Pencemor - jiyana Şêx Mehmûd- beşî 3 | پەنجەمۆر- شنۆ شێخ لەتیف باسی چەندین رووداوی میژوویی دەکات

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 29 янв 2025
  • مێژووی مەلیک مەحموود و بنەماڵەکەیان کە وەکو یەکەم مەلیکی کوردستان ناسراوە، لاپەڕەیەکی گەشە لە مێژووی نەتەوەی کورد دا.تاوەکو ئێستا دەیان کتێب و وتار لەلایەن لێکۆڵەرانی کورد و بیانییەوە لەسەر شێخ مەحموود و حکومەتەکەی نووسراون، لەدیدی جیاوازەوە هەڵسەنگاندن بۆ بنەماڵەی شێخ مەحموود کراوە.
    رەنگە یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکان یاداشتەکانی مامۆستا رەفیق حیلمی بێت کە لە نزیکەوە شێخ مەحموودی ناسیوەو کاری لەگەڵ کردووە. بۆ ئەوەی تێڕوانینی بنەماڵەکەیان لەسەر ژیانی سیاسی و جڤاکی شێخ محموود و بنەماڵەکە و حوکومڕانییەکەی شێخ بزانین، بەرنامەی پەنجەمۆر میوانداری یەکێک لە نەوەکانی شێخ مەحموودی کردووە کە ئەویش شنۆ لەتیف حەفیدە واتە کوڕەزای شێخ مەحموود.
    لەم بەشی بەرنامەکەدا شنۆخان باسی گومانەکانی ئینگلیز لە شێخ مەحموود و پەیوەندی شێخ مەحموود لەگەڵ رووسەکان دەکات. باسی سەردانی مەلا مستەفا بارزانی بۆ سلێمانی دەکات لە دوای گەڕانەوەی لە سۆڤیێت. هەروەها پەیوەندی شێخ لەتیف لەگەڵ باڵی مەلایی و جەلالییەکان دەکات.
    حەپسەخانی نەقیب لە نامەکەیدا بۆ یەکێتیی نەتەوەکان داوای چی بۆ کورد دەکات؟
    ئایا شێخ لەتیفیش وەکو شێخ مەحموود دەرمانخوارد کرا؟
    ئەمانە و چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی لە پەنجەمۆردا شایەتییان لەسەر دەدرێت.
    پەنجەمۆر شەوانی پێنجشەممە، کاژێر 22:00 لە رادیۆ و رووداو تیڤی بڵاودەکرێتەوە.

Комментарии • 2