ئەی بێ نەزیر و هەمتا هەر تۆی کە بەرقەراری- سوارە محەمەد
HTML-код
- Опубликовано: 17 июн 2024
- ئەی بێ نەزیر و هەمتا هەر تۆی کە بەرقەراری
حاجی قادری کۆیی
ئەی بێ نەزیر و هەمتا هەر تۆی کە بەرقەراری
بێ دار و بێ دیاری، بێدار و پایەداری
بۆ باغی مەردی یاغی سەرمایەکەی خەزانی
بۆ مەزرەعەی فەقیران سەرمایەکەی بەهاری
تۆ پادشا نیشانی بۆ هەر سەوادی ئەعزەم
بێ سەدر و شانشینی، بێ پەردە پەردەداری
خەللاقی بێ فتووری، سوڵتانی بێ قسووری
ڕەززاقی مار و مووری، ئاودێری دێمەکاری
فیرووزە تەختی گەردوون مەسنووعی نەقشی تۆیە
یاقووت و لەعلی ڕۆژە، ئەستێرەکان دەراری
جێ و مەکانی تۆیە بێ جێ و بێ مەکانی
لەیل و نەهاری تۆیە بێ لەیل و بێ نەهاری
هەر ئەمری تۆ مەدارە بۆ کارووباری عالەم
هەرچەندە بێ وەزیر و بێ سەدر و کاروباری
سەحرانەوەردی شەوقت خورشید و ماهی تابان
دوو جارییەن شەو و ڕۆژ بێ مەحمەل و عەماری
مەعلوومە بۆ چی حاجی مەدحت دەکا بە کوردی
تا کەس نەڵێ: بە کوردی نەکراوە مەدحی باری
مەدحی باری
#سوارە_محەمەد
#سوارە
#مەدحی_باری
#حاجی
#حاجی_قادری_کۆیی
#swara_mugamad
#medhi_bary