كتێبی دەنگی"2000 ڕێنوێنی بۆ مامۆستایان_32
HTML-код
- Опубликовано: 13 дек 2024
- مامۆستای سەرکەوتوو وەک باوک وایە، ئەویش دەیەوێ منداڵەکانی لە خۆی باشتر بن، دەیەوێ منداڵەکانی ئەو هەڵانە نەکەن کە ئەو لە ژیانیدا ئەنجامی داون، دەیەوێ ڕێگای قەدبڕیان پیشان بدات بۆ گەیشتن بە ئامانج و دەیەوێ ئامادەیان بکات بۆ ژیانی داهاتوویان و پڕچەکیان بکات بە زانیاریی تازە و کرداریی ئەوتۆ، بتوانن لەسەر پێی خۆیان بوەستن و ڕووبەڕووی گرفتەکان ببنەوە و تەنانەت دەیەوێ هەموو نهێنییەکانی خۆی فێریان بکات.
لەبەر ئەوەی مامۆستا هەموو هەوڵێک دەدات سەرکەوتوو بێت لە ئەرکەکەیدا، بۆیە هەوڵ دەدات پەنا بۆ هەر سەرچاوەیەک ببات تا تێیدا سوودمەند بێت. بەڵام لەبەر ئەوەی مامۆستاش بەرپرسیارێتیی زۆری لەسەر شانە سەرباری ئەرکە پەروەردەییەکەی، ئەرک و بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی و ژیاری و فەرهەنگی و خێزانی و... بۆیە کات بۆ ئەو زۆر گرنگە و هەمیشە دەبینین مامۆستاکان گرفتی بوونی کاتیان هەیە یان نازانن بە کامە ئەرک و بەرپرسیارێتی ڕابگەن و یان بە کامە سەرچاوە دەست پێ بکەن.
بۆیە کتێبێکی لەم جۆرە خزمەتێکی زۆر باش پێشکەش بە مامۆستایان دەکات و هاوکارییان دەکات لە دەستگەیشتن بە زۆرترین زانیاریی کرداری بۆ وانەگوتنەوە بە مانا فراوانەکەی.