هۆکارە بەربڵاوەکانی کەمخۆریی منداڵ

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 4 окт 2024
  • دکتۆر سۆران سابیر عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکان و گەشەی منداڵان لە بڕگەی یەکەمدا دەڵێت :دەکرێت کەمخۆریی منداڵ بەهۆی نەخۆشی یان بەشێوەیەکی ئاسایی بێت، بەڵام روونیدەکاتەوە پێویستە دایک و باوک رۆڵیان هەبێت، ئەرکی باوانی منداڵە جۆر و کوالێتیی خۆراک دیاریبکەن، بەڵام منداڵ خۆی بڕیاربدات چەند بخوات.
    پسپۆڕەکەی نەخۆشییەکان و گەشەی منداڵان دەڵێت :مەبەست لە کەمخۆری؛ کەمتربوونەوەی ئارەزووی منداڵە بۆ خۆراک بەراورد بەپێشووتری، دەشڵێت :هەندێكجار منداڵ زۆردەخوات، بەڵام چونکە خۆراکەکانی نادروستن و زیاتر خۆراکە شیرین و خۆراکە خێراکانن، نە گەشەیان پێدەکات و نەدەبێتە هۆی بەرزبوونی باڵانی منداڵەکە.
    دکتۆر سۆران دەڵێت :دایک و باوک خۆراکی ناتەندروست بخۆن، منداڵەکەش دەیخوات، بۆیە لەجیاتی پێگوتن و گوشار خستنەسەری، دەبێت ژەمی دایک و باوک تەندروست بێت، ئەو کاتە منداڵەکەش دەیخوات، هاوکات دەشڵێت رۆژانە منداڵ سێ ژەم و سێ سووکەژەمی تەندروست بخوات، بەڵام نابێت سووکەژەمەکان نزیکی ژەمە سەرەکییەکان بن.
    پزیشكە پسپۆڕەکەی گەشەی منداڵان دەڵێت هەندێكجار کەمخۆریی منداڵ بەهۆی قەبزی، یان بەهۆی کەمخوێنییە، بەڵام نابێت بەبێ راوێژی پزیشك شرووبی زۆرخۆری و شەهییە بە منداڵ بدرێ، چونکە دەستنیشانکردنی هۆکارەکە دەبێت پێش وەرگرتنی چارەسەربێت، هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە هەندێكجار نەخۆشییەکی مەترسیدار هۆکاری کەمخۆرییە و ئەگەر زوو دەستنیشانی حاڵەتەکە نەکرێت، مەترسییەکە بەردەوامدەبێت و زیاددەبێت.
    بۆ وەرگرتنی زانیاریی ورد و دروست لەبارەی خۆراکەکانی ژەم و سووکەژەمەکان، بینەری بەرنامەی دکتۆر ئاراس بن.

Комментарии •