ئەی ساحەتی سەد جەننەت، دەشتی عەرەبوستانت- بە دەنگى مەلا خەلیل شێخ نورى سۆڵەیی و شەهرام مەنسورى

Поделиться
HTML-код
  • Опубликовано: 22 окт 2024
  • ئەی ساحەتی سەد جەننەت دەشتی عەرەبوستانت
    نادەم بە هەزار گوڵشەن ، یەك خاری موغەیلانت
    بۆ لالەیی نوعمانت ، داغدارە دڵ وجەرگم
    داغدارە دڵ و جەرگم بۆ لالەیی نوعمانت
    بێ پەڕتەوی ڕوخسارت تاریكە دڵی حیربام
    بەم زەڕڕەیە بنوێنە ، خوڕشیدی درەخشانت
    بۆ سەروی خەرامانت وەك قومری ئەناڵێنم
    وەك قومری ئەناڵێنم بۆ سەروی خەرامانت
    عەقڵ و خیرەدی بردوم نەشئەی قەدەحی چاوت
    پێوەندی هەوای كردوم تای زوڵفی پەرێشانت
    میحڕابی دڵ و جانە ، هێزی دەسی ئیمانە
    عاسایی خەتیبانە ، شمشێری خۆڕاسانت .
    بەو قیبلەیی ئەبرۆیە ، ڕۆح گەر لەقەزای كۆیە
    دڵ خادیمی لای تۆیە ، سەر گۆیە لە مەیدانت
    خاقانە گەسك لێدەر ، بۆ خادیمی بەر قاپیت
    خوددامە بەڕۆح قەیسەر ، بۆ بان گوشی سەر بانت
    ئەی سەیدی مەخلوقان ئاگات لە ئیمانی بێ
    ئەو ساتە كە بوو قوربان ئەم عەبدە بەقوربانت
    تۆ سیدرە نشین بازی ، ساحێبی سەد ئیعجازی
    پێغەمبەری مومتازی ، دەستی من و دامێنت
    قوڕئانی نعوتی تۆ ، خەتمی بە بەشەر نایێ
    بێخود چیە یان حەسسان ، جیبریلە سەنا خوانت
    بێخود (1879-1955)
    #شەهرام
    #مەلا_خەلیل_شێخ_نورى_سۆڵەیی
    #شەهرام_مەنصورى
    #shahram_mansuri
    #بێخود

Комментарии • 25

  • @kaivanalizadeh-r6f
    @kaivanalizadeh-r6f Месяц назад +2

    ماشاالله...

  • @formobile8873
    @formobile8873 7 месяцев назад +1

    بارک اللە فیکم ❤❤ اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد

  • @MazharSharifi-ch6tj
    @MazharSharifi-ch6tj 7 месяцев назад +1

    جز الله عنا سیدنا محمد صل الله علیه وسلم بما هو اهله

  • @MazharSharifi-ch6tj
    @MazharSharifi-ch6tj 7 месяцев назад +1

    اللهم صل علی سیدنا محمد و علی آل سیدنا محمد کما صلیت علی سیدنا ابراهیم و علی آل سیدنا ابراهیم فی العالمین انک حمید مجید

  • @MazharSharifi-ch6tj
    @MazharSharifi-ch6tj 7 месяцев назад +1

    اللهم صل علی سیدنا محمد کلما ذکره الذاکرون اللهم صل علی سیدنا محمد کلما غفل عن ذکره الغافلون

  • @abdullah-oi5gq
    @abdullah-oi5gq 9 месяцев назад +1

    ❤❤❤❤❤یا الله گیان😭😭😭😭😭

  • @gashbinali1647
    @gashbinali1647 6 месяцев назад +1

    دەنگی کوڕە گەنجەکە لە هەردوو خۆشترە

  • @aliabdulla1564
    @aliabdulla1564 7 месяцев назад +1

    دەستان خۆشبێت یاخوا ماشاللە لە دەنگیە خۆشەکەی مەلا خەلیل. دەستی و دەمی شەهرامیش خۆشبێت بۆ ئەم بەرنامانەی. ئئوە وەک ئەوەی بابەتەکانیان بڵاو دەکەنەوە بەشکوم ئەم داوەکارێمان بگاتە جێگا لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیم بۆی زۆر تێچوون دەکات لەگەڵ میوانەکانی لە کاتی ووتندا ئەبێتە بچڕان کۆرسەکان خۆ ئاسییە بەس خۆ ئەکرێ پێش بەرنامەکە لێتێگەیشتنێک هەبێت لە نێوانیاندا. زۆر سوپاس

  • @osmanabdlkarem5464
    @osmanabdlkarem5464 7 месяцев назад +2

    ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء ماشاء دلئةكابئاو❤❤

  • @MuhamadFarwq-j9x
    @MuhamadFarwq-j9x Год назад +1

    ❤سوبحانەڵا❤

  • @zhiarabdulla9666
    @zhiarabdulla9666 Год назад +2

    mashaalla law danga

  • @barwarsardar1515
    @barwarsardar1515 Год назад +2

    اللە اکبر ماشەئڵا🥺🤍

  • @shwanrahman3303
    @shwanrahman3303 3 месяца назад

  • @HamayAli-y7d
    @HamayAli-y7d 8 месяцев назад +1

    ❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤

  • @MuhamadFarwq-j9x
    @MuhamadFarwq-j9x Год назад +2

    ❤ماشەڵاڵا هەرتەمەنتان درێژبێ ❤

  • @muhamadfaruq4101
    @muhamadfaruq4101 6 месяцев назад +1

    بۆ وشەی حیربا لە سرودەکە کراوە بە تیرەم 1:31 1:45

  • @HamayAli-y7d
    @HamayAli-y7d 8 месяцев назад +1

    ❤❤🎉😢😮😊😊😊أف&‏شمي أيمن أخويا أيضا هدايا وايد وايد بابا أنا ريم الحين وأخو رمضان دربزان #

  • @mariosuali2070
    @mariosuali2070 8 месяцев назад +1

    ❤هو ما 😊 🎉 مهصصهغص😢

  • @HamayAli-y7d
    @HamayAli-y7d 8 месяцев назад +1

    ❤❤❤❤❤❤❤بليزرظزسلسع