زاهیر عەبدوڵا، هونەرمەند و ئەكتەر بەرەو تورکیا بەڕێدەکەوێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری بۆ نەخۆشییەكەی....
HTML-код
- Опубликовано: 24 июн 2024
- #ethnicclothing #geography #kurdish #بەپەلە #کوردسات #مەریوان #هەواڵەکان #kurdbin #ئێستا #هونەرمەندان
لە دوای تووش بوونی بە شێرپەنجە بۆ جاری دووەم زاهیر عەبدوڵا، هونەرمەند و ئەكتەر بەرەو تورکیا بەڕێدەکەوێت بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشییەكەی.
لاوێن زاهیر، كوڕی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا لە لێدوانێكداپێشتر راگەیاند بوو ، چوار ساڵ پێش ئێستا باوكم تووشی شێرپەنجەی كۆڵۆن بوو، نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراو نەخۆشییەكەی تێپەڕاند، بەڵام ئێستا گرێیەك لە مێشكی دروستبووە.
ئاماژەی بەوەش كرد، کە بۆ یەكەمین جار چارەسەری كیمیایی وەرگرتوە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە ، بۆ چارە سەری تەواوەتی نەخۆشیەکەی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا سەردانی وڵاتی تورکیا دەکات ....
زاهیر عەبدوڵا یەکێکە لە بەناوبانگ ترین هونەرمەندەکانی شاری هەولێر و کوردستان
ناوی تەواوی (زاهیر عەبدوڵڵا خدر) ە، ساڵی 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە تەیراوە تەواوکردووە، ساڵی 1972 کاتێک مامۆستا (سەباح عەبدولڕەحمان و تەحسین تەها) لە چالاکی قوتابخانەکان بوونە سەردانی ناوەندی جمهوری دەکەن و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی هەڵیدەبژێرن و لە شانۆی (ئەنجامی پۆل پەرستی) بەشدار دەبێت لە نووسینی حەمە کەریم هەورامی و دەرهێنانی سەباح عەبدولڕەحمان ئەمەش دەبێتە دەسپێکی کاری هونەری، ساڵی 1981 لەدوا قۆناغی ئامادەیی پیشەسازی بووە لەلایە ن ئەمنی هەولێر دەستگیر دەکرێت لەسەر ڕێکخستنی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) کە ئازاد دەکرێت لەخوێندن فەسڵ دەکرێت، هونەرمەند لە پۆلی (5) ی سەرەتایی بووە لە چایخانە کاری کردووە پارەی ڕۆژانەکەی دەکردە دەخیلە و پەرتووکی پێدەکڕی، زاهیر عەبدوڵڵا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (شیرین سابیر) کردووە، هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا بە بینینی فیلمە سینەماییەکان و دراما و شانۆگەرییە کوردییەکان سەرسام بووە و وای لێهات بێتە مەیدانی هونەر و یەکەم مامۆستای هونەرمەند (سەباح عەبدولڕەحمان) بووە، لە شانۆگەری (هەبوو نەبو) ڕۆڵی قوماشفرۆشی هەبووە هەروەها دوای ڕاپەڕینی 1991 یەکەم بێژەری تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان و دەستەی دامەزرێنەری ئەم تەلەڤزیۆنە بووە
خوای گەورە شفای بدات 🌷
خوای بەخشندە شیفای پێ ببەخشێت،،،،،
یاڕەبی خوای گەورە شفات بۆ بنێرێت برا کەم❤ خۆۆشم ئەوێیت تۆ خۆشەویست سلەیمانیت خارە
زور بە داخە وە😂
خوای گەورە شفای بدات 🌷