Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | ژیریی دەستكرد ‌و ئایندەی مرۆڤایەتی ‏

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 11 дек 2024
  • ‏"كۆكردنەوەی هەموو زیرەكییەكانی دنیا لەنێو ئامێرێكدا ‌و پێدانەوەی بە ‏مرۆڤەكان لە كەمترین ماوەدا".مامۆستایەكی زانكۆ كە میوانی بەرنامەكەبوو ‏بەو جۆرە پێناسەی ژیریی دەستكردی كرد، ئەو بە گومان بوو ‏كە لەم قۆناخەدا ژیریی دەستكرد بتوانێت‌ وەك مرۆڤ بیر بكاتەوە ‌و گوتی ‏‏"ئەوە تاوەكو ئێستا جێگەی گفتوگۆیە".
    لەبارەی ژیریی دەستكرد، پرسیارێك لە بەرنامەكەدا خرایەڕوو ئایا دەكرێت یاسا ‌و رێنمایی بۆ ژیریی دەستكرد دابنرێت؟ لەلای ئەو ‏مامۆستایەی زانكۆ وەڵامەكە نەخێرە، چونكە "پێشكەوتنەكەی ژیریی ‏دەستكرد زۆر لەوە خێراترە یاسای بۆ دابنرێت".‏
    لەدەستدانی بەشێك لەو كارانەی ئێستا مرۆڤ دەیكەن بۆ داهاتوو بەهۆی ‏ژیریی دەستكردەوە یەكێكە لەو مەترسییانەی ئێستا هەیە، بەڵام ‏بۆچوونی پێچەوانەی ئەوەش لەبەرنامەكەدا خرایەڕوو، دەبێت ‏چەند كار بەهۆی ژیریی دەستكردەوە لەدەست بدرێت؟ بەڵام لە هەمانكاتدا ‏ئەگەری ئەوەش هەیە كە ژیریی دەستكرد چەندین دەرفەتی دیكەی كار ‏بڕەخسێنێت، وەك میوانێكی بەرنامەكە گوتی "لەوانەیە ژیریی دەستكرد ‏چەندین كاری نوێمان بۆ بدۆزێتەوە كە ئەمڕۆ هەر بیرمان لێ نەكردبێتەوە".

    ئایا دەبێت كورد وەك نەتەویەكی بێ‌ دەوڵەت، بۆ ئێستا ‌و داهاتوو چی بكات ‏تاوەكو بەباشی لەگەڵ ژیریی دەستكرد هەڵبكات؟ لە وەڵامی ئەو پرسیارە گوترا لەئێستاوە لەسەر ئاستی تاك ‌و زانكۆكانیش كاری باش لەو ‏بوارەدا كراوە هەروەك میوانێكی بەرنامەكە دەڵێت "لە زانكۆی كوردستان ‏سەرەتایەكی باش بۆ كاركردن لەسەر ژیری دەستكرد دەستیپێكردوە". ‏
    نائامادەیی زمانی كوردی ‌و بوونی شێوەزاری جیاواز لەنێو ژیریی دەستكرد ‏یەكێكی دیكە بوو لەو گرفتانەی لە بەرنامەكەدا باس كرا، بەشێكی زۆری ‏ئەوانەی قسەیان لەو پرسەدا كرد جەختیان لەوە كردەوە كە دەبێت ‏كتێبخانەی كوردی بە دیجیتاڵی بكرێت.‏
    ‏"زیانێكی ژیریی دەستكرد ئەوەیە تاوانی ئەلیتكرۆنی پێدەكرێت". ‏ئەوە سەرنجی قوتابییەكی زانكۆ بوو كە لە بەرنامەكەدا ئامادە بوو، وەڵامی ‏یەكێك لەمیوانەكان بۆ ئەو سەرنجە ئەوە بوو "هەرشتێك ‏Al‏ تێكی بدات هەر ‏بە ‏Al‏ دەتوانرێت چاكبكرێتەوە". شارەزایەكی ‏بواری ژیریی دەستكرد داوای لە دایك ‌و باوكان كرد بۆ باشی ئایندەی ‏نەوەكانیان لەئێستاوە منداڵەكانیان فێری (كۆدینگ) بكەن.
    ئەم بەرنامەیە شەوی 13ی 10ی2024 پێشكەش كراو میوانە ‏سەرەكیەكانیش پێكهاتبوون لە ‏
    ‏- د.پۆڵا فەتاح، توێژەری زیرەكیی دەستكرد ‌و ‏‏مامۆستا لە ‏زانكۆی ‏‏سەڵاحەدین ‏‏
    ‏- د.عەبدولباست كامل، ئەندازیاری پرۆگرامسازی ‌و مامۆستا لە ‏زانكۆی كۆیە ‏‏‏
    ‏- یەحیا لەزگین چالی، بەڕێوەبەری ‏كۆمپانیایەكی ‏ژیری ‏دەستكرد ‏‏‏‏‏
    ‏- ئەڤین‏ قادر، خاوەنی كۆمپانیا بواری تەكنەلۆژیایی دیجیتاڵی ‏‏ ‏
    ‏- عەبدولهادی رواندزیی، ‏مامۆستا لە ‏زانكۆی كوردستان- هەولێر ‌و ماستەر ‏لە بواری ژیری دەستكرد ‏
    ‏- ئارا میران، مامۆستا لە زانكۆی بەریتانی نێودەوڵەتی ‏لە ‏هەولێر ‏‏‏

Комментарии • 16

  • @khandakamal9212
    @khandakamal9212 9 дней назад +2

    Dctor Abdul Basiti zeda aziz 🥰🥰

  • @SH-xx6pq
    @SH-xx6pq 8 дней назад +4

    لۆ زانیاری بەس شاهیدو مختار لە افغانستان و کوردستان مایە

  • @aarishwani6602
    @aarishwani6602 5 дней назад

    Em bernamija Zoe gringer bo peshkowtini kurd. Dest xosh bo am qsakirdina

  • @aarishwani6602
    @aarishwani6602 5 дней назад

    Ai atwanin ba asani dewstkeyn, bes mowata zmani kurdi reykbikeyn, bes ema katman zor kwshtwa,debet kurd hastet. Wake up bin

  • @aarishwani6602
    @aarishwani6602 5 дней назад

    Min qamoosim hazar newsewa, bes heshtan amaweh wooshay zyatir danam lasari.hamooy ba latini nwsima

  • @babanbaban6507
    @babanbaban6507 6 дней назад

    هيشتا ژيرى سروستيمانه نوقسانه
    نةك دةستكرد

  • @Nasyonalist24
    @Nasyonalist24 8 дней назад

    Lazime em Jîrî Destgîr baş ba kar bibînin

  • @awezanomed7568
    @awezanomed7568 9 дней назад +2

    تا ئێستا پێناسەیەکی باشتان بۆی نەکرد

    • @Heldn100
      @Heldn100 8 дней назад

      وایە هۆکاریش زیاتر ئەوەیە خۆیان زۆر باش نین لەو بوارە

  • @Heldn100
    @Heldn100 8 дней назад

    دەستتان خۆش بۆ بەرنامەکە بەڵام پێم وایە دەبوو باسەکە بە عەمەلی و سەردەمیانە باس بکرێت نەک ئەکادیمی و گشتگیرانە بەبێ هیچ نموونە و باسێکی واقعی، ئەمە وا دەکات بەرنامەکە سوودی نزمتر بێت و خەڵکی ئاساییش لێی نەگەن.
    ئەبوو باسی LLM و ستەیبڵ دیڤیوژنەکان و فەیس فیوژن و ئەم باسانە بکرێت لە جیاتی ئەوە باسەکە زیاتر پەیوەستکرا بە داتا و فەرهەنگ

  • @PapulaJwan
    @PapulaJwan 6 дней назад

    ویکپدیا بە هێز بکەن ویکپیدیای فارسی باسی بچوکترین شت زانیاریت پێ دەبەخشێ ، من دەتوانم خزمەت بکەم ئەگەر سایدی ویکپیدیای کوردی بدرێتە دەستی من تا ساڵێکی تر بە ملیونان زانیاری بە کوردی دەخەمە ناوی

  • @aarishwani6602
    @aarishwani6602 5 дней назад

    Ema peywistiman ba latini binwsn u bas spelling standard bibet u qamoosseki bash habet, hamw kurdi standard bibet bo away hamw Kurd la yek tey begat

  • @MstarAuto
    @MstarAuto 9 дней назад

    کاکە من بڵێم/ لۆ، بۆ، چما، ژبەر چ، وە هتد... ئێ پێم ناڵێن AI داماو کو بزانێت ئەو چوار وشەیە یەک مانای هەیە. لە ئینگلیزی پوخت و هاسان why

    • @Heldn100
      @Heldn100 8 дней назад

      زۆریش ئاسایی و ئاسانە تەنیا فەرهەنگێکی پێ ببەخشیت ئەتوانێت زاراوەکان فێربێت