گوڵبژێرێک لە شیعرەکانی مامۆستا قانع بەشی دوو

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 13 сен 2024
  • ئەم ڤیدیۆیە بریتیە لە شیعرەکانی مامۆستا قانع، شاعیری چەوساوەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کورستان بە شمشاڵێکی خۆشەوە کە ئەڵێن هی قالە مەڕەیە.
    محەممەد کابولی‌ یان قانع (١٨٩٨ - ١٩٦٥) شاعیرێکی بەناوبانگی کورد بووە.باوکی لە شێخانی کۆنەپۆشیی شاری مەریوان و دایکی کە ناوی ئامینە بووە لە شێخانی کەوڵۆس بوو. لێرەدا زیاتر باسی ناوەڕۆکی شیعرەکانی ئەم زاتە گەورەیە ئەکەین.
    هەڵبەتە مامۆستا قانع بەڕوونی لە شیعرەکانیا سەرسامبوونی بە بیری سۆشیالیزم دەرخستووە، هەر لە دژایەتی فیوداڵیزم (دەرەبەگایەتی) و کاپیتاڵیزم(سەرمایەداری)، وە زۆر بەکارهێنانی دروشمی هاوبەشی و خەمخۆری بۆ رۆڵەی پڕۆلیتار(چینی کرێکار).
    گوێ گرە، قانوونی سۆشیالیزمی دەنگی دایەوە
    ڕۆژی مەرگت زۆر نزیکە، ئەو دەنگە یاسینتە
    یان ئەفەرموێ:
    ئەودەمەش ڕۆڵەی پڕۆلیتاری کورد
    دەبنە ڕابەر بۆ وڵاتی کوردستان
    مامۆستا قانع دوژمنێکی سەرسەختی شێخ و مەلا و کاهینانی خانەقا و تەکیە و مزگەوتی زیڕار بووە و ڕیفۆڕمێکی(چاکسازی) ناوازەی کردووە لە تێگەشتنی چەمکە دینیەکان . قانع زەمی مەلاکان ئەکات و شانازی بە مەلایی بوونی خۆشی ئەکات.
    ڕۆڵە سەد دەخیل مەلایی مەکە
    پیشەی چاوشۆڕی و ڕسوایی مەکە
    لێرەدا بە پیشەی مەلاییدا دێتە خوارەوە و بە پیشەیەکی ڕسوایانەو سوک ئاسا وەسفی ئەکات.
    مەلایی و خوێندەواری خوو و ڕەوشتی خۆم و باوامە
    کەچی من ئارەزووی نان و ژیانی وەک مەلا ناکەم
    لێرەشدا بڕگەی هەم وەسف هەم قەسف بەکارئە‌هێنێ بەرامبەر چینی مەلا وە شانازیش ئەکات کە خۆی و باو باپیرانی مەلا و مەلازادە بوون.
    شیعرگەلێکی قانع بەسەر نیشتیمان و هەستی کوردایەتیا وتراوە و زۆر بە سەختی جەخت لەسەر کوردبوونی خۆی ئەکاتەوە:
    بە دەستی خۆم نییە وەڵڵا، لە دیوانی خودا کوردم
    لەناو شێخ و بەگ و میر و مەلا و شاه و گەدا، کوردم
    تەماشای گەوهەری من کەی، دەزانی ئاشکرا کوردم
    بە کوردی بووم و خوڵقاوم، هەتا ڕۆژی جەزا کوردم
    قانع باس لە چەرمەسەریەکانی جووتیار و ڕەنجبەران ئەکات کە لەژێر ستەمی سەرکار و ئاغاواتا چۆن گوزەراون. هەر لە وەرزی پاییز تا گاگێرە و کڵۆش کوتانی گەنمەکە بەسەرهاتی جووتیارانی ستەملێکراو بە شیعر وێنا ئەکات.
    ئەڵێن قانع ساڵانی شەستەکان لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی سەردانی ڕوسیا ئەکات، ڕوسیای سۆڤیەت، کانگای پێشکەوتن و مەعریفەت و مەنبەعی پرۆپەگاندا(پڕوپاگەندە)ی پێشکەوتنەکانی سۆڤیەت کە بە شێوەی هونەری باسی چوونە سەر مانگ و فەزاء ئەکات ، کاریگەریەکی زۆر لەسەر بیر و هزری قانع دروستەکات. قانع ڕووی دەمی ئەکاتە کورد، وەک دایکێکی کورد کە بەراوردی مناڵەکەی بە مناڵی دراوسێکەی ئەکات و ئەفەرموێت:
    وا دراوسێ سواری با بوون چوون ناو کورەی قەمەر
    تۆ تەریقنابیتەوە کوردە ئەمە ئەحواڵتە؟؟؟
    بێگومان وشکە سۆفی و ئەبوو لحیەکانی (ڕیشدار) سەردەمی خۆی بێبەش نەکردوە لەو زەم و بەراوردکاریە و فەرمویەتی:
    خەڵکی گەییە جەلبی ڕۆح و، ئەو خەریکی شانەیە
    حەز لە تەزبیحی گڵین و، خڕنووک و قەزوان ئەکا
    وا دراوسێ کەشفی مانگ و ڕۆژ ئەکەن، ئێمەش شوکور
    کاکە دەروێش وا خەریکە، کەشفی دۆڵەی نان ئەکا.
    قانع وەک بڵێی گەشتی بە ناو کات و ساتا کردبێ، وتەکانی هێندە بۆ ئەم سەردەمە ئەبێ کە ئەڵێی بە ئایپادێک یا مۆبایلێکی زیرەک شیعرەکانی نووسیوەتەوەو ئاماژەی بەو ڤایرۆس و وەرەمانەی ناو کۆمەڵگەی کوردی کردووە، بە تایبەتی شێخ و مەلا کە هەر خەریکی پارە خواردن و ڕیشپانکردنن.
    وە بەرامبەر دەوڵەمەن و دەسەڵاتداری خوێنمژ کە چینی هەژار و گەدایان چەوساندۆتەوە.
    قانع ڕقی خۆی بەرامبەر ئیستیعمار(داگیرکەر) و عەمیل(نۆکەری ئیستیعمار) نەشاردۆتەوە و بە ڕوونی جەنگی خۆی ڕاگەیاندووە بەرامبەریان:
    باخێ هێندە قایم و مەحکەم نەبووی من نەتگەمێ
    دەستی ئیستیعمارە هێز و کۆمەک و پەرژینتە
    تا ئێرە باسێکی کورتی زاتێکی مەزنە بە ناوی محمد کابولی.
    بەهیوای سوود.

Комментарии •