ئەو یاریزانانەی لە تاوانکاریەوە بوونە ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 13 окт 2024
  • ئەو ئەستێرانەی لە جیهانی تاوانەوە هاتنە نێو تۆپی پێ
    لە نێوان دونیای مادەی هۆشبەر و دزی و دنیای تاوان چەند ئەستێرەیەک بەهۆی تۆپی پێ لە ژیانێکی مەترسیدار ڕزگار کران، تیڤێز و ئیبراهیمۆڤیچ و ڕیچارلیسۆن نموونەی ئەو ئەستێرە درەوشاوانەن کە جادووی تۆپی پێ ڕزگاری کردن
    ئیبراهیمۆڤیچ
    ئەستێرە سویدیەکە لە منداڵیدا ژیانێکی خراپ و مەترسیدار ژیاوە، کە دەورە درابوو بە مادەی هۆشبەر و دزی و دنیایەکی باند و کوشتن، ئیبرا لەگەڵ دایکیدا گەورە بووە دوای ئەوەی لە باوکی جیابووەوە لە گەڕەکی ڕۆزنگارد لە سوید.
    بەهۆی خراپی بارودۆخیان لە سەرەتای ژیانیدا پەنای بردە بەر دزینی شیرینی لە فرۆشگاکان، هەروەها دوای دزینی پاسکیلەکەی خۆی ڕووی کردە دزینی پاسکیل ، ئیبرا دەڵێت من پێشتر پاسکیلى دزراوم لێدەخوڕی، قوفڵەکەم دەکردەوە و دواتر پاسکیلەکە دەبوو بە هی من، زۆر لێهاتوو بووم لەو بارەیەوە، جارێکیان جلی ڕەشم لەبەر کرد و لە تاریکیدا ڕۆیشتم تا چوومە ناوچەیەکی سەربازی کە قوفڵێکی گەورەی هەبوو ئەویشم شکاند ، لەوێشەوە پاسکیلێکی سەربازیم دزی
    پاتریس ئێڤرا
    یاریزانەکەی پێشووی شەیاتنە سوورەکان لە باسی ژیانی ڕابردووی دەڵێت لە ناوچەیەکی مەترسیداردا دەژیام کە زۆر مادەی هۆشبەر و شتی زۆری تێدابوو، زۆر هاوڕێم هەبوو کە بینیم کوژران، دەکرا ڕووبەڕووی هەمان چارەنووس ببمەوە و گەر ڕووم لە ماددە هۆشبەرەکان بکردایە، بەڵام جادووی تۆپی پێ ڕزگاری کردم
    کارلۆس تێڤێز کە بە ئاباچی ناسراو بوو
    پێش ژیانی وەرزشی بە چەندین بارودۆخی سەخت تێپەڕیووە ، ئەستێرەی پێشووی یۆڤانتۆس و مانچستەر دەڵێت: من لە ناوچەیەک گەورە بووم کە مادەی هۆشبەر و باند و کوشتن بەشێک بوون لە ژیانی ڕۆژانەیان، کاتێک تاریکی دەهات، لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەت دەکرد و دیمەنی ترسناکت دەبینی، دوای کاتژمێرێکی دیاریکراو نەتدەتوانی بچیتە دەرەوە بۆ شەقامەکان ، نزیکترین هاوڕێم رۆشتنێو باندەکان ، ئاسان بوو بۆ ئەوەی وەک ئەو بم بەڵام ناچار بووم ڕێگاکەم هەڵبژێرم و بڕیارمدا لە تۆپی پێدا بەرەو پێشەوە بچم
    دێلی ئالی ئینگلیزی
    ئالی لە لێدوانێکدا جیهانی تووشی شۆک کرد ، باسی لە ژیانی پیشەیی کرد و ، ئازارەکانی ئاشکرا کرد کە لە دوای جیابوونەوەی دایک و باوکیەوە دەستیپێکردووە کاتێک تەمەنی تەنها شەش ساڵ بووە . ئالی دەڵێت : ژیانی منداڵی زۆر ناخۆش بووە ، بەهۆی ئەوەوە لە تەمەنی 7 ساڵیدا دەستم بە جگەرەکێشان کرد، لە تەمەنی 8 ساڵیشدا دەستی کرد بە مامەڵەکردن لەگەڵ مادەی هۆشبەر، بە سواری پاسکیلەکە دەسوڕایەوە، تۆپێکی هەڵدەگرت و ماددە هۆشبەرەی دەفرۆشت.
    ڕیچالیسۆن، هێرشبەرەکەی بەرازیل و تۆتنهام بێبەش نەبووە لە ژیانێکی ناخۆش و هەژاری ، سەبارەت بە ژیانی منداڵی دەڵێت: کە کاتێک گەنج بووە پێیان دەگوت ببە بە دز ، هۆکارەکەش ئەوە بوو کە هاوڕێیەکی زۆری هەبوو لەناو زیندانەکەدا، لەوێ دەچوونە نێو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانەوە چونکە پارەی ئاسانیان دەستدەکەوت ، پێشیان دەگووت وەک کچان مەبە، وەرە و لەگەڵمان بەشدار بە لە فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکاندا ، بەڵام سوپاسی خودا دەکەم کە ئەم کەشوهەوایە کاریگەری نەبوو لەسەرم ، بڕیارمدا شوکولاتە ئایسکرێم بفرۆشم، پاشان تۆپی پێم هەڵبژارد
    Stars who came into football from the world of crime
    Between the world of drugs, theft and crime, several stars have been saved from dangerous lives by football. Tevez, Ibrahimovic and Richardson are examples of brilliant stars who have been saved by the magic of football
    Ibrahimovic
    The Swedish star lived a dangerous life as a child, surrounded by drugs, theft, gangs and murder. Ibra grew up with his mother after separating from his father in the Swedish suburb of Rosengard.
    "I used to drive a stolen bicycle, unlock it and then it would become mine. I was very good at it. Once I wore clothes," he said I put on black and walked in the dark until I went to a military area that had a big lock and broke it, from where I stole a military bicycle
    Patrice Evra
    "I lived in a dangerous area with a lot of drugs and a lot of things. I had a lot of friends who I saw killed. I could have faced the same fate if I had turned to drugs, but the magic of football saved me
    Carlos Tevez, better known as Abachi
    "I grew up in an area where drugs, gangs and murder were part of everyday life. When it got dark, you looked out the window and saw horrors an hour later," he said Certainly you couldn't go out on the streets. My closest friend went into gangs. It was easy to be like him, but I had to choose my path and decided to move forward in football
    Deli Ally English
    Ali shocked the world in a statement, talking about his career and revealed the pain that began after the divorce of his parents when he was only six years old. "My childhood was very bad. I started smoking at the age of seven. At the age of eight, he started dealing with drugs, riding his bicycle, carrying a ball and selling drugs," he said.
    "When he was young, he was told to be a thief because he had a lot of friends in prison. They went into drug trafficking because they could make easy money," he said They told me not to be like the girls, come and sell drugs with us, but thank God this weather didn't affect me. I decided to sell chocolate ice cream, then I chose football

Комментарии • 5