Mazhari Xalqi Mn w Dl
HTML-код
- Опубликовано: 6 фев 2025
- ڕۆژێ من و دڵ بولبولی دڵ شادی چەمەن بووین
هاوڕازی گوڵی گوڵشەن و نەسرین و سەمەن بووین
ئاسکی لە خەما و زادی دەروون دەشت و دەمەن بووین
فارق لە جەفای ڕەوکیژ و لە داو و کەمەن بووین
ئێستا کە بەبێ ڕەونەق و ژاکاوە دڵی من
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند دەگەڕێم بێ سەروشوێن ماوە دڵی من
کوا جیلوەیی گوڵ کوانێ سەفا و ڕەونەقی گوڵزار
کوا دیمەنی پڕ نەقش و نیگاری کەژ و کۆسار
کوا مەستی و کوا بادە و کوا شادییەکەی پار
کوا نەرگسی شەهلا و دوو چاوی ڕەشی دڵدار
کەی شەوق و سەفا و شادییەکەی ماوە دڵی من
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند دەگەڕێم بێ سەروشوێن ماوە دڵی من
تاوێ لە چنوور تاوێک وەنەوشە و گوڵی سەرکۆ
تاوێ لە هەڕاڵەی گەش و خوێنینی سەر ئاسۆ
تاوێ لە گووڵی سوور و لە گوڵباخ و لە شەوبۆ
گرتوومە سۆراغت گوڵەکەم توخوا لە کوێی تۆ
نەیماوە ئیتر تاقەت و سووتاوە دڵی من
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند دەگەڕێم بێ سەروشوێن ماوە دڵی من
مەزهەری خالقی - من و دڵ - یادگارییەکان - ١٢ - هۆنراوە: د. عابید سیراجەددین - میلۆدی: حەسەن یوسف زەمانی - ڕابەر: مورتەزا حەنانە - ئۆرکسترای گەورەی ڕادیۆی تاران ١٩٧١
#Tarjeni_Reng
بۆ یادەوەریی، یەكێك لە دیاریە جوانەكانی تۆ🖤
سلاو و ريز له ماموستاى به ريز مه زهرى خالقى هيوادارم ساغ سه لامت بى
وای وای لەم دەنگە نازدارەت خالقی🌱
Nawi albumakai zor la jei xoyati,harchi yadgarya ai henetawa pesh chawt,
زۆر ڕێگامان تەی کرد، زۆر شتمان هێنایە گۆ،زۆرمان هەوڵدا، زۆرمان چەشت...
وەلێ هیچیشیان سوودیان نەبوو بۆمان، لەگەڵ هەر چرکەیەکی هەوڵدانو ماندوو بوونیش بۆ ئامانجەکە، لەباتی نزیکبوونەوە لێی، زێدەتر دوورکەوتینەوە...
کوا ئەو خۆشیو شادیەی هەبوو نەما؟
کوا دیمەنی پڕ نەقشو نیگاری ئەو داهاتووەی خەیاڵمان ئەکرد؟
کوا ئەو نەرگزو شەهلایەی کە هەوڵی چەندنیمان داو نەهاتە بەرهەم؟
کوا ئەو شەوقو سەفایەی دڵەکانمان هەیانبوو؟
ئێستەش لەگەڵ هەر گاهێکی بوونما، لەگەڵ هەر هەناسەیەکا، هەر هەنگاوێ کە ئەیگرمە بەر، زیاتر هەست بەو شتانە ئەکەم کە لەدەستمدان.
لە نێو ئەو هەموو شتانەشا (خۆم)ـم ون کرد.
ئێستە ئەوەی ئەتوانێ ببێتە هاودەردو هامڕازمان جیا لە شعرەکانی سیڕاجەددینو جیا لە دەنگی مەزهەر، هیچی دیکە نییە.
نەیماوە ئیتر تاقەتو ژاکاوە دڵی من!
25-11-2024
هەرچی دەردی دڵی من هەیە هەر هەمووی ئەڵێ💔
وای کە دڵم تەنگە 😢
وای کە فوول جەوم😂
💔😢
شەوی
22\8\2024
دوای مانگێ لەشووکردنی 💔
حاڵیشم زۆرباشە ❤😢😅
🖤🌸
Chand taybata🖤´
🙏🏼
🌹🌸🌷🌹🌸🌷
❤❤❤
❤❤❤❤❤
2024
❤️❤️