Pencemor- (2) پەنجەمۆر- سەباح حەمدانی وردەکاری هەوڵی تیرۆرکردنی ئیدریس بارزانی ئاشکرا دەکات

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 28 авг 2024
  • زۆرن ئەوانەی سەردەمێک بەوپەڕی بڕواوە کاریان لەگەڵ حیزبی بەعس کردووە، لە نزیکەوە ئاگاداری پلان و ستراتیژیەتی ئەو حیزبە بوون، بەتایبەتی هەڵسوکەوتی حیزبی بەعس لەگەڵ کورد، تەعریب و راگواستن و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی نەتەوەی کورد.
    یەکێک لەو کەسانەی کە لە ساڵی 1970 تاوەکو دوای راپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 وەکو ئەندامێکی وەفادار بەو حیزبە کاریکردووە، رائیدی پێشووی ئەمنی عێراق، سەباح حەمدانییە، کە لە نزیکەوە ئاگاداری کۆمەڵێک رووداوی گرنگی مێژووییە کە پەیوەندییان بە کوردەوە هەیە. ئێمە لەبەرنامەی پەنجەمۆر لە نۆ ئەڵقەدا شایەتییەکانی حەمدانی بۆ بینەران و بیسەران و خوێنەرانی تۆڕی میدیایی رووداو دەخەینەڕوو.
    لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا، باسی رێککەوتننامەی 11ئازاری ساڵی 1970 لەنێوان شۆڕشی کورد و حکومەتی عێراقی و پلانەکانی سەددام حوسێن بۆ پەکخستنی رێککەوتننامەکە دەکرێت.
    هەروەها هەوڵەکانی سەددام حوسێن بۆ کەنارگێڕیی ئەحمەد حەسەن بەکر، چونکە سەددام خۆی بە جێگر نەدەزانی! دیداری حەمدانی و مام جەلال، وردەکاری هەوڵدانی تیرۆرکردنی ئیدریس بارزانی و مەلا مستەفا بارزانی ، رۆڵی شیوعییەکان و ئەو سەرکردە شیوعییانەی کاری سیخوڕییان بۆ بەغدا کردووە، ئەمانە و چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی شایەتیان لەسەر دەدرێت.

Комментарии • 13

  • @ahmadghasemi6623
    @ahmadghasemi6623 Год назад

    دەستان خۆش بێ،،بە ڕەحمەت بن سەرکردە و هەمو شەهیدانی گەورەی کورد

  • @jambohashkali1351
    @jambohashkali1351 Год назад +3

    😂😂😂😂باسى ئه و هه موو منداله فقيره ناكه ن كه بئ تاوان كوشترا به ده ستى بارزاني و تاله بانى

  • @kurdboy4759
    @kurdboy4759 Год назад +4

    مەسعودی برای دەرمانخواردی کرد ئیتر باقی ووتەکان هەمووی قسەی قۆڕە .

  • @user-ee3kf8eo5y
    @user-ee3kf8eo5y 3 месяца назад +1

    بارزانی کەسێکی نەخوێندەوار بو.

  • @bryarhasib
    @bryarhasib Год назад +1

    سلاو كاتم نيه گويبكرم بس به بوختي به ريز يك بوخته ك له كومينت بنوسيت

  • @kurdkurdi1762
    @kurdkurdi1762 4 месяца назад

    له مئژوودا و تا ئئستاش دوژمنان ئارمانجيان له ناوبردنى بارزانيه كان بووه چونكه نوئنه رى راسته قينه ى گه لى كوردستانن به لام سال له دواى سال به هيزتر ده بن... بژى مالى بارزان.

  • @swarabdalla2973
    @swarabdalla2973 11 месяцев назад

    ⚘️💐🌹🌹💐⚘️

  • @kurdo87kalari4
    @kurdo87kalari4 Год назад

    کابرای پێشکەشکار، هەر زۆر نەزانانەو نەخوێندەوارانە پرسیار دەکات، باوەڕتان هەبێت مرۆڤی خوێندەوار شەرم لە نەزانینەکەی دەکات..
    چاوپێکەوتنێکی گرنگی ئاوا، ئەم نەزانەتان بۆ هێناوە، یان هەر هیچ نەبێ پێتان بگوتایە، تەنها دانیشەو پرسیار مەکە..

  • @SsAa-qh2rh
    @SsAa-qh2rh Год назад +1

    به راستى زور زانيارى ميژويى گرنگ هه يه له م ديداره فه راموش كراوه و نه گوتوراوه له لايه ن ميوانى ئه م چاوپيكه وتنه ميژوييه 🤔🤔🤔

  • @user-ee3kf8eo5y
    @user-ee3kf8eo5y Год назад +1

    ئاخر مچەیەکی کەڕە کوردی فقیر خاڵی نەخوێندەوار. عەشایەری ناو ٲو شاخ و چیاو چۆڵە. ڕوتبەی جەنەراڵی لە کوێ بو پێم ناڵێی..؟
    ئێ ئەو خۆ لە مەکتەبیش نەی خوێندبو. ئاخر ام درۆ و پیاهەڵدانەتان لە چی..؟

  • @user-um1et4vy4o
    @user-um1et4vy4o Год назад +1

    😅

  • @zaxoiii3976
    @zaxoiii3976 Год назад

    مسعود بارزانى به هاوكارى ميرده كه ى ره حمه تى خواى لى بى صدام حسين.