بەدیعە دارتاش ، دایكی شانۆی كوردی

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 17 май 2024
  • بەدیعە دارتاش ، دایكی شانۆی كوردی
    #play #بەدیعە_دارتاش
    ناوی دایكی شانۆی كوردی پێدراوە و زۆرینەی تەمەنی لەبواری شانۆ و هونەردا بەسەر بردووە
    ئەوپێی وایە هونەر بۆشاییەكی گەورەی لەژیانیدا پڕ كردووەتەوە
    وەك خۆی دەڵێت‌: یەكەم كچە كورد بووە، ساڵانی كۆتایی شەستەكانی سەدەی رابردوو چووەتە ئەكادیمیای هونەرە جوانەكانی بەغدا ‌و لە بەشی شانۆ وەرگیراوە‌ و لەو كاتەدا تەنها ئەو و كچێكی دیكەی مەسیحی خوێندكاری ئەكادیمیا بوون.
    بەدیعە دارتاش ساڵی 1946 لە گەڕەكی مەڵكەندیی شاری سلێمانی لەدایك بووە. قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی‌ و ناوەندی‌ و ئامادەیی لە سلێمانی تەواو كردووە. ساڵی 1968 چووەتە بەشی شانۆی ئەكادیمیای هونەرە جوانەكانی بەغدا و دوای چوارساڵ سەركەوتووانە تەواوی كردووە و بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە هونەری شانۆ وەرگرتووە. ساڵی 1972 وەك مامۆستای هونەر لە ئامادەیی سلێمانی كچان دامەزراوە ‌و هەشت ساڵ خزمەتی كردووە.
  • ВидеоклипыВидеоклипы

Комментарии • 1

  • @wafakamm
    @wafakamm Месяц назад +1

    تـایـبـەت بـون حەیف 🫡
    پـیـرمـەبـن تـکـایـە 🥲