کۆدەبنەوە 🔴

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 13 сен 2024
  • Join this channel to get access to perks:
    ئەگەر دەتەوێت هاوکاریمان بکەیت کلیک لەم لینکە بکە .. سوپاس 👍
    / @kurdplusc
    ----
    🔴 KURD PLUS contents are licensed by storyblocks.
    ---
    #KURDPLUS
    -------------------------
    چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تى هەرێم‌و نزیك لەلاهور شێخ جەنگی #ئاشكرایدەكات، بەمنزیكانە #لاهور شێخ جەنگی سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات، دەشڵێت، "نە بافڵ تاڵەبانی‌و نە كەسی دیكە ناتوانن ڕێگریی لەجموجوڵەكانی لاهور شێخ جەنگی بكەن".
    چەتۆ ساڵح لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای نزیك له‌ #پارتی ئاشكرایكرد، "سه‌ردانه‌كانى دوو ڕۆژى ڕابردوو درێژکراوەی ئەو سەردانانە بون، دوای بڕیارەکەی دادگا، کە مافی هاوسەرۆکیی بەڕێکاری یاسایی بۆ لاهور جەنگی گەڕاندەوە، ئەوەبوو سەرەتا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد، لەم نزیکانەشدا سەردانی پارتی دیموکراتی #کوردستان دەکات".
    باسى له‌وه‌شكردوه‌، دواتریش سەردانی لایەنەکانی دیکەش دەکات‌و مەبەستی سەردانەکەش پیادەکردنی دەسەڵاتەکەیەتی وەک #هاوسەرۆکی_یەکێتیی، لەگەڵ جەختکردنەوە لەئەنجامدانی #هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا، لەبەرئەوەی هەڵبژاردن ڕوی گەش‌و جوانی هەرێمی كوردستان بوە، کە لەکاتی خۆیدا ئەنجامیداوەو لاهور جەنگی پێیوایە هیچ شتێک نابێ ببێتە پاساو بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.
    چەتۆ ساڵح وتویه‌تى، "هاوسەرۆکیی مافێکی ڕەوای لاهور شێخ جەنگییە، لەکۆنگرە بەدەنگی یەکەم بەدەستیهێناوە، دواجاریش لەدوای 8ی تەمموز ئەو حاڵەتە نەخوازراوە دروستبوو، بەڵام لاهور جەنگی بەڕێگایەکی یاسایی مافی خۆی وەرگرتەوە، كاتێ سەردانی هەر لایەنێکیش دەکات، کەسانی پلە یەک پێشوازیی لێدەکەن‌و وەک هاوسەرۆک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت".
    هێمای بۆ ئەوەشكردوە، لاهور شێخ جەنگی "پڕۆژەیەکی بۆ ناوچە جێناکۆکەکان هەیە، بەو لایەنانەشی ڕاگەیاند کە بۆیان ڕەوانە دەکات، تا دیراسەی بکەن".
    لەبارەی سەردانكردنی پارتی لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە، چەتۆ ساڵح ئاشكرایكردوه‌، "پارتی حزبێکی سەرەکی‌و کاریگەرە، لەئایندەیەکی زۆر نزیک دادەنیشن، لەو کۆبونەوانەش کە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە ئەنجامیدا، پێیوتن کە سەردانی برایانی پارتی‌و لایەنەکانی دیکەش دەکەین".
    Background Music From RUclips Audio Library :
    ☀The Awakening - Patrick Patrikios
    Background Music Licensed from storyblocks :
    ☀dark-tense-trailer-SBA-346652545
    ☀shocking-news-SBA-346407984

Комментарии • 2

  • @KURDPLUSC
    @KURDPLUSC  Год назад +2

    t.me/Kurdplusc
    هاوڕێمان بە لە تێلەگرام تا زیاتر ببینی 🌍

  • @nawzadaha1263
    @nawzadaha1263 Год назад

    کاک لاهور ئەگەر ڕاست ئەکات سەردانی دەباشان بکات نەک ماڵباتی بارزانی کە بە خوێنی سەری خەڵکی یەکیەتی و زۆنی سەوز تینوون و با وەک بزووتنەوەی گۆڕان دوای مەرگی ڕەوانشاد و تاقمە بێ ئەمەکە لە ڕێلادەری ڕێبازەکەی کاکە نەوە زۆر بێشەرمانە بچنە باوەشی بنەماڵەی سەری ڕەش و ماڵبات و دیوەخانە عەشایری یەکەی بارزانییە وە کەنتی کاکە نەوەی خوالێخۆشبوو بوون بە هەموو پێوەرێکی ئەخلاقی کوردبوون و نیشتمان پەروەری! هەر کەس و لایەنێک بچێتە باوەشی پارتی بنەماڵەوە هیچی لێ سەوز ناکات و بە دەردەکەی سەرانی گۆڕان دەچێت کە دەنگەکانی لە ٢٤ کوردییەوە بوو بە سفر و یەکیەتی بە خێری خۆی یەک کورسی پێدا !