چاكسازى يانى قتل و عام كردنى برا موسلمانه كوردةكةى لة لايةن عارةب و تورك و فارس😂 ئةى خةلكى عةفرين خؤ موسلمان بون يةك عارةبى گةواد لةسةرمان بةجواب نةهات
جده كه ى مامه فه ره يدونى زاناو به توانا ئه ومه لايانه باب و بابيرانى ئيمه يان به جوريك كه مزاندوه كاتيك ئه و باسانه يان بو ده كه ى زورجار به كافرو زه نديقيشمان داده نين خوزكه ٢ بياوى وه كو به ريزتان هه بوايه ئه وميله ته ى له و جاهيليه ته ى رزكار بكردبايه
Ai baqwrbani dam w aqllt bm bzhiiiiiiii yaxwa salamat w bewai bi mamosta❤
❤❤❤
دەست خۆش بێت کاک فەرەیدون شیکردنەوەیەکی جوان و مەنتقی بوو ، حەدیسێکیش هەیە دەڵێت مرۆڤ نابێت ئەسڵی قەومی خۆی ون بکات و گوناهبار دەبێت ،
ڕێزگرتن لەو فەرزە خوداییە ورد و جوانە و مرۆڤ حەقی خۆیەتی ئەو ناسنامە خوداییە بپارێزێت و ڕێز لێ بگرێت ، بەجۆرێکی تر کورد بوونمان ئامانەتێکی خوداییە ، تەبعەن بۆ هەموو نەتەوەکانی تریش
تەیاڕاتی ئیسلامی و گروپە سوڵتەخوازەکان هەرگیز ڕاستی ناڵێن تەنیا ئامادەن هەموو ڕاستیەک لەپێناو بەمەڕکردنی تاکەکاندا بشێوێنن خۆشەویست
❤❤❤❤✌️
دەستەکانت خۆشبێت ❤
هەر بژیت گوڵ مامۆستا هەر پایەدار بی خاوەن پایە❤❤
دەستان خۆش ، سوپاس بۆ ئەو شیکردنەوە جوانە ، هەر بمێنن و تەندروست بن .
زۆر خۆشەویستن
سوپاس بۆ بوونتان
هەر بمێنیت مامۆستا گیان بەڕاستی لە ڕادە بەدەر ئیسفادەم لە قسەکانت کردووە کورد پێویستی بە چەنەها کەسی وەک تۆیە بەڕاستی مێشکی زۆربەی تاکی کورد پڕ کراوە لە قسەی ئەم چەرچیانەی کە هەیە پێویستە کە هۆشیار ببنەوە و خۆیان بیر بکەنەوە جێگای داخە کە مێشکی کورد وا داخراوە❤❤
تاجی سەرن ئەزیزم
دەستخۆش کاک فەرەیدون 👍
ڕێزدارن پایەبڵند
ڕێز و عیشق
هەرچەندە بابەتەکەم پەیوەندی نییە بە ڤیدیۆکەت بەڵام ئەمەوێ بزانم جیاوازی نێوان ئاین و بیروباوەڕ چییە؟ سپاس
خۆشەویست
ئاینداری بەگشتی بیروباوەڕێکی ڕووتە وەک هەر بیروباوەڕێکی تری فیکری یان نەتەوەیی یان سیاسی ، واتا خاڵی بۆتەوە لەڕوح .
دەست خۆش ئوستازی گەورە قسەکانت زێرن🙏
ڕێزدارن پایەبڵند
دەست خۆش مامۆستا
ڕێز و سوپاس
ھەربژی ئستاز گیان🌷
هەر دوو چاوی منن خاوەنپایە
دست خوش بیت ریزدار 👏💐👍🥰
دەستەکانت خۆشبێت قسەکانت زۆر جوانن بوون مامۆستا ♥️
چەپکێ گوڵ و فرەمەمنونم
هەربژی فەیلەسوفی کورد🌸
هەر دوو چاوی منن خاوەنپایە
جوانت فەرموو هاوڕاتم ❤
مامۆستا بەرێزت لە فەلسەفە شارەزای باشت هەیە، بەڵام ببورە لە باسکردنی ئاینی ئیسلامدا لەو ئاستەدا نیت، بۆیە هەڵەی زۆر تێدا دەکەیت و پەیامێکی هەڵە دەدەیت و بەرەو خەلک گەمژەکردن هەنگاو دەنێیت و بە بەڵگەی مەنتیقی و کورت بینانە و دەقی قورئانی بە شێوەی چەواشەکارانە و تەفسیری تایبەت و خودی و ویستدارانە... .
هیچ مامۆستایەتی شارەزا لە ئاین (بە زمانی خۆت پیاوانی ئاین) نالێت تەنیا ئەم دوو جۆرە برا بوونە هەیە، بەڵکو لەوەتی منداڵم بیستوومە دەڵێن ئێمە هەموومان لەیەک دایک و باوک لە دایک بووینە ( باوکە ئادەم و دایکە حەوا)، کەواتە هەموومان خوشک و برای یەکترین.... کەواتە لە شەریعەت دا دوو جۆر برایەتی گرنگی پێدراوە، برایەتی بایلۆجی (بەتایبەت لە دایک و باوکێک) و برایەتی دینی.
لە ئیسلامدا برایەتی دین و ئیمان تەنانەت لە برایەتی بایلۆجیش باڵاترە. ئەمە راستییەکی دینییەو بە سۆزو مەنتیق و ...هیتر ناگۆردرێت
شێوازی بیرکردنەوەی بەو شێوەیە زۆر پێویستە بۆ کۆمهڵگای مە
بژی پەپە کە بژی سە رۆک اپۆۆ
دەست خۆش
ھەربژین .دەستان خۆشبێت
زۆر بەڕێزن
هه ر بژي كاك فره يدون
تاجی سەرن
هەربژیت ئوستاز، ناوازە بوو.
هەر دوو چاوی منن خاوەنپایە
Dast xosh kak faredwn sarkawtw bet
تاجی سەرن خۆشەویست
2ساڵە بە بەردەوامی گووێت لێدەگرم هەندێ ڤیدیۆت هەیە سێجار سەیرم کردۆتەوە سەرکەووتووی مامۆستای ژیان
ای گیان براگه ۆره هیوام سه ر که وتنته
❤️
دەستەکانت خۆشبێت مامۆستا گیان
ئێستا هەندێک موسڵمان پەیدابوونە دەڵێن ئێمە موسوڵمانێکی کوردین نەک کوردێکی موسوڵمان دەڵێن موسوڵمانبوون لەپێشترە لە کوردبوون
وە فیکری ئیخوانیش لەولاوە بوەستێ
پەتای ئیسلامی سیاسی و گروپ بەندیەکانی بەناو ئایینی هەموو سێکتەرەکانی کۆمەڵگای ئێمەی گرتۆتەوە ، هەر هەموویان ڕێک فڕێبدەرە نێو زبڵدان چونکە شوێنی خاشاک زبڵدانە
@@faraidwnhirane فڕێمداون بەڵام زۆرێکیش وەک بتێک دایناون
بمێنی مامۆستا گیان
Dast xosh ba hiwae bardawam bwn.
هەر دوو چاوی منن خاوەنپایە
دە ژیانمدا لێکدانەوەی ئاوا ژیرانەم لە سەر قورئان نەبیستبوو. بژی کاک فرەیدون
خۆشەویست
لەدەمی کەهەنەکانەوە هەرگیز ڕاستیەکان نابیستیت چونکە بژێویان لەسەر خوار و خێچیە نەک ڕاستیەکان
جۆزو،خورما،شاخ وسەحرا،کوردووعەرەب،نابن بەبەرا❤احمدحسن❤
دەمخۆش
هەر بژین
Dest xoş mamosta,leş sax û bextewer bî.
هەر دوو چاوی منن خاوەنپایە
لەوانەیە کەسەکەش تەنها بە ڕوکەش نوێژبکاو باوڕدارو دینبازێکی درۆزن بێت ، بەڵام نەتەوەبون سروشتی یە
Das xosh
هەر دوو چاوی منن خاوەنپایە
ده ستان خؤشبئ مامؤستاى به ريئز ماندونه بن
بەڕێزن دەخوازم سوودبەخش بوو بێت
سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت خۆشەویست
هەر دوو چاوی منن خاوەنپایە
چاكسازى يانى قتل و عام كردنى برا موسلمانه كوردةكةى لة لايةن عارةب و تورك و فارس😂 ئةى خةلكى عةفرين خؤ موسلمان بون يةك عارةبى گةواد لةسةرمان بةجواب نةهات
دەستخۆش ....مێژووەکەمان بەس نیە بۆئەوەی بزانین لەپێشترین.
دةم خؤش كاك فةريدوون، داوايةكةم لة جةنابت هاية گةر باسيكمان لة سةر ئةوة بؤ بكةيت ئاية لة سةر دايك و باوك واجبة كة مندالا كاني لة سةر دين پةرواردة بكة ئاية گةر نةيكةت چ حكوميكي هاية لة ئايني ئيسلام؟ ئاية گةر ئةوة بكةت ئةوة وا دژي ئةوة ناوةستيتةوة كة خواي گةورة لة سةر خراپة و باش وة لة سةر دين و باوار ئازادي كردووين لةوةي كامة هةلابژيرين؟ هيوادارم وةلام بدةيتةوة ياخوود باسيك دروست بكةيت لة سةر ئةم بابةتة
ئایین پرسێکی زاتیە نەک بۆماوەیی خاوانشکۆ
جده كه ى مامه فه ره يدونى زاناو به توانا ئه ومه لايانه باب و بابيرانى ئيمه يان به جوريك كه مزاندوه كاتيك ئه و باسانه يان بو ده كه ى زورجار به كافرو زه نديقيشمان داده نين خوزكه ٢ بياوى وه كو به ريزتان هه بوايه ئه وميله ته ى له و جاهيليه ته ى رزكار بكردبايه
هەموو هەوڵێکی من بۆ گەڕاندنەوەی هەموو شتەکانە بۆ شوێنی خۆیان ئیتر ئۆباڵی گوێ نەگرتن و قبوڵ نەکردنی ڕاستەکان بەئۆباڵی هەر کەسێک کە مێشکی داخستوە
دەستت خۆش بێت مامۆستا
لەم ڤیدیۆیەدا هەم لە ڕاستی قورئان گەیشتم
هەم لە لە تۆ
هەم لە نەتەوەکەم
وە بەهۆی ڤیدیۆی تۆوە لە ناسیۆنالیزمی کاک بەختیاریش تێگەشتم
سوپاس کە هەن ئێوە❤
دڵ و ژینت خۆش
خاوەنشکۆ
موسڵمانی تۆ ؟
@@adamzein3534 بەلێ بەشانازیەوە
وەک کاک فەرەیدوون وتویەتی من کوردێکی تەقلیدی موسلمانی عەرەب نابم
بەلکو باوەڕدارێکی ئیسلامی دەبم
خوای گەورە لە سەرەتای قورئانەوە دەفەرمووێت
ئەم قورئانە هیچ هەلەیەکی تیا نییە
قورئانیش بۆ ئەوە هاتۆتە خوار
کەتۆ هەموو کەلیمه و ڕستە و وشەی نێو قورئان بەسەر خۆتی جێ بەجێ بکەی
نەک نیوەی جێ بەجێ بکەی و نیوەی تر وازی لێ بێنی
وە خوا خۆی پێغەمبەری کردۆتە برای قەومەکەی کە لە کاتێکدا قەومەکە کافر بوونە
بەلام هەمان نەتەوە بوونە بۆیە برا بوونە، هەرچی تەفسیریش دەخوێنیتەوە نوسراوە برا
جا گەر تۆ موسلمان نەبی، ئەی ئەوەتا هەمووی باس کراوە بۆ باوەڕ ناهێنی ؟
@@faraidwnhirane قوربانتم ئوستاز گیان❤
@@fyodorrayan1238 من بنەچە جووم وە الحمدللە لە کۆنەوە موسڵمان بووین بەس هەستەکەم ئەم کاک فەرەیدوونە دژە دینە ڕاستەکەم ؟
دەست خۆشیم هەیە بۆت و بِابەتەکەم زۆر بەدڵ بوو، بەڵگەی قسەکانت تەنها بۆچون و خوێندنەوەی خۆتان بوو من بەرزی دەنرخێنم و تاحەدێکی باش قەتاعەت پێکەر بوو، بەڵام هیواداربووم بۆ بەڵگەی دروستی ئەو بابەتە بۆچونی زانایەکی ئاینتان پێشاندابا، چون بەشێک لە مەخلوقێ ئێمە ئاوا قەناعەت ئەکات...!
ئەمە بۆچونی من نیە بەڵکو زمانی قورئانە خاوەنشکۆ بۆیە کەسێک متمانەی بەزمانی قورئان نەبێت کەواتا هەرچی قال و قیل هەیە بۆی بێنیەوە باوەڕناکات
❤🌷
👍🌻🌹🏵
دەستخۆش
هەر دوو چاوی منن خاوەنپایە
الحمد لله زۆر سودم لێت بینیوە مامۆستای ئەزیز بەڵام تکایە گەر هەوڵبەیت دەنگت زیاتر بەرز کەیتەوە بڕواکە چەندین جار مۆبایلەکەم بردۆتە ناو گوێمەوە چونکە گەر لە شوێنێکی قەرەباڵغ بم یان جەنجاڵ بم هیچ دەنگت بە وازحی ناکات لەبەر نزمی دەنگی بەڕێزت زۆر سوپاس گەر قسەی برا بچوکی خۆت وەرگریت❤💐
تاجی سەرن من دڵخۆشم سوودم هەبوو بێت بۆ بەڕێزتان
@@faraidwnhirane
حورمەتت هەیە قوربان های لە دڵا برای شیرین
كورد ئەگەر بیتوانیایە ئیستثماری ئاین بكات ئەوا بە دڵنیاییەوە دەیتوانی بگات بە شتێك بەمانای ئەوەی لە جیات ئەوەی ببێتە خزمەتكاری ئاین دەیتوانی ئاین بكاتە خزمەتكاری خۆی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاری بهێنی وەك فارس و تورك و ئالسعود ...
بەس لای ئێمە نەك ئیشتثمار مان نەكردوە بە هۆی میمی پێش عبدال ناوەكانەوە بوینە خزمەتكار و داردەستی دەستی سعودیە و قەتەر و ئیران و توركیا و وەك مانگا دەماندۆشن بە ناوی پیرۆزی و حەج و عمرە و برایەتی و كۆمەك هتد....
دەست خۆش ئوستاز ماندوو نەبیت وەك هەمیشە هەزەیەكت دا لەمێشكی تاكی كوردی خەوتوو ...
کێشەکە ئەوەیە چەرچیەکی جوببە لەبەر عەتابەی عەڕەبیان پێ بڵێ بەگەمژەکراوەکان بەئایەت لێ وەردەگرن !
بەڵام منی بێ مەندیل ئایەتیان پێ بڵێم بەعەتابەی عەڕەبی تێدەگەن .
ئەمە چۆن ڕاست بکەمەوە خاوەنشکۆ سەختە
دەستەکانت خۆشبێت استازگیان
استازگیان بۆچی ڕۆژێک باسی ئەو نەهامەتیانە ناکەیت کە بەهۆی کۆمەڵێک کۆمپانیا کە جیهانیان توشی قەرزێکی زۆر کردووە بۆ ئەوەی خەڵک بەکوێڵە بکەن و بیانکەن بە ڕۆبۆت.
ئایا ئەمە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی هەیە یاخود ئەمە تەنها قسەی کۆمەڵە کەسێکە؟
خۆتان سەرقاڵ مەکەن بەم دەنگۆیانەوە چونکە وەهمێکە دروست کراوە
بەڵام استازگیان ئەگەر سەیری
قەرزەکانی سەر دەولەتان بکەیت دەبینیت ، کە ئەم دەولەتانە توش چ قەرزێکی خەیالی بوونە ، بۆ ئەوەی بتوانن تۆزێک ئەم قەرزە لەسەر خۆیان سوکبکەن ، ئامادەن بارێکی ئێکجار قورس بێخنە سەر شانی هاولاتیەکانیان.
ئەمە چۆن دەچێتە خانەی وەهمەوە کە رۆژانە بەچاوی خۆمان دەیانبینین؟
ئەم بابەتە هۆکارەکەی سیستەمی ئابووری جیهانیە کە سەرمایەداری نیە بەڵکو نیومێرکانتڵیە و پێشوتر ئەم سیستەمەم وردکردۆتەوە سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە بۆتان ڕوون دەبێتەوە کە کێشەکە لەکوێدایە خۆشەویست
@@faraidwnhirane زۆر بەوردی سەیری هەمو ڤیدیۆکانت دەکەم
بەڕاستی دەست دەخەیە سەر برینەکان ، بڕوابکە تاقیکردنەوەکانم اهمالکردوون لەبەر سمینارەکانت.
بەڵام بۆ ئەو بابەتە نەگەیشتمە شتێکی موقنیحکەر ، جوانیش سەیری ئەو سمینارەم کردووە.
بەهەرحاڵ ئەگەر لە دەفەتێکا شتێکیتریشی لەسەر باسبکەی سوپاست دەکەین.
لە ئاکرێ وە تا ئەو شوێنەی لێیت ڕێز و حورمەتم بۆ تۆی ئازیز
بەدڵنیایی ڕۆژێک قسە لەسەر حکومەتی نهێنی جیهان دەکەم لەوێدا دەکرێت کۆمەڵێک وەڵامی نەبیستراو ببیستن ، سەبارەت بە ئیهمالکردنی وانەکانت داواکارم لەبەڕێزت ڤیدیۆکانی من ئیهمال بکە و خۆت بۆ وانەکانت یەکلابکەوە چونکە ڤیدیۆکانی من دەمێننەوە بەڵام تاقی کردنەوەی وانەکانت دەرفەتێکە پەیوەندی بەچارەنوسی ساڵێکی هیلاکەتی تۆوە هەیە ، ڕێزم بۆ تەواوی ئاکرەییەکان و هەموو تاکێکی نیشتمانەکەم هەیە ..
تکایە وانەکانتان فەرامۆش مەکەن
سلاو مامۆستا فریدون . دەست خۆش ، ماندوو نەبی .تۆ مرۆڤێکی بە مانای مرۆڤ .بە راستی سەرسامم پێت ! ماوەێکی کەمە ئاشنا بوومە بە ڤیدۆکانت بەراستی تۆ خەزێنەیەکی لە زانیاری ...خۆشحالم بە بونت بە ھیوای تەندروستیەکی باش.
تاجی سەرن خاوەنپایە
دەست خۆش: بەڵام ئەو چەرچیانە لەسەرەتاوە زۆڵن یان غولام بونە یان قەرەچن بۆیە زۆربەیان خۆیان کردوە بە سەید و ڕەچەڵەکی خۆیان گەڕاندۆتەوە سەر پەیامبەری ئیسلام بۆ ئەوەی گەلی کورد فریو دەن… ئەمە تۆمەت نیە بەڵکو ڕاستێکە کە تەنها خەڵکە هۆشیارو کۆن نیشینەکانی شارەکانی کوردستان ئەیزانن وە کۆمەڵێک خانەوادەی کوردیش هیە بۆ بەەرژەوەندی ڕەچەڵەکی خۆیان کردوە بە نەوەی پەیامبەری ئیسلام وەکو ئەو کوردانەی لە دەورو پشتی موسڵ و کەرکوک ئەژین دشداشە و عەگال لەبەر ئەکەن بۆ خۆ پارستنیان لە توندوتیژی عەربەکان.
دەمخۆش بژیت خاوەنشکۆ
مامۆستا یەکەم جارە سەیری ڤیدیۆکانت دەکەم ئایا تۆ باوەرت بە ئیسلام هەیە
ڤیدیۆیەکتم دابەزاندووە وە لە لاپەرەی فەیسبووکەکەم بڵاوکردۆتەوە تەنها بۆ ئەوەی خێزان ودۆستانم گوێبیستی پەیامەکەت بن. وە ئاماژە و لینکی ڤیدیۆی ڕەسەنەکەم داناوە. ئەگەر سککڵات هەیە ئەوە ڕەشی دەکەموە لای خۆم.
بە هەرحاڵ زۆر سوپاس بۆ وانەکانت.
ئەم کەناڵە هی هەمووانە هەر کەسێک خۆی بەخاوەنی دەزانێت مافی بڵاوکردنەوە پەخش کردنەوەی هەموو دیدەکانی منی هەیە
Slaw bo mamosta
هەر دوو چاوی منن خاوەنپایە
بۆچونەکانت لەجێی خۆیەتی...دەستخۆش.
هەر دوو چاوی منن خاوەنپایە
زەحمەت نەبێ ، وەک چۆن برای نەتەوەیی لەپێش برای ئاینییە ،
ئایا مرۆڤ بوونیش لەپێش برای نەتەوییە یان نا؟
دەستت خۆشبێت .
لەکۆتایی محازەڕەکە ئاماژەم پێداوە بێگومان سەرەتا مرۆڤ دواتر نەتەوە ئینجا خۆت چیت دەوێ وەک باوەڕ هەڵی دەبژێریت
@@faraidwnhirane دەست خۆش کەمێک پێش کۆتایی کۆمێنتەکەم نوسی ، تەواو جوان و دروست ڕوونت کردۆتەوە ، تەواو یەکانگیری عقل ە.
نەتەوە جەبرییە و ئایین ئیختیاری، جا سڵاوێک لە عەقڵی ئەوانەی پێیان وایە ئیختیار پێش جەبرە.
سەد مەڕحەبایان لێ بێت
دەستخۆش کاک فەرەیدون
کاتێ باسی گەندەڵیەکانی سەرۆک و بەرپرسەکانی وڵات دەکەین و پێیان دەڵێن دز و مافیا مانای ئەوە نییە خۆفرۆشین و کورد نین بەڵاکو دەبێ ڕاستیەکان بڵێین ، بەدز بڵێ دز بە پیاو کوژ بڵێ پیاو کوژ بە چاکەکار بڵێ چاکەکار ،هیچ شەرم لەو ڕاستیە مەکە و ئەمە ئەوپەری ئینسافیە
من موسڵمانم ، هەستم بەهیچ بێ ڕێزی و بێ ئینسافیەک نەکرد لەم ڤیدیۆیە بەرامبەر ئایینی ئیسلام، بەڵکو تەفسیرێکی جیاواز و نوێم بیست
بۆیە هیوادارم لەوە تێبگەین کاتێک مەلایەک یا هەر کەسێکی تر بەناوی ئایینەوە درۆیەک دەکات و کەسێکیش پێمان دەڵێ ئەو کابرایە یا ئەو مەلایە درۆی کرد دەبێت سوپاسی بکەین
نەک بەو جۆرەی بەمەلای وتوە درۆزن وا تێبگەین بێ ڕێزی بە ئیسلام کردوە
مەلا هەیە چەند کەر دەتڕێ ئەوەنە درۆ دەکات و خەڵک چەواشە دەکات
ئەو دەم،ە خۆشبێ کە پێی ئەڵێ مەلا درۆت کرد
کابرا ئەڵێ فریشتە جبریل دابەزیوەو لەدەرگای ماڵی پەیامبەری داوەو بەکوردی بە فاتیمەی کچی پەیامبەری وتوە(میمکە مەمەد لەماڵە؟.) توخوا ئەمە مەلایە یان مەزەیە
ببورە کۆمێنتەکەی ترم سڕیەوە
هەرگیز نەشەرمم لەدرۆزن کردوە نەڕێزم بۆی داناوە و نەترسم لێی هەبووە بۆیە سوپاس کەئێوە دەبینم بەدوای ڕاستیەکانەوەن سەدان درۆ و چەواشەکاری تریان هەیە کەمرۆڤ شەرمەکات ئەسڵەن هەر دابەزێتە وەڵام دانەوە و بەدرۆخستنەوەی چەرچیەکان ..
خۆشەویستن
بۆ نمونە لەسەر ئەو مەسەلەی ئەمڕۆ باست کرد بەڕاستی قسەکانت هەڵەو نائینسافی زۆری تێدایە....
بۆ نمونە کە تۆ وشەی چەرچی بۆ کەسانێک بەکاردەهێنی کەلەلای موسڵمانان جێگای ڕێزن ئەوە پێم وابی بێڕێزییە دەکرێ بڵێی هەندێکیان بەڵام کە شتەکە بکەیە گشتی ئەوە بێ ئینسافیە بەڕاستی......
پاشان فەرموو قسەی یەک زانای موعتەبەر بێنە کە بە موسڵمانان بڵێ حاشا لە نەتەوەو خاکی خۆت بکە هەرگیز نە خوداو نە پێغەمبەر وە نە هیچ زانایەکی شارەزا لەدین ئەو قسەیان نەکردیە ئەمما ئەوەی ئێمە لە شەرع فێری بوین پێچەوانەی قسەکانی بەڕێزتانە......
لەگەڵ ڕێزم بۆ جەنابتان
خۆشەویست
کاتێک دەڵێن هەڵەم کردووە و نائینسافانە قسەم کردووە پێم باشە هەڵەکەم دیاری بکەیت تاکو هەموو هاوڕێیانی بینەری کەناڵەکەی من ببینن کە ویستومە چەواشەیان بکەم ؟
سەبارەت بەچەرچیەکان پێویستم بەوەنیە کە هیچ ناوێکت بۆ بنێنم چونکە سوپاست دەکەم کە لەدوا دێڕدا فەرمووتانە :
ئەوەی لەشەرع فێری بووین پێچەوانەی قسەکانی جەنابتانە !
بەڵام بەڕێزتان بیرتان لەوە نەکردۆتەوە من بۆچونی خۆمم نەداوە بەڵکو بەچەندان ئایەتی ڕاستی ئەم باسەم دەرخستوە ، بۆیە بەێزتان ئازادن دەتوانن وەک چۆن لەقال و قیلی شەرع فێرکراون هەر ئەوە بەڕاست بزانن چونکە ( وما علی الرسول الا البلاغ )
یەکەم لە خوێندنەوەی ئایەتەکان هەڵەتان هەیە بێگومان هەمووی نا....
دووەم هەڵەتان هەیە لە تێگەیشتن بۆ ئەو بابەتە لەڕووە دینیەکە چونکە هەر بابەتێک کە باسکرابێت لە قوڕئان و فەرمودە مەبەستە سەرەکیەکە مەوقیفە....
یانی ناکرێ دوو کەس کێشە بکەوێتە نێوانیان تۆ یا من یا هەر کەسێکی دیکە مەسەلەی نەتەوەیی یا دینی یا شیری لەبەرچاو بگرێت بەڵکو بێ گوێدانە هیچ کام لەوانە دەبێ هەوڵی ئاشتەوایی بدات لە نێوانیان تا هیچ کامێکیان زوڵم لەوەی تر نەکا واتە ئەسڵی بابەتەکە ڕێگرتنە لە زوڵم و ستەم
ئێمە ئاوا لە شەرع فێر بوین.....
لە کۆتاییدا قسەکانی بەڕێزیشت هەر قال و قیلە یانی ئێمە ناچارین گوێ لە قیل و قال بگرین چونکە خوێندنەوەمان کەمە بۆ بابەتەکان......
مەبەستی ئەوەشم نەبوو کە بڵێم بینەران چەواشە دەکەی گەر کۆمێنتی یەکەم بخوێنیەوە زیاتر ڕوون دەبێتەوە.....
سوپاس بۆ چەپکە گوڵەکەت
خاوەنشکۆ باسەکەی من عەدالەت نیە بەڵکو جەبریەتی نەتەوەیی بوونم ڕوون کردۆتەوە بۆیە باسی نێوندگیری باسێکی ترە ..
تاجی سەرن
@@mustafaxoshnaw2402تؤ وةرة پيم بلئ بؤ بةس كورد وا رةفتارةكا و قسة ئةكا ئيژى بةس كورد موسلمانه و ئةو دةقة قورئانيانه بةس بةكورد وتراوه؟ 😂🤔 باشه تورك و عارةب هةمان دةقة ئاينيان بؤ نةهاتوه؟
باشترین شت ئەوەیە خۆت فێری زمانی عەرەبی بکەی خۆت لەدەق وحەدیسەکان تێبگەی وشرۆڤەی خۆی بەپاڵپشتی عەقڵت بکەی ،مەلاکان تەناقوزاتیان زۆرە یەکانگیرنابن زۆرجار.
بۆ ئەوەی نەگەمژێندرێیت پێویستە خۆت دەست بۆ هەمووشتەکان بەریت
هەموو رۆژێک گوێ لەڤیدێۆیکت دەگرم وە زۆر سەرسامی کەسایەتی تۆم هەندێ جار دووجار بۆ سێ جار دووبارەی اکەمەوە هێشتان لێ تێر نابم
دونیایەک ڕێز و موحیبەت
کاک فەرەیدون ھەموو ئەم کەون و کائیناتە لەبەر یەک ھەڵوەشێنە و فکرەکان و ئایدۆلۆژیاکان لێک ھەڵوەرێنە بۆ ئەوەی گەمژەکان و ئەوانەیی گەمژێنراون بێنە دەرێ و تەیی ھەڵدەن بەخۆیان بڵێن ئیتر بەسە !
جا کاک فەرەیدون ھەر ئەوەندە نا ئێمەش رەخنەباران بکە لەھیچ سڵ مەکەوە بزانە چی ھەڵەمان کردووە یان چی نازانین شەقێک دە مێشکمان ھەڵدە با بەینەوە ھۆش خۆمان بەڵام ھەرچی تۆ وتت ئێمە ناڵەین راستە خۆ من لەوانەیە ھەندی حەرز و ئاسمان لەتۆڕا ببینم کە ئامانجت ھۆشیار کردنەوەی ئێمەیە بەڵام بەس بۆ ئەوەی نەبینە تووتی و داردەست بە ھەمووشتی تۆ ناڵەین راست و بڵەین تۆ ھەمووشت دەزانی ئێمەش ھیچ و ھەر پشت بەتۆ ببەستین ھەرچەند دەزانم کە تۆ چەند راستی بەلام بەس بۆ ئەوەی نەبینە قسەگێرەوەو و تووتی تۆ و ھیچ کەسێکی تر دەڵەین کاکە راست نییە ئەگەر ھەموو شتیشت راست بێت بۆ ئەوەی پشت بەخۆمان ببەستین نەک بەتۆ بەتەنھا.
بمێنن
منیش خواستی بیرکردنەوە و بوێری و توانای هەڵبژاردنی ئێوەم هەیە ، بۆیە هەرگیز حەزناکەم ببن بەتوتی و قسەکانی من بگێڕنەوە بەڵکو بیری لێ بکەنەوە واتا خۆتان بەڕاستی و تەندروستی شتەکان و بۆچونەکان بگەن بەم کارەتان ئامانجەکەی من بەدی دێت کە هەموو هەوڵەکانم بۆ بەگەڕخستنی بیرکردنەوەی تاکەکانی گەلەکەمە ، چەپکێ گوڵ خۆشەویست
عیلمم پێنیە بەڕاستی ناتوانم جوابت بدەمەوە بەس دڵنیام لەوەی هەڵەی..
چۆن دڵنیا دەبیت لەوەی کە هەڵەیە بەبی زانین (عیلم)؟
@@____-rc2fh
بەوەی کە واقیع دەبینم وە دیارە ئەو تەفسیرەی قورئانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار هێناوە خۆ قورئان هەر ئەو یەک دوو ئایەتە نییە تۆ بێی هەندێکس هەڵێنجی و بەویستی خۆت لەبەرژەوەندی خۆت بەکاری بێنی..
@@rabunshekobi9413 واقیع چییە ئەزێت نەبێ بۆم ڕوون کەیتەوە؟
پێم وایە شتەکانت تێکەڵاو کردوە کاک فەرەیدون کە ئاین و نەتەوە دوشتی جیاوازن وە بۆمن هەمیشە ئاینەکەم لەپێشە وە موسولمانیکی غەزە بۆمن لەپێشترە لە بێباوەریکی کورد وە لەقورئانیش بەهیچ شێوەیەک باس لە پیرۆزی نەتەوە نەکراوە ئەسلەن ئەمە چ جەوهەریەتیکی تیایە کە کە تۆ نەتەوە بخەیتە پێش ئاین لەکاتیکا ئەوە ئاینە بە پرۆگرامیک ئەتوانی برایەتی دروست بکا وە ئەو بەلگانەی کە هیناتەوە لەقورئان بەجدی سەلمینەری ئەوە نیە کە نەتەوە لەپێش ئاینەوەیە بەراستی دو بەراوردکردنی جیاوازن
باشە ئەزیزم
ماندوو نەبن ئوستاد. بابەتێکی پێویستت وروژاند.
هەر دوو چاوی منن خاوەنپایە
زۆر دره نگ ئه م ڤیدیۆیه تم دۆزیه وه..ڕێزی بێ پایان بۆ ڕوونکردنه وه جوانه کانت و بۆ زه حمه ته کانت.
پایەدار بن هەمیشە ،، ئایا باوەڕدارێک کاتێک ئاین وەک ڕق دژی ئەوانی تر بەکار دێنێت و مرۆڤ دۆستی و مرۆڤ پارێزیەکە نادیدە دەگرێ لەویادا ئاین نابێت بە ئایدۆلۆژیا ،، بەڕێزتان فەرمووتان ئاین ئایدۆلۆژیا نیە مەبەستان چیە ؟ وە بەئەرک نەبێت فەلسەفەی ئیشراق لە دیدی ئێوە چیە ، وەمن دید و بۆ چونی بەڕێزتان لام جێگەی سەرنجە ، خودا پایەدارترتان بکات ، ڕاستی کارێ گەورە دەکەیت
ئایین لای من دیاردەیەکی ڕوحیە و ڕوحیش نەپارچە دەکرێت نەسنوری هەیە ، بۆیە کاتێک ڕوح لەت دەکرێت ئیتر دەبێتە ئایدۆلۆژیایەک بۆ دروست کردنی منی باش و تۆی خراپ ، منی بەرز و تۆی نزم هتد ئەمەش ڕێک پێچەوانەی خوودی ڕوحی ئایینیە کاتێک هەمووان دەخاتە یەک ڕیزەوە نەک هەڕەمێک بنیاتبنێت بۆ جیاکاری نێوانیان ، سەبارەت بەسوهرەوەردی و فەلسەفەکەی ڕۆژێک دەرفەتم هەبێت تیشکی دەخەمەسەر و بۆچونی خۆشم دەدەم لەسەری .
چەپکێ گوڵ
@@faraidwnhirane سەرفراز بن ئوستازی بەڕێز
سڵاو برا گیان هیوام وایە لە وتەکانتا و نەزەرەکانتا بە ئینساف بی و حەق بڵێی و تەعەسوب و دوگم ئەندیشی وات لێ نەکا لاڕێ بڕۆی بۆ خۆشحاڵی جەماعەتێ و بەبە و چەچەی ئەم و ئەو.
جەنابت بە تێکڕای هەموو زانایانی ئایینی بە چرچی ناو ئەبەی و ئیهانە بە هەموو عالمانی موسڵمان ئەکەی و یک دەفعە قسەی زانایکی گەورەی موسڵمان ناهێنی . یانی عالمانی ئیسلامی بە درۆ قوڕئان مەعنا ئەکەن، و وشەی گەمژە بەکار هێنان بۆ زانایانی ئایینی خۆی گەمژەیە و بێ ئیحترامی بە هەموو موسڵمانان، هەموو زانایانی ئیسلامی بە حاڵی بوون لە قوڕئان و فەرموودە وتوویانە مروڤ لە مرۆڤ بوونا لە نەتەوەدا و لە دیندا بران و پشتیوانی یەکترن
پایەدار
بەرایی سوپاس بۆ هیواخواستنەکەتان بۆ پێوانە نەکردنی هیچ بوارێک بەپێوەرێکی ئەم و ئەو ، لەوەیان دڵنیایی دەدەم بەجەنابتان کە مەبدەئی من تەنیا گەیاندنی شتەکانە وەک خۆی نەک زیاتر ، سەبارەت بەوەی گوایە بێ ڕێزیم کردووە بەزانایانی ئایینێک ئەوە ئینسافی تیانیە خاوەنشکۆ چونکە پێشوتر ئەم ناوبردنی چەرچیەکانی ئایینم یەکلاکردۆتەوە کە مەبەستم بازرگانانی ئەم بوارەیە نەک تەواوی پیاوانی ئایینی .
ڕێز و چەپکێ گوڵ
ئەمە بە قسەیی کێ لە نەتەوەدا بران تۆ بڕۆ بزانە کێ برایەتی بێ باوەڕێک دەکات کە کوردە بەدڵنیایی نەخێر ئەوە ئەخلاقی قورئانە
دەستت خۆشبێت بەڕاستی ڕوونکردنەوەیەکی زۆر جوان بوو ئەگەر بەپێی قسەی ئەو مەلا عەرەب پەرستانە بێت ئەبێت ئێمە سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕ و مەزنی گەورەی گەلی کورد وەک بەڕێز ئاپۆ بە دوژمنی خۆمان بزانین چونکە بیروباوەڕی کۆمۆنیزمی هەیە بەڵام لەولاوە عەرەبێک بکەین بەبرا کە نامۆیە بەکلتوور و داب و نەریتی ئێمە یان ئەو هەموو ستەمە لە خوشک و براکانمان ئەکرێت لە پارچەکانی تری کوردستان ئەم پیاوە ئاینیانە لەگەڵ حیزبە ئیسلامیەکان دەنگیان لێوەنایات بەڵام ڕۆژتائێوارە بۆ فەڵەستین و بۆرما ئەگرین بەتایبەتی ئیخوانیە جاشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست کەکاتێک سوپای تورک شاری عەفرینیان لە ڕۆژئاوای کوردستان داگیرکرد ئەچوون پیرۆزبایان لە تورک ئەکرد بەبڕوای من ئەمانە ڤایرۆسن بۆ خودی ئاینەکە وە گەلی بەش مەینەتی کوردیش
استاد مدين ني يه مدائي نه ..له نزيكي بغداد يه و شاره به ناوى كجى كه يخسره وه ناو نراوه. ميديا..
سڵاوت لێبێ کاک فەرەیدوون
یەکەمجارمە کۆمێنت دەنوسم لەسەر قسەکانی بەڕێزتان ئەگەرچی چەندین جار ویستومە بینوسم بەڵام پەشیمان بویمەوە
ئەگەرچی سەیری هەموو ڤیدیۆکانی جەنابتم نەکردیە بەڵام ئەوەندەی کە سەیرم کردیە جەنابتان لە مەسایلە دینیەکان بەتایبەتی مەبەستم ئاینی ئیسلامە بەڕاستی زۆر بە نائینسافانە باسی مەوزوعەکان دەکەی جا ئەوەی ئەمن لێی تێگەیشتبم یان خوێندنەوەت بۆ بابەتەکان کەمە یاخود بە مەبەست شتەکان باس دەکەی کە هیوادارم یەکەمیان بێ چونکە ئەگەر ئی دووەم بێ ئەو کاتە جەنابیشتان فەرقتان نابی لەگەڵ خۆت گوتەنی چەرچیەکانی ئایین.....
جەنابتان ئازادن لەهەر تێگەیشتنێک کە بۆمنتان هەبێت ، دڵنیابن ڕێزی لێ دەگرم ، بەڵام هیوادارم بەنیوزانیەوە بڕیار نەدەن و هەموو بۆچون و محازەڕەکانی من ببیستن ئینجا بڕیارەکە بۆخۆتان و لای من ڕێزلێگیراوە ..
چەپکێ گوڵ
وانییە بەهەڵەدا چوویت
تخوا؟
تۆ بەهەڵەچووی
ئەی دەست خۆش مامۆستا فریدون❤
هەر دوو چاوی منن خاوەنپایە
هی ئه وه یه هه موو مه لاکان ماستاو بو ئه ردوغان ده که ن وه جاشایتی بو ئیران
دەست خۆش بێت بەرچاوڕوونیەکی زۆر باش بوو بۆ من بە تەواوی ئەقڵ وەریدەگرێت بەڵام هەندێک شت هەیە دەمەوێت بیڵێم :
١.ئەوەی تۆ ناوی دەنێیت چەرچیەکانی ئاین ئەوان لەدەرەوەی کۆمەڵگا نین دواجار ئەوانیش دروستکراوی هەمان کۆمەڵگان نەک شتێک بن لەسەرەوە یاخود تاقمێکی جیا بن ئەهەر چی ئەوان وا قسان بکەن و بیربکەنەوە دواجار هەر درێژەپێدەری دابونەریتی دروستکراوی ناو خۆمانن .
٢.ئەگەر چی ئەوان بیرکردنەوەشیان وا بێت بەڵام ئەوان تەبعەن بە ڕەهایی نا بەڵام بە دڵسۆزانە و خەمخۆرانە کارەکەیان دەکەن یانی دەشێت ئەوان هەڵە بن بەڵام دڵسۆزن ئەمەش ئەوە ناکات ئەوان غەڵەت بن بەڵکو دەبێت هەوڵ بدرێت ئەوانیش ڕاست بکرێنەوە ئەگەر قبوڵیان نەکرد ئەوکاتە چیان پێدەڵێیت حەقی خۆیەتی .(ڕویداوە کە کارێکم بەوپەڕی دڵسۆزیەوە کردوە بەڵام دواتر بۆم دەرکەوتوە هەڵەبووم ئەمە وای نەکردوە سەرەتا بە هەستی دوژمنایەتی کردبێتم )
پایەدار
مرۆڤی ئایدۆلۆژیست هەرگیز نایەوێت تێبگات ، چونکە لەبنەڕەتا وادەزانێت کە هەڵگری ڕاستی ڕەهایە ، بۆیە ئەم چەرچیانەش جگە لەدروست کردنی مێگەل و هەوڵی تێرکردنی ورگ و ناوگەڵیان چاوەڕێی دڵسۆزی و چاکبوونێکیان لێ مەکە ، ترسناکترین باوەڕ ئەو باوەڕەیە کە ڕووپۆش کراوی پیرۆزی بێت ، بۆیە ئەمانەش لەپەنا ئایینەوە لەژێر ناوی خودا و پەیامبەرەوە پەلەقاژەی تێرکردنیان دەکەن بۆیە ترسناکن
🌹❤
❤️
❤
❤