Размер видео: 1280 X 720853 X 480640 X 360
Показать панель управления
Автовоспроизведение
Автоповтор
خۆبە کۆیلەکردن ناونیشانی نامەیەکی "ئاتین دولابۆتی"ە لەبارەی سیاسەتی ملکە چییەوە.نامەیەکە کە لەساڵی ۱٥٥۰ ز نوسراوە.بەڵام تابڵێی ناوەڕۆکێکێ زیندوی هەیە و،دیار نییە کەی کۆن دەبێت! بەهاکەی لەدەست دەدات.ئەم نامەیە پێویستە هەر تاکێکی ئازادی خواز بیخوێنێتەوە،ڕەنگە بۆ تاکێک کە فێری ملکەچی بووە گرنگتربێت ئەگەر بتوانێت بیخوێنێتەوە!دۆلا بۆتی خواست بۆئازادی دەکاتە مەرجی مرۆڤ بوون. بەراستی ئەوە حوکمدانێکی لۆژیکییە،سەرچاوەکەی ویژانێکی خاوێنە.بەبڕوای من مرۆڤ خۆی دەخەڵەتێنێت،گەر پێش مەرجێکی تری هەبێت ،هەڵبەت دوای قبوڵکردنی مەرجی ئازادی،چونکە ئاشکرایە بە بێ خواستی ئازادی هەر خواستێکی تری مرۆڤ دوو ڕوانە و بەرژەوەندیخوازانەیە،دەبێت مرۆڤ ئازاد بێت ئینجا دەتوانێت خاوەنی هەر فەزیلەتێکیتربێت.بەبڕوای دۆلابۆتی ڕزگار بوون لەستەمکار پێویستی بەجورئە ت و چاونەترسیە.مرۆڤە ژیرو زیەکەکان خۆیان لەزەحمەتی ڕوبەڕوو بوونەوە نادزنەوە،بەڵام دەبەنگەکان خۆیان دەدزنەوەو توانایان نییە بۆ وەرگرتنەوەی مافی سروشتی خۆیان هەستنەسەرپێ ،یاخود بۆ گێڕانەوەی خۆیان لە ئاژەڵێکی بارەبەرەوە بۆ مرۆڤێک کە خاوەنی ڕێزو کەرامەت بێت.ڕاستە ئەو خواستە لەنێوان ژیرو دەبەنگ و ئازاو ترسنۆکەکان دا هەیە،بەڵام تەنیا ژیرەکان کارێک دەکەن و دەجوڵێن بەرەو خۆ ئازادکردن،دەبەنگەکانن تەنیا لە ئاستی خۆزگە هەڵکێشاندا دەمێننەوە و ناتوانن یان ناوێرن بڕیاری ئازاد بوون بدەن.دۆلابۆتی گلەیی لە سروشت دەکات کە خواستی سوتێنەری ئازادی بەمرۆڤ نەبەخشیوە،ئێمە دەزانین چەند ئاسانە دروستکردنی اخلاقی ڕانەمەڕی و گوێڕایەڵیکردن،بەڵام کاتێک بتەوێت مرۆڤ ئازاد بێت و بانگەشەی ئازادی بکەیت،یەکەم جار دەبەنگەکان یان کۆیلەکان ڕوو بەڕووت دەبنەوە،دەبێت لە یەک کاتدا شەڕی ئاغاو کۆیلەکان بکەیت لەم بارەیەوە دۆلابۆتی دەڵێت:" خودی کۆمەڵ،خەڵکی عەوام گومان دەکەن لەو کەسانەی دڵسۆزی خەڵکن و خوازاری ڕزگارکردنیانن و بەچاوی شکەوەلێیان دەڕوانن،سەبارەت بەوکەسەش کە فریویان دەدات خۆشباوەڕ و نەزانن" ئەوانەی کە بێ هیچ لێکدانەوەیەک کۆیلایەتی هەڵدە بژێر ئێستا هەزاران بەڵگەو پاساویان دەوێت بۆئەوەی بڕیار بدەن ئازاد ببن.
دۆلابۆتی دەڵێت ئەگەر چوار کەس لەبەرامبەر یەک کەس دا ملکەچی نیشان بدەن و مەیلی ڕوبەڕو بونەوەیان نەبێت ڕەنگە لەترسان بێت،بەڵام ناکرێت هۆکاری ملکەچی هەزاران بگرە ملیۆنان کەس لە ترسان بێت،بەڵکو هۆکارەکەی بێ باکییە ئەوانە هەموو ترسنوک نین،بەڵکو مەیلیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نییە و بێ باکن،هەر لەبەر ئەوەشە دەسەڵات داران هەوڵدەدەن زۆرترین خەڵک بێباک بن و گوێ بەکارو باری گشتی نەدەن و نزیکی سیاسەت نەکەون!ئەم تێڕوانینە تەنیا بۆ دروستکردنی اخلاقی ڕانە مەڕییە،لەکاتێکدا ستەمکار هەیە چۆن دەبێت گرنگی بە کاروباری گشتی نەدەین؟بەڵام دۆلابۆتی دەڵێت هەرچەندە چەتەیی و تاڵانی زیتربێت زیاتر خەڵک ملکەچ دەبێت!چونکە دەسەڵاتداری ستەمکار هەوڵدەدات ژمارەیەکی زیاتر ملکەچ بکان ڕەنگە بەهۆی بەخشینی خەڵا ت و دیاری و پارەی بەلاشەوە بێت،بۆیە ئەوان بەهێزتردەبن،ئیتر ئەگەر ستەمکار سەرکەوتوو بوو لە چەسپاندنی ستەمکاری،ئەوا نەوەی دواتر ئاسانتر دەچێتە ژێرباری ستەمکارییەوەدولا بۆتی ئەو هۆکارو ئامرازانە ئاشکرادەکات کە ستەمکارێک میللەتێکی پێ ملکەچ دەکات،بەڵام جێی داخە ئەو هۆکارو ئامرازانەش هەر خەڵک خودی خۆیانن ، خەڵکانێک لە نەزانی و خەڵکانێکیش لەخۆشەویستی و کۆمەڵێکیش بەهۆی نەبونی مەیلی بەرەنگاری و نوخبەی خوێندەوارو ئەکادیمیش بەهۆی بەرژەوەندی تایبەتی ،سیاسەتی ملکەچی و خۆ بەکۆیلە کردن قبوڵدەکەن ،یان وەک دۆلابۆتی دەڵێت:"حەقیقەت دەکەنە قوربانی بەرژەوەندی" ئەم دەستەیەی دوایی تەنیا خۆیان بەکۆیلە نەکردووە،بەڵکو بانگەشە بۆ کەسانی تریش دەکەن ،و کۆیلایەتی و بێ دەنگی وەک جۆرێک لە ئەتەکێت و جوانی و ژیری سەیر دەکەن،هەر مەیلێکی بەرەنگاری و قسە کردنێک بەرامبەر ستەمکار بە گێرە شێوێنی و فەوزا ناوزەد دەکەن.ئەمانە لە هەموو سەردەمێک دا پەیامبەرانی کۆیلایەتین .مەیلی ئەمانە بۆ دورخستنەوەی خەڵک لەسیاسەت هوڵدانە بۆ بەکۆیلەکردن و تایبەتکردنی سیاسەت و بواری گشتی کۆمەڵگا بۆچینێکی مشەخۆر و ستەمکار.هەوڵدانە بۆ داڕنینی اخلاق لەسیاسەت وداڕنینی سیاسەت لەدەسەڵات چونکە "ستەمکاری سیاسەت نییەو پێویستی بە اخلاقیش نییە."چۆن سیاسەتی ملکەچی بناسینەوە؟ڕەنگە بونی لەشکرێک پیاهەڵدەرو ماستاوچی پێویستی هەموستەمکارێک بێت،هەندێک جار ڕەنگە زەبرو زەنگ و برسیکردن، و هەندێک جاریش سەرگەرمکردنی خەڵک بەڕابواردن و شتی پوچەوە هۆکارێکە بۆ کوشتنی ڕۆحی بەرگری،هەر ئەوەشە کە ستەمکارەکان والێدەکات پیاوانی خۆیان نوقمی خۆشگوزەرانی بکەن و لەزەتخانەیان بۆدروست بکەن،تا اخلاقی بەرگرییان تێدا بکوژن،لەبەرامبەر گەورەترین تاوان کە برسیکردنە چاو بنوقێنن.دۆلابۆتی نمونەیەک لەم بارەیەوە دێنێتەوە دەڵێت:کاتێک کۆرش پاشای لیدیای گرت،،خەڵکی شارەکە خەریک بوون یاخی دەبوون ،کۆرش پاشاناکوژێت،بەڵکو شوێنی ڕابواردن وسۆزانی خانە و خواردنەوەی بەڵاش بۆخەڵک دابین دەکات،چونکە پێی وابوو دوای ئەوە ڕۆحی یاخیبون لەناودەچێت و هەر واش بوو خەڵکەکە دوای ماوەیەک ملکەچییان پیشاندا.دۆڵا بۆتی دەڵێت:"ئەستەمە لە سەرزەمینێکدا کە هەموو شتێک پەیوەستە بەتاکە کەسێکەوە بتوانین باوەڕ بکەین نیشانەیەک لە خۆشگوزەرانی بەختیاری گشتی بدۆزینەوە."بە درێژایی مێژووی ستەمکاری لەشکرێک مرۆڤ،ئەوانەی ناوم نان بەیامبەرانی کۆیلایەتی ،بانگەشەی کۆیلایەتی دەکەن و لەدەوری ستەمکار کۆدەبنەوە و پیایدا هەڵدەدەن لەکاتێکدا "ستەمکار بەهۆی سیاسەتە دژە مرۆڤانەکەی هیچ فەچیلەتێکی نییە"بەڵام ئەم دەستەیە بەردەوام داوای ملکەچی وگوێڕایەڵی دەکەن بەپاساوی جۆراو جۆری نالۆژیکی،و پاساوی خۆشەویستی و یەکتر قبوڵکردن و لێبوردەیی،بەڵام ڕاستییەکەی بۆ مل پێکەچکردن و ڕازیبوون بەستەمارییە،لەکاتێکدا دۆلابۆتی ئازادی بەمەرجی مرۆڤ بوون دادەنێت"کە بنەمایەکی سروشتییە لەمرۆڤدا و هیچ مرۆڤێک بەبێ پڕوپاگەندەو خەڵەتاندن کۆیلایەتی قبوڵناکات"،ئەم دەستەی دەرباری پێچەوانەکەی هەڵدەبژێرن و بانگەشەی بۆدەکەن،ڕیسوابونی ئەم دەستەیە ئەوەیە وەک ستەمکاری قبوڵدەکەن بانگەشەشی بۆدەکەن،بە پێچەوانەی خەڵکی ئاسایی کە هەر کات دەرفەتیان بۆ برەخسێت یاخی دەبن،بەڵام دەستەی دەربار هەموو هەوڵێکیان مانەوەیە بەکۆیلەیی.دۆلابۆتی پێمان دەڵێ کە هەموو ستەمکارێک مرۆڤی بەد ڕەوشت و بێ ویژدان و کۆیلە و ماستاوچی و ناشایانی خۆش دوێت،بەپێچەوانەوە مرۆڤی بەویژدان و لێوەشاوەی خۆشناوێت و هەمو ئەوانەی قسەدەکەن دژی ستەمکاری و گوێڕایەڵی دەخاتە لیستی دوژمنانی خۆیەوە.یەکێک لەهۆکارەکانی خۆبە کۆیلە کردن بەبروای ئاتین دۆلابۆتی پەیوەندی بە سروشتی مرۆڤەوە ،مرۆڤ بەسروشت ی خۆی چاکە لەهەر سەرچاوەیەکەوە بێت خۆشی دەوێت و بەچاوی منەتەوە لێی دەڕوانێت،زۆرجار بەهۆی سەرکەوتن لە جەنگێک و بەرێکەوت کەسێک دەبێتە هۆی سەر بەرزکردی کۆمەڵێک،ئەوانیش خۆشیان دەوێت و خۆیان بەمنەت باردەزانن و بەرزی دەکەنەوە بۆ ئاستی دەسەڵات،ئەو کەسە ڕاستە چاکەیەکی کردووە، بەڵام شایانی ئەو نییە ببێتە حوکمڕان بۆیە دەبێتە ستەمکار،و ئەوچاکەیەی کە پێشتر کردویەتی،لەکاتێکدا پلەی دەسەڵاتی هەیە ناتوانێت ئەنجامی بدات،بەڵکو بە پێچەوانەوە.بەڵام ئەگەر ئەوکەسە بەردەوام بێت لەسەر چاکەو دادپەروەری ڕەنگە هەڵبژاردەکەمان دروستبێت.بەڵام ئەوە بکەن بەیاسا بۆخۆتان کە هیچ دەسەڵات دارێک ناتوانێت لەیەک کاتدا هەوڵی مانەوە بدات لەدەسەڵات و داد پەروەریش بێت،ئەگەر ڕوداوێکی وا لەمێژودا هەبێت ئەو مێژووە چ نییە لە نیشاندانی لایەنێکی بابەتەکەو شاردنەوەی دیوەکەی تری،ئەو مێژووە بەقەڵەمی ملکەچی دەرباریەکان تۆمارکراوە.زۆرگرنگە ئێمە بزانین هەرکەسێک ڕۆژێک لەشاخ بوبێت،شایانی ئەوەنییە ڕۆژێک دەسەڵاتی پێ ببەخشین ئەگەر ئەوکەسە لێوە نەبێت،چونکە ڕەنگە ببێتە ستەمکار.دەسەڵات و پۆست ماف نییە ئێمە بیدەینە ئە م و ئەو لە بەر ئەوەی قوربانیداوە،چونکە دواجار بەهۆی نالێوەشاوەیی هەموان دەکاتە قوربانی!پاشان نوسەر ئاماژە بەهێزی ستەمکار دەکات کە هێزەکەی لەخودی خەڵکەوەدێت،هەرکات خەڵک بڕیاربدەن کۆیلە نەبن ئازاد دەبن،بەڵام ئەوە تەنیا بڕیارێک نییە بەڵکو دەبێت لانیکەم هێندە کار بکەی بۆئازادی کە پێشتر بۆ کۆیلایەتی کردووتە.
چونکە"ستەمکار بەهۆی هەدادانی خەڵک و بێمەیلییان بۆ بەرەنگار بونەوە ئەگەری ئەوەی بۆ دەڕەخسێت هەر چەشنە ئازارێکیان بدات"بۆیە یەکەمین شت ڕۆحی بەرەنگارییە بەرەو ئازادی و وەر گرتنەوەی ئازادییەکەمان دەبات. بەڵام دۆلابۆتی ئاماژە بەخاڵێکی سەرنج ڕاکێش دەکات،کە بریتییە لە پەرش و پڵاوی و ناڕێکخراوبونی ئازادیخوازان و نامۆبونیان بۆیە نوسەر دەڵێت: ئەومرۆڤانەی ئەڤینی ئازادییان لەسەردایە ناتوانن هیچ کارێگارییان لەسەر کۆمەڵگە هەبێت چونکە هەرچەندە ژمارەیان زۆر بێت هیچ پەیوەندییەکیان لە گەڵ یەکتر نییە و بەیەکتر نامۆن "ئەگەر بێت و مرۆڤە ئازادیخوازەکان پەیوەندییان هەبێت و دەستی ئازادی یەکتربگوشن و پێک نامۆنەبن،بێگومان ئازا دەبن و ئەوترسەش دەشکێنن کە لەستەمکار هەیانە،چونکە ئاشکرایە کۆیلەکان ئەوانەی پەیڕەوی لەسیاسەتی ملکەچی دەکەن و پەیوەندییان هەیە و یەکتریان خۆش دەوێت!ئازادی تەنیا بەختەوەرییەکە کەمرۆڤەکان لەسەری سورنین،ئەگەرلەسەری سوربان دەیان پاراست،وەک دەزانرێت بۆیە نەیان پاراستووە چونکە زۆر ئاسان بەدەست دێت.!دۆلابۆتی پێی وایە بۆ پاراستنی ئازادی هیچ کارێک پێویست نییە،تەنیا هیچ کارێک بۆ ستەمکار مەکەن ئازاد دەبن،ئەگەر ئێوە لەگەڵی نەبن دەگۆڕێت بۆ هیچ. هیچ لەستەمکار مەستێننەوە تەنیا هیچی پێ مەبەخشن بەسە. لەکاتێک دا خەڵک چاوەڕوانی بەخششە لەستەمکار بەخۆیان نازانن کە بەخششەکانی ئەوان ستەمکاری ڕاگرتووە باشترینیان گوێڕایەڵی و بێدەنگییە.ئەم گەندەڵی و سوکایەتیکردنە لەلایەن دوژمنێکی دەرەکییەوە نییە،بەڵکو لەلایەن دوژمنێکەوەیە کەخۆتان دەسەڵاتتان پێ بەخشیوەو لەپێناوی دا دە چنە جەنگ و خۆی بۆ بەکوشت دەدەن بەڕاستی سەیرە!پاشان نوسەر چەندین نمونەی مێژووی دێنێتەوە لەسەر سیاسەتی ملکەچی،کە بریتییە لەبەخشینی خۆراک و پارەی بەلاش ،هاوکاریکردن هەژاران لەڕێگایدەزگا خێرخوازییەکان کە لەڕاستیدا دەزگای فریوخوازین،ئەگەر ئەوان تاڵانچی نەبن ئەم شتانەیان لەکوێ دەبێت.وەک لابۆتی ئاماژەی پێدەکات ئەم سەدەقەیە هەمان پارەی دزراوی خەڵکە
هەربژیت زۆر بەسوودە ❤، لەسەر پێشنیازی هاوڕێیەک گوێم گرت
یەکێک لە باشترین کتێبەکان کە پێویستە هەموو تاکێکی کورد بیخوێنێتەوە یان گوێی بۆ بگرێ..
چ کارێکى پیرۆزتان ئەنجام داوە دەست و هەستتان خۆشبێ هەربژین بەلەش ساغى یائیلاهی
دۆلابۆتی پێمان دەڵێ کە هەموو ستەمکارێک مرۆڤی بەد ڕەوشت و بێ ویژدان و کۆیلە و ماستاوچی و ناشایانی خۆش دوێت،بەپێچەوانەوە مرۆڤی بەویژدان و لێوەشاوەی خۆشناوێت و هەمو ئەوانەی قسەدەکەن دژی ستەمکاری و گوێڕایەڵی دەخاتە لیستی دوژمنانی خۆیەوە.یەکێک لەهۆکارەکانی خۆبە کۆیلە کردن بەبروای ئاتین دۆلابۆتی پەیوەندی بە سروشتی مرۆڤەوە ،مرۆڤ بەسروشت ی خۆی چاکە لەهەر سەرچاوەیەکەوە بێت خۆشی دەوێت و بەچاوی منەتەوە لێی دەڕوانێت،زۆرجار بەهۆی سەرکەوتن لە جەنگێک و بەرێکەوت کەسێک دەبێتە هۆی سەر بەرزکردی کۆمەڵێک،ئەوانیش خۆشیان دەوێت و خۆیان بەمنەت باردەزانن و بەرزی دەکەنەوە بۆ ئاستی دەسەڵات،ئەو کەسە ڕاستە چاکەیەکی کردووە، بەڵام شایانی ئەو نییە ببێتە حوکمڕان بۆیە دەبێتە ستەمکار،و ئەوچاکەیەی کە پێشتر کردویەتی،لەکاتێکدا پلەی دەسەڵاتی هەیە ناتوانێت ئەنجامی بدات،بەڵکو بە پێچەوانەوە.بەڵام ئەگەر ئەوکەسە بەردەوام بێت لەسەر چاکەو دادپەروەری ڕەنگە هەڵبژاردەکەمان دروستبێت.بەڵام ئەوە بکەن بەیاسا بۆخۆتان کە هیچ دەسەڵات دارێک ناتوانێت لەیەک کاتدا هەوڵی مانەوە بدات لەدەسەڵات و داد پەروەریش بێت،ئەگەر ڕوداوێکی وا لەمێژودا هەبێت ئەو مێژووە چ نییە لە نیشاندانی لایەنێکی بابەتەکەو شاردنەوەی دیوەکەی تری،ئەو مێژووە بەقەڵەمی ملکەچی دەرباریەکان تۆمارکراوە.زۆرگرنگە ئێمە بزانین هەرکەسێک ڕۆژێک لەشاخ بوبێت،شایانی ئەوەنییە ڕۆژێک دەسەڵاتی پێ ببەخشین ئەگەر ئەوکەسە لێوە نەبێت،چونکە ڕەنگە ببێتە ستەمکار.دەسەڵات و پۆست ماف نییە ئێمە بیدەینە ئە م و ئەو لە بەر ئەوەی قوربانیداوە،چونکە دواجار بەهۆی نالێوەشاوەیی هەموان دەکاتە قوربانی!پاشان نوسەر ئاماژە بەهێزی ستەمکار دەکات کە هێزەکەی لەخودی خەڵکەوەدێت،هەرکات خەڵک بڕیاربدەن کۆیلە نەبن ئازاد دەبن،بەڵام ئەوە تەنیا بڕیارێک نییە بەڵکو دەبێت لانیکەم هێندە کار بکەی بۆئازادی کە پێشتر بۆ کۆیلایەتی کردووتە.
کتێبێکی زۆر جوانبوو سوپاس بۆ ماندووبونتان❤
Dastan xosh bet
دەستان خۆش بێت
......
ئەم گەندەڵی و سوکایەتیکردنە لەلایەن دوژمنێکی دەرەکییەوە نییە،بەڵکو لەلایەن دوژمنێکەوەیە کەخۆتان دەسەڵاتتان پێ بەخشیوەو لەپێناوی دا دە چنە جەنگ و خۆی بۆ بەکوشت دەدەن بەڕاستی سەیرە!پاشان نوسەر چەندین نمونەی مێژووی دێنێتەوە لەسەر سیاسەتی ملکەچی،کە بریتییە لەبەخشینی خۆراک و پارەی بەلاش ،هاوکاریکردن هەژاران لەڕێگایدەزگا خێرخوازییەکان کە لەڕاستیدا دەزگای فریوخوازین،ئەگەر ئەوان تاڵانچی نەبن ئەم شتانەیان لەکوێ دەبێت.وەک لابۆتی ئاماژەی پێدەکات ئەم سەدەقەیە هەمان پارەی دزراوی خەڵکە
دەست و چاوەتان خۆش بیت
دەستان خۆش زۆر بەسود بو💜💜
بژی بەراستی شایانی گوێگرتنە❤
دەستان خۆشبێت،سەرکەوتووبن🥰
ستەمکار بەهۆی هەدادانی خەڵک و بێمەیلییان بۆ بەرەنگار بونەوە ئەگەری ئەوەی بۆ دەڕەخسێت هەر چەشنە ئازارێکیان بدات"بۆیە یەکەمین شت ڕۆحی بەرەنگارییە بەرەو ئازادی و وەر گرتنەوەی ئازادییەکەمان دەبات. بەڵام دۆلابۆتی ئاماژە بەخاڵێکی سەرنج ڕاکێش دەکات،کە بریتییە لە پەرش و پڵاوی و ناڕێکخراوبونی ئازادیخوازان و نامۆبونیان بۆیە نوسەر دەڵێت: ئەومرۆڤانەی ئەڤینی ئازادییان لەسەردایە ناتوانن هیچ کارێگارییان لەسەر کۆمەڵگە هەبێت چونکە هەرچەندە ژمارەیان زۆر بێت هیچ پەیوەندییەکیان لە گەڵ یەکتر نییە و بەیەکتر نامۆن "ئەگەر بێت و مرۆڤە ئازادیخوازەکان پەیوەندییان هەبێت و دەستی ئازادی یەکتربگوشن و پێک نامۆنەبن،بێگومان ئازا دەبن و ئەوترسەش دەشکێنن کە لەستەمکار هەیانە،چونکە ئاشکرایە کۆیلەکان ئەوانەی پەیڕەوی لەسیاسەتی ملکەچی دەکەن و پەیوەندییان هەیە و یەکتریان خۆش دەوێت!ئازادی تەنیا بەختەوەرییەکە کەمرۆڤەکان لەسەری سورنین،ئەگەرلەسەری سوربان دەیان پاراست،وەک دەزانرێت بۆیە نەیان پاراستووە چونکە زۆر ئاسان بەدەست دێت.!دۆلابۆتی پێی وایە بۆ پاراستنی ئازادی هیچ کارێک پێویست نییە،تەنیا هیچ کارێک بۆ ستەمکار مەکەن ئازاد دەبن،ئەگەر ئێوە لەگەڵی نەبن دەگۆڕێت بۆ هیچ. هیچ لەستەمکار مەستێننەوە تەنیا هیچی پێ مەبەخشن بەسە. لەکاتێک دا خەڵک چاوەڕوانی بەخششە لەستەمکار بەخۆیان نازانن کە بەخششەکانی ئەوان ستەمکاری ڕاگرتووە باشترینیان گوێڕایەڵی و بێدەنگییە.
دەستانخۆش فرە گرنگە. 💐🤝
💐💐 ✌️❤️👍 💐💐
دلي من سوباس❤💚💛🧡🖤💙💜💕💞💓💗🤗😍
قوربانی ❤ سوپاس بۆ بەڕێزیشت🌹
من قوربانت بم كيانه كه م دلي من كولي من انشالله 🤲 خوا ته مه نت درزكه امين🤲 ترؤمليؤن جار هه ميشه تؤ له دلم دا كيانه كه م 😞💘 بسيار تؤ ناوت جيه به لام نا لئي كئشه نيه كيانه كه م 😝تكايه وه لام بده وه تكايه 🙏🙏
بزززززيييتتتتتت
بەو خزمەتە جوانانە هەموومانت قەرزار کردوە ♥️بە هیوای بەردەوامی و کاری زۆرترلەشتان ساغ دەستان خۆش💐 بە هیوام لە دەرفەتێکدا کتێبەکانی ڕشتەی مرواری و کتێبەکانی عەلی وەردی بکەن بە دەنگ ئەگەر کات هەبوو دەستان خۆش🌹
نا ئەزیزم به پێچەوانەوە ئێمە قەرزاری ئێوەین کە بە پێی پێویست خزمەتی ئێوەی بەڕێزمان نەکردووە.ان شاء الله لە داهاتوودا کتێبی باشتر و بە پێزترتان پێشکەش دەکەین❤
دەست خۆش بژی❤
❤
❤❤❤❤❤❤❤❤
salam, tkaya chon btwanm lagal peshraw omer qsa bkam aw barezay bashek la ktebakantan axwenetawa? zor zarurm agar jwabm byan zor zor supas
يياخوا هه ر بمينن به ريزكيان
🌹🌹🌹
❤️❤️❤️
❤❤🌹🌹🌸🌹
ئەم کتێبە من کاری دەنگیم بۆ کردووە، سەیرە لەبەرچی ناوی منتان لاداوە! ئایە دەکرێ کار و ماندوبونی کەسێک کە ئەم کتێبەی تۆمار و مۆنتاژ کردووە لەبەرچاو نەگیرێ کە بەبێ ئاگەداریش بڵاوتان کردۆتەوە؟بەڵام ئەوەش بڵێم کە چەندان کتێبی دیکەشم گوێگرتووە کە خۆم کاری دەنگیم بۆ کردووە کە ناوی منتان نەبڕیوە
دەستان خۆشبێت
🌹🌹
❤❤❤❤❤❤❤❤❤
خۆبە کۆیلەکردن ناونیشانی نامەیەکی "ئاتین دولابۆتی"ە لەبارەی سیاسەتی ملکە چییەوە.نامەیەکە کە لەساڵی ۱٥٥۰ ز نوسراوە.بەڵام تابڵێی ناوەڕۆکێکێ زیندوی هەیە و،دیار نییە کەی کۆن دەبێت! بەهاکەی لەدەست دەدات.ئەم نامەیە پێویستە هەر تاکێکی ئازادی خواز بیخوێنێتەوە،ڕەنگە بۆ تاکێک کە فێری ملکەچی بووە گرنگتربێت ئەگەر بتوانێت بیخوێنێتەوە!
دۆلا بۆتی خواست بۆئازادی دەکاتە مەرجی مرۆڤ بوون. بەراستی ئەوە حوکمدانێکی لۆژیکییە،سەرچاوەکەی ویژانێکی خاوێنە.بەبڕوای من مرۆڤ خۆی دەخەڵەتێنێت،گەر پێش مەرجێکی تری هەبێت ،هەڵبەت دوای قبوڵکردنی مەرجی ئازادی،چونکە ئاشکرایە بە بێ خواستی ئازادی هەر خواستێکی تری مرۆڤ دوو ڕوانە و بەرژەوەندیخوازانەیە،دەبێت مرۆڤ ئازاد بێت ئینجا دەتوانێت خاوەنی هەر فەزیلەتێکیتربێت.بەبڕوای دۆلابۆتی ڕزگار بوون لەستەمکار پێویستی بەجورئە ت و چاونەترسیە.مرۆڤە ژیرو زیەکەکان خۆیان لەزەحمەتی ڕوبەڕوو بوونەوە نادزنەوە،بەڵام دەبەنگەکان خۆیان دەدزنەوەو توانایان نییە بۆ وەرگرتنەوەی مافی سروشتی خۆیان هەستنەسەرپێ ،یاخود بۆ گێڕانەوەی خۆیان لە ئاژەڵێکی بارەبەرەوە بۆ مرۆڤێک کە خاوەنی ڕێزو کەرامەت بێت.ڕاستە ئەو خواستە لەنێوان ژیرو دەبەنگ و ئازاو ترسنۆکەکان دا هەیە،بەڵام تەنیا ژیرەکان کارێک دەکەن و دەجوڵێن بەرەو خۆ ئازادکردن،دەبەنگەکانن تەنیا لە ئاستی خۆزگە هەڵکێشاندا دەمێننەوە و ناتوانن یان ناوێرن بڕیاری ئازاد بوون بدەن.دۆلابۆتی گلەیی لە سروشت دەکات کە خواستی سوتێنەری ئازادی بەمرۆڤ نەبەخشیوە،ئێمە دەزانین چەند ئاسانە دروستکردنی اخلاقی ڕانەمەڕی و گوێڕایەڵیکردن،بەڵام کاتێک بتەوێت مرۆڤ ئازاد بێت و بانگەشەی ئازادی بکەیت،یەکەم جار دەبەنگەکان یان کۆیلەکان ڕوو بەڕووت دەبنەوە،دەبێت لە یەک کاتدا شەڕی ئاغاو کۆیلەکان بکەیت لەم بارەیەوە دۆلابۆتی دەڵێت:" خودی کۆمەڵ،خەڵکی عەوام گومان دەکەن لەو کەسانەی دڵسۆزی خەڵکن و خوازاری ڕزگارکردنیانن و بەچاوی شکەوەلێیان دەڕوانن،سەبارەت بەوکەسەش کە فریویان دەدات خۆشباوەڕ و نەزانن" ئەوانەی کە بێ هیچ لێکدانەوەیەک کۆیلایەتی هەڵدە بژێر ئێستا هەزاران بەڵگەو پاساویان دەوێت بۆئەوەی بڕیار بدەن ئازاد ببن.
دۆلابۆتی دەڵێت ئەگەر چوار کەس لەبەرامبەر یەک کەس دا ملکەچی نیشان بدەن و مەیلی ڕوبەڕو بونەوەیان نەبێت ڕەنگە لەترسان بێت،بەڵام ناکرێت هۆکاری ملکەچی هەزاران بگرە ملیۆنان کەس لە ترسان بێت،بەڵکو هۆکارەکەی بێ باکییە ئەوانە هەموو ترسنوک نین،بەڵکو مەیلیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نییە و بێ باکن،هەر لەبەر ئەوەشە دەسەڵات داران هەوڵدەدەن زۆرترین خەڵک بێباک بن و گوێ بەکارو باری گشتی نەدەن و نزیکی سیاسەت نەکەون!ئەم تێڕوانینە تەنیا بۆ دروستکردنی اخلاقی ڕانە مەڕییە،لەکاتێکدا ستەمکار هەیە چۆن دەبێت گرنگی بە کاروباری گشتی نەدەین؟بەڵام دۆلابۆتی دەڵێت هەرچەندە چەتەیی و تاڵانی زیتربێت زیاتر خەڵک ملکەچ دەبێت!چونکە دەسەڵاتداری ستەمکار هەوڵدەدات ژمارەیەکی زیاتر ملکەچ بکان ڕەنگە بەهۆی بەخشینی خەڵا ت و دیاری و پارەی بەلاشەوە بێت،بۆیە ئەوان بەهێزتردەبن،ئیتر ئەگەر ستەمکار سەرکەوتوو بوو لە چەسپاندنی ستەمکاری،ئەوا نەوەی دواتر ئاسانتر دەچێتە ژێرباری ستەمکارییەوە
دولا بۆتی ئەو هۆکارو ئامرازانە ئاشکرادەکات کە ستەمکارێک میللەتێکی پێ ملکەچ دەکات،بەڵام جێی داخە ئەو هۆکارو ئامرازانەش هەر خەڵک خودی خۆیانن ، خەڵکانێک لە نەزانی و خەڵکانێکیش لەخۆشەویستی و کۆمەڵێکیش بەهۆی نەبونی مەیلی بەرەنگاری و نوخبەی خوێندەوارو ئەکادیمیش بەهۆی بەرژەوەندی تایبەتی ،سیاسەتی ملکەچی و خۆ بەکۆیلە کردن قبوڵدەکەن ،یان وەک دۆلابۆتی دەڵێت:"حەقیقەت دەکەنە قوربانی بەرژەوەندی" ئەم دەستەیەی دوایی تەنیا خۆیان بەکۆیلە نەکردووە،بەڵکو بانگەشە بۆ کەسانی تریش دەکەن ،و کۆیلایەتی و بێ دەنگی وەک جۆرێک لە ئەتەکێت و جوانی و ژیری سەیر دەکەن،هەر مەیلێکی بەرەنگاری و قسە کردنێک بەرامبەر ستەمکار بە گێرە شێوێنی و فەوزا ناوزەد دەکەن.
ئەمانە لە هەموو سەردەمێک دا پەیامبەرانی کۆیلایەتین .مەیلی ئەمانە بۆ دورخستنەوەی خەڵک لەسیاسەت هوڵدانە بۆ بەکۆیلەکردن و تایبەتکردنی سیاسەت و بواری گشتی کۆمەڵگا بۆچینێکی مشەخۆر و ستەمکار.هەوڵدانە بۆ داڕنینی اخلاق لەسیاسەت وداڕنینی سیاسەت لەدەسەڵات چونکە "ستەمکاری سیاسەت نییەو پێویستی بە اخلاقیش نییە."
چۆن سیاسەتی ملکەچی بناسینەوە؟
ڕەنگە بونی لەشکرێک پیاهەڵدەرو ماستاوچی پێویستی هەموستەمکارێک بێت،هەندێک جار ڕەنگە زەبرو زەنگ و برسیکردن، و هەندێک جاریش سەرگەرمکردنی خەڵک بەڕابواردن و شتی پوچەوە هۆکارێکە بۆ کوشتنی ڕۆحی بەرگری،هەر ئەوەشە کە ستەمکارەکان والێدەکات پیاوانی خۆیان نوقمی خۆشگوزەرانی بکەن و لەزەتخانەیان بۆدروست بکەن،تا اخلاقی بەرگرییان تێدا بکوژن،لەبەرامبەر گەورەترین تاوان کە برسیکردنە چاو بنوقێنن.
دۆلابۆتی نمونەیەک لەم بارەیەوە دێنێتەوە دەڵێت:کاتێک کۆرش پاشای لیدیای گرت،،خەڵکی شارەکە خەریک بوون یاخی دەبوون ،کۆرش پاشاناکوژێت،بەڵکو شوێنی ڕابواردن وسۆزانی خانە و خواردنەوەی بەڵاش بۆخەڵک دابین دەکات،چونکە پێی وابوو دوای ئەوە ڕۆحی یاخیبون لەناودەچێت و هەر واش بوو خەڵکەکە دوای ماوەیەک ملکەچییان پیشاندا.
دۆڵا بۆتی دەڵێت:"ئەستەمە لە سەرزەمینێکدا کە هەموو شتێک پەیوەستە بەتاکە کەسێکەوە بتوانین باوەڕ بکەین نیشانەیەک لە خۆشگوزەرانی بەختیاری گشتی بدۆزینەوە."
بە درێژایی مێژووی ستەمکاری لەشکرێک مرۆڤ،ئەوانەی ناوم نان بەیامبەرانی کۆیلایەتی ،بانگەشەی کۆیلایەتی دەکەن و لەدەوری ستەمکار کۆدەبنەوە و پیایدا هەڵدەدەن لەکاتێکدا "ستەمکار بەهۆی سیاسەتە دژە مرۆڤانەکەی هیچ فەچیلەتێکی نییە"بەڵام ئەم دەستەیە بەردەوام داوای ملکەچی وگوێڕایەڵی دەکەن بەپاساوی جۆراو جۆری نالۆژیکی،و پاساوی خۆشەویستی و یەکتر قبوڵکردن و لێبوردەیی،بەڵام ڕاستییەکەی بۆ مل پێکەچکردن و ڕازیبوون بەستەمارییە،لەکاتێکدا دۆلابۆتی ئازادی بەمەرجی مرۆڤ بوون دادەنێت"کە بنەمایەکی سروشتییە لەمرۆڤدا و هیچ مرۆڤێک بەبێ پڕوپاگەندەو خەڵەتاندن کۆیلایەتی قبوڵناکات"،ئەم دەستەی دەرباری پێچەوانەکەی هەڵدەبژێرن و بانگەشەی بۆدەکەن،ڕیسوابونی ئەم دەستەیە ئەوەیە وەک ستەمکاری قبوڵدەکەن بانگەشەشی بۆدەکەن،بە پێچەوانەی خەڵکی ئاسایی کە هەر کات دەرفەتیان بۆ برەخسێت یاخی دەبن،بەڵام دەستەی دەربار هەموو هەوڵێکیان مانەوەیە بەکۆیلەیی.
دۆلابۆتی پێمان دەڵێ کە هەموو ستەمکارێک مرۆڤی بەد ڕەوشت و بێ ویژدان و کۆیلە و ماستاوچی و ناشایانی خۆش دوێت،بەپێچەوانەوە مرۆڤی بەویژدان و لێوەشاوەی خۆشناوێت و هەمو ئەوانەی قسەدەکەن دژی ستەمکاری و گوێڕایەڵی دەخاتە لیستی دوژمنانی خۆیەوە.
یەکێک لەهۆکارەکانی خۆبە کۆیلە کردن بەبروای ئاتین دۆلابۆتی پەیوەندی بە سروشتی مرۆڤەوە ،مرۆڤ بەسروشت ی خۆی چاکە لەهەر سەرچاوەیەکەوە بێت خۆشی دەوێت و بەچاوی منەتەوە لێی دەڕوانێت،زۆرجار بەهۆی سەرکەوتن لە جەنگێک و بەرێکەوت کەسێک دەبێتە هۆی سەر بەرزکردی کۆمەڵێک،ئەوانیش خۆشیان دەوێت و خۆیان بەمنەت باردەزانن و بەرزی دەکەنەوە بۆ ئاستی دەسەڵات،ئەو کەسە ڕاستە چاکەیەکی کردووە، بەڵام شایانی ئەو نییە ببێتە حوکمڕان بۆیە دەبێتە ستەمکار،و ئەوچاکەیەی کە پێشتر کردویەتی،لەکاتێکدا پلەی دەسەڵاتی هەیە ناتوانێت ئەنجامی بدات،بەڵکو بە پێچەوانەوە.بەڵام ئەگەر ئەوکەسە بەردەوام بێت لەسەر چاکەو دادپەروەری ڕەنگە هەڵبژاردەکەمان دروستبێت.
بەڵام ئەوە بکەن بەیاسا بۆخۆتان کە هیچ دەسەڵات دارێک ناتوانێت لەیەک کاتدا هەوڵی مانەوە بدات لەدەسەڵات و داد پەروەریش بێت،ئەگەر ڕوداوێکی وا لەمێژودا هەبێت ئەو مێژووە چ نییە لە نیشاندانی لایەنێکی بابەتەکەو شاردنەوەی دیوەکەی تری،ئەو مێژووە بەقەڵەمی ملکەچی دەرباریەکان تۆمارکراوە.
زۆرگرنگە ئێمە بزانین هەرکەسێک ڕۆژێک لەشاخ بوبێت،شایانی ئەوەنییە ڕۆژێک دەسەڵاتی پێ ببەخشین ئەگەر ئەوکەسە لێوە نەبێت،چونکە ڕەنگە ببێتە ستەمکار.دەسەڵات و پۆست ماف نییە ئێمە بیدەینە ئە م و ئەو لە بەر ئەوەی قوربانیداوە،چونکە دواجار بەهۆی نالێوەشاوەیی هەموان دەکاتە قوربانی!
پاشان نوسەر ئاماژە بەهێزی ستەمکار دەکات کە هێزەکەی لەخودی خەڵکەوەدێت،هەرکات خەڵک بڕیاربدەن کۆیلە نەبن ئازاد دەبن،بەڵام ئەوە تەنیا بڕیارێک نییە بەڵکو دەبێت لانیکەم هێندە کار بکەی بۆئازادی کە پێشتر بۆ کۆیلایەتی کردووتە.
چونکە"
ستەمکار بەهۆی هەدادانی خەڵک و بێمەیلییان بۆ بەرەنگار بونەوە ئەگەری ئەوەی بۆ دەڕەخسێت هەر چەشنە ئازارێکیان بدات"بۆیە یەکەمین شت ڕۆحی بەرەنگارییە بەرەو ئازادی و وەر گرتنەوەی ئازادییەکەمان دەبات.
بەڵام دۆلابۆتی ئاماژە بەخاڵێکی سەرنج ڕاکێش دەکات،کە بریتییە لە پەرش و پڵاوی و ناڕێکخراوبونی ئازادیخوازان و نامۆبونیان بۆیە نوسەر دەڵێت:
ئەومرۆڤانەی ئەڤینی ئازادییان لەسەردایە ناتوانن هیچ کارێگارییان لەسەر کۆمەڵگە هەبێت چونکە هەرچەندە ژمارەیان زۆر بێت هیچ پەیوەندییەکیان لە گەڵ یەکتر نییە و بەیەکتر نامۆن "
ئەگەر بێت و مرۆڤە ئازادیخوازەکان پەیوەندییان هەبێت و دەستی ئازادی یەکتربگوشن و پێک نامۆنەبن،بێگومان ئازا دەبن و ئەوترسەش دەشکێنن کە لەستەمکار هەیانە،چونکە ئاشکرایە کۆیلەکان ئەوانەی پەیڕەوی لەسیاسەتی ملکەچی دەکەن و پەیوەندییان هەیە و یەکتریان خۆش دەوێت!ئازادی تەنیا بەختەوەرییەکە کەمرۆڤەکان لەسەری سورنین،ئەگەرلەسەری سوربان دەیان پاراست،وەک دەزانرێت بۆیە نەیان پاراستووە چونکە زۆر ئاسان بەدەست دێت.!دۆلابۆتی پێی وایە بۆ پاراستنی ئازادی هیچ کارێک پێویست نییە،تەنیا هیچ کارێک بۆ ستەمکار مەکەن ئازاد دەبن،ئەگەر ئێوە لەگەڵی نەبن دەگۆڕێت بۆ هیچ. هیچ لەستەمکار مەستێننەوە تەنیا هیچی پێ مەبەخشن بەسە. لەکاتێک دا خەڵک چاوەڕوانی بەخششە لەستەمکار بەخۆیان نازانن کە بەخششەکانی ئەوان ستەمکاری ڕاگرتووە باشترینیان گوێڕایەڵی و بێدەنگییە.
ئەم گەندەڵی و سوکایەتیکردنە لەلایەن دوژمنێکی دەرەکییەوە نییە،بەڵکو لەلایەن دوژمنێکەوەیە کەخۆتان دەسەڵاتتان پێ بەخشیوەو لەپێناوی دا دە چنە جەنگ و خۆی بۆ بەکوشت دەدەن بەڕاستی سەیرە!پاشان نوسەر چەندین نمونەی مێژووی دێنێتەوە لەسەر سیاسەتی ملکەچی،کە بریتییە لەبەخشینی خۆراک و پارەی بەلاش ،هاوکاریکردن هەژاران لەڕێگایدەزگا خێرخوازییەکان کە لەڕاستیدا دەزگای فریوخوازین،ئەگەر ئەوان تاڵانچی نەبن ئەم شتانەیان لەکوێ دەبێت.وەک لابۆتی ئاماژەی پێدەکات ئەم سەدەقەیە هەمان پارەی دزراوی خەڵکە
هەربژیت زۆر بەسوودە ❤، لەسەر پێشنیازی هاوڕێیەک گوێم گرت
یەکێک لە باشترین کتێبەکان کە پێویستە هەموو تاکێکی کورد بیخوێنێتەوە یان گوێی بۆ بگرێ..
چ کارێکى پیرۆزتان ئەنجام داوە دەست و هەستتان خۆشبێ هەربژین بەلەش ساغى یائیلاهی
دۆلابۆتی پێمان دەڵێ کە هەموو ستەمکارێک مرۆڤی بەد ڕەوشت و بێ ویژدان و کۆیلە و ماستاوچی و ناشایانی خۆش دوێت،بەپێچەوانەوە مرۆڤی بەویژدان و لێوەشاوەی خۆشناوێت و هەمو ئەوانەی قسەدەکەن دژی ستەمکاری و گوێڕایەڵی دەخاتە لیستی دوژمنانی خۆیەوە.
یەکێک لەهۆکارەکانی خۆبە کۆیلە کردن بەبروای ئاتین دۆلابۆتی پەیوەندی بە سروشتی مرۆڤەوە ،مرۆڤ بەسروشت ی خۆی چاکە لەهەر سەرچاوەیەکەوە بێت خۆشی دەوێت و بەچاوی منەتەوە لێی دەڕوانێت،زۆرجار بەهۆی سەرکەوتن لە جەنگێک و بەرێکەوت کەسێک دەبێتە هۆی سەر بەرزکردی کۆمەڵێک،ئەوانیش خۆشیان دەوێت و خۆیان بەمنەت باردەزانن و بەرزی دەکەنەوە بۆ ئاستی دەسەڵات،ئەو کەسە ڕاستە چاکەیەکی کردووە، بەڵام شایانی ئەو نییە ببێتە حوکمڕان بۆیە دەبێتە ستەمکار،و ئەوچاکەیەی کە پێشتر کردویەتی،لەکاتێکدا پلەی دەسەڵاتی هەیە ناتوانێت ئەنجامی بدات،بەڵکو بە پێچەوانەوە.بەڵام ئەگەر ئەوکەسە بەردەوام بێت لەسەر چاکەو دادپەروەری ڕەنگە هەڵبژاردەکەمان دروستبێت.
بەڵام ئەوە بکەن بەیاسا بۆخۆتان کە هیچ دەسەڵات دارێک ناتوانێت لەیەک کاتدا هەوڵی مانەوە بدات لەدەسەڵات و داد پەروەریش بێت،ئەگەر ڕوداوێکی وا لەمێژودا هەبێت ئەو مێژووە چ نییە لە نیشاندانی لایەنێکی بابەتەکەو شاردنەوەی دیوەکەی تری،ئەو مێژووە بەقەڵەمی ملکەچی دەرباریەکان تۆمارکراوە.
زۆرگرنگە ئێمە بزانین هەرکەسێک ڕۆژێک لەشاخ بوبێت،شایانی ئەوەنییە ڕۆژێک دەسەڵاتی پێ ببەخشین ئەگەر ئەوکەسە لێوە نەبێت،چونکە ڕەنگە ببێتە ستەمکار.دەسەڵات و پۆست ماف نییە ئێمە بیدەینە ئە م و ئەو لە بەر ئەوەی قوربانیداوە،چونکە دواجار بەهۆی نالێوەشاوەیی هەموان دەکاتە قوربانی!
پاشان نوسەر ئاماژە بەهێزی ستەمکار دەکات کە هێزەکەی لەخودی خەڵکەوەدێت،هەرکات خەڵک بڕیاربدەن کۆیلە نەبن ئازاد دەبن،بەڵام ئەوە تەنیا بڕیارێک نییە بەڵکو دەبێت لانیکەم هێندە کار بکەی بۆئازادی کە پێشتر بۆ کۆیلایەتی کردووتە.
کتێبێکی زۆر جوانبوو سوپاس بۆ ماندووبونتان❤
Dastan xosh bet
دەستان خۆش بێت
......
ئەم گەندەڵی و سوکایەتیکردنە لەلایەن دوژمنێکی دەرەکییەوە نییە،بەڵکو لەلایەن دوژمنێکەوەیە کەخۆتان دەسەڵاتتان پێ بەخشیوەو لەپێناوی دا دە چنە جەنگ و خۆی بۆ بەکوشت دەدەن بەڕاستی سەیرە!پاشان نوسەر چەندین نمونەی مێژووی دێنێتەوە لەسەر سیاسەتی ملکەچی،کە بریتییە لەبەخشینی خۆراک و پارەی بەلاش ،هاوکاریکردن هەژاران لەڕێگایدەزگا خێرخوازییەکان کە لەڕاستیدا دەزگای فریوخوازین،ئەگەر ئەوان تاڵانچی نەبن ئەم شتانەیان لەکوێ دەبێت.وەک لابۆتی ئاماژەی پێدەکات ئەم سەدەقەیە هەمان پارەی دزراوی خەڵکە
دەست و چاوەتان خۆش بیت
دەستان خۆش زۆر بەسود بو💜💜
بژی بەراستی شایانی گوێگرتنە❤
دەستان خۆشبێت،سەرکەوتووبن🥰
ستەمکار بەهۆی هەدادانی خەڵک و بێمەیلییان بۆ بەرەنگار بونەوە ئەگەری ئەوەی بۆ دەڕەخسێت هەر چەشنە ئازارێکیان بدات"بۆیە یەکەمین شت ڕۆحی بەرەنگارییە بەرەو ئازادی و وەر گرتنەوەی ئازادییەکەمان دەبات.
بەڵام دۆلابۆتی ئاماژە بەخاڵێکی سەرنج ڕاکێش دەکات،کە بریتییە لە پەرش و پڵاوی و ناڕێکخراوبونی ئازادیخوازان و نامۆبونیان بۆیە نوسەر دەڵێت:
ئەومرۆڤانەی ئەڤینی ئازادییان لەسەردایە ناتوانن هیچ کارێگارییان لەسەر کۆمەڵگە هەبێت چونکە هەرچەندە ژمارەیان زۆر بێت هیچ پەیوەندییەکیان لە گەڵ یەکتر نییە و بەیەکتر نامۆن "
ئەگەر بێت و مرۆڤە ئازادیخوازەکان پەیوەندییان هەبێت و دەستی ئازادی یەکتربگوشن و پێک نامۆنەبن،بێگومان ئازا دەبن و ئەوترسەش دەشکێنن کە لەستەمکار هەیانە،چونکە ئاشکرایە کۆیلەکان ئەوانەی پەیڕەوی لەسیاسەتی ملکەچی دەکەن و پەیوەندییان هەیە و یەکتریان خۆش دەوێت!ئازادی تەنیا بەختەوەرییەکە کەمرۆڤەکان لەسەری سورنین،ئەگەرلەسەری سوربان دەیان پاراست،وەک دەزانرێت بۆیە نەیان پاراستووە چونکە زۆر ئاسان بەدەست دێت.!دۆلابۆتی پێی وایە بۆ پاراستنی ئازادی هیچ کارێک پێویست نییە،تەنیا هیچ کارێک بۆ ستەمکار مەکەن ئازاد دەبن،ئەگەر ئێوە لەگەڵی نەبن دەگۆڕێت بۆ هیچ. هیچ لەستەمکار مەستێننەوە تەنیا هیچی پێ مەبەخشن بەسە. لەکاتێک دا خەڵک چاوەڕوانی بەخششە لەستەمکار بەخۆیان نازانن کە بەخششەکانی ئەوان ستەمکاری ڕاگرتووە باشترینیان گوێڕایەڵی و بێدەنگییە.
دەستانخۆش فرە گرنگە. 💐🤝
💐💐 ✌️❤️👍 💐💐
دلي من سوباس❤💚💛🧡🖤💙💜💕💞💓💗🤗😍
قوربانی ❤ سوپاس بۆ بەڕێزیشت🌹
من قوربانت بم كيانه كه م دلي من كولي من انشالله 🤲 خوا ته مه نت درزكه امين🤲 ترؤمليؤن جار هه ميشه تؤ له دلم دا كيانه كه م 😞💘 بسيار تؤ ناوت جيه به لام نا لئي كئشه نيه كيانه كه م 😝تكايه وه لام بده وه تكايه 🙏🙏
بزززززيييتتتتتت
بەو خزمەتە جوانانە هەموومانت قەرزار کردوە ♥️
بە هیوای بەردەوامی و کاری زۆرتر
لەشتان ساغ دەستان خۆش💐
بە هیوام لە دەرفەتێکدا کتێبەکانی ڕشتەی مرواری و کتێبەکانی عەلی وەردی بکەن بە دەنگ ئەگەر کات هەبوو دەستان خۆش🌹
نا ئەزیزم به پێچەوانەوە ئێمە قەرزاری ئێوەین کە بە پێی پێویست خزمەتی ئێوەی بەڕێزمان نەکردووە.
ان شاء الله لە داهاتوودا کتێبی باشتر و بە پێزترتان پێشکەش دەکەین❤
دەست خۆش بژی❤
❤
❤❤❤❤❤❤❤❤
salam, tkaya chon btwanm lagal peshraw omer qsa bkam aw barezay bashek la ktebakantan axwenetawa? zor zarurm agar jwabm byan zor zor supas
يياخوا هه ر بمينن به ريزكيان
🌹🌹🌹
❤️❤️❤️
❤❤🌹🌹🌸🌹
ئەم کتێبە من کاری دەنگیم بۆ کردووە، سەیرە لەبەرچی ناوی منتان لاداوە! ئایە دەکرێ کار و ماندوبونی کەسێک کە ئەم کتێبەی تۆمار و مۆنتاژ کردووە لەبەرچاو نەگیرێ کە بەبێ ئاگەداریش بڵاوتان کردۆتەوە؟
بەڵام ئەوەش بڵێم کە چەندان کتێبی دیکەشم گوێگرتووە کە خۆم کاری دەنگیم بۆ کردووە کە ناوی منتان نەبڕیوە
دەستان خۆشبێت
❤
🌹🌹
❤❤❤❤❤❤❤❤❤