Rumi , Biography مەولانا ڕومی ، ژیان و بیرو بەرهەمەکامی
HTML-код
- Опубликовано: 30 ноя 2024
- Rumi , Biography مەولانا ڕومی ، ژیان و بیرو بەرهەمەکامی ، سەربەست قەرەداخی
Jalal ad-Din Rumi - 30 september 1207 Balkh --- 17 december 1273, Konya,
--------------------------------------------------
هاوسەرەکانی مەولانا ، گوهر خاتون دختر خواجه لالای سمرقندی ، کِرّا خاتون ،
منداڵەکانی مەولانا ،،، سوڵتان وەلەد ، عەلائوالدین ، مەلیحە خاتوون ، ئەمیر ئەلیم چەلەبی
خۆشەویستەکانی مەولانا ـ خودا ، پەیامبەری ئیسلام دخ ، خلفاء الراشدين ، برهانالدین محقق تِرمِذی ، شەمسی تەبرێزی ، شێخ صلاحالدین زرکوب ، حسامالدین چەلەبی و زۆریتریش
فيه ما فيه ، مجالس ، مكاتب ، مثنوي ، ديوان شمس التبريزي بەناوبانگترین بەرهەمەکانی مەولانان، کۆکراوەی خوتبەکانی سەر مینبەر دەیان پەڕتووکن وەلێ خۆی نەینوسیوون
ئابیاتەکانی مەولانا لە شەش دەفتەردا کۆکرانەوە و پەڕتووکی مثنوى لێپێکهات ، مەلا حسەینی کاشیفی - بەڵخی _ مەزاری شەریف - حەوتهەزار بەیتی جیاکردەوە و پەڕتووکی لوبی لوبابی بژاردەی بژاردەکانی مثنوى مەعنەوی لێ پێکهێنا ، مەلا عەبدوڵاش - بەڵخی نامیلکەی ناڵەی نەی لە مثنوى دەرهێناوە ، سەرجەمی مثنوى بیستوپێنجهەزار و شەشسەدو شەستودوو بەیتن ، هەموو مثنوى شیعرنیە لە هەندێک شوێندا تەنها ـ نەزمە - نظم -ـ ڕێکخستنی پەخشانیی ، ، مثنوى لەبەر خاتری سۆفیەکان نوسراوە ئێستە سۆفی حەقیقی نەماوون یا دانسقهن ئهوانهن که دهرناکهون ، مثنوى بە زمانی عولەما نوسراوە ڕەمز و ڕازە ، مثنوى قووڵە چەشنی دەریای ئەفسوونەکان ، مثنوى خەزێنەی هونەر و هیدایەت و حەقیقەتە ، مهولانا فهرمویهتی مهسنهوی بۆ ئهوه نه نوسراوه ههڵیبگرن بهڵکو بۆ ئهوه نوسراوه بچنه سهری و بهرزتان بکاتهوه به ئاڕاستهی عالهمی باڵا
سۆفی بەکەسێک گوتراوە کە لە حاڵەتی ئەنجامدانی ذكر و طاعت و خەڵوەتدا توانیویەتی لە فەزای ئاسمانی عالەمی زاتیدا بفڕێت و عالەمی خاریجی لەبیربکات ، لەلای هەموو ئاینەکان کاتەکانی خوداپەرستیی پیرۆزن
پەڕتووکە دڵخوازەکانی مەولانا ئەمانە بوون ، قورئان ، ئەحاديث ، احياء العلوم ابو الحامد الغزالي ، قوت القلوب ابوطالب المكي ، هدايه مرغي نامي ، نهج البلاغه امام العلي ، ديوان المتنبي ، كتاب المعارف بها ولد باوکی مەولانا دوو پەڕتووکی هەبوون بەناوی مواعز، ديواني عطار٠ ديوان سنائی ، آثار نظامی گنجوی ، بەشێک لە ئەدەبیانی فارس و عەرەبی خوێندۆتەوە شیکارییکردوون
پیر و عارفی دانا محيي الدين العربي ئەشێت دڵخواهی مەولانا بووبێت ، ئەوکاتەی محيي الدين العربي لە دیمەشق دەژیا و تەریقەتی سۆفیی بە تەئسیری ئەو فراوان بوو مەولاناش لە دیمەشق خوێندویەتی بەڵام هیچ تۆمارێکی مێژوویی دیداری ئەو دوو زاتە گەورەیە ناسەلمێنێت
عەتاری نەیشاپوری
زۆربەی نوسەر و مێژوونووسان بەرواری دیدار و تەمەنی ئەو کاتەی مەولانایان بە هەڵە نوسیوون ، مەولانا هەتا دوازدەساڵی لە شاری بەڵخ نزیک مەزاری شەریف ژیاوە ، ساڵانی بەڵخ زەمەنی ئاڵتونیی تەمەنی مەولانا بوو ، چل لە بەناوبانگترین و بەهێزترین بەیتە شیعرەکانی مەولانا لە عەزرەتی دابڕان لە بەڵخ نوسراون ، مامۆستا ئەحمەد تاقانە ناڵەی نەی وەرگێڕاوەتە سەر کوردی ، ، شەشسەدوچل ساڵ لەمەوبەر چەند بەرهەمێکی مەولانا بە ئینگلیزی شەرحکراوون
چاوپێکەوتنەکەی عطاری شاعیر و عارف ، ماڵی مەولانا بەرەو مەککە و مەدینە بەڕێوەبوون ، عەتار سۆفییەکی ڕوخۆشی میوان نەواز بووە و پێشوازیی لە ماڵی بەها وەلەد کردوە کاتێک گەیشتوونەتە شاری نەیشاپوور، ئەکرێت بەها وەلەد باوکی مەولانا پێشتر عطاری ناسیبێت هەردووکیان لە دیمەشق ژیاوون و خوێندویانە ، ئەشکرێت بینابەر شوهرەت یەکتریان دوواندبێت ، بەداخەوە بەڵگەی سەلمێنەر دەسناکەوون ، هەندێک دەڵێن مەولانا پێنجساڵ بوو عطاری بینی ئەوە ڕاستنیە مەولانا دوازدە یا سیزدەساڵبوو عطاری دی ، عطار تەمەنی نزیکەی شەستساڵبوو دیوانی شیعری هەبوو ، مەولانا کوڕەگەورەی بها وەلەدی عالم بوو ، مەولانا ئەوکاتە فەقێیەکی زۆر ووریا و ڕەوانبێژبووە و بە شیعر و ئەدەب ئاشنا بووە ، بەڵگە شکنابەین وەلێ ئاماژەی سەرچاوەکان وانیشانئەدەن کە مەولانا شیعری شاعیرانی سۆفیزمی بۆ عطار خوێندۆتەوە ، عطار لە خۆڕا بۆ موجامەلە منداڵێک ناکات بە ڕابەری ئایندەی سۆفیەکان ،
Voice and Text by Saroz Nili