dastani haji awa slemany knn

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 23 сен 2023
  • بەرنامەی جێپەنجەی مێژوی KNN
    گەر دەتەوێت ڕوداوە کەی گەڕەکی حاجی سلێمانی ساڵی ١٩٨٠ بەباشی بزانیت و ڕون بێت لات ، بینەری بەرنامەی جێ پەنجەی مێژوبەو تەواوی ڕوداوەکە وەک خۆی ببینە ،
    لەگەڵ ڕێزی عەبدولڕەحمان ئەبوبەکر
    ئامادەکارو پێشکەشکاری بەرنامەی جێپەنجەی مێژو
    #kurdstan #hawler #kurdstan #kurdsat #slemani #erbil #knn #sarchnar #sharazor #sharijwan #rahmanknn #kurd #kord #sorani #koya #kurdistan #sulaymaniyeh #hawler #halabja #garmyan #mahabad #sna #qazimuhammad #malamostaga #nawshirwanmostafa #mamjalal #goran #puk #pdk #qaladzeh #kerkuk #karkok #penjwen #halabja #naserrazazi #hasanzirak #mamle #mohamadmamle #zirak #allaykurdistan #chamchamal #kfri #bokan #qandil #hajiomran #bashmax #barzan #shexmahmudinamr #malikikurdistan #sadamhsen #anfal #tamuz #amed #bakur #bashur

Комментарии • 7

  • @toto8185
    @toto8185 5 месяцев назад +1

    بەداخەوە روحیان شاد ...کێ کردی کێ خواردی

  • @simamarif8417
    @simamarif8417 10 месяцев назад +1

    خۆزگە چەندکەسێکی ماڵی شەهید بەختیارو شەهید فەرهادیشتان میوانداری بکردایە ، ئەوانیش ڕۆڵە ئازیزەکانیان بەخشی ، ئەوانیش خوێن لەدڵیان دەتکێ

    • @rahmanknn8569
      @rahmanknn8569  10 месяцев назад

      بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
      ڕونكردنەوەیەكی پێویست لەسەر بەرنامەی داستانەكەی گەڕەكی حاجی ئاوای سلێمانی
      سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم كەناڵی (KNN) لەسەرەتای دروست بونیەوە تا ئەم ساتەش هەمیشە خەمخۆری خەڵك و گەل و نیشتیمانی كوردستان بوە، زۆر بەوردیش كاری لەسەر كۆمەڵێك بابەت كردوە كە پەیوەست بوە بەمێژوی كورد و كوردستانەوە. ئێستاشی لەگەڵ بێت كەناڵی KNNبۆ ساتێكیش پاشەكشەی نەكردوە لەو پرەنسیپانەی كە لەسەری دامەزراوە و بۆساتێكیش بێ ئاگا نەبوە لە خەمی گەلی كورد، هەمیشەش لە گەڵ ئێش و ئازارەكانیان بوە.
      ئێستاش بەندە كە ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامەی (جێپەنجەی مێژوو)م لەو كەناڵە، ئامانجمان دەرخستنی ڕاستی مێژوی كوردستان و خەڵكە بەرزو پیرۆزەكەی وەك گواستنەوەیەتی وەكخۆی بێ هیچ بەرژەوەندیەكی كەسی و سیاسی ، دەمانەوێت لەگەڵ هاوكارانم لەكەناڵی KNNبەجوانی و پیرۆزییەوە باس لە مێژوە كۆمەڵایەتی و سیاسی و ڕۆشنبیری و سەربازیەكانیش بكەین ، ئەم كارەشمان بەئەركی خۆمان زانیوەو بێ سانسۆر جێبەجێی دەكەین.
      داوای لێبوردن لە كەسوكاری شەهیدان
      لەسەر بەرنامەی داستانی گەڕەكی حاجی ئاوا كە شەوی شەممە 2023/9/23لەكەناڵی KNNپەخشكرا داوای لێبوردن لە كەسوكاری ئەو شەهیدانە بكەم كە نەمانتوانی یان نەتوانرا بەشداری بەرنامەكەیان پێبكەین لێرەو پێیان دەڵێین ئامانجی سەرەكیمان خزمەتی شەهیدان و مێژوەكەیان و كەسوكاریانە بەشداری نەكردنتان یان نەمانتوانی بێت بێینە خزمەتی ئێوەی بەڕێز كەمتەرخەمی ئێمە نەبوەو دیارە ئێمە وامان پێڕاگەیەندراوە كە ئێوە بەشداری هیچ بەرنامەو پرۆگرامێك ناكەن ، ئەگەرنا بۆخزمەتی كەسوكاری شەهیدان و كاریگەرتركردنی بەرنامەكەشمان پێمان گران نیە بێ گوێدانە ماندوبوون هەزاران كیلۆمەتر ببڕین تەنها بۆئەوەی بەدیداریان شادبین و خزمەتێكی بچوكیان بكەین، چونكە ئێمە دەزانین ئێوە لەئازیزترین كەسەكانتان بەخشیوە بە كورد و كوردستان و دۆزە رەواكەی، بۆیە داوای لێبوردنمان هەیە لەهەر كەموكورتیەكی ئێمەی ستافی بەرنامەی جێپەنجەی مێژو. لە بەرنامەكەشدا بەندە ئامانجم ئەوەبوە دیوی دوەمی ڕوداوەكە قسەی لەسەر بكەم كەئەویش دەستگیركردنی ئەو خاتونانە بوە لە ئەمنی سلێمانی و وەئیهانە پێکردنیان .
      لەگەڵ ڕێزدا
      عەبدولڕەحمان ئەبوبەكر
      ئامادەكارو پێشكەشكاری بەرنامەی جێپەنجەی مێژو
      web.facebook.com/rahman.bakr

  • @mamostahama6023
    @mamostahama6023 4 месяца назад

    سڵاو لە خێزانە قارەمانو جگەر هەڵقرچاوە،،کە هێشتا زامی شەهیدبونی کاکە مستەفای کوڕیان ساڕێژنەبووبوو ئەم ڕۆژەڕەشەش ڕویدا و کۆمەڵێک قارەمان شەهید بوون کە ساڵحی کوڕیان شەهید بوو لەگەڵ چوار قارەمانی تر ، هیوا کەڕزگاری بوو ئەو ڕۆژە دوای دووڕۆژ بۆتۆڵە گەڕایەوەو لەدارۆغا شەهید بوو،،،سڵاو لە گیانی پاکیان،،،ئەو داستانە بەدیار چاوی زۆر کەسەوە ڕویدا

  • @mamostahama6023
    @mamostahama6023 4 месяца назад

    خانەوادەیەکی قارەمان وەک ڕێخستنی ناوشار کوڕانی کاک ئەحمەدی کاکی خاوەنی دەیان چالاکی ناوشار سڵاو لە گیانی پاکتان ،ئەوەندە خانەوادەیەکی قارەمانبوون چ چەکێکت بویستایە بۆچالاکی ناوشار بۆیان دابین دەکردی بۆ شانە ڕێخستنەکە،،،وەسف ناکرێن بۆ کوردایەتی و یەکێتی بوون

  • @simamarif8417
    @simamarif8417 10 месяцев назад

    شاییەک لەئارادا نەبوو