Pencemor- Nameya Nihênî ya Ocalan . پەنجەمۆر- نامە نهێنییەکەی ئۆجەلان و چیرۆکەکانی مووسا عەنتەر

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 26 окт 2024

Комментарии • 6

  • @germanboy5988
    @germanboy5988 3 дня назад

    ڕوداو قور دەکات بەسەر ئۆجەلان دا .

  • @rrasgar
    @rrasgar 3 дня назад +1

    ئۆرهان دەڵێت: ئێمە لە میوانخانەیەک بووین و ئەو کەسەی کە ناوی حەمیدە هات، کارمەندی پرسگەکەش پێی وت ئەو کەسەی چاوەڕێی بوویت هات. سواری تاکسییەک بووین و من لە پێشەوە دانیشتم، مووسا و حەمیدیش لە دواوە دانیشتن، بەڵام حەمید پێش ئەوەی سەر بکەوێت سەیری ڕاست و چەپی کرد، بەڵام هۆکاری نائارامییەکەی ئەوەبوو نەیزانیبوو مووسا کەسێکی تریشی لەگەڵدایە و وایدەزانی مووسا زانیویەتی کە دەڕفێنرێت. سەرەتا شۆفێرەکە بە ڕێگایەکی هەڵەدا ڕۆشت، دواتر کە پێموت ئێرە کوێیە و دڵنیامان کردەوە، گەڕایەوە سەر ڕێگای سیلوان. ڕۆشتینە ئەو ناوچەی بۆ ئاوارەکانی هەڵەبجە دروست کرابوون و لەوێ ڕۆشتە کۆڵانێک، بەدوای ماڵێکدا دەگەڕا لە کۆڵانەکاندا، بەڵام هیچ جۆرە ماڵێکی لەو شێوەیە نەبوو و لە هەرکەسیشی دەپرسی دەیانوت نایزانین، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو بەدوای شوێنێکی گونجاودا دەگەڕا بۆ کوشتنمان. دواتر گەیشتە سەرسوچی کۆڵانێک، کۆڵانی ژمارە ٣٦ و لەوێ مووسا وتی با بگەڕێینەوە و بە زمانی کوردی بە منی وت: "ئەم کابرایە خۆشی نازانێت بۆکوێ دەچێت". بەڵام لەوکاتەدا حەمید وتی دۆزیمەوە و ئێمەش بەرەو کۆتایی کۆڵانەکە ڕۆشتین. لەوێ مووسا وتی ئەمانە کۆمەڵێک دانپێدانەری ڕاستگۆن و هاتوون لەگەڵ پەکەکە ئاشت ببنەوە، من ڕاستەوخۆ لەو کاتەدا زانیم خراوینەتە تەڵەوە بەڵام هیچ دەرچەیەکی ڕزگاربوونمان نەبوو. من لە حەمیدم پرسی کە ئایا ئەو ماڵەی بۆی دەڕۆین ئێرەیە؟ وتی بەڵێ و ڕاستەوخۆ چەکەکەی دەرهێنا و ١٣ فیشەکی پێوە ناین. مووسا کەوت و منیش ویستم ڕابکەم بەڵام کەوتم چونکە بریندار بووم، دواتر فیشەکێکی تری لە پشتم دا.
    ئومێت جزیری دەڵێت عەبدولقادر ئایگان، ئەندامی پێشووی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە هەواڵدەری جەندرمەی تورکیا بوو لەنێو ئەو پارتەدا، لەگەڵ کەسێکی تر بەناوی حەمید کە خەڵکی شرناخ بووە هەستاون بە تیرۆرکردنی مووسا عەنتەر. جەم ئەرسەڤەر فەرماندەی باڵای پێشووی سوپای تورکیا، دەڵێت کە کوشتنەکە لەلایەن عەلائەدین کەنات، ئەندامی پێشووی پەکەکە ئاسانکاری بۆ کراوە، کە ماوەیەکی کەم پێش تیرۆرکردنەکە ئازادکرا. ئایگان لە ڤیدیۆیەکدا ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان (یەشیل، موستەفا دێنیز) چوونەتە سەر پردەکەی سیلوان، منیش لەگەڵ هۆگر بووم و فەرمانی کوشتنەکە درابوو بە هۆگر، حەمید دوای ئەوەی ئەوانی کوشت بە بێتەل لە کوشتنەکە ئاگاداری کردینەوە. هۆگر وتی چیتکرد؟ ئەویش وتی ناچاربووم تەقەیان لێ بکەم گومانیان کردبوو.
    ئۆزگور پۆلیتیکا و ڕۆژنامەی بزوتنەوەی گولەن کە دواتر قەدەغە کرا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە تاوانبارەکە کەسێکە بەناوی موراد ئیپەک کە هەڵهاتووی پەکەکە بووە و فەرمانی کوشتنەکەی ڕاستەوخۆ لە مەحموود یەڵدرم وەرگرتووە. دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر، هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری جه‌ندرمه‌ی توركیا به‌ تاوانی تیرۆركردنی عه‌نته‌ر له‌ ساڵی ٢٠٠٦ له‌لایه‌ن دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپاوه‌ سزادرا، كه‌ سزای غه‌رامه‌كردنی ٢٨ هه‌زار و ٥٠٠ یۆرۆ بوو. دەوترێت دادگایەکی دیاربەکر لە ساڵی ٢٠١٣دا چوار کەسی بە تاوانی کوشتنی عەنتەر تۆمەتبار کردووە، لەوانە مەحموود یەڵدرم و عەبدولقادر ئایگان

  • @Really-i4z
    @Really-i4z 2 дня назад

    Xapo endam û personelî îstîxbaratî Turkiya ye. Xapo katî hat girtin wêtî daykim Turka .

    • @idrisahmed9926
      @idrisahmed9926 Час назад

      Zor kari gawad, Ager Ocalan u PKKe naba, esta Kurd la Bakur Bwni na dabw, Rojavash la bar dasti Grupa Islamya tiroristakan da dabw, ager shaxakani Kurdistan Gerillay le naba esta ansar u al islam u al Qahida la chyakan dabwn trrraaaa, PKK hiway gali Kurda pishtenayaka bo parastini kurd la har 4 bash

    • @idrisahmed9926
      @idrisahmed9926 Час назад

      Ka dahsh hata Bashur ke yarmati emay da? ! La shengal maxmur Kerkuk jalaula….. hezi gerilla shari tiroristani dakird, qwrbani taka pelawaki Gerillayaki welat parez bi trrrraaaa

    • @idrisahmed9926
      @idrisahmed9926 Час назад

      Ocalan xawan Fikru Falsafaya ba qassr Twki sarit bas kitebi bo Kurd u jyani mrovayati nwsiwa Trrraaa,