ملا عادل ولیانی حەیرانە

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 13 дек 2024

Комментарии • 3

  • @learnenglish6025
    @learnenglish6025 3 года назад

    ماشاءالله

  • @حبرسولالله-ك7و
    @حبرسولالله-ك7و 3 года назад

    #منداڵەکانتان_فێری_عەقیدەیەکی_صەحیح_بکەن
    پ۱/ لە کێ عەقیدەمان وەرگرین؟
    و: لە قوڕئان و سوننەت.
    پ۲/ خودا لە کوێیە؟
    و: خودا مەوجودە بەبێ جێگا، ئەو لەگەڵمانا بەزانست و چاودێری خۆی.
    پ۳/ بەڵگە چیە لە قوڕئاندا کەوا خودا بێ جێگایە؟
    و: (ان اللە غني عن العالمین) خودا پێویستی بە بوونەوەرانی خۆی نیە.
    پ٤/ مانای وتەی خوای گەورە چیە ( ﺍﻟﺮﺣﻤﻦ ﻋﻠﻰ ﺍﻟﻌﺮﺵ ﺍﺳﺘﻮﻯ ‏) ؟
    و: بەرزبۆتەوە بە بەرزبوونەوەی موڵک و دەسەڵاتی نەک بەرزبوونەوەی نەقڵبوون و لاچوون بێ هەروەکوو ئیمامی موفەسسیران تەبەڕی فەرموویەتی.
    پ٥/ ئایا خودا بە ئێمە ئەچێ؟
    و: نەخێر
    پ٦/ بەڵگە چیە لە قوڕئان کەوا خوای گەورە لە ئێمە ناچێ؟
    و: (لیس کمثلە شيء) هیچ شتێک وەکوو خودا نیە. (ولم یکن لە کفوا أحد) هیچ شتێک هاوتای خوای گەورە نیە.
    پ۷/ ئایا خودا ناوو سیفاتی هەیە؟
    و: بەڵێ
    پ٨/ لە کوێ ناوو سیفاتەکەی وەرگرین؟
    و: لە قوڕئان و سوننەت.
    پ۹/ ئایا سیفاتی خوا وەکوو سیفاتی ئێمەیە؟
    و: نەخێر
    پ۱۰/ بەڵگە چیە لە قوڕئاندا کەوا سیفاتی خوای گەرە بە سیفاتی ئێمە ناچێ؟
    و: ‏( ﻟﻴﺲ ﻛﻤﺜﻠﻪ ﺷﻲﺀ ﻭﻫﻮ ﺍﻟﺴﻤﻴﻊ ﺍﻟﺒﺼﻴﺮ ‏) هیچ شتێک وەکوو خودا نیە، لەگەڵ ئەوەش بیسەرو بینەرە.
    پ۱۱/ خوای گەورە چەند ناوی هەیە؟
    و: نۆهەدو نۆ ناوی هەیە، هەر کەسێ بیانژمێرێ ئەوە ئەچێتە بەهەشت.
    پ۱۲/ بەڵگە چیە کەوا خوای گەورە نۆهەدو نۆ ناوی هەیە؟
    و: وتەی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ‏( ﺇِﻥَّ ﻟِﻠَّﻪِ ﺗِﺴْﻌَﺔً ﻭَﺗِﺴْﻌِﻴﻦَ ﺍﺳْﻤًﺎ، ﻣِﺎﺋَﺔً ﺇِﻟَّﺎ ﻭَﺍﺣِﺪًﺍ، ﻣَﻦْ ﺃَﺣْﺼَﺎﻫَﺎ ﺩَﺧَﻞَ ﺍﻟْﺠَﻨَّﺔَ)
    ﺭﻭﺍﻩ ﺍﻟﺒﺨﺎﺭﻯ ﻭﻣﺴﻠﻢ . خوای گەورە نۆهەدو نۆ ناوی هەیە، سەدە ئیللا یەکێکیان نەبێ، هەرکەسێ بیانژمێرێ ئەوە ئەچێتە بەهەشتەوە.
    پ۱۳/ سیفاتەکانی حوای گەورە چەندن؟
    و: سیفاتی خوای گەورە سنووردار نیە.
    پ۱٤/ ئەو سیفاتانە چۆن ڕێک ئەخرێ؟
    و: ڕێکخستنەکەی بەو ڕێسایەیە: خوای گەورە وەصفکراوە بە هەموو سیفاتێکی کەماڵ، پاک و بێگەردە لە هەموو کەم و کوڕیەک.
    پ۱٥/ تەوحیدو یەکتایی چیە؟
    و: یەکتایی بریتیە لە دانپێنان بەوەی کەوا خوای گەورە حەق و ڕاستە، وە ئەو تاک و تەنهایەو هاوبەشی نیە.
    پ۱٦/ هاوبەشدانان چیە؟
    و: پەرستنی غەیری خوایە، یاخود پەرستنی غەیری خوایە لەگەڵ خوا.
    پ۱۷/ ئایا تەوحیدو یەکتایی دابەش ئەکرێ؟
    و: نەخێر
    پ۱٨/ حوکمی دابەشکردنی تەوحید چیە؟
    و: دابەشکردنی تەوحید بیدعەیەکەو هیچ بناغەیەکی لە ئیسلامدا نیە. وە شتێکیش نیە لە ئیسلامدا ناوی دابەشکردنی تەوحید بێ.
    پ۱۹/ مانای لا إلە إلا اللە چیە؟
    و: هیچ خودایەکی بە حەق نیە کە شایستەی پەرستن بێ جگە لە اللە نەبێ.
    پ۲۰/ مانای عیبادەت چیە؟
    و: ملکەچی و زەبوونبوونە بۆ خودا.
    پ۲۱/ گەورەترین عیبادەت چیە؟
    و: تەوحیدو یەکتایی خوای گەورەیە.
    پ۲۲/ گەورەترین سەرپێچیش چیە؟
    و: هاوبەشدانانە.
    پ۲۳/ بۆچی خوای گەورە جنۆکەو ئادەمیزادی دروستکردووە؟
    و: بۆ ئەوەی بە تەنیا پەرستن بۆ ئەو بکەن و هاوبەشی بۆ پەیدا نەکەن.
    پ۲٤/ بەڵگە چیە لە قوڕئان و سوننەت کەوا خوای گەورە جنۆکەو ئادەمیزادی بۆ پەرستنی خۆی دروستکردووە؟
    و: ( ﻭﻣﺎ ﺧﻠﻘﺖ ﺍﻟﺠﻦ ﻭﺍﻹﻧﺲ ﺇﻻ ﻟﻴﻌﺒﺪﻭﻥ ‏) جنۆکەو ئادەمیزادم دروست نەکردووە ئیللا بۆ ئەوە نەبێ تاوەکوو من بپەرستن.
    پ۲٥/ مانای (پەرستن) چیە؟
    و: بەتاکگرن.
    پ۲٦/ ئایە دروستە عیبادەتی غەیری خوا بکرێ؟
    و: نەحێر.
    پ۲۷/ بەڵگە چیە کەوا عیبادەتکردنی غەیری خوای گەوره دروست نیە؟
    و: وتەی خوای گەورەیە (ﻭﻗﻀﻰ ﺭﺑﻚ ﺃﻻ ﺗﻌﺒﺪﻭ ﺇﻻ ﺇﻳﺎﻩ) خوای گەورە فەرمانی کردووە کەوا بە تەنیا ئەو بپەرستن.
    پ۲٨/ دین چیە؟
    دین بریتیە لەوەی کەوا خوای گەورە بەرنامەو شەریعەتی خۆی ناردووە لەسەر زمانی پێغەمبەرەکەی.
    پ۲۹/ ئیسلام چیە؟
    ئیسلام بریتیە لە تەسلیم بوون بەخوای گەورەو ملکەچبوون بۆی.
    پ۳۰/ ڕاستی و دروستی چیە لەسەر دینی ئیسلام؟
    و: وتەی خوای گەورەیە (ﺇﻥ ﺍﻟﺪﻳﻦ ﻋﻨﺪﺍﻟﻠﻪ ﺍﻹﺳﻼﻡ) بێگومان دین لای خوای گەورە هەر ئیسلامە.
    پ۳۱/ ئایە دروستە دینداری بکرێ بە غەیری دینی ئیسلام؟
    و: نەخێر.
    پ۳۲/ بەڵگە چیە لەسەر نادروستی دینداری نەکردن بە غەیری دینی ئیسلام؟
    و: وتەی خوای گەورەیە (ﻭﻣﻦ ﻳﺒﺘﻎ ﻏﻴﺮ ﺍﻹﺳﻼﻡ ﺩﻳﻨﺎ
    ﻓﻠﻦ ﻳﻘﺒﻞ ﻣﻨﻪ ﻭﻫﻮ ﻓﻰ ﺍﻵﺧﺮﺓ ﻣﻦ ﺍﻟﺨﺎﺳﺮﻳﻦ) هەرکەسێ غەیری دینی ئیسلام دینێکی تر داوا بکات ئەوە لێی قەبووڵ ناکرێت و لە ڕۆژی دوایش لە خەسارەتمەندەکانە.
    پ۳۳/ ڕوکنەکانی ئیسلام چیە؟
    و: پێنجە، کە بریتیە لە:
    أ- شایەتهێنان (ﺃﻥ ﻻ ﺇﻟﻪ ﺇﻻ ﺍﻟﻠﻪ ﻭﺃﻥ ﻣﺤﻤﺪ ﺭﺳﻮﻝ ﺍﻟﻠﻪ).
    ب- نوێژکردن.
    ت- زەکاتدان.
    ث- ڕۆژووگرتن.
    ج- حەجکردن.
    پ۳٤/ ئیمان چیە؟
    و: ئیمان بریتیە لە بەڕاستزانینی دڵ، وە دانپێدانانیش بە زمان.
    پ۳٥/ ڕوکنەکانی ئیمان چیە؟
    أ- بڕوا هێنانە بە خودا
    ب- بە فریشتەکانی
    ت- بە کتێبەکانی
    ث- بە پێغەمبەرانی
    ج- بە ڕۆژی دوایی
    ح- بە قەزاو قەدەری چاکەو خراپەکەی
    پ۳٦/ ئیحسان چیە؟
    و: بریتیە لەوەی بەجۆرێ خوا بپەرستی کەوا وەک بڵێی ئەو ببینی، وە بێگومان ئەگەر تۆش ئەو نەبینی ئەو تۆ ئەبینێ.
    پ۳۷/ ڕوکنەکانی ئیحسان چیە؟
    و: تەنها یەکە، کە بریتیە لە بینین و ئامادەیی بوون لەگەڵ خوای گەورەدا.
    منداڵەکانتان فێر بکەن و بڵاوی بکەنەوە لە نێوان خۆتاندا.
    ﻋﻠﻤﻮﻫﺎ ﺃﺑﻨﺎﺋﻜﻢ ﻭﺍﻧﺸﺮﻭﻫﺎ ﺑﻴﻨﻜﻢ .
    #أحمد_عبد_الکریم_الأزهري
    #باوکی_غەزالی لە پۆستێکی عەرەبیەوە وەریگێڕاوە بە دەستکاریەوە.

  • @حقيقةالمجهول
    @حقيقةالمجهول 4 года назад

    جَزَاكُمُ اللّٰهُ خَيْرََا