چاو و زار چییە و كاریگەرییەكانی خۆی چۆن لەسەر مرۆڤ جێ دێڵێ ؟ بەشی پێنجەم

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 14 дек 2024

Комментарии • 4

  • @Roman10-6
    @Roman10-6 3 месяца назад +1

    بەردەوام بە، هەوڵدە سروودەکانیش بکەیەوە کوردی بە نوسینی عەرەبی و کوردیەکەش ، ئاوا زۆر بەسوتتر دەبێ.
    جزاک الله خیرا

    • @Englano
      @Englano  2 месяца назад

      Galak supas dastakant xosh be

  • @astera24
    @astera24 14 дней назад

    حەسادەت، چوار قۆناغی هەیە
    قۆناغی یەکەم
    کەسی حەسوود، بەچاوەکانی سەیری ئەموال و ئەحواڵی کەسی حەسادەت پێبراو دەکات.
    یان بەگوێچکەکانی زانیاریی کۆدەکاتەوە دەربارەی ژیان و موڵک و سامان و ئەحواڵی ئەو کەسەی کەکەیفی پێی نایەت و حەسوودی پێدەبات،
    قۆناغی دووەم،
    لەناخی خۆی تاوتوێی دەکات و بەردەوام بیری لێدەکاتەوەو خەمی پێدەخوات و خۆزگە دەخوازێت ئەو نیعمەتەی کەبەرامبەرەکەی هەیەتی، نەیمێنێت و لەناو بچێت، یان لەو بسێنرێتەوەو ببێتە هی خۆی .
    قۆناغی سێیەم،
    ڕق و پێناخۆشییەکەی دێنێتە سەر زمانی و پێی خۆشە بیشکێنێتەوە، بەزمان و قسەکانی پێناسەی ناخۆش و ناڕاستی دەکات، زەمی دەکات، بوختانی پێدەکات، جنێوی پێدەدات، سووکایەتی پێدەکات، باسوخواسی بەخراپەو بەناڕاست دەکات، هەرچەندو هەرچۆنی پێی بکرێت ناشیرینی دەکات لەبەر دڵ و دیدەی خەڵکیی.
    قۆناغی چوارەم،
    بەعەمەلیی ئەزیەتی بەرامبەرەکەی دەدات و زیانی پێدەگەیەنێت، هەم موڵک و ماڵی لێدەخوات، هەم شەڕ لەگەڵ خودی خۆی دەکات و لێی دەدات و برینداری دەکات و بۆی بگونجێت دەشیکوژێت .
    کەواتە لەقۆناغی یەکەم و دووەم،
    زیانەکەی تەنها بۆخۆیەتی و نە بەکۆکردنەوەی مەعلووماتەکان و نە ئەو کاتەی لەناخی خۆی تاوتوێیان دەکات، ناتوانێ هیچ زیانێک بەبەرامبەرەکەی بگەیەنێت (نەبەچاوو نەبەناخی) ،
    بەڵام لەقۆناغی سێیەم و چوارەم،
    هەم بەزمانی و هەم بەدەست و دەسەڵاتی، دەتوانێ زیان لەبەرامبەرەکەی بدات.
    پوختەی ئەم بابەتە:
    چاوونەفەس، چاووزار، هەر لەدوورەوە چاو لەکەسێک یان ئاژەڵێک، یان موڵک و ماڵێک بدرێت و کەسەکە یان ئاژەڵەکە یان موڵک و ماڵ و سامانەکە زیانی بەرکەوێت، هیچ ئەسڵ و ئەساسی نییە.
    حەسادەتیش، شەڕی عەمەلییەو هیچ پەیوەندیی بە چاوو نەفەسەوە نییە .
    🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

  • @astera24
    @astera24 14 дней назад

    حەسادەت و چاوپیسیی،
    دوو بابەتی لێکتر جودان،
    چاوپیسیی وەها پێناسە کراوە،
    کەکەسێک سەیری مرۆڤێک بکات،
    یان سەیری ئاژەڵێک،
    یان موڵک و ماڵێک،
    یان هەر شتێکی جوان بکات و
    بڵێت:
    ئاااای لەو مرۆڤە جوان و ڕێک و پێکەی،
    ئاااای لەو کۆمەڵە ئاژەڵەی،
    ئااای لەو خانووە موهیمەی،
    ئااای لەو باخچەو مەزرەعە گەورەو پڕ درەختەی،
    ئااای لەو سەیارە کەشخەی و هتد،
    ئیدی یەکسەر مرۆڤەکە نەخۆشبکەوێت، یان ئەندامێکی جەستەی بشکێت، یان بمرێت،
    ئاژەڵەکە بکەوێتە گیانەڵاو هەربەئاستەم چەقۆی بەسەربگات،
    ماڵەکە ئاگری تێبەر ببێت و
    باخچەکە وشک بکات و
    سەیارەکە وەربگەڕێت و هتد ،
    ئەوە هیچ ئەسڵ و ئەساسی نییەو هیچ بەڵگەیەکی پشتڕاستکەرەوە لەبەرامبەریدا نییە .
    ئەگەر ئەو بابەتە هەیە، بۆچی حوکمێک بۆ چاوپیس دیاریی نەکراوە لەقورئان و لەفەرموودەدا ؟
    ئەگەر چاوپیس بەچاوەکانی کەسێک دەکوژێت، مەگەر نابێ تۆڵەی لێبکرێتەوەو حەددی بۆ دابنرێت ؟
    گوایە خۆشەویستمان د.خ فەرموویەتی:
    ( زۆرینەی ئوممەتەکەی من بەچاوونەفەسی دەمرن )
    ئەگەر بگوترابایە نصف واتا نیوە، کە گوتراوە أکثر واتا بەلانیکەم سەتا شەست تا سەتا نۆهەت، ئەرێ کەس باوەڕ دەکات ئەگەر ملیۆنەک کەس بمرێت، شەش سەت هەزار تا نۆسەت هەزاری بەچاوو نەفەس مردبێت؟
    دەگوترێ: چاوپیس بەچاوەکانی، مرۆڤی ساغ دەکوژێت و دەیخاتە ناو تابووت و دارەبازەی، ئاژەڵی سەلامەتیش گیانەڵا دەکات و دەیخاتە ناو مەنجەڵێ، واتا بەچاوەکانی وەها دەکات ئاژەڵەکە بێتە سەرحاڵی مردار بوونەوەو هەرئەوەتە خاوەنەکەی چەقۆی بەسەرڕادەگات و بۆ خواردن دەخرێتە ناو مەنجەڵێ،
    پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە، ئایا خودا تەمەنی مرۆڤی دیارییکردووە، یان چاوپیس ؟
    دەگوترێ: ئەوە نییە خودا فەرموویەتی:
    { وَإِن یَكَادُ ٱلَّذِینَ كَفَرُوا۟ لَیُزۡلِقُونَكَ بِأَبۡصَـٰرِهِمۡ لَمَّا سَمِعُوا۟ ٱلذِّكۡرَ وَیَقُولُونَ إِنَّهُۥ لَمَجۡنُونࣱ (٥١) وَمَا هُوَ إِلَّا ذِكۡرࣱ لِّلۡعَـٰلَمِینَ (٥٢) } [سُورَةُ القَلَمِ: ٥١-٥٢]
    مانا و ناوەڕۆکی ئەم ئایەتە ئەوهایە:
    خەریکە کافرەکان، بەچاوە تووڕەو سوورکردنەوەکانیان لێت، لەسەر ڕێگای ڕاستی ئیمان و ئیسلام و قورئان بتترازێنن و لاتبدەن، بەردەوام تووڕەییەکانیان لێت زیاد دەکات (لما سمعوا الذکر) لەئەنجامی بیستنی زیاد و زیاتری وەحیی قورئان، کەزیکر و باسوخواسە دەربارەی تاقانەیی خودا و ئایین و ئاخیرەت و ئیمان و ئەخلاق و تەقوا و عەدل و، هەروەها کوفر و کافران، شیرک و موشریکان، زوڵم و زاڵمان، گەندەڵ و گەندەڵکاران، دزیی و دزان، تەکەببور و موتەکەببیران، فەساد و موفسیدان و هتد، بۆیە بەر لەهەر شت دووای بیستنی پەیامەکانی خودا، دەیانگوت ئەو پێغەمبەرە د.خ شێتە و ئەوەی دەیڵێت قسەی هەڵیت و پەڵیتەو ڕاست نییە ،
    بەدڵنیایی عەین و بەصەڕ لێکتر جیاوازن، عەین بۆ بینینی ئاساییەو بەصەڕیش بینینی ئامانجدارانەیە (سلبیی بێت یان ئیجابیی) ،
    ئەوان تووڕەیی ناخیان ئەوەندە پڕ بوو ، لەچاویان ڕەنگی دابۆوەو سوور هەڵگەڕابوو، چاوەکانیان شەڕی لێدەباریی، هەرکەس سەیری چاوەکانیانی بکردبایە دەیزانی چ ڕق و کینەو تووڕەییەک لەناخ و وجوودیان هەیە.