چل ڕۆژ لەمەوبەر، دژەتیرۆر و کوردستان، 3 پێشمەرگە، 3 قارەمانیان لەدەستدا
HTML-код
- Опубликовано: 10 фев 2025
- چل ڕۆژ لەمەوبەر، دژەتیرۆر و کوردستان، 3 پێشمەرگە، 3 قارەمانیان لەدەستدا
شەهید ئیڤان، شەهید ڕابەر، شەهید هیوا، بۆ ئێمە زیاتر لە هاوڕێیەک و مەزنتر لە هاوسەنگەرێک بوون، هەریەکێکیان بە توانا و تایبەتمەندی خۆی، دەستی باڵایان هەبوو لە جەنگی بەردەوامی دژ بە تیرۆر، بە تەمەنێکی کەمەوە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو لە پاراستنی خاکی کوردستان توانیویانە جێدەستی خۆیان لە سەرکەوتنەکانی دژەتیرۆر جێبهێڵن
بە شەهادەتیان، ناویان بووە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ئاسمانی شەهیدانی دیکەی کوردستان و بۆ هەمیشە هەموومان بە شانازییەوە باس هەڤاڵانمان دەکەین.
بەداخەوە شەهیدبوونی هەڤاڵانمان برینێکی بە سوێ بوو بە گیانی تەواوی هاوسەنگەر و هەڤاڵان و خێزانەکانیان، بەڵام ئەوەی ئەو برینەی قوڵتر کردەوە، بوونی دەستی خیانەت و چاوساغی ناوخۆیی بوو لەو کردەوە تیرۆرستییەی لە فڕۆکەخانەی عەربەت ڕوویدا، بۆیە ئێمە جارێکی دیکە بیری هەمووانی دەهێنینەوە، تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و قەرزێکە بە گەردنی چاوساغی ناوخۆ و کوردی خۆفرۆشەوە کە زوو بێت یان درەنگ دەبێت بە قورسی باجەکەی بدەن.
بەڵێن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەدەین وەک هەمیشە قەڵغانێکی بەهێزی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی کوردستان دەبین.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی دژەتیرۆر و سەرجەم شەهیدانی ڕێی پاراستنی کوردستان.
بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر
Şehîd namirin çawa şehîd bûne
بەداخەوە