مەتەرێزی شەرەف meteryzi sheref

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 21 окт 2024
  • تیپی مۆسیقای شەهید کارزان، 1986، مەتەرێزی شەرەف، هۆنراوە: هێمن، ئاواز و وتن: حەمەجەزا، ئامادەکردن: دلێر ئیبراهیم، تۆمارکردن: ئاراس ئیبراهیم لە ستۆدیۆی تیپی مۆسیقای شەهید کارزان لە بەرگەڵو
    Aras Ibrahim
    لێرەش لە نێو ئەو لێڕ و شاخ و بەردە
    لێرەش لەگەڵ ئەو هەموو داخ و دەردە
    لێرەش لە نێو شۆڕشی خوێناویدا
    لێرەش لە سەرکەوتن و تەنگاویدا
    لێرەش لە نێو زەبر و زەنگی زاڵمدا
    لێرەش لە نێو ساچمە و دوکەڵی ناپاڵمدا
    خۆشەویستم لە بیرم ناچی تاوێ
    دەمفڕێنێ باڵی خەیاڵم تاوێ
    لێرەش لە نێو شەپۆلی خوێن و کەفدا
    لێرەش لە نێو مەتەرێزی شەرەفدا
    هەرچەند دوورم بەڵام خۆش بێ خەیاڵم
    ئاوارە نیم وا دەزانم لە ماڵم
    لێرەش لە نێو گڕ و ئاگر و ئاسندا
    لە بەرامبەر تانکو تۆپی دوژمندا
    لێرەش لە نێو دەریای ڕقی بێبەستێن
    لێرەش لە نێو کوڕانی تۆڵە ئەستێن
    هەر بینا دیت ڕمی کۆپشکی زۆرداری
    گەیشتینە لوتکەی چیای رزگاری
    نەترەی نەما دوژمن لەبەر پێشمەرگە
    لە گشت لاوە هەڵات و نەیگرت بەرگە
    گەڕانەوە ئاوارەبۆ جێی ژوانان
    گرانەوە لە خەنە پەنجەی جوانان
    جا ئەو کاتە بە هەتوانی ئازادی
    ساڕێژ دەبێ برینی نامورادی
    هۆنراوە: هێمن موکریانی
  • ВидеоклипыВидеоклипы

Комментарии • 11

  • @Hiwaahmadrash
    @Hiwaahmadrash Год назад

    کاک محمد جە زا باشترین سروود بێژی شورش نوی بوو

  • @kamaransalih5228
    @kamaransalih5228 5 лет назад +2

    دەست خۆشبێ مامۆستا سڵاولەودەنگە زۆڵاڵە ڕوحی شادبێ

  • @culturalcenterarbil7735
    @culturalcenterarbil7735 2 года назад +1

    ڕوحی شاد و یادی پیرۆز

  • @بەفر-ل9ع
    @بەفر-ل9ع 8 месяцев назад +1

    سڵاو کاك ئاراس دەست خۆش بیرم یەتەوە چەن گەنجێك بووین لە سلێماني ساڵي ١٩٨٧ئەم کاسێتەمان پەیاکرد هەر ماوەي لاي یەکێکمان بوو بەدزییەوە پاشان لە قوتابخانە هاوڕێیەکي خائیني خۆمان شکاتي لێکردین لەلایەن ئیستخباراتەوە گیران دواي ئەشکەنجەیەکي زۆر لە ١٩٨٨بەر عافوات کەوتین وە ئەو خۆفرۆشەي هاوڕێمان لە یەکەم ڕۆژي ڕاپەڕین بە سزاي خۆي گەیشت .هەزار سڵاو لەئێوەو تيپي شەهید کارزان

  • @rrasgar
    @rrasgar Год назад

    ئا ی بە گە نجی چە ند فر مێسکم ڕشتوە لە گە ڵ ئە و گۆرانیە، ڕۆحت شاد.

  • @Hiwaahmadrash
    @Hiwaahmadrash 2 года назад +2

    رووحی مام هـێمن موکریان و کاک حە مە جە زا بە هه شتی بە رین بێت

  • @romanhalabjayi261
    @romanhalabjayi261 2 года назад

    ڕۆحی شاد

  • @HasanHasan-lo1nm
    @HasanHasan-lo1nm 2 года назад

    شازه

  • @arefkarimi6471
    @arefkarimi6471 3 года назад +1

    👌👌🙏🙏🌸🌹🌺❤️

  • @laymanraby1839
    @laymanraby1839 Год назад +1

    ڕۆحی شادبیت گە ئە یزانی ئە مانە ئە بن بە مافیاقە ت نە دوت

  • @fayzahabas5937
    @fayzahabas5937 2 года назад

    Shorshee Xwenawee ewa krdtan Dzwchata xwardee ? ! : bo to kak Hamma ? :🎋🌹♥️🏆🏅Koshkee Zordaree Arooxya wnawee shaheed namre ? ! : Azadee det ?!:🏆🏅♥️🌹?! :