Размер видео: 1280 X 720853 X 480640 X 360
Показать панель управления
Автовоспроизведение
Автоповтор
چ جوانە، فەرەیدون وانەی عیشقی مەولانا بڵێتەوە🤍سوپاس مامۆستا.
خۆزگە دەرفەتم هەبوایە تاکو بەشێک لەناوەڕۆکی بەیتە شیعریەکانی مەسنەوی شرۆڤە بکەم ، بەڵام بەداخەوەم کە سەرقاڵی و بواری تر ڕێگەی لێگرتووم
ترپەی دلت بەردەوام مامۆستای فرە مەزن، هەر ساخ بێت و بمێنیت.
ریزو خوشه ویستیم به و ئه و ماندوبونه ت ماموستا گیان❤
مامۆستا بەڕێز و مەزن من کە یەکەم جار گوێم لە بەڕێزت ڕاگرت تێنەگیشتم لە ئاخافتنەکانت و بیروبۆچوونەکانت بەڵام دوای خوێندەوەی زیاترم تێگەیشتم قسەکانت وەکو گەوهەرن ڕۆژ نییە گوێ نەگرم لە ڤیدیۆکانت هەربمێنیت❤❤
ڕێزدارن خۆشەویست
بژی عیشق و ڕێزو خۆشەویستیمان بۆ مامۆستا 🤎🌹💥🤎🤝🤴
❤❤❤ هەر بەڕاستی مامۆستا گیان ، لەم ووشە جوان و پڕ پیت و پڕ لە بە ڕەهاکانی خودای تاقانەدا ڕەچاو دەکەم .❤❤❤
سوپاس و ڕێزی زۆر
دەست خۆش مامۆستا
بەڕێزن
دەست خۆش بێت کاک فەرەیدونی بە ڕێز
چەند جوان بووووو ❤بێ پایان سوپاس بۆ شرۆڤەکانت، مامۆستا گیان. ماندوونەبیت.هەر بمێنیت بۆمان.
خۆشەویستن خۆشەویست
خودا لە دڵت بێت هەمیشە ، خۆزیا شەمسی تەپرێزیشت هاوکێش کردبا چونکە خوێندکاری ئەو بووە تا لە زانینەکەیی بەڕێزت و بە زمانە پاراو وە هونەری گەیاندنە باڵاکەیی بەڕێزت مەعریفەیی شەمسیشمان بناسیبا ..
خۆشەویستلەبەرنامەم دایە کە بەجیاواز تیشکی بخەمەسەر
@@faraidwnhirane مۆفەقبن ان شااللە
هەر بمێنیت مرۆڤی جوان
دەست خۆش کاک فەرەیدون
دەسخۆش بۆگەیاندنی پوختەی فکرەکەی
دوور لە زانیاری وو سودی ڤیدیو، ئەمە خوشترین وە ئارامترین ڤیدیو خوتە ماموستا❤❤❤❤
دەستت خۆشبێت
❤❤❤
من ئاڵودەی هەموو ڤیدیۆكانت بوومە ،ڕۆژ نیە من. سەیری ڤیدیۆیەكت نەكەم ،بەڕاستی جێگای دەستخۆشی
خۆشەویستن
💙
ئەمڕۆ قسەو تێگەشتنەکانت ئارامگەی ڕۆحی من بوونڕێز❤
دەخوازم هەمیشە ڕوح ئارام بن ڕوحەکەم
Hazrati Molana meroveki zor gawre bo..man zorem xosh awet
بێگومان مرۆڤێکی جوان بووە
💐💙
دەست خۆش و ھەر بژیت مامۆستا.
عیشق لەبارەی عیشقەوەدەدوێ !!!...خۆشەویستی جوان 💔
سلاو کاک فەرەیدون ئەزیەی نەبێ ئەتوانی ناوی یان ژمارەی ئەو غەزەلەی مەولانا دانێیت سوپاست ئەکەمچیم لە گەنجینەی گەردون داوە
دەست خۆش
Zor spas hevalo bo mandûbûntan, be rastî pir çêj u wataî qûĺ u rûnakî bexş bû, her hebî bo me. Serkeftin 💚❤💛
دونیایەک ڕێز
@@faraidwnhirane spas u pir spas hevalo
دەست خۆش، ماندوو نەبیت
دەستان خۆشبێت، هیوادارم باسێکی سەعیدی نوورسیش بکەن ئەویش یەکێکە لە ئەقڵە گەورەکان و عاریفێکی زۆر مەزنیشە و زۆر جیاوازترە لە زانایانی تر، ئەگەر بتوانن کۆی پەیامەکانی و مەنهەجی بخوێننەوە و باسێکی لێوە بکەن شتێکی باش ئەبێت، هیوام بەردەوامیتانە
خۆشەویستئاشنایەتی تەواوم بە نورسی نیە
دەستووچاوت خۆشبێت بەهیوای بەردەوامیت
ڕێزدارن پایەبڵند
dast xosh ustaz drud bo maulanay romy
دەستەکانت خۆشبێ استاذ گیان
دەستەکانت هەرساغ بێت ؟ مامۆستای بەڕێز و زێدە خۆشەویست . 18:14 ❤❤❤ 😊 بەڕاستی زۆر جوان شیکاریت بۆ کردووە.❤
خاوەنپایەدونیایەک ڕێز و عیشق
ماندوونەبن استاز
زمان لەگۆدەکەوێ لەکۆتای دەربڕین بۆمعشوقمان جامعشووق هەرکێ بێ مرۆڤ یان خودا جارێ گیرۆدەی بەندەی خوا جارێ گیرۆدەی خودی خودا لەهەرزەگۆی وەرز دەبێ و بێدەنگی قسەدەکات .
دەستت خۆش بێت ئوستاز گیان 🌹🌹🌹
سوپاس بۆ بەڕێزیشت هاوکاری ڕوح ، ئەمە وەک سەرەتایەک بوو جوان مرۆڤی زۆری تر هەن بۆ ڕازاندنەوەی باخچەی دڵمان .
ئوستاز گیان بە پەرۆشەوە تامەزرۆی ڤیدیۆکانتین، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیت بۆ ئەخوازین 🌹🌹🌹
ماوەیەکە ونیت، بیرماندەکردی.🌹
#پوختەی وتارەکەی مامۆستا فەریدوون :- پێویستە لەگەڵ خۆمان بژین...!- لە خەڵوەتی تەنیاییدا تەنیا نین ، بەڵام لە جەنجاڵی ژیاندا تەنیای هاوڕێمانە...!- لای مەولانا عشق سەنتەرە و سەرچاوەی ئارامییە..! - خودا لەناو عشقی مەولانادا خۆشەویستی و هاوڕێیەتیە..!- خودا سزادەر و پاداشتدەر نیە...!- خودا ڕەنگدانەوەی دەروونمانە...!- خودا هەموو شتێکی لە خۆشەویستیدا دروستکردووە...!- زۆربەی گرفتەکانی جیهان بەهۆی زمانەوەیە..!- مەولانا : " من چیم لە گەنجینەی گەردوونداوە، من زەکاتی چاو و خۆشەویستی تۆم گەرەکە"- مەولانا : " من هەژارم بە عیشقی تۆ" - مەولانا : " ئەوانەی لەم ژیانەدان منداڵن بە ناسینی ئەم جیهانە، کەمێک هەن کە ئاشنان و کۆیلەی ئارەزووەکانیان نین" - دەبێ بە عشق مرۆڤ بوون و فریشتە بوونیش تێپەڕێنین..! - مەولانا :" چەند کاتت بە فیڕۆ داوە بە تێبینی کردنی ئەوانیتر، ئەمە هیچ نەبووە جگە لە ڕەنگدانەوەی خۆت " - مەولانا :" ئەگەر بەدوای ئارامی ڕوحدا دەگەڕێت، ئەوە خۆت ڕوحی... هەرچی بەدوایدا وێڵی ئەوە تۆی لە ئەسڵا" - مەولانا : " گوڵ دەڕوێنی بەلآم بەبێ عشق هەر دڕکە" - مەولانا :" ئێمە ئەهلی دڵخۆشین بەبێ سامان، چونکە ئێمە عاشقین " - مەولانا :" ڕێگای حەقیقەت بە دڵدا تێدەپەڕێت، نەک کەلە سەر، بۆیە دڵت بکە بە ڕێبەر و بەرەنگاری خۆت ببەوە تا زاڵ دەبی "- مەولانا :" بە دوای چیدا دەگەڕێت بە دواددا دەگەڕێت " - مەولانا :" لەوەتەی تۆم دۆزێوەتەوە ، من تەواف بە دەوری خۆمدا دەکەم " - خوات لەگەڵ هەڵەیە..! - مەولانا : " لە ئاو بگەڕێ بۆ ئارامی تاکو تیشکی خۆر و تریفەی مانگی تیا دەرکەوێت " - مەولانا : " تۆ لەناو خەلک وەرە دەرێ و بەدوای هەڵگەڕاوەکاندا بگەڕێ، ئەو کاتەی هەمووان خەوتوون، لەنیوە شەو بمێننەوە بە تەنیا، بەسەرهاتی خۆت بۆ مەعشوق بگێڕەوە.... "- مەولانا :" عشق سەفەری خۆتە بۆلای خۆت "- مەولانا :" کاتێک جەستەی من لەسەر شانتان هەڵدەگرن، وامەزانن کە دڵتەنگم بە جێهێشتنی ئەم جیهانە، فرمێسک مەڕێژ و غەمباریش مەبن، کە دەمخەنە گۆڕ و ڕۆیشتن خوا حافیزی مەکەن،. جونکە گۆڕ پەردەیەکە بۆ دەرنەکەوتنی فیردەوس... "{ پرسیارێک : وەک دەوترێت ڕێگاکانی گەیشتن بە خودا زۆرن، ئیبراهیم بوو بە هاوڕێی خودا، مەولانا و حەلاج... ڕێگای عشقی خودایان گرتەبەر.. سوهرەوەردی نوری خودای هەڵبژارد ، بەڵام ڕێگای محەمەد ڕێزدار چ بوو بۆ گەیشتن بە خودا ؟ چی وایکرد خودا ئەو پلە و پایە بەرزەی پێبدات لەناو ئەم هەموو خەڵکەدا؟ }
خۆشەویستئەوەی محمد کردی قوربانیدان بوو بە بەرژەوەندی و پێگەی کۆمەڵایەتی هەروەها جەنگ بوو لەگەڵ نەریت و ستەمکاری
سڵاو ڕێزو خۊشه ویستی کاک فه ره یدوون🌺🌺🙏🙏 ھیوا خوازم ڕێگای ژینت پڕ شادی و ڕووناکی خێرو سه لامه ت ی بێیت ... الله الله نایابترین بابه ت خۊشه ویستی مه عشوقه که مان ❤❤💚💚🌹🌹🌹🌹
@@faraidwnhirane 🌷❤️❤️
گەر هەزارجار بە پێوە تەوافی کەعبە بکەی، "حەق" قبووڵی ناکات گەر دڵێک ئازار بدەی...!زۆر بیرمان دەكردی ئوستازی گوڵ بێ خۆتمان مەكە هەر چەند دەزانم كۆمەڵێكی ئیلتزاماتی ترت هەیە ” سەركەوتون ڕێگات بێت هەموو كات 🌹🌹🌹
بەر لەئاو پێویستە دەستنوێژ بەخۆشەویستی هەڵگریت ؟ چونکە بە دڵی پڕ لەقین ، چۆن نوێژ لەتۆ جیادەبێتەوە .مەولانا وای گوتوە
❤❤❤❤❤
🌹🌹🌹🌹🌷
👏🏻👏🏻👏🏻
دڵو زمانتان ڕون بمێنن ماندو نەبن , ماندو بونتان پڕ ئاوەدانیو خۆشەویستییە 🤍
خۆزگە خاڵم یان کەسێکی نزیکم بوبای، بۆ ئەوەی هەمووجارێک باهاتبامە لات گوێم بۆ قسەکانت بگرتبایە.🥰
من کەسی نزیکی تۆم چاوەکەم
دەستخۆش بابەتێکی بەسود بوو ، بەڵام بۆ زانیاریت هەردوو بەرهەمە شیعریەکانی بە زمانی فارسی نوسراون دیوان شمس زیاتر لە ٣٠.٠٠٠ بەیتە ، وە مثنموی معنوی شەش دەفتەرە و زیاتر لە ٢٥.٠٠٠ بەیتە ، بۆ خۆشت دەزانی ئەگەر شیعر وەرگێڕدرا بۆ هەرزمانێکی دیکە ئەو تامەی نامێنێ ، بۆیە کەسێ بیەوێ سودی تەواو لەو گەنجینەیە وەربگرێ پێویستە فارسیەکی پاراو بزانێ .
ڕاست دەفەرموون ڕێزدار
تۆم لە ئامێز گرت و سەرم خستە ژێر پێت چاوم بووە خاک و بەڵام دڵم هێشتا بۆنی عەشق دەدات ــــــــــــــــــمەولانا
ئەمڕۆ بەتەما بووم کۆمێنت بنووسم کە بۆچی ماوەیەکە دیار نیت، هەربژیت ئوستازی شیرین و خۆشەویست، ڕێز و خۆشەویستیم قبوڵ بفەرموون ❤️🌸
هازارد گیان بەهۆی سەرقاڵی ئیش و کار و جاروبار میوان و سەفەرکردنەوە دوور دەکەومەوە لەتۆمارکردنی ڤیدیۆکان .
@@faraidwnhirane رووح و چاوی منی هەر ساغ و سەلامەت بی ان شاءالله ئوستاز گیان 🌸
تەمەنا ئەکەم دوور بیت لە ھەمو نەخۆشی و ئاستەنگێ
هەر دوو چاوی منن
زور جوان بو، ئه م به یتانه .به راستی ده ست خوش . 💜کاک فه ره یدون پرسیاریک❓️پیشتر باسی سروش کرا .وتت لاهوتیه . پیناسه که به و شیوه یه ، که خودا له یاساکانی سروشت دا هیچ موداخله ناکات یا په یامبه ریش نانیریت ❓️
خۆشەویستپرسی سروشت بابەتێکی یاسایی نەگۆڕە ، هەر گۆڕانکاریەک تیایدا وابەستەیە بەهۆکاری گۆڕانکاری لەناو خوودی یاساکاندا واتا ئەمیش هەر یاسایە ، سەبارەت بەناردنی پەیامبەر سەرەتا دەبێ بزانین پەیامبەری چیە ، ئەگەر پرسەکە بەرپرسیارێتی و گەیاندنی پەیام بێت تەواوی بەنی ئادەمی هەمان ئەرک و کاریان هەیە ، بەڵام ئەوەی پێی دەگوترێ پەیامبەر پلەبەندی بەرپرسیارێتی زیاتری بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕوحی و شهودی مەوجووداتەوە لەسەرە ، ئەمە بەومانایەنیە من و تۆ و ئەوانیتر خاڵین لەبەرپرسیارێتی و ڕاپەڕاندنی ئەرک .
@@faraidwnhirane کاک فه ره یدون . فیلسوفی لاهوتی که یه ؟ سپاس 💜
@@user-zd6zj4ld8b ببوورن پرسیارەکەتان ڕوون نیە ، بەڵام ئەگەر مەبەستتان ئەوەیە کە فەیلەسوفی لاهووتی کێیە ، ئەو کەسەیە کە خوێندنەوەی جیاوازی هەیە بۆ دەق و پرسە ئایینیەکان و کارکردنی ئەو تەنیا لەنێو پرسی میتافیزیکە نەک پرسەکانی تر
@@faraidwnhirane ده ست خوش .💜 به لی ، مه به ستم ئه م پرسیاره بوو که وه لامت دایه وه . ⚘️
دەستەکانت خۆشبێت کاک فەریدون ، بۆ ئەو بابەتانەی کە زۆر بەجوانی ڕوونەکەیتەوە ...ئەرک نەبێت پرسیارێک سەبارەت بەوەی ئەڵێن خودا لەگەڵ مرۆڤدا نییە ، بەڵکو لەدڵی مرۆڤدایە ، ئەی ئەو کاتەی پێغەمبەرو ابوبکر لەکاتی هیجرەتدا خۆیان پەنادا لە وانەی بەدوایان کەوتبوون ، پێغەمبەر فەرمووی بەابوبکر : لاتحزن ان اللە معنا ئایا ئەمەش مەبەستی لەدڵ بوونە یان لەگەڵ بوونە؟سوپاس بۆ وەڵامدانەوەتان .
خۆشەویستلەیەکەم هەنگاونانەوە خودای لەدڵ دابوو نەک لەگەڵ ، چونکە بەر لەڕاکردنی لەمەککە لەشاری تائیف بەردباران کرا بەڵام بەهۆی خودا لەدڵبوونیەوە خۆڕاگری کرد
هەمیشە ئارامی و خەڵوەت لەدونیا مادیو حەقیقەتی بون قوڵترە هەمیشە ئەم قوڵیە چێژ بەخشە هەرچەندە بەرهەست نین بۆ نەبو چێژ دەبەخشێت بەهەبوو ؟ ❤
ڕێزی زۆر خاوەنپایە
ببورن مامۆستا گیان بەڵام پرسیارێکم ھەبوو دەربارەی جەنابتان و پرسیارەکەشم لە ڕوانگەی خۆشەویستی و سەرسامی خۆم بە ئێوە ئاڕاستەی جەنابتانی دەکەم.گومانم نیە کە لای ئێوە ڕوون و ئاشکرایە کە پێچەوانەی سەدەکانی پێشوو لە سەردەمی ئێستادا سەردەمی پسپۆڕی و وردبوونەوەیە لە بوارێکدا (نمونەیەک لە بواری ئەندازیاری نەوت چونکە پسپۆڕی خۆمە بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی پرسیارەکەم: لە پێشتردا زانایێکی بواری نەوت لە ھەمان کاتدا لێکۆڵینەوەی لەسەر ھەڵکەندن و بەرھەمھێنانی نەوت دەکرد و سەرنج و تێبینیەکانی چاپ دەکرد و لەسەر تەواوی پڕۆسەکە کۆمێنتی ھەبوو بەڵام لە ئێستا دا تەنھا لە بواری ھەڵکەندن زیاتر لە ١٠ پسپۆڕی ھەیە و ھەر یەکێکیان چەندەھا لقی جیاوازی تریان لێ دەبێتەوە کە ھیچ کامیان ناتوانن لە کێڵگە نەوتیەکان یاخود ناوەندە ئەکادمیەکان کاری ئەوەی تریان بکەن یاخود سەرنج و بڵاوکراوەیان ھەبێت و پسپۆڕیەکان زۆر ورد بوونەتەوە) بەڵام ئەوەی لە بەڕێزتانم تێبینی کردووە لە ماوەی ١ ساڵی متابەعەکردنی محازەرەکانت ھەروەھا زۆر چێژ وە سوودم لێ بینیوە لە ژیانی ڕۆژانەم، بینیومە بەڕێزتان لە بوارەکانی (ئایین، فەلسەفە، ئابووری، سیاسی، دەروونی، مێژوویی، ئەدەب، گەردونناسی) محازەرەتان ھەیە ! ئایا ئەم وردبوونەوەیە لە یەک بواردا کە دروشمی ئەم سەردەمەیە (ھەرچەندە ئەگەر واتان کردبا خۆم و بینەرانی بەڕێز زەرەرمەند دەبووین نەماندەتوانی چێژ و سوود لەو ھەموو بابەت و وانە جوانانە وەربگرین) بۆ ڕەنگدانەوەی نەبووە لەسەر بەڕێزتان ؟ زۆر سوپاس.*ھەروەک لە نووسینەکەشمدا دا دەتوانن تێبینی ئەوە بکەن کە زۆر خۆشحاڵم بەو شێوازە کارکردنەی ئێوە بەڵام حەزێشم کرد وەڵامی بەڕێزتان بزانم لەسەر ئەم پرسە.
خۆشەویستئەگەر تێبینی کۆتاییشت نەنوسی بوایە لەوە دڵنیابن کە پرسیارەکەتانم هەر وەک خۆی وەردەگرت ، سەرەتا پێویستە بزانین دوو جۆر زانست هەیە ، زانستێک کە ئیعتیباریە و زانستێک کە تەحقیق کراوە وەک کیمیا و فیزیا و جیۆلۆجی و زیندەوەرزانی و فەلەکی و پزیشکی هتد ، ئیعتیباریەکان بواری فەلسەفەن کە وەک ئەوەی بەڕێزتان لەنێو کەوانە داتانناوە و گوایە من قسەم تیایدا کردووە ، بەڵام بۆ زانیاری بەڕێزت من قسەم لەسەر فەلسەفەی ئابووری کردووە نەک زانستی ئابووری وەک ژماردن و کاڵا و نارردن و هاوردەکردن و هەڵاوسان و دیوە ماتماتیکی و پسولەیی دراوی بانکی چونکە ئەمەیان زانستە و من خۆمی لێ نادەم وەک ڕێزێک بۆ پسپۆڕانی ئەم بوارە ، بەڵام بیردۆزەکانی ئابووری کاری فەیلەسوفان بووە نەک پسپۆڕان بەنمونە بیردۆزی مارکس و ئادەم سمیس ، سەبارەت بەبواری گەردوونی من تەنیا یەک محازەڕەم هەیە ئەویش زانیاری پێوانەکردنی گەردوونیە نەک پرسی فەلەکناسی بێت چونکە ئەمەش زانستەو ماف بەخۆم نادەم قسەی تیا بکەم ، بۆ بابەتی ئایینیش وەک زانیاری بیزانن ئەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە زانای ئایینی دەرچووی پەیمانگا و زانکۆ و حوجرەیەکن کە دوو بۆ چوارساڵ هەندێک بواری فیقهـ و ئسوڵ و قال و قیلیان خوێندوە و خۆیان لێ بۆتە زاناو عەللامەی ئایینی کەچی من چواردە ساڵ دیڕاسەی پرسە ئایینیەکانم کردووە مافم بەخۆم نەداوە بڵێم شارەزای ئایینم ! لەکاتێکدا دەقی زۆربەی کتێبە ئایینیەکانم حیفزە بەناوەڕۆکی قورئانیشەوە کە زیاتر لەچوار هەزار ئایەتم حیفزە ! بۆیە پرسی ئایینی پرسگەلێکی ئیعتیباری و تەفسیریە نەک زانستی بێت ، بۆ بابەتی ئەدەب من زیاتر لەپێنج سەد پەخشان و دەیان قەسیدە و چوارینە و کورتەچیڕۆک و دەیان ووتار و تەنانەت ڕۆمانیشم نوسیوە چونکە ئەدەب دڵی فەلسەفەیە ، بواری سیاسیش پرسێکی عەقڵیە و هیچ سیاسەتێک نیە بەبێ بیردۆزی سیاسی فەیلەسوفێک ئاراستە بکرێت ، هەر ئەوەیە کە من قسەی تیادەکەم ، مێژووش چیڕۆکێکە نەک زانست بێت کەواتا بەکورتی ئەوەی من قسەم تیا کردووە پرسگەلێکن ئیعتیبارین و هەموویان وابەستەن بەبازنەی فەلسەفەوە بەبابەتی دروونشیکاری و دەروونناسیشەوە ، بەڵام هەرگیز مافم بەخۆم نەداوە قسە لەسەر زانستێکی تەحقیق کراو بکەم چونکە من بەئاشکرا گوتومە ئەکادیمی نیم بۆیە ناکرێت قسە لەسەر زانست بکەم ئەمە دەبێتە سەفسەتە ئەگەرچی زانیاری و ئاشنایەتی زۆر باشم لەسەر هەندێک زانستیش هەیە بەڵام وەک ڕێزگرتن لەپسپۆڕیەکە ناکرێت شەن و کەوی بکەم ، ئینجا دواجار ئەگەر بۆچونم بدەم لەسەر پرسی پسپۆڕی لەم سەردەمەدا وەک دیدی خۆم کارێکی باشە و کاری مرۆڤەکانی دابەش کردووە بەڵام دیوە خراپەکەشی ئەوەیە کەمرۆڤی لەقاڵب داوە و بەجۆرێک لەجۆرەکان بیرکردنەوەی مرۆڤەکانی کوشتوە و سنوری بیرکردنەوەی بۆ کێشاون .ڕێز و چەپکێ گوڵ
@@faraidwnhirane زۆر سوپاس بۆ ئەم ڕوونکردنەوە جوان و لۆجیکیەتان. ھیوای بەردەوامی و لەشساغی بۆ بەڕێزتان مامۆستای ئازیز.
دەس خۆش بەڵام پێم وایه لەم بابەتدا نەتوانی بێت حەقی خۆی پێ بدەیت
پایەدارحەق پێدان بەمەولانا پێویستی بەکۆڕسە ، ئەم سی و حەوت خولەکەی ئاشنایەتیەکم بەبینەر داوە لەکۆڕسێکدا پێویستمانە بۆ شرۆڤەی دوو بەیتە شیعری مەسنەوی .ڕێز و چەپکێ گوڵ
وەک ھەمیشە دەست خۆش باسی مەولامە ئەگەر بکرێ بە چەند باشێک ھەست ئەکەم زیاتر بناسرێ بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر سوودی لێ ببینن ئەگەر پێخەمبەر ھەبێت بە رای زۆربەی کەس مەولانە پێخەمبەر بگرە زیاتریشە ھیچ فەرق نیە لەگەڵ بوودا مەولانە بە راستی ڕووناک ببۆوە زۆر نھێنی ئەزانی بەلام لە بەر کۆمەلگا زۆری نادرکاند ھەروەک ئێستا ئەوەشی لە مەسناوی مەعناوی باسی ئەکات بۆ کەسەنێکی زۆر کەم لە نھێنی بگان ئەگینا عەوام قسەی ناشرینیان دوەی ئەخستمەولانەش بە راستی لە ئاخیرە کە تێگەشت حەقیقەت چیە چی تر نوێژ نەکرد ئەو تێگەشت زانی کە ئەو نوێژو جۆر قوربانی ھەندی شتی دینی ھەیە بگرە لە خوات دوور ئەکات بۆیە خەلکێکی زۆر گلەیان لێ ئەکرد خەتایی شەمسی تابرێزیشیان ئەگرت پێم وا بێت قووتابێکانی مەولانە ھەر لە بەخیلی وە شەمسی تابرێزیان خەتابەر ئەکرد بە گۆڕانکاری مەولانا بۆیە کووشتیان مەسناوی مەعناوی خەلک تازە لێ تێئەگات ھەندێ بە زمانی فریشتەو خوای ئەزانن کتێبێکی زۆر تایبەتە ھیوادارم ئەڵقەی تر دیوێکی تری مەولانا بناسێنی چونکە تۆ جوانتر لێئەزانی شکوور خەلکێکی باشیش گووێگری بەڕێزتن ھەر ئەو تێبینیە ھەبوو گووێگرتن لە تۆ ئارامبەخشە
دەمخۆش مەولانا پەیامبەری عیشق بووە ، عیشقی ئەو پێویستیەکە بۆ ژیانی ڕۆژانەی هەر یەکێکمان ، بۆیە بەپێی دەرفەت جاروبار قسە لەسەر چەند بەیتە شیعرێکی مەسنەوی دەکەم و شرۆڤەی پێ دەدەم .تاجی سەرن خۆشەویست
بە فکری تۆ نوێژ کردن شتێکی داهێنراوە؟
@@kardo.75 بەڵێ داھێنراوە
@@karwanbaban7605 ئەتوانی بەڵگەم بەیتێ ئەی خوا لە قورئانا بۆ ئەڵێ نوێژ بکەن؟
@@kardo.75 کاکە ئەوە بۆ تۆیە کە باوەڕ وایە قورئان کتێبێکێ ئەسمانیەو لە لایەن خوای گەردوون دروست بووە مەرج نیە ھەموو کەس باوەری وەک باوەری تۆ بێت خوای گەردوون لەوە گەورەترە بەو ئەستە نزمە بێت لە رێگای کەسێکەوە بە کتێبێکەوە شێوەی ژیان و ئەرکی مرۆڤ دیاری بکە بە ئاشکرا دیارە ھەمووی بۆچوونی مرۆڤە نەک خوائنجا تۆی مرۆڤ ھەموو شتێک لە ناخی خۆت ھەیە بۆی بگەرێی ئەیدۆزیتەوە خوا لە مزگەوت و کتێب و دەمی شێخ و مەلا نیە لە ناخی خۆتە ھەواڵ بدە بیدۆزەوە
❤️❤️❤️❤️❤️
❤❤
چ جوانە، فەرەیدون وانەی عیشقی مەولانا بڵێتەوە🤍
سوپاس مامۆستا.
خۆزگە دەرفەتم هەبوایە تاکو بەشێک لەناوەڕۆکی بەیتە شیعریەکانی مەسنەوی شرۆڤە بکەم ، بەڵام بەداخەوەم کە سەرقاڵی و بواری تر ڕێگەی لێگرتووم
ترپەی دلت بەردەوام مامۆستای فرە مەزن، هەر ساخ بێت و بمێنیت.
ریزو خوشه ویستیم به و ئه و ماندوبونه ت ماموستا گیان❤
مامۆستا بەڕێز و مەزن من کە یەکەم جار گوێم لە بەڕێزت ڕاگرت تێنەگیشتم لە ئاخافتنەکانت و بیروبۆچوونەکانت بەڵام دوای خوێندەوەی زیاترم تێگەیشتم قسەکانت وەکو گەوهەرن ڕۆژ نییە گوێ نەگرم لە ڤیدیۆکانت هەربمێنیت❤❤
ڕێزدارن خۆشەویست
بژی عیشق و ڕێزو خۆشەویستیمان بۆ مامۆستا 🤎🌹💥🤎🤝🤴
ڕێزدارن خۆشەویست
❤❤❤ هەر بەڕاستی مامۆستا گیان ، لەم ووشە جوان و پڕ پیت و پڕ لە بە ڕەهاکانی خودای تاقانەدا ڕەچاو دەکەم .❤❤❤
سوپاس و ڕێزی زۆر
دەست خۆش مامۆستا
بەڕێزن
دەست خۆش بێت کاک فەرەیدونی بە ڕێز
چەند جوان بووووو ❤
بێ پایان سوپاس بۆ شرۆڤەکانت، مامۆستا گیان. ماندوونەبیت.
هەر بمێنیت بۆمان.
خۆشەویستن خۆشەویست
خودا لە دڵت بێت هەمیشە ، خۆزیا شەمسی تەپرێزیشت هاوکێش کردبا چونکە خوێندکاری ئەو بووە تا لە زانینەکەیی بەڕێزت و بە زمانە پاراو وە هونەری گەیاندنە باڵاکەیی بەڕێزت مەعریفەیی شەمسیشمان بناسیبا ..
خۆشەویست
لەبەرنامەم دایە کە بەجیاواز تیشکی بخەمەسەر
@@faraidwnhirane مۆفەقبن ان شااللە
هەر بمێنیت مرۆڤی جوان
دەست خۆش کاک فەرەیدون
دەسخۆش بۆگەیاندنی پوختەی فکرەکەی
دوور لە زانیاری وو سودی ڤیدیو، ئەمە خوشترین وە ئارامترین ڤیدیو خوتە ماموستا❤❤❤❤
سوپاس و ڕێزی زۆر
دەستت خۆشبێت
❤❤❤
من ئاڵودەی هەموو ڤیدیۆكانت بوومە ،ڕۆژ نیە من. سەیری ڤیدیۆیەكت نەكەم ،بەڕاستی جێگای دەستخۆشی
خۆشەویستن
💙
ئەمڕۆ قسەو تێگەشتنەکانت ئارامگەی ڕۆحی من بوون
ڕێز❤
دەخوازم هەمیشە ڕوح ئارام بن ڕوحەکەم
Hazrati Molana meroveki zor gawre bo..man zorem xosh awet
بێگومان مرۆڤێکی جوان بووە
💐💙
دەست خۆش و ھەر بژیت مامۆستا.
عیشق لەبارەی عیشقەوەدەدوێ !!!...خۆشەویستی جوان 💔
سلاو کاک فەرەیدون ئەزیەی نەبێ ئەتوانی ناوی یان ژمارەی ئەو غەزەلەی مەولانا دانێیت سوپاست ئەکەم
چیم لە گەنجینەی گەردون داوە
دەست خۆش
Zor spas hevalo bo mandûbûntan, be rastî pir çêj u wataî qûĺ u rûnakî bexş bû, her hebî bo me.
Serkeftin 💚❤💛
دونیایەک ڕێز
@@faraidwnhirane spas u pir spas hevalo
دەست خۆش، ماندوو نەبیت
دەستان خۆشبێت، هیوادارم باسێکی سەعیدی نوورسیش بکەن ئەویش یەکێکە لە ئەقڵە گەورەکان و عاریفێکی زۆر مەزنیشە و زۆر جیاوازترە لە زانایانی تر، ئەگەر بتوانن کۆی پەیامەکانی و مەنهەجی بخوێننەوە و باسێکی لێوە بکەن شتێکی باش ئەبێت، هیوام بەردەوامیتانە
خۆشەویست
ئاشنایەتی تەواوم بە نورسی نیە
دەستووچاوت خۆشبێت بەهیوای بەردەوامیت
ڕێزدارن پایەبڵند
dast xosh ustaz drud bo maulanay romy
دەستەکانت خۆشبێ استاذ گیان
دەستەکانت هەرساغ بێت ؟ مامۆستای بەڕێز و زێدە خۆشەویست . 18:14 ❤❤❤ 😊 بەڕاستی زۆر جوان شیکاریت بۆ کردووە.❤
خاوەنپایە
دونیایەک ڕێز و عیشق
ماندوونەبن استاز
زمان لەگۆدەکەوێ لەکۆتای دەربڕین بۆمعشوقمان جامعشووق هەرکێ بێ مرۆڤ یان خودا جارێ گیرۆدەی بەندەی خوا جارێ گیرۆدەی خودی خودا لەهەرزەگۆی وەرز دەبێ و بێدەنگی قسەدەکات .
دەستت خۆش بێت ئوستاز گیان 🌹🌹🌹
سوپاس بۆ بەڕێزیشت هاوکاری ڕوح ، ئەمە وەک سەرەتایەک بوو جوان مرۆڤی زۆری تر هەن بۆ ڕازاندنەوەی باخچەی دڵمان .
ئوستاز گیان بە پەرۆشەوە تامەزرۆی ڤیدیۆکانتین، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیت بۆ ئەخوازین 🌹🌹🌹
ماوەیەکە ونیت، بیرماندەکردی.🌹
#پوختەی وتارەکەی مامۆستا فەریدوون :
- پێویستە لەگەڵ خۆمان بژین...!
- لە خەڵوەتی تەنیاییدا تەنیا نین ، بەڵام لە جەنجاڵی ژیاندا تەنیای هاوڕێمانە...!
- لای مەولانا عشق سەنتەرە و سەرچاوەی ئارامییە..!
- خودا لەناو عشقی مەولانادا خۆشەویستی و هاوڕێیەتیە..!
- خودا سزادەر و پاداشتدەر نیە...!
- خودا ڕەنگدانەوەی دەروونمانە...!
- خودا هەموو شتێکی لە خۆشەویستیدا دروستکردووە...!
- زۆربەی گرفتەکانی جیهان بەهۆی زمانەوەیە..!
- مەولانا : " من چیم لە گەنجینەی گەردوونداوە، من زەکاتی چاو و خۆشەویستی تۆم گەرەکە"
- مەولانا : " من هەژارم بە عیشقی تۆ"
- مەولانا : " ئەوانەی لەم ژیانەدان منداڵن بە ناسینی ئەم جیهانە، کەمێک هەن کە ئاشنان و کۆیلەی ئارەزووەکانیان نین"
- دەبێ بە عشق مرۆڤ بوون و فریشتە بوونیش تێپەڕێنین..!
- مەولانا :" چەند کاتت بە فیڕۆ داوە بە تێبینی کردنی ئەوانیتر، ئەمە هیچ نەبووە جگە لە ڕەنگدانەوەی خۆت "
- مەولانا :" ئەگەر بەدوای ئارامی ڕوحدا دەگەڕێت، ئەوە خۆت ڕوحی... هەرچی بەدوایدا وێڵی ئەوە تۆی لە ئەسڵا"
- مەولانا : " گوڵ دەڕوێنی بەلآم بەبێ عشق هەر دڕکە"
- مەولانا :" ئێمە ئەهلی دڵخۆشین بەبێ سامان، چونکە ئێمە عاشقین "
- مەولانا :" ڕێگای حەقیقەت بە دڵدا تێدەپەڕێت، نەک کەلە سەر، بۆیە دڵت بکە بە ڕێبەر و بەرەنگاری خۆت ببەوە تا زاڵ دەبی "
- مەولانا :" بە دوای چیدا دەگەڕێت بە دواددا دەگەڕێت "
- مەولانا :" لەوەتەی تۆم دۆزێوەتەوە ، من تەواف بە دەوری خۆمدا دەکەم "
- خوات لەگەڵ هەڵەیە..!
- مەولانا : " لە ئاو بگەڕێ بۆ ئارامی تاکو تیشکی خۆر و تریفەی مانگی تیا دەرکەوێت "
- مەولانا : " تۆ لەناو خەلک وەرە دەرێ و بەدوای هەڵگەڕاوەکاندا بگەڕێ، ئەو کاتەی هەمووان خەوتوون، لەنیوە شەو بمێننەوە بە تەنیا، بەسەرهاتی خۆت بۆ مەعشوق بگێڕەوە.... "
- مەولانا :" عشق سەفەری خۆتە بۆلای خۆت "
- مەولانا :" کاتێک جەستەی من لەسەر شانتان هەڵدەگرن، وامەزانن کە دڵتەنگم بە جێهێشتنی ئەم جیهانە، فرمێسک مەڕێژ و غەمباریش مەبن، کە دەمخەنە گۆڕ و ڕۆیشتن خوا حافیزی مەکەن،. جونکە گۆڕ پەردەیەکە بۆ دەرنەکەوتنی فیردەوس... "
{ پرسیارێک : وەک دەوترێت ڕێگاکانی گەیشتن بە خودا زۆرن، ئیبراهیم بوو بە هاوڕێی خودا، مەولانا و حەلاج... ڕێگای عشقی خودایان گرتەبەر.. سوهرەوەردی نوری خودای هەڵبژارد ، بەڵام ڕێگای محەمەد ڕێزدار چ بوو بۆ گەیشتن بە خودا ؟ چی وایکرد خودا ئەو پلە و پایە بەرزەی پێبدات لەناو ئەم هەموو خەڵکەدا؟ }
خۆشەویست
ئەوەی محمد کردی قوربانیدان بوو بە بەرژەوەندی و پێگەی کۆمەڵایەتی هەروەها جەنگ بوو لەگەڵ نەریت و ستەمکاری
سڵاو ڕێزو خۊشه ویستی کاک فه ره یدوون🌺🌺🙏🙏 ھیوا خوازم ڕێگای ژینت پڕ شادی و ڕووناکی خێرو سه لامه ت ی بێیت ... الله الله نایابترین بابه ت خۊشه ویستی مه عشوقه که مان ❤❤💚💚🌹🌹🌹🌹
ڕێزدارن خۆشەویست
@@faraidwnhirane 🌷❤️❤️
گەر هەزارجار بە پێوە تەوافی کەعبە بکەی،
"حەق" قبووڵی ناکات گەر دڵێک ئازار بدەی...!
زۆر بیرمان دەكردی ئوستازی گوڵ بێ خۆتمان مەكە هەر چەند دەزانم كۆمەڵێكی ئیلتزاماتی ترت هەیە ” سەركەوتون ڕێگات بێت هەموو كات 🌹🌹🌹
بەر لەئاو پێویستە دەستنوێژ بەخۆشەویستی هەڵگریت ؟
چونکە بە دڵی پڕ لەقین ، چۆن نوێژ لەتۆ جیادەبێتەوە .
مەولانا وای گوتوە
❤❤❤❤❤
🌹🌹🌹🌹🌷
👏🏻👏🏻👏🏻
دڵو زمانتان ڕون بمێنن ماندو نەبن , ماندو بونتان پڕ ئاوەدانیو خۆشەویستییە 🤍
ڕێزدارن پایەبڵند
خۆزگە خاڵم یان کەسێکی نزیکم بوبای، بۆ ئەوەی هەمووجارێک باهاتبامە لات گوێم بۆ قسەکانت بگرتبایە.🥰
من کەسی نزیکی تۆم چاوەکەم
دەستخۆش بابەتێکی بەسود بوو ، بەڵام بۆ زانیاریت هەردوو بەرهەمە شیعریەکانی بە زمانی فارسی نوسراون دیوان شمس زیاتر لە ٣٠.٠٠٠ بەیتە ، وە مثنموی معنوی شەش دەفتەرە و زیاتر لە ٢٥.٠٠٠ بەیتە ، بۆ خۆشت دەزانی ئەگەر شیعر وەرگێڕدرا بۆ هەرزمانێکی دیکە ئەو تامەی نامێنێ ، بۆیە کەسێ بیەوێ سودی تەواو لەو گەنجینەیە وەربگرێ پێویستە فارسیەکی پاراو بزانێ .
ڕاست دەفەرموون ڕێزدار
تۆم لە ئامێز گرت و سەرم خستە ژێر پێت چاوم بووە خاک و بەڵام دڵم هێشتا بۆنی عەشق دەدات
ــــــــــــــــــ
مەولانا
ئەمڕۆ بەتەما بووم کۆمێنت بنووسم کە بۆچی ماوەیەکە دیار نیت، هەربژیت ئوستازی شیرین و خۆشەویست، ڕێز و خۆشەویستیم قبوڵ بفەرموون ❤️🌸
هازارد گیان
بەهۆی سەرقاڵی ئیش و کار و جاروبار میوان و سەفەرکردنەوە دوور دەکەومەوە لەتۆمارکردنی ڤیدیۆکان .
@@faraidwnhirane رووح و چاوی منی هەر ساغ و سەلامەت بی ان شاءالله ئوستاز گیان 🌸
تەمەنا ئەکەم دوور بیت لە ھەمو نەخۆشی و ئاستەنگێ
هەر دوو چاوی منن
زور جوان بو، ئه م به یتانه .به راستی ده ست خوش . 💜کاک فه ره یدون پرسیاریک❓️پیشتر باسی سروش کرا .وتت لاهوتیه . پیناسه که به و شیوه یه ، که خودا له یاساکانی سروشت دا هیچ موداخله ناکات یا په یامبه ریش نانیریت ❓️
خۆشەویست
پرسی سروشت بابەتێکی یاسایی نەگۆڕە ، هەر گۆڕانکاریەک تیایدا وابەستەیە بەهۆکاری گۆڕانکاری لەناو خوودی یاساکاندا واتا ئەمیش هەر یاسایە ، سەبارەت بەناردنی پەیامبەر سەرەتا دەبێ بزانین پەیامبەری چیە ، ئەگەر پرسەکە بەرپرسیارێتی و گەیاندنی پەیام بێت تەواوی بەنی ئادەمی هەمان ئەرک و کاریان هەیە ، بەڵام ئەوەی پێی دەگوترێ پەیامبەر پلەبەندی بەرپرسیارێتی زیاتری بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕوحی و شهودی مەوجووداتەوە لەسەرە ، ئەمە بەومانایەنیە من و تۆ و ئەوانیتر خاڵین لەبەرپرسیارێتی و ڕاپەڕاندنی ئەرک .
@@faraidwnhirane کاک فه ره یدون . فیلسوفی لاهوتی که یه ؟ سپاس 💜
@@user-zd6zj4ld8b
ببوورن پرسیارەکەتان ڕوون نیە ، بەڵام ئەگەر مەبەستتان ئەوەیە کە فەیلەسوفی لاهووتی کێیە ، ئەو کەسەیە کە خوێندنەوەی جیاوازی هەیە بۆ دەق و پرسە ئایینیەکان و کارکردنی ئەو تەنیا لەنێو پرسی میتافیزیکە نەک پرسەکانی تر
@@faraidwnhirane ده ست خوش .💜 به لی ، مه به ستم ئه م پرسیاره بوو که وه لامت دایه وه . ⚘️
دەستەکانت خۆشبێت کاک فەریدون ، بۆ ئەو بابەتانەی کە زۆر بەجوانی ڕوونەکەیتەوە ...
ئەرک نەبێت پرسیارێک سەبارەت بەوەی ئەڵێن خودا لەگەڵ مرۆڤدا نییە ، بەڵکو لەدڵی مرۆڤدایە ، ئەی ئەو کاتەی پێغەمبەرو ابوبکر لەکاتی هیجرەتدا خۆیان پەنادا لە وانەی بەدوایان کەوتبوون ، پێغەمبەر فەرمووی بەابوبکر : لاتحزن ان اللە معنا
ئایا ئەمەش مەبەستی لەدڵ بوونە یان لەگەڵ بوونە؟
سوپاس بۆ وەڵامدانەوەتان .
خۆشەویست
لەیەکەم هەنگاونانەوە خودای لەدڵ دابوو نەک لەگەڵ ، چونکە بەر لەڕاکردنی لەمەککە لەشاری تائیف بەردباران کرا بەڵام بەهۆی خودا لەدڵبوونیەوە خۆڕاگری کرد
هەمیشە ئارامی و خەڵوەت لەدونیا مادیو حەقیقەتی بون قوڵترە هەمیشە ئەم قوڵیە چێژ بەخشە هەرچەندە بەرهەست نین بۆ نەبو چێژ دەبەخشێت بەهەبوو ؟ ❤
ڕێزی زۆر خاوەنپایە
ببورن مامۆستا گیان بەڵام پرسیارێکم ھەبوو دەربارەی جەنابتان و پرسیارەکەشم لە ڕوانگەی خۆشەویستی و سەرسامی خۆم بە ئێوە ئاڕاستەی جەنابتانی دەکەم.
گومانم نیە کە لای ئێوە ڕوون و ئاشکرایە کە پێچەوانەی سەدەکانی پێشوو لە سەردەمی ئێستادا سەردەمی پسپۆڕی و وردبوونەوەیە لە بوارێکدا (نمونەیەک لە بواری ئەندازیاری نەوت چونکە پسپۆڕی خۆمە بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی پرسیارەکەم: لە پێشتردا زانایێکی بواری نەوت لە ھەمان کاتدا لێکۆڵینەوەی لەسەر ھەڵکەندن و بەرھەمھێنانی نەوت دەکرد و سەرنج و تێبینیەکانی چاپ دەکرد و لەسەر تەواوی پڕۆسەکە کۆمێنتی ھەبوو بەڵام لە ئێستا دا تەنھا لە بواری ھەڵکەندن زیاتر لە ١٠ پسپۆڕی ھەیە و ھەر یەکێکیان چەندەھا لقی جیاوازی تریان لێ دەبێتەوە کە ھیچ کامیان ناتوانن لە کێڵگە نەوتیەکان یاخود ناوەندە ئەکادمیەکان کاری ئەوەی تریان بکەن یاخود سەرنج و بڵاوکراوەیان ھەبێت و پسپۆڕیەکان زۆر ورد بوونەتەوە) بەڵام ئەوەی لە بەڕێزتانم تێبینی کردووە لە ماوەی ١ ساڵی متابەعەکردنی محازەرەکانت ھەروەھا زۆر چێژ وە سوودم لێ بینیوە لە ژیانی ڕۆژانەم، بینیومە بەڕێزتان لە بوارەکانی (ئایین، فەلسەفە، ئابووری، سیاسی، دەروونی، مێژوویی، ئەدەب، گەردونناسی) محازەرەتان ھەیە ! ئایا ئەم وردبوونەوەیە لە یەک بواردا کە دروشمی ئەم سەردەمەیە (ھەرچەندە ئەگەر واتان کردبا خۆم و بینەرانی بەڕێز زەرەرمەند دەبووین نەماندەتوانی چێژ و سوود لەو ھەموو بابەت و وانە جوانانە وەربگرین) بۆ ڕەنگدانەوەی نەبووە لەسەر بەڕێزتان ؟ زۆر سوپاس.
*ھەروەک لە نووسینەکەشمدا دا دەتوانن تێبینی ئەوە بکەن کە زۆر خۆشحاڵم بەو شێوازە کارکردنەی ئێوە بەڵام حەزێشم کرد وەڵامی بەڕێزتان بزانم لەسەر ئەم پرسە.
خۆشەویست
ئەگەر تێبینی کۆتاییشت نەنوسی بوایە لەوە دڵنیابن کە پرسیارەکەتانم هەر وەک خۆی وەردەگرت ، سەرەتا پێویستە بزانین دوو جۆر زانست هەیە ، زانستێک کە ئیعتیباریە و زانستێک کە تەحقیق کراوە وەک کیمیا و فیزیا و جیۆلۆجی و زیندەوەرزانی و فەلەکی و پزیشکی هتد ، ئیعتیباریەکان بواری فەلسەفەن کە وەک ئەوەی بەڕێزتان لەنێو کەوانە داتانناوە و گوایە من قسەم تیایدا کردووە ، بەڵام بۆ زانیاری بەڕێزت من قسەم لەسەر فەلسەفەی ئابووری کردووە نەک زانستی ئابووری وەک ژماردن و کاڵا و نارردن و هاوردەکردن و هەڵاوسان و دیوە ماتماتیکی و پسولەیی دراوی بانکی چونکە ئەمەیان زانستە و من خۆمی لێ نادەم وەک ڕێزێک بۆ پسپۆڕانی ئەم بوارە ، بەڵام بیردۆزەکانی ئابووری کاری فەیلەسوفان بووە نەک پسپۆڕان بەنمونە بیردۆزی مارکس و ئادەم سمیس ، سەبارەت بەبواری گەردوونی من تەنیا یەک محازەڕەم هەیە ئەویش زانیاری پێوانەکردنی گەردوونیە نەک پرسی فەلەکناسی بێت چونکە ئەمەش زانستەو ماف بەخۆم نادەم قسەی تیا بکەم ، بۆ بابەتی ئایینیش وەک زانیاری بیزانن ئەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە زانای ئایینی دەرچووی پەیمانگا و زانکۆ و حوجرەیەکن کە دوو بۆ چوارساڵ هەندێک بواری فیقهـ و ئسوڵ و قال و قیلیان خوێندوە و خۆیان لێ بۆتە زاناو عەللامەی ئایینی کەچی من چواردە ساڵ دیڕاسەی پرسە ئایینیەکانم کردووە مافم بەخۆم نەداوە بڵێم شارەزای ئایینم !
لەکاتێکدا دەقی زۆربەی کتێبە ئایینیەکانم حیفزە بەناوەڕۆکی قورئانیشەوە کە زیاتر لەچوار هەزار ئایەتم حیفزە ! بۆیە پرسی ئایینی پرسگەلێکی ئیعتیباری و تەفسیریە نەک زانستی بێت ، بۆ بابەتی ئەدەب من زیاتر لەپێنج سەد پەخشان و دەیان قەسیدە و چوارینە و کورتەچیڕۆک و دەیان ووتار و تەنانەت ڕۆمانیشم نوسیوە چونکە ئەدەب دڵی فەلسەفەیە ، بواری سیاسیش پرسێکی عەقڵیە و هیچ سیاسەتێک نیە بەبێ بیردۆزی سیاسی فەیلەسوفێک ئاراستە بکرێت ، هەر ئەوەیە کە من قسەی تیادەکەم ، مێژووش چیڕۆکێکە نەک زانست بێت کەواتا بەکورتی ئەوەی من قسەم تیا کردووە پرسگەلێکن ئیعتیبارین و هەموویان وابەستەن بەبازنەی فەلسەفەوە بەبابەتی دروونشیکاری و دەروونناسیشەوە ، بەڵام هەرگیز مافم بەخۆم نەداوە قسە لەسەر زانستێکی تەحقیق کراو بکەم چونکە من بەئاشکرا گوتومە ئەکادیمی نیم بۆیە ناکرێت قسە لەسەر زانست بکەم ئەمە دەبێتە سەفسەتە ئەگەرچی زانیاری و ئاشنایەتی زۆر باشم لەسەر هەندێک زانستیش هەیە بەڵام وەک ڕێزگرتن لەپسپۆڕیەکە ناکرێت شەن و کەوی بکەم ، ئینجا دواجار ئەگەر بۆچونم بدەم لەسەر پرسی پسپۆڕی لەم سەردەمەدا وەک دیدی خۆم کارێکی باشە و کاری مرۆڤەکانی دابەش کردووە بەڵام دیوە خراپەکەشی ئەوەیە کەمرۆڤی لەقاڵب داوە و بەجۆرێک لەجۆرەکان بیرکردنەوەی مرۆڤەکانی کوشتوە و سنوری بیرکردنەوەی بۆ کێشاون .
ڕێز و چەپکێ گوڵ
@@faraidwnhirane زۆر سوپاس بۆ ئەم ڕوونکردنەوە جوان و لۆجیکیەتان. ھیوای بەردەوامی و لەشساغی بۆ بەڕێزتان مامۆستای ئازیز.
دەس خۆش بەڵام پێم وایه لەم بابەتدا نەتوانی بێت حەقی خۆی پێ بدەیت
پایەدار
حەق پێدان بەمەولانا پێویستی بەکۆڕسە ، ئەم سی و حەوت خولەکەی ئاشنایەتیەکم بەبینەر داوە لەکۆڕسێکدا پێویستمانە بۆ شرۆڤەی دوو بەیتە شیعری مەسنەوی .
ڕێز و چەپکێ گوڵ
وەک ھەمیشە دەست خۆش باسی مەولامە ئەگەر بکرێ بە چەند باشێک ھەست ئەکەم زیاتر بناسرێ بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر سوودی لێ ببینن ئەگەر پێخەمبەر ھەبێت بە رای زۆربەی کەس مەولانە پێخەمبەر بگرە زیاتریشە ھیچ فەرق نیە لەگەڵ بوودا
مەولانە بە راستی ڕووناک ببۆوە زۆر نھێنی ئەزانی بەلام لە بەر کۆمەلگا زۆری نادرکاند ھەروەک ئێستا ئەوەشی لە مەسناوی مەعناوی باسی ئەکات بۆ کەسەنێکی زۆر کەم لە نھێنی بگان ئەگینا عەوام قسەی ناشرینیان دوەی ئەخست
مەولانەش بە راستی لە ئاخیرە کە تێگەشت حەقیقەت چیە چی تر نوێژ نەکرد ئەو تێگەشت زانی کە ئەو نوێژو جۆر قوربانی ھەندی شتی دینی ھەیە بگرە لە خوات دوور ئەکات بۆیە خەلکێکی زۆر گلەیان لێ ئەکرد خەتایی شەمسی تابرێزیشیان ئەگرت پێم وا بێت قووتابێکانی مەولانە ھەر لە بەخیلی وە شەمسی تابرێزیان خەتابەر ئەکرد بە گۆڕانکاری مەولانا بۆیە کووشتیان
مەسناوی مەعناوی خەلک تازە لێ تێئەگات ھەندێ بە زمانی فریشتەو خوای ئەزانن کتێبێکی زۆر تایبەتە
ھیوادارم ئەڵقەی تر دیوێکی تری مەولانا بناسێنی چونکە تۆ جوانتر لێئەزانی شکوور خەلکێکی باشیش گووێگری بەڕێزتن ھەر ئەو تێبینیە ھەبوو گووێگرتن لە تۆ ئارامبەخشە
دەمخۆش مەولانا پەیامبەری عیشق بووە ، عیشقی ئەو پێویستیەکە بۆ ژیانی ڕۆژانەی هەر یەکێکمان ، بۆیە بەپێی دەرفەت جاروبار قسە لەسەر چەند بەیتە شیعرێکی مەسنەوی دەکەم و شرۆڤەی پێ دەدەم .
تاجی سەرن خۆشەویست
بە فکری تۆ نوێژ کردن شتێکی داهێنراوە؟
@@kardo.75 بەڵێ داھێنراوە
@@karwanbaban7605 ئەتوانی بەڵگەم بەیتێ ئەی خوا لە قورئانا بۆ ئەڵێ نوێژ بکەن؟
@@kardo.75 کاکە ئەوە بۆ تۆیە کە باوەڕ وایە قورئان کتێبێکێ ئەسمانیەو لە لایەن خوای گەردوون دروست بووە
مەرج نیە ھەموو کەس باوەری وەک باوەری تۆ بێت
خوای گەردوون لەوە گەورەترە بەو ئەستە نزمە بێت لە رێگای کەسێکەوە بە کتێبێکەوە شێوەی ژیان و ئەرکی مرۆڤ دیاری بکە
بە ئاشکرا دیارە ھەمووی بۆچوونی مرۆڤە نەک خوا
ئنجا تۆی مرۆڤ ھەموو شتێک لە ناخی خۆت ھەیە بۆی بگەرێی ئەیدۆزیتەوە خوا لە مزگەوت و کتێب و دەمی شێخ و مەلا نیە
لە ناخی خۆتە ھەواڵ بدە بیدۆزەوە
❤❤❤
❤️❤️❤️❤️❤️
❤❤