چیرۆکی خۆشەویستی میسی و ئەنتۆنێلای هاوسەری Lionel Messi

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 5 сен 2024
  • لیۆنێل مێسی (گۆکردن بە ئیسپانی: [ljoˈnel anˈdɾes ˈmesi] (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن))(لەدایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧)، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینییە و وەک هێرشبەرێک بۆ یانەی ئینتەر مەیامی لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا ناسراو بە MLS و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین یاریی دەکات.[٤][٥] لە تەمەنی ٦ ساڵیدا دەستی کردووە بە یاریکردن
    کاتێک تەمەنی پێنج ساڵان بوو دەستی کردن بە یاریکردن بۆ یانەیەکی ناوخۆیی بە ناوی گراندۆلی[٥][١٣] کە باوکی ڕاھێنەری ئەو یانەیە بوو. پاشان لە ساڵی ١٩٩٥ ڕوویکردە یانەی نیویڵس ئۆڵد بۆیس کە لە شارەکەی خۆی ڕۆساریۆ بوو.[١٤][١٥]
    بە بەھرەیەکی زۆرەوە لەگەڵ یانەی نیولز دەرکەوت، بە تێپەڕبوونی کات ھەست بە بچووکی باڵای و خاوی لە گەشەی دەکرا،[١٦] ئەم کێشەیەش بە پلەی یەک خانەوادەکەی نیگەرانکرد و بە پلەی دووەمیش یانەکە، دایکی میسی لەو بارەیەوە دەڵێت: بەراوردمان لە نێوان ئەو و خوشک و براکانی دەکرد بە ئاسانی ھەستمان بە بچووکی باڵای دەکرد بە بەراورد لەگەڵ تەمەنی
    اکارینا لیمۆس یەکەم خۆشەویستی مێسی بوو کە دانیشتووی ھەمان ئەو شارەیە مێسی تێدا لە دایک بوو. مێسی سەبارەت بە لیمۆس وتوویەتی کاتێک بەھۆی پێکان گەڕاوەتەوە ئەرجەنتین پێش جامی جیھانی ٢٠٠٦ چاوی بە لیمۆس کەوتەوە و ناسیویەتی؛ و ھەروەھا جگە لە لیمۆس مێسی پەیوەندی لەگەڵ لوسیانا سالازار ھەبووە کە کچە نمایشکارێکی ئارژەنتینیە. لە مانگی یەکی ٢٠٠٩ لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی ٣٣ وتی: خۆشەویستێکم ھەیە لە ئارژەنتین دەژی و دڵخۆش و ئاسوودەم لەگەڵیدا. لەم دوایییەشدا لەگەڵ ئەنتۆنێلا ڕۆکوزۆ بینراوە کە ئەویش ھەر ئارژەنتینیە و خەڵک ڕۆساریۆیییە و تا ئێستاش لەگەڵ ئەوەدا پەیوەندی ھەیە. بەو پێیەی مێسی کەسێکە زۆر خۆی دەپارێزێت لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکەمی باسی ژیانی تایبەتی خۆی دەکات زانیاری ئەوتۆ لە بارەیەوە لەبەر دەستدا نییە. لە ٢٠٠٨ کاتێک لیۆ ٢٠ ساڵ بووە پەیوەندی لەگەڵ ئەنتۆنێلا ڕۆکوزۆ ھەبوو، دواجار ھاوسەرگیری لەگەڵدا کرد و دوو منداڵیان ھاتەو دنیاوە. لە ٢ی مانگی ١١ی ٢٠١٢ تیاگۆی کوڕی لەدایکبوو، و لە ١١ی مانگی ٩ی ٢٠١٥ دووەم کوڕی بەناوی ماتیۆ لەدایکبوو کە لەیاری یانەکەی و بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید گۆڵەکەی پێشکەش بەو کرد.
    لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٣ مێسی یاری بۆ چەند یانەیەکی پلە بچووکەکانی بارسێلۆنا ئەنجامدا وەکو (بارسێلۆنای بچووک - ب)، (بارسێلۆنا کادێتی ب)، (بارسێلۆنا کادێتی - آ) کە ھەموویان بەشێک بوون لە ئەکادیمیای لاماسیا. لەگەڵ کادێتی آ مێسی ٣٠ یاری ئەنجامداوە و ٣٧ گۆڵی تۆمارکرد. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ گوێزرایەوە بۆ پلەیەکی بەرزتر کە ”بارسێلۆنا جوڤێنیل - ب” بوو، ھێندەی نەبرد لەوێش نەماوە و پەیوەندی کرد بە ” جوڤینێل - آ) لە وێ جوڤینێل - آ مێسی ١٤ گۆڵی لە ٢١ یاری تۆمارکرد و سەرنجی مامۆستاکانی بۆخۆی ڕاکێشا. دوای تاقیکردنەوەی پێنج یانەی ئەکادیمیای لاماسیا، لە (٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣) مێسی یەکەم یاری خۆی بۆ یانەی سێھەمی بارسێلۆنا ئەنجامدا کە ٥ گۆڵی لە ٨ یاری بۆ تۆمارکرد. پاشان لە ٢٠٠٤ی ئازاری ٦ گوێزرایەوە بۆ تیمی دووەمی بارسێلۆنا کە لە خولی پلە دووی ئیسپانی یاری دەکرد.
    Lionel Messi (born 24 June 1987) is an Argentine professional footballer who plays as a striker for MLS side Inter Miami He plays for Argentina.[4][5] He started playing at the age of six
    At the age of five, he began playing for a local club called Grandoli,[5][13] coached by his father. He then moved to Newell's Old Boys in his hometown of Rosario in 1995.[14][15]
    He appeared with great talent at Newell's, over time feeling small and slow growing,[16] a problem that worried his family first and the club second His brothers made it easy to feel small for his age
    Acarina Limos was Messi's first love, who lives in the same city where he was born. Messi said he met Limos when he returned to Argentina from injury before the 2006 World Cup. In addition to Limos, Messi has been in a relationship with Argentine model Luciana Salazar. In January 2009, she told Channel 33: “I have a boyfriend who lives in Argentina and I am happy and comfortable with him. He has recently been seen with Antonella Roccuzzo, an Argentine from Rosario, with whom he is still in a relationship. Since Messi is very protective of the media and rarely talks about his private life, little is known about him. In 2008, when Leo was 20, he fell in love with Antonella Roccuzzo, whom he married and had two children. On November 2, 2012, she gave birth to her son, Thiago, and on September 11, 2015, to her second son, Matthew, who scored against Atletico Madrid.
    Between 2000 and 2003, Messi played for several Barcelona minor clubs, including Barcelona Minor B, Barcelona Cadet B and Barcelona Cadet A, all of which were part of the La Masia Academy. He made 30 appearances for Cadet A, scoring 37 goals. In 2003-2004, he moved to Barcelona Juvenile B, where he scored 14 goals in 21 appearances and attracted the attention of his teachers. After a trial at the La Masia academy, Messi made his debut for third-tier Barcelona on November 29, 2003, scoring five goals in eight appearances. On 6 March 2004, he moved to Barcelona's second team in the Spanish second division.

Комментарии • 4