕێن بۆ بەشداری کردن لە ژینگە پارێزی هاتم بۆم منی شی کردەوە ووتم ئەتوانم چۆن یارمەتیت بدەم ووتی لە ١٥€ دەست پێ ئەکات بۆ مانگێک من بە دوو ئەوەندە بەشدارم زۆر سوپاسی کردم ووتم سوپاس ناوێت . ووتم مادەم ئێوە ئەوەندە دڵسۆزن بۆ کۆچبەرێکی وەک ئێمە بێ لەدەرگا یان یەینە ووڵاتەکەتان لەگەڵ پەنجە مۆردە مووچەمان بێ دوا کەوتم ئەدرێت پێمان و خانوو خزمەت گوزاریمان هەیە
    بەڵام کاک ڕەنج ئەو سەرکردانەی کە قەپە گەورەی موادەکانی کوردستان ئەخۆن و بێ خزمەتگوزاری هاوڵاتیان بەڕێوە ئەبەن لەسەر هەواو ژنگە
    بێجگە لە موادی ئێکس پایەر و حەب ق دەرمانی بوسەر چوو بۆ هەژاران بۆ خۆیشیان بۆ دان ئێشە ئەگەنە ئەوروپا
    جا پێویستە ئەم بەرنامانەو دایکەکان و باوکەکان لە خێزانەکاندا وەک تەربێت دان مناڵەکانی باسی پاک ڕاگرتنی ژینگە باسکەن
    مناڵێکی ئەوروپی ئەبینێت کە غەیرەیەک قنە جگەرەیەک فڕێ بادا هاواری لێ هەڵ ئەسێت ئەڵێت ناێت تۆ کارێکی هەڵە ئەکەیت و جگەرەکە هەڵئەگرێت بۆ ئەوەی تۆ تەرق بێتەوە

  • @ayadmalik645
    @ayadmalik645 3 месяца назад +2

    دارى واشنتونيا و دارى خورما هيج سوديكى نيه بو ناو شار نه أكسجين ئه دا وه نه سيبه رى هه يه

  • @nz9514
    @nz9514 Месяц назад

    . دوو طەنی هەیە لەم شارەیا بەقەدەر یەک پاڵاوگەی نەوت دوکەڵی هەیە. کەچی مروور ئەڵێی لەگوێی گایا نوستون. بێجگە لەو هەموو ساحێب مۆلیدە بێ وژدانانە. بێ ســـــــاحێـــــبـــیە. دز ڕاعیت بکات 😂

  • @ayadmalik645
    @ayadmalik645 3 месяца назад +2

    ئى كورد نازانيت دار و درختيش بجينيت:
    كاكى كورد كاكى كورد براى به ريز دارى واشنتونيا و داري خورما بو كوردستان خدمه ت به زينكه ناكات ئه ى هاوار:
    ئه و دارانه هه لكه نن له شوينيان دارى جنار وشوره بى و تو بجينن

  • @CSIS2009
    @CSIS2009 3 месяца назад +2

    ئێ با حوکومەت بڕیار بدات بە لابردنی مولدە

  • @CSIS2009
    @CSIS2009 3 месяца назад +1

    سیارە دووبارە بیکەن بە تاک و جووت

  • @dashnelatif305
    @dashnelatif305 3 месяца назад

    Saroki hkumat am barnamayan abine

  • @tahataha6165
    @tahataha6165 3 месяца назад

    Bjit sarok🐎🐐🐕‍🦺🦌🐈🐕🐈‍⬛🐄🦒🐘🦛🦍🦧🦣