چەند هەنگاوێک بۆ هاوسەرگیرییەکی تەندروست

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 7 окт 2024
  • ئەم بەرنامەی دکتۆر ئاراس پڕە لە گفتوگۆی زانستی و شۆی پزیشكی. لەنێو بەرنامە بووک و زاوا لەگەڵ دکتۆر ئاراس باسی ئامادەکارییە دەروونی و تەندروستییەکانیان دەکەن بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری، دکتۆر ئاراس رێنماییان دەکات بۆ ئەوەی ژیانێكی تەندروست بەسەرببەن.
    د. محەممەد قادر خۆشناو، پزیشكی نەخۆشییە دەروونییەکان لە بەرنامەکەدا بە 10 خاڵ باسی ئەوە دەکات چۆن دوو هاوژین لەڕووی دەروونییەوە ئامادەبن بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوژینی، بۆ ئەوەی کەمترین گرژی لەنێوانیان رووبدات.
    دواتر د. عەبدولفەتاح هەورامی، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی دەڵێت دەبێت کەسێک پێش هاوسەرگیری کۆرسی تایبەت وەربگرن و رێنمایی بکرێن بۆ ئەوەی بە رژدی نەک بە ترسەوە بچنە نێو پرۆسەکە.
    لە بەشێكی دیکەی بەرنامەکە د. هونەر دڵپاک، پسپۆڕی خوێن ئەو پشكنینانە دەخاتەڕوو کە دەبێت پێش پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامبدرێن، دەشڵێت بەهیچ شێوەیەک نابێت دوو کەس کە تالاسیمیایان هەیە یان هەڵگری نەخۆشییەکەن ژیانی هاوژینی پێکبهێنن.
    ئەم بەرنامەیە رۆژی 7ی ئایاری 2022 بڵاوکرایەوە.

Комментарии •