Diwani Shahid Mala Ali دیوانی شه‌هید مه‌لا عه‌لی
HTML-код
- Опубликовано: 8 сен 2024
- دیوانی شه‌هید مه‌ولوود حسێن ئه‌حمه‌د ناسراو به شه‌هید مه‌لا عه‌لی
کورته‌یه‌ک له ژیانی شاعیری شه‌هید مه‌لا عه‌لی
ساڵی 1953 منداڵێکی دووانه به ناوی:"ئه‌حمه‌د و حسێن" له خێزانێکی جوتیار و هه‌ژار له گوندی "به‌ربه‌رد"ی ناحیه‌ی "ماوه‌ت"ی سه‌ر به قه‌زای شارباژێڕ له دنیایه‌کی بچوکی چه‌وساندنه‌وه‌ی نا ئاساییه‌وه،هاته ناو دنیایه‌کی فراوانتری چه‌وساندنه‌وه!ناوی ته‌واوی"حسێن مه‌ولود ئه‌حمه‌د خدر حسێن" ناسراو به "مه‌لا عه‌لی".
ساڵی 1958 له‌ده‌ست چه‌وساندن
ه‌وه‌ی چینایه‌تی و ده‌ره‌به‌گی چونه‌ته گوندی"کۆکه"ی ناحیه‌ی"سورداش".
ساڵی 1959-1960 له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی "چه‌رمه‌گا"ناونووس کراوه..
ساڵی 1962-1963 دوای سوتانی گونده‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه پۆله‌کانی سه‌ره‌تایی له"سه‌رچنار"و"ماوه‌ت"و"چه‌رمه‌گا" ته‌واوکردووه..
ساڵی 1966-1967 چۆته خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی"الوطن"له سلێمانی و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا چۆته ڕیزه‌کانی یه‌کێتی ی قوتابتانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان..
ساڵی 1972-1973 چۆته خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی سلێمانی به‌شی ئه‌ده‌بی،هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا به‌هۆی زنجیره‌ی ڕۆشنبیرییه‌وه له ڕیزی"کۆمه‌ڵه"دا ڕێکخراوه و گه‌شه‌کردنی خێرای پێوه دیاربووه..
ساڵی 1974 چۆته ناوچه‌ی سورداش و هه‌ر له‌وێ کراوه به لێپرسراوی ڕێکخراوی"تۆڵه"له پاییزی هه‌مان ساڵدا چۆته‌وه سلێمانی و پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ته‌واوکردووه..
ساڵی 1975-1976 چۆته زانکۆی سلێمانی،کۆلێژی ئاداب به‌شی"کوردی"و تا قۆناغی دووه‌می خوێندووه،ئیتر که فه‌رمانی گرتنی له لایه‌ن ڕژێمی خوێن و سێداره‌ی به‌غداوه بۆ ده‌رده‌چێ به‌رده‌ستیان ناکه‌وێ و ڕۆژی 11-5-1977 خۆی گه‌یاندۆته ڕیزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان..
ڕۆژی 30-1-1979 له کاتێکدا بۆ کارێکی شۆڕشگێڕانه له‌گه‌ڵ هاوڕێی "د. مارف"عوسمان عه‌بدولڕه‌حمان عه‌سکه‌ری ئه‌چێت بۆ گونده‌کانی ناوچه‌ی سورداش له گوندی"کرژه"دووژمن پێیان ده‌زانێت و به هێرشێکی به‌هێزه‌وه گه‌مارۆ ئه‌درێن،پاش به‌رگرییه‌کی توند بریندار ده‌کرێ و به برینداری له‌گه‌ڵ هاوڕێی ناوبراودا ده‌ستگیر ده‌کرێن..
له‌دوای گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ئازاردانێکی زۆر له زیندان و ده‌زگا دڕنده و سیخوڕه‌کانی ڕژێمی"صدام"دا شێرانه دان به خۆیدا ده‌گرێ و مه‌ردانه‌سه‌ریان بۆ دانانه‌وێنێ،له ڕۆژی 6-6-1979 له‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی ناوی دادگای"هیئه‌ی خاصه‌ی که‌رکوک"یان لێناوه به ڕواڵه‌ت مه‌حکه‌مه ئه‌کرێ و بڕیاری له سێداره‌دانی ده‌درێت..
له‌دوای ده‌رچونی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیه‌وه تا ڕۆژی جێبه‌جێکردنی خنکاندنه‌که‌ی که ته‌نیا مانگ و نیوێکی خایاندووه شه‌وی "22-23-7-1979"له قه‌سابخانه‌که‌ی موسڵ له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی تری که ناویان"ئه‌ڵوه‌ند عومه‌ر حسێن"و"عه‌لی عالی حسێنه"ه له سێداره ده‌درێن وه‌کو چه‌ندین تێکۆشه‌ری دیکه‌ی کورد ته‌رمه‌کانیان نه‌که‌وتۆته ده‌ست که‌س و کاریان و له‌وێ نێژراون له "وادی عگال".
روحی شاد بیت. روحی ام شهیدانه بو نه هه وینی زیندویی ایمه خدا لیان خوشه
ده ستت خؤش بيت كاك خؤكر به راستى شعره كان جونكه به راستى ووتراوه زؤر كرياندنمى و ده نكى جه نابتيش هينده ى تر شعره كانى به سؤز تر كردووه
zor supas bo barezt kaka khogr badri ba rasti dasxosh , shahid mala ali hamisha zindwa
زۆر سوپاس بۆ جەنابیشت کاکە گۆران ، چاوت خۆشبێ ، بێگومان ھەمیشە زیندوون
سلاو ریز کاک خوگری به ریز ،ده م خوش .
قوربانی رۆحتبم شەەیدی نەمر
dast xosh hiwadarm baradawm bit
سوپاس برا گیان
ئیشەڵا بەردەوام ئەبم 🌹
يادى به خير
دیوانی شه‌هیدمه‌لا عه‌لی هه‌یه به p d f ??
mahrof jajna ئەم ڤیدیۆیە تەواوی دیوانەکەیەتی
شەهید مەلا عەلی یەكێك بو لە هاوڕێكانی سەنگەری هێز و سەنگەری بەرگری كردن هەر لەسەرەتایی شۆڕشەوە شوێن دەستی هەبوە لە تۆڵەسەندنەوەی برا و هاوڕێی شەهیدەكانی بەڵام بەداخەوە شێر كردی و ئێستا كەەكانی هەردوو بتەكانی بنەماڵەی فیرعەونەكانی تالە دزەی خاك فرۆشی ١٦ ئۆكتۆبەر و بتەكانی بنەماڵەی فیرعەونەكانی مچە توپیوی هەمیشە تۆپیو بەرهەمی خەباتی خوێناوی شەهید مەلا عەلی و هەموو شەهیدانی گەلەكەمان ئەخۆن بەبەلاش و پۆزی شۆڕش و كوردایەتیمان پێ ئەفرۆشنەوە و باسی پاڵەوانی شۆڕشی ڕۆژەسەختەكانی مێژوومان بۆ ئەكەن كە بەرهەمەكەی ئێستایە كۆمەڵێك لەشفرۆش و فەسادچی و گەوادچی و كاسەلێسچی و مەسینە هەڵگرچی و خاك فرۆشچیانەی بونە ڤایرۆسێكی كوشندە بۆ گیانی شەهیدەكانی ڕۆژەسەختەكانی مێژوومان و میللەتی ستەم لێ كراوەكانی ئێمە بەداخەوە
نوسینی
كوردێكی شۆڕشگێڕ
كاكه خوگر دةستى ماندوت دةگوشم خزمةتيك دةكةيت باوةر بكه مةگةر كةناله كورديةكانى سالانى نةوةدةكان وةها خزمةتي شاعيرو بةرهةمةكانيان كردبيت بةردةوام به براى خوشةويستم
ئیشەڵا هەمیشە لە خزمەت ئەو گەوهەرە کەم وێنەیە ئەبم کەبۆمام جێماوە ، زۆر سوپاست ئەکەم هاوڕێی ئازیز
Khogr Bedri ماندونةبيت هاورى خوگر سالانيكى زور بةو شيعرانه تا بةيانى ناسورمان كيشا
گوێ لەقەسیدەی نیشتیمانی بەخیار علی دەگریت چیدەڵێت ئەمنش چیدەڵێت ئەی هاوار ئێمە کێ بوین ئێستاش بەدەست ئەم دزانەوە گەشین بەکوێ
چۆن به pdf ده‌ست ئه‌كه‌وێ؟؟
يادى به خير