Azhdar Wahabi - Bawar Maka (Original Audio) | ئەژدەر وەهەبی - باوەڕ مەکە

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 26 авг 2024
  • 💿- ئۆرجیناڵ ئاودیۆ لە ئەرشیفی دیار تاهیرەوە
    ئەژدەر وەهەبی | باوەڕ مەکە
    هۆنراوەی | زیاد ئەسعەد
    ئاوازی | زیاد ئەسعەد
    ئەلبوومی | دییەم - 2003
    مۆنتاژی | دیار تاهیر ©
    💿 - سەردانی ئەم پلاتفۆڕمانە بکە
    bit.ly/2RWOqHX | ئینستاگرام
    bit.ly/34WpNA5 | کەناڵی تێلگرام
    bit.ly/2VsaagJ | فەیسبووک
    💿 - تێکست
    باوەڕ مەکە ئەگەر کەسێک
    لۆمەی عەشقی من و تۆ بکات
    باوەڕ مەکە ئەگەر ووتیان
    گوڵ بێ بەهار چرۆ ئەکات
    ئاخر گیانە خۆت دەزانی
    ساڵانێکە وەک خۆرەتاو
    گڕی عەشقت لە دوورەوە
    ئەسوتێنێ، دڵی داماو
    باوەڕمەکە هەرگیز تۆ بەم قسانە
    باوەڕمەکە دڵ بێ تۆیە، وێرانە
    باوەڕمەکە عەشق سەروەری ژیانە
    ئەگەر وتیان کام ئاسمان
    گوێ لە خەمی زەوی ئەگرێ
    کام لوتکەی شاخ خۆی دەنواند
    تا فرمێسکی کانی بسڕێ
    زوویرمەبە ئەی ئاسمانم
    لوتکەی بەرزی دڵ و گیانم
    لە نزمەوە بۆ بەرزی تۆ
    خۆم ئەزانم چۆن بڕوانم
    باوەڕمەکە
    باوەڕمەکە شەوی مەجنوون
    لەیلا نەکەم بە ئەستێرە
    ئەم دەریایە ئاوازێکە
    ماسی لێی بێزار و تێرە
    دڵگیرمەبە خۆت ئەزانی
    عەشقت بۆمن پەرستگایە
    شەپۆلێکە سوجدە ئەبات
    بۆ کەناری ئەم دەریایە

Комментарии • 92