- Видео 27
- Просмотров 124 668
Shwan Shareef
Добавлен 7 сен 2015
لە جەنجاڵی ژیان وکەمی کات ئەم چەناڵە یارمەتیدەرت دەبێت لە دەستخستنی زانیاری لە بەرچاوترین وە گرنگترین کتێبەکان! من شوان ،ئەم کەناڵەم تەرخان کردوە بۆ پێداچونەوەو کورتکردنەوەی کتێبەکان و گەیاندنی بیرۆکەی کتێبەکان بە شێوەیەکی ڕون و زمانێکی سادە بۆ فراوان کردنی زانیاریەکانت لە ماوەیەکی کەم کەگۆڕانکاری لە ژیانی تۆدا دروست بکات." فێربوون لە ڕێگەی وێنەوە بەهای هەزار وشەیە"
دەتوانن لە فەیس بووک و تیک تۆک فۆلۆوم بکەن ، کە زیاتر بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کورتەکان بەکاریان دەهێنم:
Follow me
Facebook:
Shwan91?mibextid=LQQJ4d
TikTok
www.tiktok.com/@shwanshareef?is_from_webapp=1&sender_device=pc
باشترین کتێب بۆ گەشەپێدانی خود و گۆڕینی ژیانت!! کتێبی خووە ئەتۆمیەکان- بەشی یەکەم
یەک لە باشترین کتێبەکان بۆ گۆڕینی خوە خراپەکان و دروست کردنی خووی باش. ئەو کتێبە باس لەوە دەکات کە هەنگاوی بچوک و سادە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری زۆر گەورە. گەر ویستت خوێکی خراپ بگۆڕیت و گەشە بە خۆت بدەیت، کلیلی سەرکەوتن ئەوەیە لە شتی زۆر بچوکەوە دەست پێبکەی. لەو ڤیدیۆیە بە شێوەی ئەنیمەیشن ئەو کتێبە شیدەکەمەوە کە بتوانیت دەست بکەیت بە گۆڕانکاری لە دوای ئەو ڤیدیۆیە.
#books #booksummary #habits #atomichabits #education #goals
ئەو کتێبە ئەو بەشانە لە خۆ دەگرێت
0:00 پێشەکی
2:19 ٪١ باشتر
8:13 ئامانج & سیستەم
12:24 تەرکیز بخە سەر شوناس نەک ئەنجام
سەیری ڤیدیۆی ئامانج و دروست بوونی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بکە
ruclips.net/video/WwR9YKiMYg0/видео.htmlsi=O_s3DpJpv9Jrvkn1
سەیری باشترین ١٢ کتێب بکە کە پێویستە بیانخوێنی...
#books #booksummary #habits #atomichabits #education #goals
ئەو کتێبە ئەو بەشانە لە خۆ دەگرێت
0:00 پێشەکی
2:19 ٪١ باشتر
8:13 ئامانج & سیستەم
12:24 تەرکیز بخە سەر شوناس نەک ئەنجام
سەیری ڤیدیۆی ئامانج و دروست بوونی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بکە
ruclips.net/video/WwR9YKiMYg0/видео.htmlsi=O_s3DpJpv9Jrvkn1
سەیری باشترین ١٢ کتێب بکە کە پێویستە بیانخوێنی...
Просмотров: 6 802
Видео
10 ڕێگا بۆ فێربوونی کارامەیی بە خێرایی - کتێبی یەکەمین ٢٠ کاتژمێر- بەشی دووەم
Просмотров 1,4 тыс.2 месяца назад
ئەو سەردەمەی ئێشتا بریتیە لە سەردەمی کارامەیی، واتا تا کارامەیی زیاتر بزانیت هەلی زیاترو کاری زیاترت دەست دەکەوێت. لەم ڤیدیۆیەی ئەمڕۆدا وەکو تەواوکەری بەشی یەکەم باس لە ١٠ هەنگاوەکەی فێربوونی کارامەیی دەکەین لە ماوەی تەنها ٢٠ کاتژمێر. The first 20 hours , learn anything fast #learning #skills #shwanshareef #books #booksummary بەشی یەکەمی کتێبی یەکەمین ٢٠ کاتژمێر لەو لینکەوە سەیر بکەن: ruclips.n...
چۆن بە خێرایی فێربین: هەنگاوەکانی فێربوونی هەر شتێک لە ماوەی 20 کاتژمێردا” بەشی ١
Просмотров 6 тыс.3 месяца назад
پرسیارێک کە هەموو خەڵکی سەرقاڵ کردوە لەو سەردەمەدا چۆنیەتی فێڕبوونی کارامەییە بە کاتێکی کەمتر ، ئەو کتێبە فێرمان دەکات کە چۆن دەتوانین لە ماوەی تەنها ٢٠ کاتژمێر فێری هەر شتێک یان کارامەییەک بیت کە دەتەوێت. ئەو کتێبە لە ڕێگەی ١٠ هەنگاوەوە وامان لێدەکات کە بتوانین شارەزاییەکی باش بەدەست بهێنین لەو کارامەییانەی کە مەبەستە فێریان بیت. The first 20 hours , learn anything fast #learning #skills #shwa...
"بۆچی گەیشتن بە ئامانجەکەت دڵخۆشت ناکات" هێزی ئاستەنگ و ناخۆشیەکان لە ژیان دا
Просмотров 7213 месяца назад
بۆچی دوای بەدەست هێنانی گەورەترین ئامانج لە ژیانم ، بەڵام هێشتا دڵ خۆش نیم. کلیلی بەختەوەری و دڵخۆشی تەنها لە بەدەست هێنانی ئامانجەکان نیە، زۆر کەس دوای گەیشتن بە ئامانجەکانیان کە هەوڵیان بۆ داوە دڵخۆش نەبوون ، بە پێچەوانەوە دڵتەنگیەکی زۆر ڕووی تێکردوون. لەم ڤیدیۆیە کورتەدا هەوڵ دەدەم بە شێوەیەکی زانستی باس لە هۆکاری ئەو دیاردەیە بکەین. #happiness #goals #success
فێری مامەڵەکردن بە لەگەڵ خەڵك - کتێبی هونەری هاوڕێگرتن و کاریگەری دانان لە سەر خەڵک
Просмотров 1,3 тыс.3 месяца назад
کورتکراوەی کتێبی هونەری هاوڕیگرتن و کاریگەری دانان لە سەر خەڵک لە نووسینی دیل کارینگی، باس لە بنەما و یاساکانی مامەڵەکردن کردن لەگەڵ خەڵکی کە لە رۆژگاری ئەمڕۆدا بە یەکێک لە گرنگترین تواناکان دادەنرێت . لەم ڤیدیۆیەدا باس لە ٧ یاسا و بنەمای گرنگ دەکەین کە هەموو کەسێک دەتوانێت بە ئاسانی لە ژیانی ڕۆژانەی بەکاریان بهێنێت تا ببێتە کەسێکی کاریگەر بە سەر خەڵکانی تر وە مامەڵەی دروست ئەنجام بدات بەرامبەر...
باشترین کتێب کە پێویستە بیان خوێنیتەوە لە ساڵی 2024 دا
Просмотров 1,3 тыс.9 месяцев назад
لەم ڤیدیۆیەدا ئاشناتان دەکەم بە ١٢ کتێب بۆ ساڵی ٢٠٢٤ کە من سودم لەو کتێبانە بینیوە دوای خوێندنەوەیان وە بە پێی ئەزموونی خۆم پێم وایە کە خوێندنەوەی ئەو کتێبانە یارمەتی دەرتان دەبیت لە چەندان بواری جیاوازدا. #books #best books #books to read in 2024 0:00 پێشەکی 0:22 کتێبی یەکەم 1:02کتێبی دووەم 1:56 کتێبی سێیەم 3:00 کتێبی چوارەم 3:41 کتێبی پێنجەم 4:25 کتێبی شەشەم 5:09 کتێبی حەوتەم 5:55 کتێبی هەشتە...
باشترین ڕێگا بۆ بەڕێوەبردنی کات- کتێىی کات دروست بکە زیاتر لەوەی کە هەیە
Просмотров 3,3 тыс.11 месяцев назад
لەم ئەڵقەیەدا شیکردنەوە بۆ یەکێک لە باشترین کتێبەکان دەکەین دەربارەی کات بەڕێوەبردن، وە چۆن خۆمان دەرباز بکەین لە بەهەدەردانی کات لە ڕێگەی چوار ڕێگای پڕاکتیکی بۆ ئەوەی بەرهەمدار تر بیت وە کەروباری ڕۆژانەت بە ژیرانە بەڕێوەببەیت. #books #کتێب #timemanagement The best book for time management ئەم ڤیدیۆیە ئەو بەشانە لە خۆ دەگرێت: 0:00 کات 1:20 بۆچی کاتمان نیە 2:29 چوار هەنگاو 2:54 دیاری کردن 5:37 ت...
ئەرێنی مەبە- کتێبی هونەری فەرامۆشکردن & گوێپێنەدان- بەشی یەکەم
Просмотров 4,1 тыс.Год назад
چۆن دەبیتە سەرکەوتووترین و دڵخۆشترین کەس لە جیهان- کتێبی هونەری فەرامۆشكردن یاخود گوێنەدان لە نوسینی مارک مانسۆن-The subtle art of not giving a f*ck #books لە جیهانی ئەمڕۆمان بیرکردنەوەمان بۆ سەرکەوتن بریتیە لە خانووی گەورەوە سەیارەی جوان و ، شەهادەی بەرز و هەزاران خەونی تر لەم ژیانە کورتە، داواکردن و ویستی زیاتر بۆ شتەکان وای لێکردوین پێوەرەی سەرکەوتن بریتیە لە گەشتن بەم شتانە. بەڵآم ئەم خەیاڵ...
پۆڕن ژیانت وێڕان دەکات- پێداچونەوە بە کتێبی مێشکت لە ژێڕ پۆڕن
Просмотров 5 тыс.Год назад
پۆڕن دادەنرێت بە یەکێك لە مەترسیترین بازرگانی بە دروست کردنی فیلمی سێکسی بۆ ڕاکێشان و ئاڵودەکردنی گەنجان کە کاریگەری خراپ دەخاتە سەر هەموو لایەنەکانی ژیانی کەسی ئاڵودەبوو، پیاوان ژنان لە هەموو تەمەنێک بە ئامانج گیراون بە تایبەتی گەنجان تە بکەونە داوی پۆڕنەوە. لەم ڤیدیۆیەدا باس لە هۆکاری ئاڵوودەبوون بە پۆڕن دەکەین، وە زیانەکانی ئاڵوودەبوون لە ڕووی زانستیەوە، ئینجا هەوڵـمداوە هاوکاربم تا یارمەتی ...
دەتەوێت زمانی نوێ فێڕبیت؟ لەم ٦ ڕێگا باس نەکراوانەوە دەست پێبکە- کتێبی بە ڕەوانی بۆ هەمیشە
Просмотров 3,4 тыс.Год назад
گرنگترین ڕێگاکان بۆ فێربوونی زمانێکی نوێ. #languagelearning #english #کتێب لەم ڤیدیۆیەدا پێداچوونەوە بە کتێبی "Fluent Forever" واتا " بەڕەوانی هەمیشە" لە نووسینی گابرێل واینەر دەکەم، کە ئاشنامان دەکات بە شێوازێکی گشتگیر بۆ فێربوونی زمانێکی نوێ بە شێوەیەکی ئاسان و کاریگەر. باس لەو بنەما و تەکنیکە سەرەکیانە دەکەم کە لە کتێبەکەدا هاتووە، هەروەها ئەزموونی کەسیی خۆم لە بەکارهێنانی شێوازەکان دا. ئەگە...
یاسایەک چۆن ژیانت دەگۆڕێت لە ماوی 5چڕکەدا- کتێبی یاسای پێنج چرکە
Просмотров 6 тыс.Год назад
نووسەر مێل ڕۆبینز لەم کتێبەدا باس لەوە دەکات کە چۆن مرۆڤ دەتوانێت کۆنترۆڵی مێشکی خۆی بکات و زاڵ بێت بەسەر کەمتەرخەمی و دواخستن لە تەواوکردنی ئەرکەکاندا بە فریودانی مێشک بە بەکارهێنانی یاسای پێنج چرکە و ڕوونکردنەوەی زانستی پشت بەکارهێنانی ئەم یاسایە. The 5 second rule by Mel Robbins- Animation review in Kurdish language #کتێب#باشترین #habits #shwan shareef ئەم بەشانەی لەم کتێبە باس کراوا ئەو بەش...
ئیبن بەتوتە - گەڕیدە ئیسلامیەکەی تەواوی جیهان گەڕا لە ٣٠ ساڵدا لە سەدەکانی ناوەڕاست
Просмотров 629Год назад
گەورەترین گەشتی زانایەکی ئیسلامی لە سەدەکانی ناوەڕاست ئەنجام درا لە لایەن ئیبن بەتوتە کە لە ماوەی ٣٠ ساڵدا گەشتی ٤٠ وڵاتی کردو سەردانی زۆربەی پاشاو سوڵتانەکانی ئەو سەردەمەی کردوە. #مێژوو #کتێب #زانایانی_ئیسلام
چۆن دەوڵەمەند بین- کتێبی باوکی دەوڵەمەند، باوکی هەژار
Просмотров 19 тыс.Год назад
باوکی دەوڵەمەند ، باوکی هەژار لە نووسینی ڕۆبەرت کیۆساکی، یەکێکە لە باشترین کتێبە ئابوورییەکان بۆ هەموو کەسێک کە دەتوانێت بیرکردنەوەت بگۆڕێت دەربارەی پاەرو سامان و چۆنیەنتی دەوڵەمەند بوون بە پیشاندانی ڕیگای جیاواز بۆ کۆکردنەوەی سەروەت و سامان. هەندێک زانیاریم زیاد کردوە تاوەکو بگونجێت لە گەڵ بارودؤخی وڵاتی ئێمە و هاندانێک بۆ گەنجەکانمان. من لە فەیس بووک: Shwan91?mibextid=LQQJ4d Rich...
دەتەوێت نمرەی بەرزبەدەست بهێنیت لە خوێندن؟ ئەم چوار تەکنیکە تاقی بکەوە
Просмотров 17 тыс.Год назад
دەتەوێت نمرەی بەرزبەدەست بهێنیت لە خوێندن؟ ئەم چوار تەکنیکە تاقی بکەوە
ئایا دەزانی گرنگی خەو چیە؟ کتێبی بۆچی دەخەوین- Why We Sleep
Просмотров 3,8 тыс.Год назад
ئایا دەزانی گرنگی خەو چیە؟ کتێبی بۆچی دەخەوین- Why We Sleep
باشترین پێنچ کتێب لە چەند بواری گرنگ و جیاواز کە پێویستە بیانخوێنیتەوە
Просмотров 6 тыс.Год назад
باشترین پێنچ کتێب لە چەند بواری گرنگ و جیاواز کە پێویستە بیانخوێنیتەوە
چۆن ببمە کەسێکی سەرکەوتوو-کتێبی کێ پەنیرەکەی منی جوڵاند
Просмотров 4,2 тыс.Год назад
چۆن ببمە کەسێکی سەرکەوتوو-کتێبی کێ پەنیرەکەی منی جوڵاند
ڕۆتینی بەیانیان: پێداچونەوەی کتێبی: یانەی کاتژمێر ٥ بەرەبەیان
Просмотров 4,8 тыс.Год назад
ڕۆتینی بەیانیان: پێداچونەوەی کتێبی: یانەی کاتژمێر ٥ بەرەبەیان
چۆن داهاتم زیاد بکەم-کورتکراوەرەی کتێبی: دەوڵەمەندترین پیاوی بابل
Просмотров 10 тыс.Год назад
چۆن داهاتم زیاد بکەم-کورتکراوەرەی کتێبی: دەوڵەمەندترین پیاوی بابل
چۆن ببمە کەسێکی بەهێز- ئەو ١٣ شتانەی کەسانی بەهێز ئەنجامی نادەن
Просмотров 3,2 тыс.2 года назад
چۆن ببمە کەسێکی بەهێز- ئەو ١٣ شتانەی کەسانی بەهێز ئەنجامی نادەن
پێداچونەوە بە كتێبی موعجيزەی بەيانيان-ژیانت بگۆڕە پێش کاتژمێر ٨ بەیانی
Просмотров 7 тыс.2 года назад
پێداچونەوە بە كتێبی موعجيزەی بەيانيان-ژیانت بگۆڕە پێش کاتژمێر ٨ بەیانی
نهێنی و هۆکاری تەمەن درێژی و خۆشبەختی -کتیبی ئیکیجای
Просмотров 1,4 тыс.3 года назад
نهێنی و هۆکاری تەمەن درێژی و خۆشبەختی -کتیبی ئیکیجای
باشترین کتێب لەسەر خووـپێداچوونەوە بە کتێبی هێزی خوو
Просмотров 5 тыс.3 года назад
باشترین کتێب لەسەر خووـپێداچوونەوە بە کتێبی هێزی خوو
پێداچوونەوە بە کتێبی جارێکی تر نەخۆش مەبە -خانەی کتێب
Просмотров 1,6 тыс.3 года назад
پێداچوونەوە بە کتێبی جارێکی تر نەخۆش مەبە -خانەی کتێب
ماشاالله والله هی ڤیدیۆیەکان زۆر جوان و کورت و پوختن کاك شوان هیوای لەشێکی شاغ و تەمەنێکی پرخێرت لەخودا بۆ داوادەکەم هەر هەبی برام ❤
بۆچی لای من پاش دەقەی یەکەم دەنگ نما
ماشاالله هەزار ماشاالله کاك شوانی بەرێز بەراستی سەرسامم بەکارەکانت هیواردارم بەردەوام بی ❤
, دەستت خۆش بێت ، زۆر سوپاس بۆ ئەم ڤیدیۆیە جوان و کاریگەرە.
سوپاستان دەکەم، بە هیوای سوودبینین
دەستەکانت خۆش بێت تکایە زیاتر هەوڵبدە ئاوا کتێبەکان کورت بکەیەوە
سوپاستان دەکەم، کات کەمەو کتێب و بیرۆکە زۆر، خوای گەورە بەرەکەت بخاتە کاتی ئێمەو ئێوەش
جَزَاكَ اللّٰهُ خَيْرََا ئەم شەو ئەم جەناڵەم سودبەخشەم بینی الحمدللە ئەوەی من ئەمەوێت ژیانم بگۆرم
امین امعین، تەنها بڕیاڕدان بۆ گۆڕانکاری خۆی هەنگاوێکە بۆخۆی. سەرکەوتووبن ان شاءلله
دەست خۆشبیت
دەستی ئێوەش خۆش
اللە پاداشتت باتەوە شتیکی جوان و چاکە، ئەگەر شتیکیش دابنیی لەسەر چۆنیەتی خوێندنەوە و ئێسفادەکردن لە کتێب ،
بە چاوان لە داهاتوو ان شاءلله ، چی بکەین بابەت زۆرەو کات کەمە
زۆر سوپاس ❤
❤ زۆر سوپاس بۆ ڤیدیۆکانت
سەلامەت بیت یاخوا
❤
تکایە کە سێک بزانیت یاریت پێ دە کات چۆن بتوانیت فە رامۆشی بکە یت
دەکرێت دوو ڕیگا هەبێت. یەکەم پەیوەندیت بپچڕێنە لەگەڵی بە هەموو شێوەیەک وە دووربکەوە لێی. ئەگەر ئەوە قورسە، دانیشە لەگەڵی و سنورەکانی خۆتی پێ بڵی کە ناتوانی چیتر قبوڵی ئەو یاریکردنە بکەیت، وە بنەمای پەیوەندیەکە بگۆڕە و تۆ ئیتر بڕیاردەر بە چۆن بەرکەوتەت لەگەڵی دەبێت. بەڵام لە هەموو حاڵەتێک دس دوورکەوتنەوەت لێی، فەرامۆش کردنی باشترین ڕیگایە
@@Shwan91 دە ست خۆش
جزاک اللە 🩵👉
وایاک یا رب
سوپاس مامۆستا ❤
زۆر سوپاس
جزاک اللە خیرا بەشەکانی ترم چۆن دەستکەوێ
وایاک ، ئەگەر سەبرێکمان لێ بگرن ماوەیەکی تر بڵاوی دەکەمەوە ان شاء لله
هه ر بژي به راستي شاز بوو باشترين شيوازي فيركردن و روونكردنه وه و سودبه خشين 💎
هیوادارم سودێکتان لێ وەرگرتبێت ، زۆر سوپاس
ده س خۆش
سوپاس براکەم
دەستتان خۆشبێت ❤
سوپاس براکەم
جَزَاكُمُ اللّٰهُ خَيْرََا 🤍
امین اجمعین
دەسخۆش سەدات سەلامەت 🤍
سوپاستان دەکەم
Brakam bashtren kteb kamaya bo aw kasanay zor tambaln la karo chalake rozhanaw w warzsh nawe ktbekm daya ba ark nabe
براکەم ڕەنگە کتێبێک نەبێت بەتەنها هەموو ئەو کێشانە چارەسەر بکات چونکە ئەوە زیاتر پەیوەندی بە خووەکانت و ئامانجت لە ژیان هەیە. ئەگەر ئامانجێک یا خەونێکت نەبێت کە پێی بگەی بێگومان نازانی چی بکەیت و تەمەڵ دەبیت. بۆیە پێم وایە سەرەتا خۆت یەکلایی بکەوە کە چیت دەوێت لەو ژیانە ، ئامانج و پلانت چیە . دیاری کردنی ئەوە وادەکات هێزێکت پێبدات و هێدی هێدی کار بۆ ئەو ئامانجە بکەیت و رزگارت بێت لە کات کوشتن و تەمەڵی کردن.
مامۆستا بێزەحمەت ئەو کتێبە ئینگلیزیانە بە pdf چۆن دەستمان بکەوێت؟؟؟
سڵاو هاوڕێ گیان، ئەگەر مەبەستت ئەو کتێبە بێت هەیە لێرە نانێردرێت بە pdf بەس نامەیەک بنێرە بۆم لە فەیس بووک بۆتان دەنێرم ان شاءلله
دەست خۆش سەرکەوتووبیت.
سوپاستان دەکەم
دەست خۆش.
ئەتوانی لەجێگای ژمارەکان بەناوی خودا دەست پێ بکەین
بیرۆکەیەکی جوانە جزاک الله
❤
❤❤❤
ماشاءالله یاڕەبی خودای گەورە سەرفرازت بکات سوپاس لۆئەوماندووبونەت زۆربەسودبوو ❤💐
امین اجمعین، سوپاس بۆ ئێوەو بۆ پشتگیریتان ❤️❤️
خۆم فێری ئینگلیزی کرد بەس لەبەر ئەم قسانە بۆ ئەوەی لە کەناڵە ئنگلیزیەکانەوە ئەم زانیاریانەم دەس کەوێ الحمدللە زۆر گۆڕام و بەردەوامم بەس هیچیان بەقەد ئەم پارچە ڤیدۆیە کاری تێ نەکردومم good job 👏 ❤
شتێکی باشت کردوە بێگومان زمانی ئینگلیزی هۆکارە بۆ دۆزینەوەی بابەتی زیاتر لە سەرچاوەی ڕەسەنەوە. کەیف خۆشم کە سودتان لەو ڤیدیۆیە بینیوە، زۆر جار چەناڵە ئینگلیزیەکان بە هۆی بیرکردنەوەیان لە پارە کاتێکی کەمتر تەرخان دەکەن بۆ شیکردنەوەی بابەتەکان.
بەکوردیە؟
ئەو کتێبە وابزانم نەکراوە بە کوردی
Dastt xosh bet sarkawtu bit 👏🏻
Salamat bet yaxwa zor sopas
زۆر سوپاس بەجدی من زۆر لەڤیدۆکانت دەبینم بەهیوای بەردەوامیت ، جزاک اللە❤❤❤❤
کەیف خۆشم کە سودتان لێ بینیوە. امین اجمعین
Dastt xosh kak shwan
زۆر سوپاس براکەم
دەست خۆش
سوپاس هاوڕێ گیان
دەست خۆش زۆر شازبوو🌹🌹
دەستی ئێوەش خۆش سوپاس
خوا پاداشتت بداتەوە .
امین اجمعین براکەم
دەستەکانت خۆشبێ و بەهیوای بەردەوامی برای ئازیز.... ئەو کتێبەمان لەکوێ دەستکەوێ؟❤❤❤
سوپاسی پاڵپشتیتان دەکەم. ئەو کتێبە بە کوردی هەیە لە زۆربەی کتێبخانەکەن بە ناوی خوەە بچوکەکان ، خوە ئەتۆمیەکان
ئەگەر ڤیدیۆیەکیش بکەی لەسەر کتابی }پۆڕن تەڵە مەترسیدارەکە زۆر باشە . لەشت ساغ بێت
ڕاستی تا ئێستا ئەوم نەخوێندۆتەوە ، بیخوێنمەوە شتێکی لێدەکەین ان شاءلله
دەست خۆشش🥰
سوپاس بۆ ئێوە
دەستەکانت خۆش ،خودا تەمەن درێژتان بکات
زۆر سوپاس براکەم، خوای گەورە بەرەکەت بخاتە تەمەنی ئێوەش
جزاک اللە خیرا برام بەڕاستی ڤیدیۆکانت ناوازەن❤❤🎉
امین اجمعین براکەم ، سوپاس بۆ پاڵپشتیتان
بارك ﷲ فيك . اللهم قوة الإيمان،قوة الصبر،قوة المواجهة.يارب. اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي، وَارْحَمْنِي، وَاهْدِنِي، وَعَافِنِي، وَارْزُقْنِي لَّآ إِلَهَ إِلَّا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ
آمين يا رب ،وإياكم أضعافا مضاعفة
❤
Dastan xosh be wake tebenyak lo bashtr krdne chanale bareztan kamak xawtr qsa bka Xwa jazay xert bdawa ba heway sarkawtn
زۆر سوپاس مامۆستا گیان بۆ پێشنیارەکەت. ڕاستی خۆم هێواشتر قسە دەکەم بەڵام بۆ کورت کردنەوەی ڤیدیۆکان دەنگەکە خێراتر دەکەم چونکە زۆرێک لە خەڵکی ڕقیان لە ڤیدیۆی درێژە
نازانم چۆن دەسخۆشیت لێ بکەن بەڕاستی ناوازەبوو
پێزانینیت بۆ گرنگی بابەتەکە گەورەترین دەست خۆشیە، سوپاس
❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤
دەست خۆش بەردەوامبە
sarkawto be
سوپاس هاوڕێ گیان
dast xosh mandu nabn 🌹
Sopas bo pshtgeretan
Ark nabe aw jora videoya chon drwsakre ba ch barnamayak?
Mamosta gyan chand barnamayak haya lawana ( doodle maker - videoscribe , mn xom awayan ba kar dahenm. Balam ba paran barnamakan
@@Shwan91 jazakallhu khairan, zor mamnunm bra jyan sarkawtwbi💜