BelgeFilm - Homer Dizeyî | بەڵگەفیلم - هۆمەر دزەیی

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 7 фев 2025
  • هۆمه‌ر دزه‌یی له‌ ساڵی 1936 له‌ گوندی دووگردان له‌ ده‌شتی هه‌ولێر لە دایکبووە. سەرەتای خوێندنی لە هەولێر دەستپێده‌کات و پاشان بۆ درێژەدان بەخوێندن دەچێتە کەرکووک و بەغدا. لەبەر ئەوەی ئارەزووی لە هونەر و گۆرانی بووە، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ئاستەنگ دەخرێتە سەر رێگای، بەڵام ئەو کۆڵنادات.
    یەکەم گۆرانی خۆی لە ساڵی 1955 لە بەغدا تۆمار کردووە. لە ساڵی 1956 دەچێتە ئەنقه‌ره‌ بۆ خوێندن، بەڵام ئەو خەیاڵی هەر لای هونەر و گۆرانی گوتن بووە، بۆیە دوای ساڵێک روو لە ڤیەننا دەکات. ئیدی بەو شێوەیە ئاشنایەتی لەگەڵ میوزیکزانان و گۆرانیبێژانی دەرەوەی کوردستان پەیدا دەکات.
    هەر لە ڤیەنا ئاشنایەتی لەگەڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پەیدا دەکات و لەسەر داوای مام جەلال لە فیستیڤاڵی لاوان لە مۆسکۆ بەشداریی دەکات کە نوێنەری چەندین وڵات تێیدا بەشداربوون.
    ساڵی 1963 دەگەڕێتەوە کوردستان و لە رادیۆی دەنگی کوردستان لە ماوەت درێژە بە خەباتی خۆی دەدات. هەر لە ساڵانی شەستەکاندا دەست بە تۆمارکردنی گۆرانی دەکات و دەنگدانەوەیەکی زۆری لەنێو کوردستاندا دەبێت.
    لە ڤیەننا بڕوانامەی زانستی سیاسی بەدەست دەهێنێت. لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و کوردستان کۆنسێرتی هەبووەو هەوادارێکی زۆر روویان لە کۆنسێرتەکانی کردووە. لە ساڵانی هشتاکاندا لە گۆڤاری کاروان دەست بە نووسین دەکات، ئاشنایه‌تی زۆری لەگەڵ زۆربەی نووسەران و هونەرمەندانی کوردستاندا هەبووە و هەیە. ماوەیەک لە بەشی کوردی رادیۆی دەنگی ئەمریکا کاری کردووەو رۆڵی کاریگەری بینیووە لە گەشەکردنی ئەو رادیۆیه‌.
    ساڵی 2006 لەسەر داوای مام جەلال دەگەڕێتەوە کوردستان و عێراق و دەبێتە راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق.

Комментарии • 45

  • @kastamoro6071
    @kastamoro6071 7 дней назад +1

    هر بژی ماموستا به ریز

  • @niahtmandiar103
    @niahtmandiar103 2 дня назад

    یاخوا دڵت هەمووکات بەهار بێت،عومرت بەهار نبێت مامۆستا گیان بەقوربانی دڵی جوانت بم❤🙏👌👏👍✌🙏🌹💯

  • @niahtmandiar103
    @niahtmandiar103 2 дня назад

    مامۆستای گیان تەمەندرێژیت بۆ ئەخوازم بلیمەت❤🙏🌹💯

  • @nadyashowan5703
    @nadyashowan5703 3 дня назад +1

    💐

  • @babylongate
    @babylongate 2 года назад +9

    ئەڵا لە زمانە جوانەکەی خۆمان، بەڵگەفیلم، دەسخۆش ڕەنج

  • @alendakreyi2750
    @alendakreyi2750 Год назад +5

    تۆ هونەرمەندی زور بەریزی شانازی بەتو دەکەین ماموستا❤

  • @alendakreyi2750
    @alendakreyi2750 Год назад +4

    یەکەم چارە تەماشەی هەموو ئەو رابورتە بکەم کە لی بیزار نەبوم ٤٧ دقە زور تاموو جیژم لی وەرکرت .تەمەن دریژ بی ماموستا❤

  • @Kurdan122
    @Kurdan122 Год назад +4

    هەر بمێنی مامۆستا گیان.

  • @qiunB
    @qiunB Год назад +3

    هەمیشە ساغ و تەندروست بیت مامۆسا گیان ❤

  • @SoranMohammadi-w4o
    @SoranMohammadi-w4o 6 месяцев назад +1

    دەستتان خۆش بێت بۆ ئەو بەرهەمە بەنرخە، بەراستی جێگای پێزانینە ❤️

  • @danum5463
    @danum5463 8 месяцев назад +3

    Mamostay gewrey Kurd♥️

  • @d93891
    @d93891 3 месяца назад +1

    Dastan xosh bet

  • @Kizhe83
    @Kizhe83 Месяц назад +1

    کارێکی جوانە بەڵام چەن پچڕانێکی دەنگی تیایە بە هیوام چاک بکرێو دووبارە دابنرێتەوە :) سوپاس

  • @shahojalal3028
    @shahojalal3028 Год назад +2

    زۆرم
    خۆش ئەویت پیاویکە هەم دەنگی هەم خۆی هە
    سەلیقەی بەراستی راقیە

  • @User-11-j1z
    @User-11-j1z 2 года назад +5

    قوربانت بم،هەر بمێنیت و دەنگ باش.🤍🤍

  • @bilbaz1977
    @bilbaz1977 2 года назад +6

    Awesome, wonderful and ultimate, your voice and character is a fountain of love and colourful nature of Kurdistan, wish you a happy Xmas and a prosperous new year.

  • @kawan74
    @kawan74 Год назад +2

    thank you so mush for your Music 9/9/23

  • @SalarSalar-m1t
    @SalarSalar-m1t Год назад +2

    دەست خۆش

  • @Frishta-n2k
    @Frishta-n2k Год назад +2

    Ustazz❤❤❤

  • @awesomeone203
    @awesomeone203 3 месяца назад +1

    ❤❤

  • @tomalex3545
    @tomalex3545 2 года назад +2

    سڵاوو رێز بۆ مامۆستا

  • @frishtashvan1244
    @frishtashvan1244 Год назад +6

    ئەستێرەی جیهان….

  • @zheersh
    @zheersh Год назад +2

    👏🏽👏🏽

  • @salarsaid3612
    @salarsaid3612 Год назад +2

    ❤️❤️❤️❤️❤️

  • @vegetasayajin967
    @vegetasayajin967 2 года назад +6

    ئەم گۆرانی بێژو وەکو خۆشی ئەڵێ کەلێنێکی بەتاڵی لە موزیکی کوردیا پڕ کردۆتەوە کورد زۆر بەختەوەرە کە میراتێکی زۆر دەوڵەمەندی لەبەشە جۆر بەجۆرەکانی گۆرانی بۆ ماوەتەوە و لەوەتەی ئامێری تۆمار کردن دروست بووە خەریکی کۆکردنەوەی ئەو بەشەی هونەرە بەڵام وەکو چۆن عەلی مەردان و تایەر تۆفیق لە بوارەکەی خۆیانا زۆر وەستان و شوێن پەنجە یان دیارە ئەم هونەر مەندە ش کارەکانی ئەوەنە جوانە ڕەسەنایەتی زۆر بە کارەکانیە وە دیارە وەکو ووتمان گۆرانی کوردی تێرو پڕ تر کردووە.

  • @vegetasayajin967
    @vegetasayajin967 2 года назад +12

    ئێمە وا ئەزانین ئەو بەندە میلۆدیانە هەروا بەشێوەیەکی سروشتی دروست بوون بێگومان ئەوە بەو شێوەیە نەبووە کاتی خۆی ئەوانە هەمووی خەڵکانێکی پسپۆڕ ئەو کارانەیان کردووە وەکو چۆن کارێک یان ئەزموونێک لەرێگەی پەند کانیان ەوە گەیەنرا وە ئەو گۆرانی بەستە و بەند و لاوک و حەیرانانەش بەهەمان شێوە بووە .

  • @armandilshad6980
    @armandilshad6980 2 года назад +1

  • @Pedro0990pedro
    @Pedro0990pedro 2 года назад

    وەرە هەشتا نەوەت ساڵی تەمەن لە چیا بەڕێکەی بەڕاستی خەسارەت مەندی بێ ئەخلاقی لە شیعری گۆرانێکنیا ئەوانیش چۆن بۆی ئەپۆشن کە باسی ناوگەڵی ئافرەت ئەکا وا تەواو ئەم دنیات ڕۆی چیەکەی لەو دنیا

    • @benaw4603
      @benaw4603 Год назад +5

      هەرکەسە و ئەچێتە گۆڕی خۆی. دژایەتی هونەریش ئەکەن! دواکەوتوو

    • @Therealhannibal10
      @Therealhannibal10 Год назад +3

      ئەگەر مەلایەک ئەو گۆرانیانەی هۆمەر دزەیی بڵێتەوە، چەپڵەی بۆ لێ ئەیەن...

    • @frishtashvan1244
      @frishtashvan1244 Год назад +2

      Be rez awa basheka la hunar awa ba manay kalima u wsha u pir hunarmanda taka kasa asteray jihana!

    • @niahtmandiar103
      @niahtmandiar103 2 дня назад

      بۆ ئێمەی کورد بلیمەتەو هەرگیز نموونەی نابێتەوە،خوا لە تەمەنی تۆ و دواکەوتووەکانی ئایینی بسڕێتەوە،بیخاتە سەر تەمەنی ئەو هونەرمەندە مەزنە. دواتر تۆ باشە گوێ لە مەلاو قوڕئانەکەت بگریت ،لێرە چی ئەکەیت داماو

  • @thisiszev
    @thisiszev 5 месяцев назад

    17/8/24

  • @kurdmann4747
    @kurdmann4747 2 года назад

    بە سێوچوارساڵی ھە ستت ئە کرد شتێکت تیایە ؟!!! ئە وە کێروگونی من بو مام عومە ر دزیی

  • @amanjh.a2886
    @amanjh.a2886 2 года назад

    ماڵی درۆت کاول بێت لە سێ وچوارساڵی ھە ستت کردشتێکت تیایە ھھھھھھھ مە ڕوبزن مامۆستاتۆبوە بۆیە بە کە رێتیش ئە مریش تە مە نت سە روھە شتاساڵە تە سە ڕوفی لۆتیە کت ھە یە لە پیاوناچیت

    • @frishtashvan1244
      @frishtashvan1244 Год назад +2

      Beee rez be uslubb ba qurbani yak hanasay bi asllan bogani gamzha atu nazani ku bzhi

  • @danasajade4801
    @danasajade4801 Год назад

    سالى شةستةكان هاتيتةوة لة اوروبا لةكةل انور قراخى بةلامارى كورانية رةسةنةكةى خولةى عتيدا دا قش كالى ليو ال كوريت بة لحنى اوروبى بةوة خوت مشهور كرد دةردى سلةى قةساب وتى لةكةل عباس ابو شوارب هةى خوشكت بكين ..دواى لةواشنتون عمر هلمت وتى لاتيك بوى بارةى سندويجت نةبو مردوو مرى من كاتيك لةواشنطن بوم تو بة سيارةت اوت عوعةكةج😂

  • @Ibn_Abdullah_
    @Ibn_Abdullah_ Год назад

    He is Womaniser

  • @noushirouansaleh8611
    @noushirouansaleh8611 Год назад +2

    بە داخەوە هۆمەر دزەی لە خولەکی ٤٥.١٥ دا بە ووشەی قۆڕ و بێ ئەدەبانە و سیکسی تەواو ، ئرۆتیك گورانی ئەڵیت و دەست پێ ئەکات کە ، هیچ گەنچیك لە مێژووی هونەرو گۆرانی کوردیدا بەکاری نەهێناوە ، دزەیی وا ئەزانێت لەو گۆرانیەدا فیلمی ڕووت دەر ئەکات ، گرنگ نییە هەرچییەك بڵێ .....وانییە بەرێز
    ، ئاخر برا جارێ وەکو ژنەکەت پێ ی ووتوویت ، تۆ لەو تەمەنەدا زۆر عەیبە ئەو وووشە سێکسیانە بەکاربهێنیت ، ئینجا تۆ هیچ گوێ نادەیتە نەریت و ئاکارو کەلەپوری کوردایەتی ، کە هیچ رێگا نادات لە هونەرو لە کاتی قسەی ئاسایشدا ئەو ووشانە بەکار بێت بەرامبەر خێزان، بەراستی زۆر عەیب بوو کاك هۆمەر دزەیی ئەو رەفتارەت.

    • @benaw4603
      @benaw4603 Год назад +3

      باشترین هونەرمەندە، ئەوەش بەشێکە لە هونەر

    • @frishtashvan1244
      @frishtashvan1244 Год назад +3

      Asllan awa hunarmanda nak awani dika aw wshanash zor taybatn ewa la manay hunaru hunarmandayati tengan

    • @niahtmandiar103
      @niahtmandiar103 2 дня назад

      عەشقی پاک و جوانی بووە،تۆ لەوانە گەڕێ لێرە دور بکەوە ئەوە بۆ دواکەوتووان نیە

  • @aryankarimi1452
    @aryankarimi1452 2 года назад +2

    ba ghurbanti hastt bm masmostay barez

  • @smohammed615
    @smohammed615 9 дней назад

    كة باسي مام جةلالي كرد كه ديوةخانةكةي چاككردؤتةوه زؤر بة بئ ،،،،، وتي مام جلال بئ داناني هيچ ريزيك بؤي لة كاتيكا خؤي مستشاري بو وه كاك احمدي براي جةلالي بو دةبواية بيوتاية يادي بةخير يان جةنابي مام جلال ، انسان دةبئ وةفادار بئ