سلاو ماموستا... كەواته تەنيايی دەبێته هوكارى هەمو دەرهاويشتەكانى مروڤ!!...مادەم خودا سەرجاوەى خلقاندنى مروفه هه ر له كوتيايي دا و له دواى مردنيش له مروف خاوه ن ده رده كه ويت ..ئه م فكره ده روني من ئارام ده كات بويه هيج كاتيك من له مردن ناترسم جونكو مردن وه ك هه ر بروسه يه كي ديكه به رده وامه وه ك له دايك بون و گورينى وەرزەكانى سال و برسيتي و تينويتي روژهەلات بون و روژئاوا بون هتدد.. ده ستخوش ماموستا
کاک فه ره یدون❓ مه به ستت ئه وه یه مروف له ته نهایی دا په نای بو خودا بردووه . و دروستی کردووه؟ خوشه ویستنی، موقه ده سات(پیروزیه کان)، به هانه یه که بو هه لاتن له ته نهایی ، وایه؟
ئوستاز جگە لە خۆشەویستی و ڕێزێکی بێ پایەن هیچی ترم نییە بۆ تۆی ئازیز خوای گەورە سەرفرازت بکات ئوستاز گیان سوپاس بۆ ئەو کاتەی کە بۆ ئێمەی تەرخان دەکەی بەڕاستی سوودێکی یەکجار زۆرم لە ئەفکارەکان و کەناڵەکەت وەرگرتووە. هەر ساغ و سەلامەت بی ان شاءالله 💐♥️
❤ دەمخۆش کاک فریدون.. مرۆڤ کەنەیتوای ئارامی ڕوحی دەستەبەربکات بەرەوسەرگەردانی وماڵوێرانی وشێت بون ئەڕوات..❤
پێکات خاوەنشکۆ ئەمە گرفتی سەرەکی مرۆڤە
دەست خۆش بەڕێز مامۆستای ئازیز زێدە خۆشەوست ، بەڕاستی گەلێک بە توانایی ❤❤❤❤❤❤
زمانی حەقیقەت چەند جوانە لەناوخۆییدا
كەواتە یۆگا گەڕانەوەیە بۆ منداڵی بۆ ڕەهایی و هەستی خودابوون ئەوەش لە ڕێگەی نەمانی ترسەوە لە مردن ❤️🙏
زۆر تایبەتی بوو مامۆستای خۆشویست🙏🌹❤️😊
ڕێزدارن ئەزیزم
چەپکێ گوڵ
وةك خوت بدوي چون خوت باشترینت دوا 🙏💐❤️
ڕێزو خۆشەویستی و وەفا
بمێنیت مامۆستا هیوا خوازم هەر لەگەڵ خۆتدا بیت . ❤
نایابترینەکانت بوو... هیوادارم هەمیشە بەم شیوەیە دیدی خۆت بدەی.
سپاس مامۆستا گیان، کۆمەڵێ شت فێر بووم🙏🏻
بۆ ڕا کردن هەندێک دەچن بۆ ریاضت و یاری و ورزش
دەمخۆش
زۆر جار چەندەها مروڤیش لە دەورتن و بە کەس و کاریشتەوە هەر ڕوو کەشن و فەرقی بوون و نەبوونیان نییە . لە ژیانی واقیعیدا ،بەڵام بەختەوەری لەوەدایە کە لە ناو تەنهایدا بەختەوەری بدۆزیتەوە و پا بەند و پەیوەست نەبیت بە هیچ مرۆڤێکەوە ،چونکە هیچ کەسێکیش ژیانی لە دەست خۆیدا نیە، ڕێزی زۆر مامۆستا، هیوا خوازم هەمیشە بەردەوام بیت و تەندروست بیت 🌹🌹 👍✌❤ 🌻🌼
ناوی جیاوازمان هەیە بۆ پەردەپۆشکردنی گەڕانمان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ناخمان ، هەموو شتێک درۆیە و بەڕوکەش پەردەپۆشمان کردووە و بۆتە بەشێک لەنەریتێکی زاتی خەڵەتێنەر
@@faraidwnhirane
ئەم وەڵامە وەسێتی سەر گۆڕی ئەبو عەلای موعەری بیر هێنامەوە : ( ئەو غەدرەی باوکم لەمنی کرد، من لەهیچ کەسێکی ناکەم) . ئەبو عەلای موعەری زەواجی نەکرد.
دەستخۆش مامۆستا❤
لەمێژە پەرۆشی وەڵامی ئەو پرسیارانەم. هیوادارم ئەگەر دەرفەتتان هەبوو باسێک لەسەر پرسیاری(بۆچی بژین؟)بکەن.
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
دەستخۆشی و لێ دەکەم مامۆستا هەڵبەت ئەم شیکردنەوەیەت پێداچونەوەی مرۆڤەکانە بە ئاکاری هەڵسوکەوت و هەڵوێست و تێگەیشتنە لە شێوازی پڕکردنەوەی تەنیایی
ڕێزدارن خاوەنپایە
چەپکێ گوڵ
بژیت دکتۆری زێدە ئازیز هیوادارین بەردەوام بیت و دەستتخۆشیت لێ ئەکەین 🙏🌹🌹🌹
دەست خۆش بەڕاستی چێژبەخش بوو
دەست خۆش کاک فەرەیدون بۆ هەر هەموو ڤیدێۆ جوانەکانت
زۆر پیم خۆشەبەردەوام گویت بۆبەگرم بەڵام تەمەن ڕیگانادا ❤احمدحسن❤
دوای سلاور رێزو خوشە ویستی بۆ برای بەریزو ژیرم یاخوا سەرفراز بیت سوپاس بۆ هە بونی بەرێزتان هە ر بمینن بە سەلامەت خامەت رەنگین تر بێت کاکە فەریدون گیان 🌷🤍🤲🏻🤲🏻
زۆر سوپاس خوشکی ئەزیزم
❤❤❤❤❤❤❤
دەست خۆش کاکە فەرەیدوون
زۆر سوپاس خۆشەویست
دەست و دییەت خۆش بۆ ووتە بەنرخەکانت
دونیایەک ڕێز و گوڵ
خاوەنپایە
مامۆستای ئازیز و خۆشەویست هەمیشە جیاوازە بیرکردنەوەکانت،. هەر یەک لەئێمە خودایەکمان لە ناخی خۆماندا داتاشیووە، مرۆڤ نامۆترین بوونە لە نێو بونەوەران، ئێمە هەرگیز بە ئاسانی نەمانتوانیوە خودا بناسین..
Dastxosh mamosta gyan
جاری سێیەم، ئەم وتارانە ئەبێ لە دڵماندا بینووسنەوە ، ئەمە داناییە
دەستان خۆش بەڕێز
بەڕێزن پایەدار
هەبوونتان سوپاسگوزاری دەوێت
ده ست خوش ماموستاي به ريز
جارێکیان بەکچێکم گووت چۆنە لات پێکەوە ژیانی ھاوسەریگیر پێکەوە دروست بکەین ووتم ئەگەر قبولت بێ من لەتەنیایی رزگارم دەبێ
کەچی ووتی ئاخر من ھەر بەتەنیای دەمێنمەوە ئەشێ کەسێکی کە تەنیاییەکەم تەواو بکا بۆی دەلێم ئێمە ھەموومان تەنێاین
ڕەحمەت لە دایک و باوکت ❤❤❤
Dasstt u dammt xosh mamosta gyann! Jazakallah
سه ركه وتو بيت ماموستا
هەر ساغبی دکتۆر🌹
All right sir~ alack! It's the huge case!
Dear٫
this is (a lack) in all of us.
Thank you for participating.
Baseki baswd bw ustaz Las sax bi ❤️❤️❤️
ماندوونەبن استاز
دەست خۆش کاک فەرەیدون
سوپاس دەم خۆش.
Dasxosh
You are not alone in universe. 🙂
ئەکرێت لەم بابەتە زێاتر کاتی بەنرخت تەرخانکەیت زۆر بەسودبوو
هەر بژی و سەرکەوتووبی یاخوا
❤❤😔
دەستەکانر خۆش کاک فەرەیدون
ده ست خوش 🌹🌹❤❤❤❤🌹🌹
ئەم بابەتەشت وەکو هەمو بابەتەکانی تر گرنگە زۆر بە جوانی هەڵیئەتەکێنی ❤❤
تێڕوانینه کانت بۆ خۆی حیکمه ته ،،زۆر سوپاس بۆ ماندوو بوونت.
Kak dktore Xoshawest ❤
بێشک تەنیایی، ناسنامەی بوونەکەی ترمانە، تەنیایییەک کە لە دوای باڵغبوونەوە سەرھەڵدەدات و تا مردن لەگەڵمان دەبێت. ئەتایستەکان بۆیە تەنیاترن، چونکە ھەر تەنھا دوانەکەن، بەڵام بۆ ئەوانەی کە خودایەک دەپەرستن وا نییە، جا خوداکە ئەڵا بێت، یان بت و پەیکەرێک بێت، لێرە لەپاڵ دوانەکە، زاتێکی دیکە ھەیە کە بەردەوام لەگەڵی دەدوێ و ھەمیشە وێنەی دەکات. وای بۆ دەچم بۆ ھەر مرۆڤێک، تێگەیشتن لەوەی مرۆڤ مەحکوومە بەم تەنیاییە ئەبەدییە، تیماری زۆر برین بکات و مرۆڤ لە ڕاکەڕاکە و ھەوڵگەلی بێسوودی نەبڕاوە، ڕزگار بکات.
ھەر بژیین و ماندوو نەبن کاک فەریدون گیان.
دەمخۆش خۆشەویست
مامۆستا زۆر تایبەتیت لەلام هێندە سوودم لێ بینیویت هێندەی هەموو تەمەنم سوودم لێ وەرگرتوی هەر بمێنیت بۆ معریفە
دەخوازم بەردێکم خستبێتە سەر دیواری زانینتان
دست خوش بیت ریزدار 🙏🥰🥰
دەست خۆش .هەمان تێڕوانینی ئۆشۆیە لەسەر تەنیایی مرۆڤ.
dast xosh kak faraidun mshier
دەمخۆش، سەرکەوتوو بن. ❤
1.ئایا هۆکارەکانى پڕکردنەوەی ئەم تەنهاییە یەکسانە بە حەزەکانی مرۆڤ؟
٢. ئایا ڕەنگدانەوەی ئەم تەنهاییە ئەبێتە هۆی ئەوەی کە بزانین ئەم مرۆڤە باشە یان نا؟
ئەی مرۆڤی جوان، کاک فەرەیدون گیان.
حەفتەیەک دەبێ گوێم بۆ شیکاری و خوێندنەوەتان بۆ تێگە و هزر و ڕێباز و کتێبەدانسقەکان،…تاد نەگرتبوو، بەراستی هەستم بە تەنیایەک دەکرد!
هەرچەندە، هەر بەردەوامم لە فێربوون، بە ڕێگای دیکە و لە کەناڵی دیکەی پەروەردەییەوە،…بەڵام جەنابت تایبەتیت، زۆربابەتی پێویست و ون، دەدۆزیتەوە و قسەیان لەسەر دەکەیت، ئەم نمونەیەش (مرۆڤ/تەنیایی) تایبەت بوو. دووبارە خۆشەویستیم قبوڵ بفەرمون. 🙏
ڕێزدارن خاوەنشکۆ
لوتفتان لەدیدە دەگرم
💖Dest xosh, 100% waye 💖
ئیمامی عەلی لەوەسفی مرۆڤ دا دەڵێت
لاشە بارە بەسەر مرۆڤەوە وە ئەو كاتە مرۆڤ ئازاد دەبێت كە دەمرێت.
كە مەبەستی علی لێرەدا ئەوەیە كە روح زیندانە لەجەستەی مرۆڤ لەگەل مردندا لە لاشە دەردەچێت و ئازاد دەبێت ...
هەربمێنی بۆمان ئوستاز ی بیر ڕۆشن
ڕۆژێک دوو قسەی جیاوازم دەبێت لەسەر بوون
dastt xosh
5/5/2022
Thursday 😊💜
2:23pm
بژیت دکتۆر گیان ❤
سەیری تەواوی دەرسەکەم کرد، ئێستا زیاتر خۆم دەناسم، هەر جارێک باسی مرۆڤ دەکەی بەشەکی تازە لەخۆمدا دەدۆزمەوە، ئەی مرۆڤ چەندە ئاڵۆزی و پڕ فەرعی. لەکۆتاییدا دەتوانم بڵێم باشترین پێناسەی تەنهاییەت کرد کە هاوڕێیەکی دانەبڕاوی ئێمەیە. مامۆستا کە مرۆڤێک دەمرێ تەنهاییەکەشی لەگەڵیدا دەمرێ؟!
بۆ ئەمەش وەڵامی ترم لەلایە کە ئایا چۆن لەم تەنیاییە ڕزگارمان دەبێت
دەست خۆش
Das xosh 🌹
دەست خۆش کاک فەرەیدون
هیوادارم ئەم بابەتانەت بکەیت بە پەرتووک بۆ ئەوەی زیاتر بەم بابەتانە ئاشنا بین
👏🌹
❤
گەشتیتە لوتکەی وجودییەتی خۆت. چاوم پڕبوو...
درکاندنەکەتان تاڵە لەگەروم ، لەپەنهانا شیرینیەکەیم دەچەشت !
عیشق و چەپکێ گوڵ
سلاو ماموستا... كەواته تەنيايی دەبێته هوكارى هەمو دەرهاويشتەكانى مروڤ!!...مادەم خودا سەرجاوەى خلقاندنى مروفه هه ر له كوتيايي دا و له دواى مردنيش له مروف خاوه ن ده رده كه ويت ..ئه م فكره ده روني من ئارام ده كات بويه هيج كاتيك من له مردن ناترسم جونكو مردن وه ك هه ر بروسه يه كي ديكه به رده وامه وه ك له دايك بون و گورينى وەرزەكانى سال و برسيتي و تينويتي روژهەلات بون و روژئاوا بون هتدد.. ده ستخوش ماموستا
🌷
زۆر سوپاس بۆ ماندوبونت
هزر باش بن کاک فەرەیدونی بەڕێز..ڕاستە مرۆڤ ڕائەکات بە دوای زۆرێک لە پێداویستی یەکانی وەکو ڕەگەزی بەرامبەری بۆ پڕ کردنەوەی تەنهایی،بەڵام بەڕێزت ئەفەروویت کە مرۆڤ پەنا ئەباتە بەر خوێندنەوە یان هونەر بۆ پڕ کردنەوەی تەنهایی،کە من بە ڕێژەیی لەگەڵ ئەو بۆچوونەدام،چونکە مەرج نی یە هەموو کات هۆکاری هانابردن بۆ کتێب خوێندنەوە یان کاری هونەری و،.. هتد، ڕاکردن بێت لە تەنهایی..بە ڕای من چۆن جەستەی مرۆق پێویستی بەخۆراکە و ئەبێت ئەوخۆراکە بگات بە تەواوی جەستە، خوێندنەوەش ئاوا جۆرێکە لە خۆراک بۆ مێشک..هەر بژین.
خۆشەویست
مەبەستەکەی منیش گشتیە نەک جوزئی و گشتگیری هەمەلایەن بێت
ئیمە هەموومان لە تەنها ڕادەکەین چونکە بەرگەی تەنهای ناگرین پانە بۆ هەموو شتی دەبین کە تەنها نابین
وتەکانت لەگەڵ دەنگە جیاوازەکانی پشتت تێکەڵی یەکدی بوون.
. بابا تایەری ھەمەدانی.دە فەرمویت.
خودایە بۆ دڵم ببە فەریاد ڕەس
کەسی بێکەس تۆی من ماوم بێ کەس
ھەموو ھەر دەڵێن تاھیر بێ کەسە
خودا یاری منە چ پێویست بە کەس
سەردەمی درۆ
بەیانییەکی زو بو جانتا قورسەکەی باوکم هەڵگرت ، ئەویش جانتایەکی قورستری بەدەستەوە گرت و بەڕێ کەوتین ، دوای چارەکێک ڕۆیشتن بە پێ گەیشتینە تێرمینالی باکور ، هاوسەفەرەکەی باوکم چاوەڕێ بو ، یەکترمان بینی و جانتاکانمان خستەناو ئۆتۆمبێل و ماڵئاواییم لە باوکم کرد ، قوڕگم پڕ بو لە گریان و بە تەنها گەڕامەوە ، باوکم بەر لە ڕۆیشتن گوتی :
" ئەگەر دراوسێکانی دوکان پرسیاریان کرد مەڵێ باوکم سەفەری کردوە ، بڵێ هەر لێرەیە ، نەوەک دەرنەچین و لە سنور بگەڕێینەوە ".
ئاخر ئەوکاتە پاسپۆرتی فەرمی نەبو ، دەبو پاسپۆرتی کەسێکی تر بە پارەیەکی زۆر بکڕیت و ساختەی بکەیت بۆ ئەوەی بگەیتە تورکیا ، لەوێشەوە بەرەو ئەوروپا هەر بە قاچاخ ، ئەگەری زۆریش هەبو هەر لە سنوری تورکیا بتگەڕێننەوە .
دڵ زۆر تەنگ بو،نەمتوانی بچمە ماڵەوە بۆیە بەرەو بازاڕ هەنگاوم هەڵگرت و هەناوم پڕی گریان بو ، گەیشتمە لای دوکانە کۆنەکەمان ، کە باوکم بۆ خەرجییەکانی سەفەر فرۆشتی بە دراوسێکەمان ، سەلامم کرد و (کاک سەعدی) هەواڵی باوکمی پرسی و پرسیاری کرد ، منیش بێ دودڵی گوتم :
" باوکم لێرەیە "
کاک سەعدیی دراوسێمان کوڕێکی باش بو ، لە قسەکردن و سەرنجدانیش زیرەک بو . نەمزانی چۆن وا بەخێرایی پرسیاری کرد و منیش وا بەخێرایی وەڵامم دایەوە ! قاچەکانم شل بون و دڵم خەریک بو لە سنگم بێتەدەرەوە ، هەر زو بیانویەکم دۆزییەوە و خواحافیزیم کرد و ڕۆیشتم.
کە دورکەوتمەوە و مێشکم هاتەوە سەرخۆم ئینجا زانیم چ کەتنێکم کردوە ، باشە خۆ من ڕاستەخۆ گوتم " باوکم لێرەیە" ئەوە هەر خۆی مانای ئەوەیە کە ڕۆیشتوە ، چونکە ئەگەر لێرەبێت چ پێویست دەکا بڵێم لێرەیە ؟ ئاخر من لەسەر درۆکردن ڕانەهاتبوم تەمەنم تازە دەبو بە ١٨ ساڵ و زۆربەی کاتەکانیش لە بازاڕ بوم ، بەڵام نەمدەزانی درۆبکەم ، زۆر خەڵکم دەبینی درۆیان دەکرد بەڵام من هەرگیز فێری نەبوم ، تەنانەت لەو تاکە درۆیەی کەکردم ، کە زۆرێک لە خەڵک پێی دەڵێن " درۆی سپی " ، گوایە گوناهیش نییە ، لەویش سەرکەوتو نەبوم و شەرمەزار بوم .
ئەو درۆیەم ساڵی ١٩٩٩ کرد ، ئێستا ٢٣ ساڵ بەسەر ئەو درۆیە تێپەڕیوە ، باوکیشـم کۆچی دوایی کردوە ، هێشتا ڕوم نییە بچمەوەلای دوکانە کۆنەکەی خۆمان کە هەزاران یادگاریم لەوێ هەیە ، هەرجارێک دەچمە بازاڕ دەبێ بپەڕمەوە ئەوبەری شەقامەکە و خۆم لە دراوسێکەمان بشارمەوە نەوەک بڵێ ئەوەتا کوڕە درۆزنەکە .
نازانم خەڵکی چۆن دەتوانن درۆبکەن ! ئاخر من ٢٣ ساڵە یەک درۆ ئازارم دەدات ئەی باشە ئەوانەی بەیانی تا ئێوارە درۆدەکەن چۆن دەتوانن شەو بخەون ؟
ئەی ئەوانەی درۆ بەناوی خودا دەکەن ؟ ئەی ئەوان دەبێ چۆن بژین ؟ ئەی ئەوانەی بەناوی نیشتیمانەوە درۆدەکەن ؟ زۆر سەیرە .!
من زۆر جار تێبینیی ئەوەم کردوە کە لەگەڵ دەوروبەرەکەم توشی کێشە دەبم لەسەر ڕاستگۆیی ، ئاخر نازانم درۆبکەم ، بەبۆچونی منیش درۆ هەر درۆیە ، هیچ ڕەنگێکی نییە نە سپی و نە شین ، گەورەترین درۆش ئەو درۆیانەن کە لەژێر ناوی پیرۆزییەکان دەکرێن وەک خودا و نیشتیمان .
من ناتوانم خۆم بگونجێنم بە درۆ و دوڕویی ، ئاخر چۆن شتێک بڵێم کە لە ناخەوە تەواو دژی بۆچونەکانمە؟ چۆن بە ڕوی گەش کەسێک بدوێنم کە دەزانم بە خوێنم تینوە و ڕقی لێمە ؟ بەڕاستی هەوڵمداوە بەڵام هەمو جارێک شکستم هێناوە ، جا یا من لاوازم ، یا شتێک هەڵەیە و من لێی بێ ئاگام !
کتێبی زۆرم خوێندەوە لەسەر خۆ گونجاندن ، هەوڵمدا ئەوەی فێری بوم پیادەی بکەم بەڵام سەرکەوتونەبوم ، نازانم خەڵکی بۆچی ڕقیان لە ڕاستییە ! بۆچی هەمیشە بە پێچ و پەنان ! بە حوکمی کارەکەم ، کە وەرگێڕی زمانم لەگەڵ خەڵکی هەمو کیشوەر و وڵاتانی جیهان کارم کردوە و چەند وڵاتێکیش گەڕاوم ، ڕاستگۆیی و سەرڕاستیم لەگەڵ هەمو نەتەوەکان تاقیکردۆتەوە ، تەنها لەگەڵ میللەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توشی کێشە بوم ، هەرگیز لەگەڵ ئەوروپی یا ئەمریکییەک کێشەی سەرڕاستی و قسەلەڕوییم نەبوە .
لەکۆمەڵگەکانی رۆژهەلاتی ناوەراست تاکی شەرمن و دوڕو زۆرن ،چونکە تاک یا دەبێ دژ بە کەلتورە ناشرینەکان بوەستێتەوە ، یا دەبێ قایل بێ بەم هەمو کۆت و زنجیر و کۆسپەی بەردەم بیرکردنەوە، جا لێرە تاک دەبێ بڕیاری خۆی بدات، یا ئازاد بژی و لەم قاڵبە تەسکەی بیرکردنەوە بێتەدەر، یان دەبێ دو ژیانی هەبێ (واتە دوڕو بێ)، یەکیان بۆ کۆمەڵگە و ئەوی تریان بۆ خۆی ، ڕەنگە زۆر جاریش حەزبکا لەم قالبە بێتە دەرێ بەڵام نایەوێ توشی کێشە ببێ لەگەڵ کۆمەڵگە (بە کورتیەکەی نایەوێ خۆی توشی ژانەسەر بکات بۆیە بە ناچاری وەک خەڵک خۆی پیشان دەدات هەرچەندە واش نیە).
ڕاستگۆیی و قسەلەڕویی تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە ئازادیی تاک، لە ناو کۆمەڵگەی داخراو و دیکتاتۆرسەرڕاستی ژانەسەرە بۆیە پێچ و پەنا زۆرە، هەمیشە ئازادی تاکی ئازا و ڕاستگۆ بەرهەم دێنێ ، ئازایی و راستگۆییش هاندەری بەهێزن بۆ ڕاستگۆیی و سەرڕاستی، لە بەرامبەریشدا قەبوڵنەکردنی بۆچونی جیاواز و تەسک کردنەوەی ئازادی تاکی ترسنۆک و شەرمن و دوڕو بەرهەم دێنێ ، ئەم جۆرە تاکەش ناتوانێ سەرڕاست و ڕاستگۆ بێت .
#شەماڵی هۆشیاری
ئوستاز (بەڕای بەڕێزت ڕۆڵی جیاوازی چینایەتی لەتەنیابوونی مرۆڤدا چیە؟ ئایا ئەگەر کەسێک لە خێزانێکی هەژار لەدایک بووبێ و کەسێکیش لە خێزانێکی خاوەن پایە لەدایک بووبێ جیاوازیان لە هەستکردن بە تەنهای و پوچیەتی ژیان چیە؟) 🌹🌹🌹
جیاوازیان تەنیا ڕووکەشە ، هەژارەکە قەبارەی بۆشایی تەنیایی دەروونی لەوێناکردنی دەوڵەمەندی پڕدەکاتەوە و دەوڵەمەندەکەش لەڕاکە ڕاک بۆ کڕینی کاڵای جیاواز
💯❤🤍
زۆر جوان بوو دەم خۆش زۆر جار کە قسە ئەکەی ئەڵێ ناخی من ئەخوێنیتەوە ئەوەی ووتت ھەموو راستیە من ھەستی تەنھایم زۆر زۆرە بە ھیچ ئەو بۆشاییە پڕ نابێتەوە بەردەوام لە گەرانم بۆ دۆزینەوەی شتێک ناخمی پێ مورتاح بکەم ، بە مەرجێ من ژن و منداڵی باشم ھەیە ئیشم ھەیە ژیانم ئەروات گلەیم لە ژیانم نیە بەلام ئەوە ھەموو شتێک نیە ناقسی ناوەکیم ھەیە ھەمیشە شتێکم لێ وونە نایدۆزمەوە
سوپاس بۆ بوونت ئوستاد
ڕاستیەکی تاڵە و بوێری دانپیانانی پێویسته
هیوادارم ڤیدیۆیەک بکەی لەسەر ئەوەی ئایە ئیمانو عەقڵ یەکدەگرێتەوە؟، دەست خۆش ڕێز بۆ ماندووبونتان بەڕاستی زۆر شتت لێوە فێر بووم بەس ئەگەر ئاسای بێ مامۆستای بەڕێز حەز دەگەم بزانم چ باوەڕێکتان قبوڵە ئەگەر ئاسای بێ بەلاتانەوە ئەگەریش نا لێی گەڕێ، ڕێز❤
ساخ و سەلامەتبی ماموستای ئازیز
بۆچی ئەم محازەرەیە زۆر جیاوازترە لە ئەوانیتر؟
خۆت زۆر هەست بە تەنهایی دەکەی؟
ئەزیزم بابەتەکە تایبەت نیە بەڵکو حەقیقەتی ناخی مرۆڤە و لەکۆتایی محازەڕەکەشدا ڕوونم کردۆتەوە کە ویستومه کەمێک وەک بیرکردنەوەکانی خۆم بدوێم
@@faraidwnhirane دەستەکانت خۆشبێت
دووجار گوێم لێگرتوە چەند جارێکیتریش گوێی لێدەگرم
وابزانم ئیتر کاتی ئەوە هاتوە وەکو فەرەیوون بدوێی
ڕێز و حورمەتی پێبایانم بۆ مامۆستای ئازیز
slaw bariz atwanit basi fkri ئیخوان موسلیم بکەین supas bo vediokat ❤🌹
لەدەرفەتێک باسی دەکەم خۆشەویست
@@faraidwnhirane zor supas
لە محازەرەکانی تردا زۆر بە وازحی ئەدوێی . بەڵام ئەم محازەرە یەت ئەوەنە قوڵە هەست بە خنکان ئەکەم
من بە هۆی ئیشە کەمەوە . مانگێکە نەم دیوی . بیرم کردبوی . بەڵام تۆش بەم محازەرەیە دڵت شکاندم چونکە دوای مانگێک لە نا ئاگایی . بە ئاگا هاتمەوە . خوشحاڵم کە کۆکەت نە ماوە . ئاگات لە تەندروستی خۆت بێت 🌺🌹
هەر لەسەرەتایی ڤیدیۆکە، هەستم بە جیاوازێک کرد جیا لەگەل هەموو محازرەکانی تر، ئیستە ڤیدیۆکە تەواو بوو دەمەوێت پیاسەیەک بکەم، بیر لە یەکە بە یەکەی گوتەکانت بکەمەوە. هەر لێرەشەوە دەمەوێت ئەوەبلێم:کە هەرچی محازەرەیەهەیە بەوردی گوێم لێکرتوە ئەمایان زۆر تایبەت بوو. من سوپاسگوزاری تۆ دەبم . مرۆڤێکی جوان. هێوادارم هیچ کات بەماندوویەتی نەدبینم، هێوای تەندروستباشیت لۆ دەخوازم...
ئەمجارە ویستم کەمێک وەک فریدون قسە بکەم
خیانەت چیە ؟؟
تۆ مەدرەسەیەكیت پڕیت لە وانەی ڕەنگاو ڕەنگ
هەردەم گەشاوە و تەندرووست بیت
کاک فه ره یدون❓ مه به ستت ئه وه یه مروف له ته نهایی دا په نای بو خودا بردووه . و دروستی کردووه؟ خوشه ویستنی، موقه ده سات(پیروزیه کان)، به هانه یه که بو هه لاتن له ته نهایی ، وایه؟
بەڵێ مرۆڤ داهێنەرە بەهۆی هەستی تەنیاییەوە
پێتان وایە پاڵنەری تەنهایە بۆیە مرۆڤەکان یەکتر هەڵدەبژێرن یاخوت بۆ تەواوبونی یەکتریە ؟
لای من هەڵبژاردنی ئەو قەبارەیە کە بۆ پانتاییەکەی دەروونی مرۆڤەکە پێویستە
@@faraidwnhirane
پێم وایە دەرونی مرۆڤ قەبارەیکی گەورەترە بەوەی بە مرۆڤ پڕ بکرێتەوە هیچ مرۆڤێک کامڵ نیە بۆ ئەوەی تەواوی ئەو قەبارەیە پڕ بکاتەوە چونکە حەز و ویستی مرۆڤەکان جیاوازن .
مامۆستا زۆرینەی ھاوژینەکان لەگەل یەك تەبان و ئەم بۆشاییەیان پڕکردووتەوە، بەلام لەگەل ئەوەشدا ھەندێکیان ھەن پیاوە لەگەل چەندەھا ئافرەت ئەمەیان پێی پڕ نەبووتەوە و ئافرەتە لەگەل چەندەھا پیاو پێی پڕ نەبووتەوە، ئایە ئەمە خەلەلەکە لە کوێدایە؟
ئەمە پێویستی بەڕاپرسی و سەرژمێری هەیە خۆشەویست
سڵاو لە ئوستازی بەڕێز فەرامۆشیت دایە دەروونم قسەی ناخی منت کرد
بەڕێزن خاوەنشکۆ
Mamosta ba tawawe law point t ya ka mawayaka axwlemawa tyaya w nagam ba hech.
هیوادارم هەموو جارێ وەک فەرەیدوون بدوێی ،
ئایا کە مرۆڤ لەبەر تەنهایی خۆی خۆدا بپەرستێ و خۆشەویستی بکا و بببێتە کەسێکی کومەلایەتی نابێتە مەسلەحچی و ئایا مرۆڤ لەو کاتەیا شتێکی خراپ ئەکا ؟؟ ئەی ماموستا مرۆڤ گەر ئەم شتانە نەکا ئەی چی بکا ؟؟نازانم کە بیر لەوە ئەکەمەوە لەبەر مەسلەحتی خۆم کە تەنهایە خۆدا بپەرستم هەستەکەم شتێکی خراپ ئەکەم ئایا پێت وایە شتێکی خراپ دەکەم یان باش؟؟
ئەوەی من و تۆ دەیکەین ناچاریە و بۆشایی دابڕانمان هەیە بۆیە هەموو مرۆڤێک خۆپەرستە ئەمە باشی و خراپی نیە بەڵکو سروشتی مرۆڤە
دەست خۆش ئوستادی پایەدار. حیکمەتی بوونی ئەو پانتایە چییە کە لە ئێمەدا ھەیە یان باشتر بڵێم بۆچی ئەو پانتایە بوونی ھەیە و مەحکوم کراوین بەوە ؟
خۆشەویست
لەشرۆڤەی هۆکاری بوونمان ئەم وەڵامە دەدەمەوە
دەستت خۆشبێت کاک فەریدون، هۆکاری ئەو تەنیایە چیە؟
وەڵامی ئەم پرسیارە لەمحازەڕەیەکی تردا دەدەمەوە
دەستت خۆش🌹
مامۆستا ئەو تەنیایەی باسی دەکەیت نزیک نیە لەوەی زانای دەروون ناسی (ئەلفرێد ئادلەر) باسی دەسکات ئەو بە (نەقس) باسی کردووە
ناسینی تەنیایی هێمنی وەدەست دێنێ ؟
خۆشەویست
قبوڵ نەکزدنی تەنیایی سەرچاوەی زۆرینەی گرفت و ئازارەکانە ، بۆیە پێچەوانەکەی خۆدۆزینەوەیە لەبری خووی ساختە
@@faraidwnhirane
لەکاتم گرتن هیوام باشیتە
مام فەرەیدون دەنگت نایە ..
کەمێک بوەستە تاکو یوتوبی ئەڵمانیا کۆنتڕۆڵی دەکات
ئەی دکتۆر ئەو کەسانەی ئەو تەنیاییەیان پێ خۆشە چی ؟ دەمەوێت ڕای جەنابتی لەسەر وەربگرم سووپاس بۆ وەڵامدانەوەت
ئەمە ئەو قەبارەیەیە کە بۆ پڕکردنەوەی ناخی پێویستە
سڵاو بۆتۆی ازیز
تەنیای تونکە ئەمە ئۆشۆ دەی ڵێ،،،
هەتا تەنیای نەناسیتو تێکەڵی نەبیتو ئەزمونی نەکەیت هەمو قەرباڵغی دنیا جێگای پڕناکاتەوە
دەستخۆش قەت بووە نەیپێکی باسەکان تۆ بۆخۆت ئەکادیمیایەکیت چ باکت لە خوێندنەوەی ئەوانی ترە .بەڵام پێم وابێ زۆر جار مرۆڤێ هۆکارە بۆ تەنیاکەوتنت تەنیایت پێ ئەناسێنێ تەنیایت پێ ئەچەژێ وپێت تەی ئەکات لەقەرەباڵغی هەمووان دەرت دێنێت وبەتەنیای خۆیت ئەسپێرێ، پێتان وانیە خۆشەویستی بونی هەیە وڕاست بێت ئەوجۆرەی چاکبوون پاڵنەریەتی نەک غەریزەو بەرژەوەندی؟.
گەڕانمان بەبێ ویستی خۆمان عەوداڵی پڕکردنەوەی تەنیایی ناخمان دەکات
وێڕای دەست و دەم خۆشیم بۆ جەنابت ... بڕوا بفەرموو کاک فەرەیدون من ئەڵێم مرۆڤ کاھینێکە بە تەنھای لە دایک دەبێت و بە تەنھای دەمرێت بۆ ھیچ کات باوەڕم پڕۆسەی ھاوسەرگیری و شت نییە ھەتا ماویشم بە تەمای نیم بە تایبەت لە ناو کورد وەک نەخۆشی لێ ھاتووە بەداخەوە !!!
سەوتی نیه
کەمێک چاوەڕێ بکە خۆشەویست
ڤیدۆکه دەنگی نیه
ده ست خوش