یانەکان لە پریمەرلیگ چۆن دەبنە پاڵەوان؟

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 19 сен 2024
  • لە کۆتاییەکانی پریمەرلیگ نزیک دەبینەوە کێبڕکێی بوون بە پاڵەوان و گەیشتن بە پاڵەوانێتیەکە ئەوروپییەکان تا دێت قورستر دەبێت.
    تەنها نۆ هەفتە ماوە بۆ کۆتایی هاتنی خولی ئینگلتەرا و هەستیاری یارییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی باس لەوە بکرێت کێ دەبێتە پاڵەوانی خولەکە و کام یانانەش کێبڕکێی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ دەکەن و ئەرکی کێ ئاسانە و ئەرکی کێ قورسە.
    ئەگەر باسێک لە جەنگی بوون بە پاڵەوانی خولەکە بکرێت، ئارسناڵ بۆ پاراستنی پێگەی یەکەمی ریزبەندی روبەڕووی ئاستەنگیەکی زۆر دەبێتەوە، تۆپهاوێژەکان لە ئێستادا بە جیاوازی گۆڵ لە پێشەنگی ریزبەندی دێن کە لەگەڵ لیڤەرپول هەمان ژمارەی خاڵیان هەیە و تەنیا خاڵێکیش لە پێش سیتیەوە دێن، یانەکە لە هەشت یاری رابردوودا بردنەوەی بەدەستهێناوە و پێویستە لەسەر بردنەوە بەردەوام بن بۆ بەدەستهێنانی خولەکە،
    بەڵام تۆپهاوێژەکان لە چاو دوو پاڵێوراوەکەی تر سەخترین رێگایان لە پێشە و بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ئۆپتا لە پلەی پێنجەمی ئەو یانەنە دێت کە قورسترین یارییان هەیە تا کۆتایی وەرزی پریمەرلیگ.
    تیپەکەی میکل ئارتێتا دەبێت ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی و تۆتنهام و مانچستەر یونایتد ببنەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان، دوو یاری تری سەختیشیان بەرامبەر چێڵسی و ئەستۆن ڤێلا دەبێت. خشتەی یارییەکانی سیتی و لیڤەرپول لە ئارسناڵ باشترە، وە تا رادەیەک کێشەی سیتی زیاترە لە لیڤەرپوول چونکە دەبێت چەند ڕۆژێکی تر لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسناڵ بکات و یارییەکیشی لەگەڵ تۆتنهامیش لە پێشە.
    هەرچی لیڤەرپولە دەبێت لە دەرەوەی یاریگای خۆی روبەڕووی مان یونایتد ببێتەوە، جیالەوەی یاری بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا ماوە.
    چەند یانەیەکیش هەوڵی گەیشتن دەدەن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو کە بریترین لە، ئەستۆن ڤێلا و تۆتنهام و مانچستەر یونایتد، ئەستۆن ڤێلا بە سەرکردایەتی ئۆنای ئیمری وەرزێکی نایاب بەڕێدەکەن بەڵام ئەرکیان زۆر قورسە و یارییەکانی داهاتوویان لە پلەی دووەمی ریزبەنیەکەی ئۆپتایە بۆ قورسی و یانەکە روبەرووی، مان سیتی و ئارسناڵ و چێڵسی و لیڤەرپول، دەبێتەوە لە کۆی نۆ یاری داهاتوویان، ئەمەش وادەکات سەخت بێت بگەنە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.
    تۆتنهامیش ئەرکی لە ئەستۆن ڤێلا ئاسانترە، بەڵام کێشەی سپێرز ئەوەیە لە کۆتاییىەکانی وەرز روبەڕووی یانەکانی، نیوکاسڵ و مانچستەر سیتی و ئارسناڵ و لیڤەرپول دەبێتەوە. لەلایەکی دیکەوە مان یونایتد تا رادەیەک ئاسانترین ئەرکی لەبەردەمدایە، دوو یاری قورسی هەیە کە لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر لیڤەرپوول و ئارسناڵ ئەنجامی دەدات و یارییەکانی ئاسانترن، کێشەی شەیتانە سورەکان ئەوەیە کە بە نۆ خاڵ لەدوای ئەستۆن ڤێلای چوارەمەوەن، بەڵام لیستی یارییەکانی داهاتووی هیوایان پێدەبەخشێت.
    ئەگەر باسێک لە یانەکانی کۆتایی ریزبەندی بکەین بە رادەیەکی زۆر دابەزینی بێرنلی و شیفێڵد یونایتد یەکلایبوەتەوە و هەردوو یانەکە پێویستیان بە موعجیزە هەیە بۆ مانەوە لە پریمەرلیگ،
    لوتۆن و نۆتینگهام ئیڤەرتۆن و برینفۆرد جەنگی مانەوە دەکەن بۆ وەرزی داهاتوو کە خاڵەکانیان لە یەکەوە نزیکە، وە یارییەکانی نۆتینگهام و ئیڤەرتۆن تا ردەیەک لە یانەکانی تر ئاسانترە و هەلی زیاتریان هەیە بۆ مانەوە.
    As we approach the end of the Premier League, the competition for the title is becoming increasingly difficult.
    With only nine weeks left in the Premier League, the sensitivity of the games is increasing and now is the right time to talk about who will win the league, which clubs will compete for the Champions League and whose task is easy and whose task is difficult.
    Arsenal will face a challenge to maintain their top spot, with the Gunners currently leading the table on goal difference with Liverpool and just one point ahead of City in eight games They have won in the past and they need to keep winning to win the league.
    But the Gunners have a tougher road ahead of them than the other two contenders, with the fifth most difficult game to play until the end of the Premier League season, according to an Opta survey.
    Michael Arteta's side face Manchester City, Tottenham and Manchester United away, with two more tough games against Chelsea and Aston Villa. City and Liverpool have a better schedule than Arsenal, and City have more problems than Liverpool because they have to host Arsenal at home in a few days and have a game against Tottenham.
    Liverpool face Manchester United away from home, with the exception of Aston Villa.
    Aston Villa, Tottenham Hotspur and Manchester United are all looking to reach the Champions League next season. Unai Emery's Aston Villa have had a great season but their next game is second in the Opta table against Manchester City Arsenal, Chelsea and Liverpool will face each other in their next nine games, making it difficult to reach the Champions League next season.
    Tottenham have an easier task than Aston Villa, but Spurs' problem is that they face Newcastle, Manchester City, Arsenal and Liverpool at the end of the season. Manchester United, meanwhile, have a somewhat easier task ahead of them, with two tough home games against Liverpool and Arsenal, the R Aston Villa, but their next fixture list gives them hope.
    Burnley and Sheffield United are both in need of a miracle to stay in the Premier League.
    Luton, Nottingham Everton and Brentford are fighting for survival next season with points close together, and Nottingham v Everton are somewhat easier than the others and have more chances of survival.
    #فێربوون
    #youtube

Комментарии • 2