[...] گوێت لە داستانی ئێمە بووە؟
HTML-код
- Опубликовано: 2 дек 2024
- instagram► / razakanraz
youtube ► / razakanraz
Facebook page► / razakanraz
Archive ►archive.org/de...
Telegram ► t.me/razakanraz
●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
_
_
تکایە بۆ سودی زیاتر
لایکی بکەن
بۆ ههر رهخنهو پێشنیارێک له كۆمێنت بۆمان بنووسن
گهر سهبسكراپی كهنالهكهت نهكردووه لهگهڵمان بهژداره و سەبسکرایبمان بکەن
بەهۆی ئێوەوە بەردەوامین!
●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
[...] گوێت لە داستانی ئێمە بووە؟
نا! دڵنیا نیم لەوە... کەوا بەڕاستی گوێت لێی بووبێت.
چیرۆکی ئێمە درێژە..
گوێت لێ بووە کاتێک وشەکان بەبەتاڵی دەمرن؟
ئازارەکان لەتاو ساردی دەسوتێن؟
دوورییەکان لەپێناو مانەوە دەڕۆن؟
بەهۆی غەریبی خۆمەوە،
دەمویست بەتۆ ئاشنابم.
تۆ بناسم، هیچ نەبێ تۆ پێم بڵێی؛ من کێم؟
چۆن بتوانم بتناسم... چۆن دەتوانم!
ترس دایگرتووم و نابینابووم،
لەدووری هەزاران میلەوە، لەژێر سێبەری ڕابردووم ڕێدەکەم.
سەیری ئاسمان دەکەم و لەژێرم دەخولێتەوە،
بە شوێن پێیەکانی خۆم ڕێدەکەم و دەگەڕێمەوە هەمان خاڵ.
چۆن بتوانم بتناسم، تا پێم بڵێی؛ من کێم؟
بیرەوەرییەکانم بەتاڵن،
هەمووی ئەوەی بیرم بوون..
هەمووی لەگەڵیان ژیاوم، لێڵ و ناڕوونە.
چاوەکانم خراپ نووسراوەکانی سڕیوەتەوە،
بۆچی ناتوانم لەبیرکردن لەبیر بکەم؟
بیرەوەریەکانم بەتاڵن، هیچ وەڵامێکیان تیا نییە..
ئەو چاوانەی ڕۆژانێک بەدوای بەختەوەری دەگەڕا،
بەدوای زیاتر ناسینی تۆ دەگەڕا، ئێستا بەتاڵن!
خوێندنەوەی: پۆڵا ئەسیری
چۆن دەتوانم هەستت پێبکەم؟
بیرەوەرییەکانم بەتاڵن.
دەمەوێت لەخۆم خۆشبم، بیانوێک نادۆزمەوە..
دەمەوێت بڕۆم، شوێنێک شک نابەم بۆی بچم،
هاوار دەکەم و خۆشم گوێم لێی نییە،
دەمەوێ شتێکم بیر بکەوێتەوە،
دەمەوێ شتێک بدۆزمەوە تا پێم بڵێ من بۆ لێرەم؟
لەدووری هەزاران میلەوە، لەژێر سێبەری ڕابردووم ڕێدەکەم.
بیرەوەرییەکانم بەتاڵن.
دهستتان خوش