کۆڕێك بۆ بەڕێز لەتیف فاتیح فەرەج لە ژێر ناونیشانی مەترسیەکانی سەرئایندەی کورد وکەرکوک
HTML-код
- Опубликовано: 5 янв 2025
- له درێژه‌ی ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ی که ژووری ڕەوەندی کورد لەڕیگای وێبناری زووم بۆ نووسە‌ران، مێژووناس، ئه‌کادیمی و ڕۆشنبیران سازی ده‌کات، ڕۆژی شەممە ٢٦/٠٨/٢٠٢٣ کۆڕێك بۆ بەڕێز لەتیف فاتیح فەرەج لە ژێر ناونیشانی مەترسیەکانی سەرئایندەی کورد وکەرکوک رێکخست. له سیمیناره‌که‌یدا ناوبراو مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ڕه‌وشی ئێستای که‌رکوکی به‌م خاڵانه باس کرد.
١. ناکۆکی ئێستای نێوان پارتی و یه‌کێتی
٢. کاڵبوونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی
٣. ئه‌زموونی ده‌سته‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی له که‌رکوک
٤. ناهاوسه‌نگی ڕێژه‌ی له‌دایکبوونی نێوان کورد و عه‌ره‌ب
٥. نه‌بوونی ئاسۆیه‌ک، که‌دوای هه‌ڵبژاردنیش یه‌کێتی و پارتی کاری هاوبه‌ش بکه‌ن
٦. به‌شداریی که‌می کورد له پرۆسه‌ی ده‌نگدان له که‌رکوک
٧. په‌رت بوونی ده‌نگی کورد له که‌رکوکدا
٨. نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌زا و ناحییه‌کانی کوردستان بۆ سه‌ر که‌رکوک
٩. کۆچکردنی خه‌ڵکی که‌رکوک و فرۆشتنی خانوه‌کانیان به خه‌ڵکی عه‌ره‌ب
هاوکات به‌ڕێزی هه‌ندێک ڕێگاچاره و بیرۆکه و پێشنیازی باس کرد له‌وانه:
١. ته‌بابوونی هێزه کوردییه‌کان له که‌رکوک
٢. به‌شداریی جدیی خه‌ڵکی کورد له که‌رکوک له هه‌ڵبژاردن
٣. جێبه‌جێکردنی مادده‌ی ١٤٠ به گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌زا و ناحیه‌کانی وه‌ک چه‌مچه‌ماڵ و که‌لار، که ١٠٠٪ کورده بۆ سه‌ر پارێزگای که‌رکوک
٤. ڕێگری کردن له هاتنی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب لەدەرەوەی که‌رکوک بۆ ناوکەرکوک
٥. گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رپرسان و سه‌رمایه‌دارانی کورده بۆ ناو که‌رکوک و له‌وێ بژین
٦. سه‌رمایه‌گوزاری به پاره‌ی سه‌رمایه‌دارانی کورد له نێو شاری که‌رکوک، وه‌ک کردنه‌وه‌ێ کۆمپانیا
ڕاگه‌یاندنی ژووری ڕ‌ه‌وه‌ندی کوردی