لەنیا فاخیر... ئەستێرەیەکی پڕشنگداری ئەسپسواری
HTML-код
- Опубликовано: 25 май 2023
- لەنیا یەکێکە لە بچوکترین ئەسپسوارانی کورد
لەنیا، ئەسپسوارێکی ژیکەڵانەی کوردە، حەز و خولیاییەکی زۆری بۆ ئەسپ و ئەسپسواری هەیە.
لەنیا فاخیر، لەپاڵ خوێندنەکەی بەشێکی کاتەکانی رۆژانەی بە ئەسپسواری بەسەر دەبات، ئامۆژگاری کەسانی دیکەش دەکات لەبری ئالوودەبوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەدوای حەز و خولیای سوودبەخشەوەبن.
چیرۆکی لەنیا سەرنجڕاکێش و قەشەنگە، ئەستێرەی یاریگا چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە.